❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌فرین.. ئه‌و ژنه‌ی به‌هۆی كاركردنه‌وه‌ چووه‌ زیندان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-15 15:20:48

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

به‌فرین.. ئه‌و ژنه‌ی به‌هۆی كاركردنه‌وه‌ چووه‌ زیندان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-33da62fcea.jpg
زۆرن ئه‌و خێزانانه‌ی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتنی ئه‌ركی ماڵه‌وه‌ روبه‌ڕووی كێشه‌ی قوڵ ده‌بنه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و خێزانه‌ توشی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و په‌رته‌وازه‌بوونی منداڵه‌كان ده‌بێته‌وه‌.
مه‌رج نیه‌ هه‌موو كات ئافره‌تان هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بن، به‌ڵكو زۆرجاریش پیاوان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ژن ده‌هێنن و هه‌ركاتێكیش كاری پێی نه‌ما پشتی تێده‌كات.
ئه‌و ئافره‌ته‌ی لێره‌دا باسی به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌كات یه‌كێكه‌ له‌قوربانی ده‌ستی ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی خێزان- یان به‌لاوه‌ گرنگ نه‌بوه‌ و هه‌موو ئه‌ركێكی خستۆته‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی، دوای سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانیش منداڵه‌كان جێده‌هێلێت و ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌دات.
به‌فرین ئه‌و ژنه‌ 38 ساڵه‌ی خاوه‌نی 5 منداڵه‌ له‌یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی چاكسازی ژنان و منداڵان به‌هۆی كاری بازرگانی و مامه‌ڵه‌ به‌ پاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و كه‌وتۆته‌ ئه‌و شوێنه‌، ئه‌و ئافره‌ته‌ زۆربه‌ بڕوا به‌خۆبونه‌وه‌ ئاماده‌بوو قسه‌مان بۆ بكات و باسی به‌سه‌رهاتی خۆی و توشبونی به‌و كێشه‌ بخاته‌ڕوو، به‌فرین ئافره‌تێكی چالاك و شاره‌زایه‌ له‌بواری كاركردنی ده‌ره‌وه‌، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردبوو ئه‌و به‌و چاره‌نووسه‌ بگه‌یه‌نێت.
سه‌ره‌تا له‌باره‌ی توشبونی به‌و شوێنه‌ پێی وتین: ته‌مه‌نم ته‌نیا 15 ساڵان بوو باوكم منی به‌شوودا ئه‌وكاته‌ چاكه‌و خراپه‌ی خۆمم نه‌ده‌زانی بۆیه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌بوو ژیانێكی خۆشم ده‌گوزه‌راند، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی كات و ده‌ركه‌وتنی پێداویستی ماڵه‌وه‌ و بوونی منداڵ له‌نێوانماندا وایكرد كاری زیاتر بكه‌ین و هه‌وڵی دابینكردنی ژیان بۆ دواڕۆژی منداڵه‌كانمان باشتر بكه‌ین، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ باوكی منداڵه‌كان نه‌یتوانی ئه‌و ئه‌ركه‌ هه‌ڵبگرێ و كارێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی ماڵه‌وه‌ دابینبكات، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد به‌ناچاری ده‌ست به‌كاركردن بكه‌م و نه‌هێڵم منداڵه‌كانم بێبه‌ش بن له‌ خۆشی ژیان، بۆئه‌مه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌م رێگر نه‌بوو له‌وه‌ی كار له‌ده‌ره‌وه‌ بكه‌م.
به‌فرین له‌ گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی هاوسه‌ری به‌رده‌وام بوو و وتی: ئه‌و كاركردنه‌ی من تاكو له‌دایكبوونی پێنجه‌م منداڵ به‌رده‌وام بوو، له‌و ماوه‌یه‌ش له‌كۆمپانیا كاری ژمێریاریم ده‌كرد و پاره‌ی باشم ده‌ست ده‌كه‌وت، به‌جۆرێك پێویستم به‌ كاركردنی باوكی منداڵه‌كان نه‌مێنێت، ئه‌وه‌بوو ژیانێكی ئاساییمان به‌ڕێ ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌وه‌ش رازیبووم كه‌ پیاوه‌كه‌م كار نه‌كات و له‌گه‌ڵ خه‌می منداڵه‌كان خه‌می كاركردنی ده‌ره‌وه‌ش هه‌ڵگرم، به‌ڵام هه‌روه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی له‌میانه‌ی كاركردن له‌ده‌ره‌وه‌ تووشی كێشه‌ی دارایی هاتم چه‌ند كارمه‌ندێك له‌و كۆمپانیایه‌ی من كارم تێدا ده‌كرد به‌ناوی كاركردنه‌وه‌ پاره‌یان له‌كۆمپانیاكه‌ برد منیش چونكه‌ سیقه‌م پێیان هه‌بوو له‌پشت پسوڵه‌كه‌ ناوی خۆم ئیمزام كرد، ئه‌وه‌بوو ئه‌وان پاره‌كه‌یان بردوو و به‌فێڵبوون له‌گه‌ڵم، منیش له‌و ناوه‌ تووشی كێشه‌ هاتم له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كۆمپانیا و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ 4 مانگ بڕیاری به‌ندكردنم بۆ ده‌رچوو.
ئه‌و ژنه‌ له‌باره‌ی چاره‌نووسی منداڵه‌كانی و باوكیان وتی: كێشه‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، چونكه‌ من له‌وكێشه‌یه‌ بێتاوانم هیچم له‌سه‌رنیه‌ وبه‌رده‌بم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی نه‌بووم هه‌ڵویستی هاوسه‌ره‌كه‌م بوو، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ به‌خێومكردو نه‌مهێشت موحتاج بێ، دوای توشهاتنم به‌و كێشه‌یه‌ منی ته‌ڵاقدا و لێم جیابووه‌وه‌.
له‌باره‌ی منداڵه‌كانیشی به‌فرین وتی: هه‌ر 5 منداڵه‌كه‌م (4 كچ و كوڕێك) ئێستا به‌ته‌نیا ده‌ژین، چونكه‌ دایك و باوكم نه‌ماوه‌ و خوشك و براكانیشم له‌هانده‌رانن، هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین بۆ باوكیان بگه‌ڕێنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ركه‌ چاویانكردۆته‌وه‌ منیان بینیوه‌ پێداویستیان بۆ دابین بكه‌م و هیچیان له‌باوكیان نه‌بینیوه‌.
باسی له‌وه‌شكرد له‌وكاته‌وه‌ی له‌و چاكسازیه‌ به‌ندكراوه‌ هه‌فتانه‌ منداڵه‌كان سه‌ردانی ده‌كه‌ن وتیشی: ئه‌وه‌ی دڵم پێیخۆشه‌ منداڵه‌كانمه‌، ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك (وره‌یان) به‌ردنه‌داوه‌ و ده‌زانن ئه‌وه‌ی توشی هاتوم له‌سه‌ركاركردنه‌ و هیچ په‌یوه‌ندی به‌لادانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ نیه‌، بۆیه‌ ئێستا به‌قسه‌ و ئامۆژگاری من ده‌جوڵێنه‌وه‌.
له‌درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی ئه‌و ژنه‌ وتی: ته‌نیا ماوه‌ی یه‌ك مانگ ماوه‌ بچمه‌ دره‌وه‌ و هه‌روه‌ك جاران ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌م چونكه‌ ئه‌وه‌ی روویدا خه‌تای منی تێدا نه‌بووه‌، به‌ڵام خۆم منداڵه‌كانم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م ناكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و له‌و كێشه‌ پشتی منی نه‌گرت و منداڵه‌كانی جێهێشت، له‌كاتێكدا به‌درێژایی 20 ساڵ من كارم كردوه‌ و نه‌مهێشتوه‌ ئه‌و كار بكات.
باسی له‌وه‌شكرد: به‌ندكردنم لێره‌ فێری زۆر شتی كردم كه‌ پێشتر نه‌مده‌زانی، ئه‌و رۆژانه‌ی وام لێده‌كات زیاتر پشت به‌خۆم ببه‌ستم و گرنگی به‌منداڵه‌كان بده‌م، هه‌روه‌ها له‌كاتی مانه‌وه‌م له‌وشوێنه‌ و بونی چه‌ندین كه‌سی جۆراوجۆ فێری خۆڕاگری بووم و فێری ئه‌وه‌بوم كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌موو گیرو گرفته‌كان، به‌تایبه‌تی یه‌كێك كه‌هیچ كارێكی نه‌كردبێ غه‌درلێكراوبێ.
دواجاریش به‌فرین ئامۆژگاری بۆ ژنان و ئافره‌تان ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌كاردنی ده‌ره‌وه‌یان دوو دڵ نه‌بن و به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ن داهاتی خۆیان هه‌بێت، چونكه‌ له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدان و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ركێشه‌یه‌ك ده‌توانن پشت به‌خۆیان ببه‌ستن.
puk mediya

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net