.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















به‌یانی نه‌ورۆزه
به‌یانی نه‌ورۆزه و ئێمه‌ش له ته‌نیایدا گوزه‌ر ده‌که‌ین
به‌یانی په‌یڤه عهشقیاکانی ته‌مه‌ن له دایک ده‌بن و
ئێمه‌ش دوور له یه‌کتری باوه‌ش به ته‌نیای ده‌که‌ین
به‌یانی سێداره‌کانی ژیان ماته‌مینی ده‌گێرن و
ئێمه‌ش له هه‌ژمه‌تی ئه‌ستێره‌کان ده‌گرین
به‌یانی هه‌ناسه‌کانی رۆژ به ئاسته‌م ده‌بینم
نامه‌کانی یادگاری له نێو سه‌دان خه‌می رابردوو به ئاگری نه‌ورۆز ده‌سوتێنم
دیواره ته‌لیسمه‌کان له تاریکی ئه‌مشه‌و
به رووباره‌کانی نێو کفنێکی دڕاوی به‌ر ئاقاره‌کانی ئه‌به‌دی ده‌سپێرم
مارشی سه‌بوری دڵم ده‌نگی پڵێسهی ئاگره و
فرمێسکی چاوانم دوکه‌ڵه بێ نازه‌که‌ی خۆشه‌ویستییه
به‌یانی سه‌راپا عه‌شق گۆرانیه‌کانی ئه‌و دیو سنوری ته‌نیای ده‌چرێت
گوێستانهکانی دڵ قه‌راغه‌کانی ئه‌کا به دیاری و له ههژمهتا ئه‌سوتێت
به‌یانی نه‌ورۆزه دوور له یار چاوانم له سێداره ده‌درێن
ئاوازی گشت شه‌وه یادگارییه‌کان له غوربه‌تا ههلدهورێن
حه‌ز به‌وه ناکه‌م له‌گه‌ل تۆ ئه‌م نه‌ورۆزه گۆرانیه‌کان بچڕم
چونکه ئه‌مجاره جیا له جاران کوچه‌و کۆلانه‌کانی شار
له نێو سهمفۆنیایهکانی روحم ئه‌مرن و
هه‌وارگه‌ی ماته‌م له‌سه‌رانسه‌ر شار
ده‌ست له ملانێ ده‌که‌ن بۆ ته‌نیایم به نوزه‌وه هێور هێور به‌ره‌و رووم دێن
به‌نهێنی ئه‌م نهورۆزهم لێ پیرۆز ده‌که‌ن و
ئاسۆییه‌کانی ژیان له ژێر ساباتهکانی شه‌رمنی ئه‌دوێنن
ئه‌م ئێواره‌ییه بڵێسه‌کانی ئاگر به‌ره‌ور رووما سه‌فه‌ر ده‌که‌ن
له نێو ده‌ستی قه‌ره‌جێکی ئه‌م شاره گڕ له جۆخێنی دلم به‌رئه‌ده‌ن
ئیستاش چاوه‌کانم له چاوه‌روانی نامهیێکا هاوار بۆ دلم ئه‌به‌ن
بروسکه‌ی کپی شنه بایه‌کانی بێ وه‌فایی رووم تێده‌که‌ن
به‌یانی په‌پوله‌کان له‌سه‌ر چڵه داره پڕ سۆزه‌کان چاوه‌روانی دلهکانیان ده‌که‌ن
ئه‌وینداران له سه‌رشه‌قامه‌کانی شار چاوه‌رێی کچه روح ناسکه‌کان ده‌که‌ن
نمه باش له هێلانه‌یه‌کی شیرینی چاوه‌رێی ئه‌ستێره‌کان ده‌کا
منێکی ده‌ست شکاوی به‌ر برینێکی جێهێلراوی عه‌شق چاوه‌رێی مه‌رگی ناوه‌خته‌ی خۆم ده‌که‌م
چاوه‌رێی هه‌لمژینی دوا هه‌ناسه‌ی ژیان ده‌که‌م
چاوه‌رێی گڕی ئه‌م نه‌ورۆزه ده‌که‌م تا له به‌یانییه‌کی وشکا بم سوتێنێت
چاوه‌رێی مه‌له‌کانی سه‌بوری ده‌که‌م تا له نیو کفنێکی سه‌وزی ئه‌م به‌هاره بمنێژێت
نوسینی / سیروان
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك سیروان هه‌ربژیت سه‌ركه‌وتوو بیت برام ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس ئه‌زیزانم بۆ په‌یامه‌کانتان
ته‌مه‌ن دریژو به‌خته‌وه‌ر بن
ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بێت خۆشحال بووم که بڤه دلتان بوو
دووباره سپاس و ته‌مه‌ن درێژ بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh kak sirwan zor jawan chzni newrozt piroz bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس نالی گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم
ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت
ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی هۆنراوه‌که
به‌خته‌وه‌ر بیت و جه‌ژنی نه‌ورۆزی خۆشت پیرۆز بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه