.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









یه‌كێك له گۆرانیبێژانی باكووری كوردستان سزای بیست مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا 
دیاربه‌كر- دادگای باڵای تاوانه‌كان له دیاربه‌كر، خاتوو"رۆژدا شانسیس" هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردی به تاوانی گوتنی گۆرانییه‌كی كوردی، به بیست مانگ زیندان سزا دا.
خاتوو "رۆژدا شانسێس" به به‌شداربوونی له رێورِه‌سمێكی هونه‌ری له مانگی ئایاری (2009) له دیاربه‌كر، گۆرانیی به كوردی گوتبوو.
داواكاری گشتی دادگای دیاربه‌كر، وشه‌ی ئه‌و گۆرانییه‌ی به ستایش كردنی پارتی كرێكارانی كوردستانی(PKK) داناوه و داوای كردووه ئه‌و گۆرانیبێژه سزا بدرێت، دادگای باڵای تاوانه‌كان له دیاربه‌كر، سزای بیست مانگ زیندانی به سه‌ر ئه‌و گۆرانیبێژه سه‌پاندووه.
سزای بیست مانگ زیندان بۆ خاتوو "رۆژدا" له كاتێكدایه كه ئه‌و گۆرانیبێژه ئاماده نه‌بووه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و دادگایه بكات.
"رۆژدا" یه‌كێك له‌و گۆرانیبێژانه بوو كه ئاماده نه‌بوو، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كورد و توركی ئه‌و وڵاته بكات.
سزادانی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی كورد به تاوانی به‌كارهێنانی زمانی كوردی له كاتێكدا رووده‌دات كه حكومه‌تی توركیا به به‌رده‌وامی خوازیاری دانپێدانان به مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كۆچپه‌رانی توركی دانیشتووی وڵاتانی ئه‌وروپی به تایبه‌تی ئه‌لمانیایه.
په‌یامنێر


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
