.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هه‌ڵه‌بجه ئه‌وا نه‌ورۆز هات
ئه‌مه‌وێت گۆرانیت بۆ بڵیم
به‌س نازانم!!
گۆرانی بهکوێتا بڵێم؟؟
وا نه‌ورۆز هات..
گه‌ل چاوه‌ڕوانی ئاهه‌نگه!
پێم بڵێ بهکوێتا بڵێم؟
پێـم بڵێ بهکوێتا بڵیم؟!
به باڵای خه‌ڵتانی خوێن و..
تارای ڕه‌شی ماته‌مینیتا هه‌ڵ بڵێم؟!
به‌سه‌ر بۆنسۆی په‌پوله‌ی سوتاو..
یان کڕوزه‌ی...
جگه‌رو، دڵی هه‌ڵقرچاو..
به‌و ژه‌هراوه‌ی که‌هه‌ڵیان ڕشت
دڕوندهی نه‌وه‌ی قه‌ع قاعو ..
ده‌م گێڕه‌که‌ی عۆجه‌ی به‌دناو!!
وه‌یا به‌سه‌ر به‌ژن و باڵای
سه‌وزو جوانی داپۆشراوت
به گوڵه نه‌ورۆزه‌و..
گولیلکه نیسان و، گاگرۆو
زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوی ئاڵی دڵدارانت
له‌ژێر په‌رچه‌می شینی سیروانتا
له‌گه‌ڵ سه‌ماو لار‌و له‌نجه‌ی..
پۆل پۆل لاوانی کچ‌و کوڕ
له‌سه‌یرانگای ئه‌حمه‌د ئاوا
تێکه‌ڵاو له‌گه‌ڵ..
جریوه‌ی مه‌لو قاسپه‌ی که‌وا
به‌سته‌ی بالهنجه بالهنجهو
هۆره‌ی سیاچهمانهت بۆ بڵێم؟؟
من نازانم چیت بۆ بڵێم؟!
من نازانم چیت بۆ بڵێم؟!
گه‌ر شین و شه‌پۆڕ ئه‌گێڕم..
هه‌رچه‌نده که‌خۆم پێم که‌مه
به‌ڵام ڕه‌نگبێ لۆمه‌م بکه‌ن!
بڵێن ئایه
ئه‌م ڕوداوه..
یه‌که‌مین ڕوداوی خه‌مه؟!
چونکه دیاره..
هه‌ر له‌وکاته‌ی له‌دایک بوم
به‌شم هه‌رده‌م له‌ژیاندا
ئازار‌و بێزاری و خه‌مه!!
نازانم شین بۆ کێ بکه‌م؟!
شینم بۆ شێخی نه‌هرێ کرد
بۆ سمکۆ چه‌ند باوکه ڕۆم کرد
بۆ شێخ سه‌عیدی پیرانم
قوڕ دونیا‌م به‌سه‌ر خۆماکرد
بۆ کیژانی هه‌ڵدێراوی
لوتکه‌ی شاخی ئاگریداخم
فرمێسکم له‌چاو قه‌تیس کرد
بۆ مه‌لیک مه‌حمودی نه‌مر
چه‌ندین ڕۆژ هه‌ر باوکه ڕۆم کرد
بۆ قازیه‌که‌ی موهابادم...
سه‌رۆک کۆماری کوردستان
سه‌رتاپای باڵام له‌قوڕ گرت
بۆ سه‌رکرده‌ی باوکی ڕوحیم
ڕابه‌ری شۆڕشی ئه‌یلول..
بارزانی نه‌مر چیم نه‌کرد
به‌ڵام، له‌ئه‌نجامدا دیار بوو
که‌شین،و گریان بێ سودبوو
بۆێێ هه‌میسان ڕاپه‌ڕیم..
ڕاپه‌ڕین ده‌ردمی تیمار کرد
ئه‌وه‌ش دیاره
گه‌ر سوتانی تۆ نه‌بوایه‌و..
خوین ڕشتنی ده‌یان ساڵه‌م
ڕاپهڕینیشم نه‌ئه‌کرد
بێشکه‌ی ژیانی مه‌وله‌وی
ژیله‌مۆی پاشماوه‌ی تۆ بوو..
بۆ بهگڕکانی ده‌رون،و..
کورد بوو به‌یه‌ک
کۆڕه‌وی کرد!!
دهنگو سه‌دای ناڵه‌ی تۆبوو
کهگوێچکهی گه‌لانی که‌ڕ کرد
سه‌لماندی کورد ماف خوراون
داگیر که‌رانی ڕوو ڕه‌ش کرد
پاش سێێ ساڵ و سێدانه ڕۆژ
سوتانی تۆ..
بوو به‌بۆمبی تۆڵه‌ی ڕه‌وا
وه‌ک گڕکانی باوه گوڕ گوڕ
ئاگری له‌گیان دوژمن به‌رداو..
داگیرکه‌ر تۆقی و، ههڕایکرد
جارێێکی تریش بۆ مێژوو
کورد که‌رکوکیشی ڕزگار کرد
بۆێی ئیتر بڕیار ئه‌ده‌م
که خۆم بۆ ئاهه‌نگ ساز ئه‌که‌م
گۆرانی بۆ جوانیت بڵێم
هه‌رده‌م شانازیت پێوهکهم
وادیاره ئه‌و ڕه‌نجه‌ی دامان
سه‌د شکور به‌فیڕۆ نه‌چو
خۆش به‌ختانه هاته به‌رهه‌م
هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌م ناوه
چاوه‌ڕوانی زیاتر ئه‌که‌م
ویستیان دامبڕن له‌مێژوو!!
بۆێی ئه‌بو گیان به‌خت که‌م
ئێستاکه وا که‌وتمه سه‌رپێی
مێژووی تازه له‌به‌ر ئه‌که‌م
ناوهستمو ئه‌ڕۆم ئه‌ڕۆم
تاکو کوردستانی گه‌وره
له‌ده‌ست داگیرکه‌ر ده‌ر ئه‌که‌م
ئه‌بێت کوردیش سه‌ربه‌خۆبێت
تا ڕزگار بێێت له‌ده‌ردو خه‌م
هه‌رچوار پارچه‌که دادورن
به‌به‌ر یه‌کدا..
له‌ژێر یه‌ک دروشم و په‌رچه‌م
درۆیه نابم به‌برای..
عاره‌ب و تورک‌و، نه‌عه‌جه‌م
بهنهژاد کورد
ڕه‌گه‌ز ئاریم
له‌مێژوودا زۆر زۆر گه‌وره‌م
من که‌خوێن مژم ئه‌وانبن
بۆ له‌گه‌ڵ خۆم درۆ بکه‌م
چۆن خوێنمژ ئه‌بێت به‌برا
به‌چیی بڕوایان پیی بکه‌م
بۆێی ئیتر بوێرانه
شای و زه‌ماوه‌ند سازئهکهم
تاکو هه‌رده‌م له نه‌ورۆز دا
بانگه‌وازی ئازادی که‌م
پڕبه‌ده‌م بانگه‌واز ئه‌که‌م
ئه‌ڵێم سه‌ربه‌خۆییم ئه‌وێ
داگیرکه‌رانی خاکه‌که‌م
ئه‌بێت بڕوا بهمێژوکهم
که‌لله سه‌ری..
ئه‌ژدیهاکی سه‌ده‌ی بیسته‌م
جانه‌وه‌رانی کوردستان
جارێ تریش له‌ژێر پێی که‌م
ئاڵای کوردستانی گه‌وره
له‌سه‌ر لوتکه‌ی هه‌مو شاخ و
دۆڵ‌و چهمو بیابان و..
شار‌و شارۆچکه‌کانی کورد
هه‌ڵکه‌م و بشهکێنمهوه
به‌سرودی ئه‌ی ڕه‌قیبیش
ئاگری نه‌ورۆز بکه‌مه‌وه
تا هه‌تایه له‌مێژوودا
بۆ نه‌وه‌ی کورد بیهێڵمه‌وه
یادی پێنج هه‌زار په‌پوله‌ی
هه‌ڵکڕوزاوی هه‌ڵه‌بجه‌و..
سه‌ت و هه‌شتاو دوو هه‌زار
فریشته‌ی وون بوم
به‌ئازادی بکه‌مه‌وه
به‌ئازادی بکه‌مه‌وه!!
نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet har sarkawto bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas barezim dasti tosh xosh bet her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه









هۆنراوه‌یه‌كی جوانه ، ده‌ستت خۆشبێت .


له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas barezim dasti tosh xosh bet her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه









alllllllla law sh3ra jwana sarkwtu bet fresha gyan u daste dahenaky xosh bet


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه