.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






جنۆکه؛ جیهانێکن له‌و جیهانانه‌ی خوای گه‌وره دروستی کردوون، ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه(ئاده‌میزاد) ئه‌رکی شه‌ریعه‌تی خواییان که‌وتۆته ئه‌ستۆ، ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانین له‌باره‌یانه‌وه که خوای گه‌وره له قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلی الله علیه وسلم) بۆی ئاشکراکردووین.. باسی ئه‌وان له باسه په‌نهان و نادیاره‌کانه و ئه‌ونده‌ی پێویست بێط خوای گه‌وره پێی ئاشنا کردووین..
ئه‌وان؛ له‌بڵێسه‌ی ئاگر خولقاوون وَخَلَقَ الْجَانَّ مِن مَّارِجٍ مِّن نَّارٍ [الرحمن:15] ، نێر و مێیان هه‌یه و ئیماندار و کافر و ته‌نانه‌ت وه‌ک مرۆڤ به‌سه‌ر هه‌موو بیروباوه‌ڕو بیرۆچکه دونیایه‌کانیشدا دابه‌ش بوون، واته موسوڵمان و گاور و جوله‌که و ئاگر په‌رست و ...
ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه و ژیانی خێزانیان هه‌یه و منداڵیان ده‌بێت و له‌ڕووی شوێنی ژیانیشه‌وه هه‌یانه ده‌فڕن و هه‌یانه له‌وشکای ده‌ژی و هه‌شیانه له بن ئاو..
ئێمه نایانبینین به‌ڵام گیانداران ئه‌وان ده‌بینن و ئه‌وانیش ئێمه ده‌بینن إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لاَ تَرَوْنَهُمْ [الأعراف:27].
خواردنیان هه‌موو پاشماوه‌یه‌کی ئێسکی ئه‌و گۆشتانه‌یه که ئاده‌میزاد ده‌یخۆن ئه‌وه بۆ موسوڵمانه‌کانیان و ئالیکی ئاژه‌ڵه‌کانیشیان پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵه‌کانی ئێمه‌یه"..فسألوه ليلتئذ الزاد وكانوا من جن الجزيرة فقال كل عظم ذكر اسم الله عليه يقع في أيديكم أوفر ما كان عليه لحما وكل بعرة أو روثة علف لدوابكم فلا تستنجوا بهما فإنهما زاد إخوانكم من الجن "، ئه‌وه‌ش خواردنێکه بۆ موسوڵمانانی جنۆکه‌یه. ئه‌بوو داودیش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له فه‌رمووده‌که‌ی زیاده‌یه‌کی له‌گه‌ڵه که ده‌فه‌رموێت"کل عظم لم یذکر اسم الله علیه" هه‌ر ئێسکێکیش که ناوی خوای له‌سه‌ر نه‌هاتبێت ئه‌وه بۆ کافره‌کانیانه.
له‌ڕیوایه‌تی تریشدا هاتووه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌بووهوره‌یره ده‌یگێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) جارێکیان تارات ده‌گرێت و داوای لێده‌کات هه‌ندێ به‌ردی بۆ بهێنێت، پاشان ده‌فه‌رموێت که پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵ و ئێسکی بۆ نه‌بات، چونکه ئه‌وه تێشووی جنۆکه‌یه..
هه‌روه‌ها ئه‌وان له‌هه‌موو خواردنێک به‌شدار ده‌بن له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کان ئه‌گه‌ر کاتێک ده‌ست به‌خواردن ده‌که‌ن ناوی خوا نه‌هێنن(بسم الله)، جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر خواردنێک دانه‌پۆشرا بێت لێی ده‌خۆن و ته‌نانه‌ت دزینیش لێ ده‌که‌ن. هه‌روه‌ک له‌فه‌رمووده‌که‌ی ئه‌بوو هوره‌یره‌دا که‌ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خوا کردمییه پاسه‌وانی زه‌کاتی ڕه‌مه‌زان، ئه‌وجا شه‌ویك ده‌بینێت که‌سێک دێت بۆ ئه‌وه‌ی له خواردن به‌رێت و ئه‌میش ده‌ستی ده‌گرێت و ئیتر ده‌پاڕێته‌وه که زۆر موحتاجه و ماڵومنداڵی برسین و ئه‌گه‌ر ئازادی بکات نه‌یه‌ته‌وه و ئه‌ویش ئازادی ده‌کات و پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ به‌یانی ده‌فه‌رموێت ئه‌مشه‌ویش دێته‌وه، هه‌تا بۆ سێیه‌م شه‌و پێی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر شتێک باشت فێر بکه‌م ئایا ئازادم ده‌که‌ی؟ ئه‌بووهوره‌یره‌ش ده‌فه‌رموێت ئاده‌ی چییه، ئه‌ویش پێێ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌وێک ئایه‌تی کورسی بخوێنیت ئه‌وا به‌رده‌وام له‌په‌نای خوادا ده‌بیت و شه‌یتانیش لێت نزیک نابێته‌وه. ئه‌وجا بۆ به‌یانی کاتێک پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه ده‌بیستێت ده‌فه‌رموێت: ڕاستی کرد له‌وه‌دا هه‌رچه‌نده ئه‌و زۆر درۆزنه، پاشان به ئه‌بوو هوره‌یره ده‌فه‌رموێت که ئه‌وه شه‌یتان بووه.
جنۆکه ده‌توانن خۆیان بخه‌نه شێوه زۆر شت، وه‌ک مرۆڤ و ئاژه‌ڵی وه‌ک مار و گوێدرێژ و سه‌گ و پشیله و ...هتد، به‌زۆریش له‌ڕه‌نگی ڕه‌شدا.
شه‌یتانیش له‌جنۆکه‌یه و سه‌رگه‌وره‌ی کافره‌کانیانه. ئه‌وانه‌ی به‌گوێی ده‌که‌ن به‌کاریان ده‌هێنێت بۆ گومڕایکردنی ئاده‌میزاد و بڵاوکردنه‌وه‌ی کوفر و گوناهه‌کان..
جاران ویستی خوا وابوو که‌بتوانن نزیک ببنه‌وه له‌ئاسمانه‌کان و گوێبیستی هه‌واڵ ببن و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه لای ساحر و جادووه‌کان له‌گه‌ڵ درۆی زۆری خۆیان تێکه‌ڵی بکه‌ن و بڵاوی بکه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی نیگا(الوحي) ده‌ستی به‌دابه‌زین کرد بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه وسلم) له‌و کاته‌وه ئاسمانه‌کان به‌پاسه‌وانی توند گیراوه و جنۆکه‌کان ناورێن توخنی ئاسمانه‌کان بکه‌ونه‌وه چونکه مه‌لائیکه‌ی خوا به‌رده ئاگریان تێده‌گرن(النیازک)..
جنۆکه و شيیتانه‌کان له‌مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ند ده‌کرێن به‌ڵام نازاین ئه‌و به‌نده‌کردنه‌وه به‌ته‌واوی چؤنه و له‌کوێیه.. ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌ند و کۆت و زنجیرکردنه‌ش له‌لایان زانایانه‌وه قسه‌ی جۆراوجۆری له‌سه‌ره..
ئیبن ته‌یمییه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت: ئه‌ویه که له‌و مانگه‌دا دڵه‌کان زیاتر به‌ره‌و لای خێر و چاکه ده‌چن و که به‌هۆیه‌وه ده‌رگاکانی به‌هه‌شت ده‌کرێنه‌وه و ئه‌و گوناهانه‌ش ڕێگرییان لێده‌کرێت که‌به‌هۆیه‌وه ده‌رگاکانی دۆزه‌خ کرابوونه‌وه. شه‌یتانه‌کانیش کۆت و به‌ند ده‌کرێن، به‌ستراوه.
ئه‌وان توانایان ده‌شکێت به‌سه‌ر ئاده‌نیزاده‌کان به‌هۆی ئاره‌زووه‌کانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان وازیان له ئاره‌زووه‌کان هێناوه، ئیتر شه‌یتانه‌کان به‌وه به‌ستراون.
حافظ ئیبن حه‌جه‌ر-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌مانای"وسلسلت الشياطين" ده‌فه‌رموێت: ڕه‌نگه دوو مانای هه‌بێت؛ یان ئه‌وه‌یه که مه‌به‌ستی ئه‌و شه‌یتانانه‌یه که هه‌وڵی هه‌واڵدزین له‌ئاسمانه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌شه‌وانی ڕه‌مه‌زان و بێ له ڕۆژه‌کانی چونکه ئه‌وان له سه‌رده‌می دابه‌زینی قورئاندا ڕێگرییان لێ کرا له گوێگرتن و بۆیه توندتر وزۆرتر به‌سترانه‌وه وه‌ک زیاده‌ڕه‌وییه‌ک له پاراستنی قورئان.
یاخود ئه‌وه‌یه که شه‌یتانه‌کان ناتوانن ئاده‌میزاده‌کان تووشی تاوان بکه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی به ڕۆژووه‌وه سه‌رقاڵن که تێیدا ئاره‌زووه‌کان به‌ند کراوه.
هه‌ر ئیبن حه‌جه‌ر له شه‌رحی"وصفدت الشياطين" دا ده‌فه‌رموێت. عیاض ده‌فه‌رموێت: ڕه‌نگه مانای ئه‌وه هه‌ر وه‌ک ڕوواڵه‌ته‌که‌ی بێت، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی که ئه‌م مانگه نیشانه‌یه‌که بۆ مه‌لائیکه‌ی خوا، به‌شدارده‌بن له‌م مانگه و به‌گه‌وره‌ی ڕاده‌گرن و موسوڵمانانیش له ئه‌زییه‌تی ئه‌وان ده‌پارێزن.
هه‌ندێکیش واده‌فه‌رموون که نابێت ئه‌و فه‌رموودانه وا لێکبدرێنه‌وه که له‌مانای ڕوواڵه‌ته‌که‌ی ده‌ربچێت، به‌ڵكوو ڕاسته و شه‌یتانه‌کان کۆتوزنجیر ده‌کرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نی‌یه که به‌ته‌واوی شه‌ڕ نه‌مێنێت به‌ڵكوو شه‌ڕ و گوناهه که‌م ده‌کات نه‌وه‌ک به‌ته‌واوی کۆتایی پێ بێت.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموون که ئه‌وکۆت و به‌ستنه‌وه‌یه ته‌نها شه‌یتان و کافره‌کانایان ده‌گرێته‌وه، چونکه فه‌رمووده‌که ناوی شه‌یتان ده‌بات، نافه‌رموێت جنۆکه! ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که جنۆکه گوناهبار و موسوڵمانه‌کنایان ئازادن، له‌م حاڵه‌ته‌شدا چۆن که‌سێکی موسوڵمانی مرۆڤ گوناهی ده‌بێت ئه‌وانیس گوناهیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ڕه‌مه‌زانیشدا بێت..
هه‌روها ئه‌و گوناهانه‌ی له‌ناو ڕه‌مه‌زان ده‌کرێت نایگێڕنه‌وه ته‌نها بۆ فریودانی شيیتانه‌کان به‌ڵكوو بۆ ئاره‌زاای و نه‌فسی پیسی ئاده‌مییه‌کانیش خۆیان، چونکه ئه‌گه‌ر که‌سێک ساڵه‌هایه‌ک ڕاهاتووه له‌سه‌ر گوناه چؤن ده‌توانێت خۆی ڕزگار بکات له ئه‌و هه‌موو تاوان و سه‌رکه‌شییانه.
شێخ ئیبن عوثه‌یمین و شێخ عه‌بدوڵڵای کوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمانی جه‌برێن-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- ڕایان به‌و جۆره‌یه. ئه‌وه‌ش ده‌قی فه‌تواکانیان:
قال فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين : "ومن بركات هذا الشهر وهي لم تزل مستمرة أنه تصفد فيه الشياطين أي تغل وذلك لأن الشياطين هم أعدى عدو للإنسان" إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا [فاطر:6
].
قال فضيلة الشيخ عبدالله بن عبد الرحمن الجبرين"ثبت في الأحاديث الصحيحة أن الشياطين تصفد وتغل في رمضان حتى لا يتمكنوا من إغواء المسلمين ، ولكن ذلك يختص بإبليس وذريته ، فإنهم الذين يغوون الإنس ويوسوسون له‌م ويدعونهم إلى الكفر والبدع والمعاصي ، ولذلك تقل المعاصي في شهر رمضان ، ويتوب فيه الكثير من العصاة ويكثرون من الطاعات كالصلاة والصدقة والذكر والقراءة وغيرها ولكن الكثير الذين اعتادوا المعاصي يبقون على ما هم عليه بحكم العادة المتبعة ، ولو كانت الشياطين مصفدة فإن العادات تحكم ، وحيث يوجد الكثير من المعاصي كالمسكرات والزنا والأغاني ونحوها في رمضان فإن الدافع لها العادات والأهواء والنفوس الشريرة وشياطين الإنس والشهوات والمغريات والفتن الكثيرة من الصور والأفلام الخليعة ونحوها ، فلا غرابة إذا وجدت هذه المعاصي في رمضان ولو كانت الشياطين مصفدة، أما الجن والعفاريت والمردة منهم فالظاهر أنهم لا يدخلون في التصفيد فلا يستغرب ملابستهم للإنس أو بقاؤهم فيمن تسلطوا عليه ، فإنهم كشياطين الإنس المكلفين بالأمر والنهي وفيهم الصالح ودون ذلك ، فلا يعمهم ما ذكر من الغل في رمضان والله أعلم".
کاتێک جنۆکه‌یه‌ک ده‌چێته له‌شی مرۆڤێکه‌وه، ئه‌وا به‌پێی ئه‌و سیحره ده‌گۆڕێت که له‌و که‌سه کراوه. یاخود به‌بڕیاری جنۆکه‌که خۆی ئه‌گه‌ر خۆی چووبێته له‌شی، به‌هه‌رحاڵ له‌زۆر جێگه‌دا ده‌توانن جێگیر بن، وه‌ک له‌ده‌مارێکی ناو مێشک، ناو قۆڵ و سک و ئه‌دامی زاووزێ و قاچ و ده‌ست و پشت و ...
ئه‌وه‌ش جنۆکه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه