.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه

















یادێک بۆ هه‌له‌بجه
ئه‌و زامه‌ی هه‌رگیز له یادناکرێت
(پێشکه‌شه به 5000 گوڵی بێ نازی بهربارانهکانی به‌رائه‌ت که وشک نابن )
به‌ر له ئاوابوونی هێمنی و سه‌فه‌ره زکریهکانی گوڵه سپییه‌کان
به‌ر له هاتنی دڵۆپه گولرهنگیهکانی ته‌مه‌ن
به‌ر له موێ بوونه‌وه‌ی یادگارییه شیرینه‌کان و
ون بوونی جه‌نگه ئه‌به‌دییه‌کانی ئه‌هریمه‌ن
هێمنی له ژووره‌کانی عه‌شق له سێداره درا
له‌گه‌ل چاوه‌روانیه له تهنییایدا مردن
هه‌له‌بجه .... هه‌له‌بجه.....
ئه‌وی ورده به‌ردی نێو کانیاوه‌کانی میحهبهت و
گوڵه عهشقیهکان
ئه‌ی بهرائهترین ته‌مه‌نی جوانی
بن‌و سه‌بوری له ئادگارهکان له دایک بوو
ئێستاش ورده ورده دڵۆپه فرمێسکه‌کانت
له ته‌نیایدا ئه‌ژن و
سێوه‌کانی دنیاش له ئاگرت ده‌سوتێن
به‌ر له وه‌رینه مشتێ له ئه‌جه‌ل و
گه‌یشتن به گوڵه ناسکه‌کان خوێنرێژکرایت
ئه‌ی جوانتر له کانیاوه‌کانی دنیا و
بێ گهردتر له خۆشه‌ویستی فریشته‌کان
ئێستاش له‌گه‌ل ژه‌نینی شمشالی شوانێکی بێ ناز
گوله‌کانت ئه‌که‌ونه سه‌ما
له‌گه‌ل سه‌مفۆنیاکانی بێشکه‌ی مناڵ
دڵه پڕ جۆشهکانت ئه‌که‌ونه سه‌فا
ئه‌ی هێمنتر له هێمنی و جوانتر له جوانی
ته‌مه‌ن له کوچه و کۆلانه‌کانت ژیان به‌سه‌ر ده‌با
ئه‌و مناله‌ی عه‌شقی ده‌په‌رست
له ته‌نیایدا جه‌سته‌کانی کرده دیاری با
هێمن هێمن وه‌ره‌وه
ماچێ بکه له گوڵه بهههشتیهکانی ئێره تا تێنوێتیت بشکێ
هێمن هێمنژ بگری
تا عه‌شق له نێو دۆزه‌خا باڵ بگرێت و تاراوگه‌ی ناوه‌خت جێ بێلێ
هێمن هێمن بگه‌رێوه
تا عومه‌ری خاوه‌ر له شێرین خه‌و رانهچلهکێ
تا مناڵه فریشته‌ییه‌که‌ی له به‌رائه‌تا ببێت به په‌پوله‌ی بهههشێ
هێدی هێدی به ده‌سته سڕیوهکانت
فرمێسکه‌کانی ماچ بسره‌وه
ئه‌و فرمێسکانه‌ی جوانترین له خوناوی ده‌م به‌یانیان
پرشنگدارترن له ئه‌ستێره‌کانی ئه‌به‌دی و
خۆشه‌ویسترن له ته‌مه‌نی ئێمه
به‌ر له ئاوابوونی چه‌مه زستانیه‌کان و
دابه‌زینی شادی له فڕگه‌ی به‌هار
به‌ر له ههلفڕینی کۆتره نێرگزیهکان و
ون بوونی جۆلانه‌ی دره‌خته‌کانی ئاسمان
ئه‌ی لێو ئاڵ
ئه‌ی خونچه‌ی بهردلآنی پڕ له زام
ئه‌ی لانه‌ی گۆران و پیره‌مێرد و ئه‌حمه‌د موختار
به‌ر له ئاوابوونی خۆر هه‌زاران گوڵه ریحانه‌ی دڵرفێن
له چرکه ساتێکی نزاوه گیرسانه‌وه و مالئاوایان لێ کردین
به‌ر له واده‌ی رۆیشتن سه‌فه‌ره‌کانتان نزیک کرده‌وه
له هه‌گبه‌ی خه‌ما جێتان هێشتین
مه‌گری رۆڵهیت بێ نازم
ئه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی عه‌شق و بێ ده‌نگی ژیان
هه‌لسنه‌وه با له ته‌ک یه‌ک ئاهێک بۆ دوێنێ ههلکێشین
که نه‌مانتوانی له ژوانێکا تێر سه‌یری نیگاکانی یه‌کتر بکه‌ین
که نه‌مانتوانی تێر بۆنی هه‌ناسه‌کانی یه‌کتر بکه‌ین
ده هه‌لسنه‌وه له‌م خه‌وه درێژه
با چیتر بارانه‌کانی نه‌هامه‌تی له ژووره ئههریمهنهکانا
له‌ته‌ک ئێوه‌یا نه‌خه‌ون و
له‌گه‌ل ئێوه‌یا نه‌ژن
ده‌هه‌لسنه‌وه ئه‌ی حه‌زه بڵێسهیهکان و مرازه نێرگزیه‌کانی به‌هار و
نیگا موقه‌ده‌سه‌کانی حه‌قیقه‌ت
ده‌هه‌لسنه‌وه ئه‌ی ده‌روونه پڕ له‌زه‌ته‌کانی
ژوان و هه‌ناره ئۆخه‌یه‌کانی نێو ده‌ستی یه‌قین و هه‌سته و سۆزتهنیایهکهی کوردستانم
ده هه‌لسنه‌وه به‌سه ئه‌م خه‌یاله رۆحیه
پیرۆزیتان په‌یژه‌کانی نه‌زۆکی ئه‌وه‌رێنێ
ده‌هه‌لسنه‌وه لێمان بێزار مه‌بن
به‌نازو عیشوه‌وه گولزارهکانی شیرینی ماچ بکه‌ین
با ئاسوده‌یی ببێته میوانمان و
پشوێ ده‌ین تا له دله‌وه ناخه بهرائهتهکان ماچ بکه‌ین
ده‌هه‌لسنه‌وه ژێر که‌پره‌کان ته‌نیان و بێ ئییوه ئۆقره ناگرن
پرسگه‌کانی دڵ برخیلی به نههاتنهوهتان ده‌به‌ن
ده‌وه‌رنه‌وه با موناجاتی رۆحمان
نامه‌کانی چاوه‌روانی به زیکری ده‌مه ههنگوینیهکانتان بدڕێنین
ده‌هه‌لسنه‌وه ئه‌ی ڤینۆسهکانی به‌هه‌شت
توڕه مه‌به‌ن له مه‌راقه بێ هودهیهکانمان
به گه‌وهه‌ری نێو خانه‌قای چاوانتان له ناوچوون
وه‌رنه‌وه با بهفرمێسکهکانمانهوه بتانوسینهوه
ئێستاش مێرگه‌کان له چاوه‌روانیا کپ و ماتن
سه‌ما له نێ ناخێکی نه‌گوتراوی به‌ر ئاگردانی ته‌مه‌ن ئه‌که‌ن
رزای ماچه تریفهیهکانتان ئه‌که‌ن
وه‌رنه‌وه با له ڕۆمانێکا بتانکه‌م به حه‌قیقه‌ت و
رووباری چاوانمانی پێ وشک بکه‌ینه‌وه
ئاوێتانی چرکه ساتی ڕهبهنیمان بکه‌ن و
له گه‌رووی ساردی خنکاومان میهره‌بانیتان بخۆینه‌وه
ئێستاش له سه‌ر گۆڕه پڕ نورانیهکانتان دائه‌نیشین
له چاوه‌روانی پێنچ وه‌فا و ڕوندکی وشک نه‌بوو ئه‌پرسین
که‌سێ نیه ده‌ست له ملانێ بکه‌ین و
قه‌فه‌سی ئه‌وین به هه‌ناسه‌ییه‌کی ئه‌وین ببڕین
به دل و هه‌ناسه‌ییه‌کی زۆر سارده‌وه
باوه‌ش له کێلهکانتان ئه‌که‌ین
کفنی مسک ئاساتان سینه‌ی پڕ حه‌سره‌تمان ده‌بڕێت
له دڵه پڕ مهراقهکانمان ئۆقره ده‌گرێت
ئاخر کێ ئه‌توانێت له پیرۆزی رۆح و
ناخه ئه‌فسوناویه‌کان هه‌ناسه‌ی خۆشی هه‌لکێشێ
کێ ده‌توانێت له نیگه‌رانی و ئاره‌زووه ڕاڕاییه‌کان قومێ ئاو بنۆشێ
ئێستاش له‌م مهنزلگایه ره‌ش پۆشهت
ده‌ستوره‌کان له نزای ئاوێنه‌ییه‌کی رووخا‌و ئه‌چن
پهیڤهعهشقیاکان له خوێندنه‌وه‌ییه‌کی پڕ مه‌راق و توره‌یی ئه‌چن
دووداری بێ بن و پڕ نه‌هامه‌تی دهوارانیان گرتووی بێ ئه‌وه‌ی له یه‌ک بچن
دوو کۆتری ره‌شی نێو دۆزه‌خ پارێزگاریت ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی له مرۆڤ بچن
دوو هه‌ناسه‌ی ساردی ژیان ئه‌تخوێننه‌وه بێ ئه‌وه‌ی له راستی بچن
دوو دڵن جگه له بلێسه‌ی پوکاو وتۆزه پایزییه‌کان له هیچ ناچن
ئه‌ی هه‌له‌بجه ... هه‌لبجه‌ی بریندارکراو
هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید کراو
ئهسرینهکان له پهلهییهکی ره‌شی بێ ئومێد و نزا په‌شۆکاوه‌کان ئه‌چن
ده‌هه‌لسنه‌وه با چیتر له ههژهمهتا ره‌نگی به‌هار
به دێوه‌زمه‌ی خوێناوی نه‌گۆڕنه‌وه
باچیتر سه‌فه‌ری حه‌زه شێته‌کانیان
له نێو ده‌ستی له‌ته سێوه‌کانی ئه‌جه‌ل نه‌گۆڕنه‌وه
ده‌هه‌لسنه‌وه باچیتر له چاوه‌روانی سهفهرکانا
له مه‌نزلگه پڕ حهسرهتهکانا
له دڵه پڕ فرمێسکهکانا
به خه‌یاڵی بایه نیگه‌رانیه‌کان نه‌مرین
سیروان
تایبه‌ت به‌کوردژین
2010/3/15


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakant xosh bet kaka sirwan geyan
serkaw tu bet hawre azizakam


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌هه‌لسنه‌وه با چیتر له ههژهمهتا ره‌نگی به‌هار
به دێوه‌زمه‌ی خوێناوی نه‌گۆڕنه‌وه
باچیتر سه‌فه‌ری حه‌زه شێته‌کانیان
له نێو ده‌ستی له‌ته سێوه‌کانی ئه‌جه‌ل نه‌گۆڕنه‌وه
ده‌هه‌لسنه‌وه باچیتر له چاوه‌روانی سهفهرکانا
له مه‌نزلگه پڕ حهسرهتهکانا
له دڵه پڕ فرمێسکهکانا
به خه‌یاڵی بایه نیگه‌رانیه‌کان نه‌مرین
ده‌سته‌کانت خۆشبیت کاکه سیروان هۆنراوه‌یه‌کی زۆۆۆۆۆۆۆر جوانه به هیوای به‌رده‌وامی هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش كاكه سيروان كيان به هيواى به ر ده واميت ئه زيزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بن
هیوادارم که به دلتان بووبێت
دووباره سوپاستان ده‌که‌م
هه‌ر شاد بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh kaka sirwan...barasty babateky jwana

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس کاکه سوام بۆ په‌یامه‌که‌ت
ئه‌زیزم ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان بۆ نوسینی ئه‌و هۆنراوه جوانه..
توانیوته له هه‌موو بۆنه خۆش و ناخۆشه‌کان دا به هۆنراوه‌ی تایبه‌ت ئاماده بکه‌یت..
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان..
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس سۆزی خان بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم
هیوادارم که به هۆنراوه‌کانم که‌مێک تیشک بخه‌مه سه‌ر کاره‌ساته‌کانا
دووباره ده‌ستت خۆش و به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه