.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















میدیای توركی بەشێوەیەكی بەرفراوان باس لەسەردانەوەی هونەرمەندی نێوداری كورد شڤان پەروەر بۆ توركیا دەكات . هەروەها زۆر رۆژنامەنووسی بەنێوبانگیش لەتوركیا، بەخۆیان كەوتوون بۆ ئەوەی لەسەر ئەم گەڕانەوەیە لەگەڵ شڤان پەروەر قسەبكەن .
شڤان كە لەكۆتایی ساڵانی حەفتاكان لە توركیا دەركەوتووە تاوەكو ئێستا نەگەڕاوەتەوە توركیا و باكووری كوردستان، كە خۆی خەڵكی شاری ئورفایە لە باكووری كوردستان . ماوەی چەند ساڵە شڤان پەروەر باسی ئارەزووی گەڕانەوەی خۆی دەكات، بەتایبەتیش دوای ئەوەی هاوسەرەكەی گولستان پەروەر(كە ماوەی چەند ساڵە پێكەوە ناژین)، چوار ساڵ پێش ئێستا سەردانی باكووری كوردستانی كرد و چەند كۆنسێرتێكی پێشكێش كرد، هەروەها دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا دووجار بە ئاشكرا گوتی "داوا لە شڤان پەروەر دەكەم بگەڕێتەوە".
سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان، لەقسەكانیدا لەبارەی گەڕانەوەی شڤان پەروەر، كە گوتبووی شڤان دەوڵەمەندییەكی كولتورییە بۆ توركیاو رێگەی گەڕانەوە بۆی كراوەیە.دوای ئەو لێدوانە ئیتر كاربەدەستانی حكومەتی توركیا دەستیانكرد بە باسكردنی گەڕانەوەی شڤان پەروەر.
كەسی نزیكی ئەردۆغان، دەنگیر میر فرات كە ماوەیەك جێگری سەرۆكی AKP بوو، لەڤییەننا بەفەرمی شڤان پەروەری بۆ توركیا بانگهێشت كرد و پێیگوت بۆ گەڕانەوەت، حكومەتی توركیا هەموو ئاسانكارییەك دەكا.
لەكۆنسێرتی ڤییەننا لەپایتەختی نەمسا لەمانگی كانوونی دووەم، كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری نەمسا هانس فیشەریش تێیدا بەشداربوون، هەردوو حیزبی AKP و DTP بۆ گەڕانەوەی شڤان پەروەر كەوتنە كێبركێ، كە كامەیان دەتوانێ بەرێگەی خۆی ئەو هونەرمەندە بگەڕێنێتەوە توركیا.
لەكۆبووونەوەی كردنەوەی وەقفی شڤان پەروەریشدا، ئیحسان ئەرسەلان پەرلەمانتاری سەر AKPی شاری دیاربەكر، بەڕاشكاوانە گوتی هاتووە شڤان پەروەر بباتەوە و ئەوان بیری شڤان پەروەر دەكەن.
گولشان ئۆرهان پەرلەمانتاری سەر بە AKPی شاری وان، كاتێك چووبووە ڤییەنا، لەكۆبوونەوەكەدا گوتبووی، AKP لە مانگی ئایاردا لە دیاربەكر فیستیڤاڵی فەقێ تەیران سازدەكات، شڤانیش بۆ بەشداریكردن لەم فیستیڤاڵەدا بانگهێشت كراوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە شڤان پەروەر كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكەین، بە (رووداو)ی راگەیاند، هەندێ كێشەی دیكە هەن، دەبنە هۆی ئەوەی كە شڤان پەروەر نەتوانێ لەماوەیەكی نزیكدا بگەڕێتەوە. ئەویش رازیكردنی PKKیە.
ئەو پلانە بەنهێنی دانرابوو
تاوەكو ئێستا PKK بەگەرمی پێشوازی لەگەڕانەوی شڤان پەروەر بۆ توركیا ناكات. بەرپرسێكی PKK لەئەڵمانیا بە (رووداو)ی راگەیاند كە، ئەوان وەك هونەرمەندێكی سەركەوتووی كورد سەیری شڤان پەروەر دەكەن، بەڵام لەبارەی گەڕانەوەی، ئەوان هەندێ پلانی جیاوازیان هەیە.
دیارە تەنیا كۆسپ لەبەردەم گەڕانەوەی شڤان پەروەر بۆ باكووری كوردستان و توركیا، هەڵكردنی گلۆپی سەوزە لەلایەن PKKوە.
شڤان پەروەر هەست بەوە دەكات بۆ ئەوەی بتوانێ سەردانێكی سەركەوتووانە بۆ توركیا بكات گرنگە PKKیش گەڕانەوەی ئەوی پێخۆشبێ.
هونەرمەندی كورد ئیسماعیل ئایگون، ناسراو بە (شڤان پەروەر)، ساڵی 1955 لەگوندی سۆرێ لەنزیك شاری وێرانشاری سەر بە ئۆرفا لەدایكبووە. لەساڵی 1976ەوە توركیای بەجێهێشتووەو لەدەرەوەی وڵات دەژیت.
rudaw

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








dastakant xosh beet har sarkawtu beet

لهسهر هێڵ نییه







dastakant xosh bet hawre aziz
ba heway serkaw tn


لهسهر هێڵ نییه









zor supas dasti ewash xosh bet her sarkawtu ben
لهسهر هێڵ نییه