❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆكاره‌كانی‌ نه‌هێشتنی‌ بۆنی‌ ناوده‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-05 15:44:06

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

هۆكاره‌كانی‌ نه‌هێشتنی‌ بۆنی‌ ناوده‌م

بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆنی‌ ده‌متان خۆش بێت، ڕۆژانه‌ خواردنی‌ ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خواره‌وه‌ پشتگوێ‌ مه‌خه‌ن:

1_ كه‌ره‌وز: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ره‌وز ددان به‌هێز ده‌كات، له‌هه‌مان كاتیشدا بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناوده‌م ناهێڵێت، چونكه‌ له‌كاتی‌ جووینی‌ كه‌ره‌وزدا، كاریگه‌ریی‌ به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان نامێنێت.

2_ په‌نیر: خواردنی‌ په‌نیر چه‌ندین سوودی‌ هه‌یه‌ بۆ ددان، له‌وانه‌ ناهێڵێت ددان لاواز ببێت، (PH) ژماره‌ی‌ هایدرۆجینی‌ بۆ پێوانه‌ی‌ ترشی‌ ناوده‌م  هاوسه‌نگ ده‌كات، هه‌روه‌ها هاوكاریی‌ زوو ده‌رهاتنه‌وه‌ی‌ ددانه‌ كه‌وتووه‌كان ده‌كات، له‌كاتی‌ خواردنی‌ هه‌موو خواردنێكی‌ شیره‌مه‌نیدا یه‌ك له‌ت په‌نیریش بخۆ، چونكه‌ ناهێڵێت ئه‌و شیره‌مه‌نییه‌ زیان به‌وه‌رینی‌ ددان بگه‌یه‌نێت.

3_ چای‌ سه‌وز: هه‌بوونی‌ ماده‌ی‌ (كه‌تاسین) له‌ناو چای‌ سه‌وزدا، هۆكارێكه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانی‌ ناوده‌م، له‌هه‌مان كاتدا ڕووبه‌ڕووی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ش ده‌بێته‌وه‌، كه‌واته‌ ( كه‌تاسین) ماده‌یه‌كه‌ ده‌م له‌نه‌خۆشییه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ماده‌یه‌ ئه‌و به‌كتریایانه‌ش له‌ده‌م دوورده‌خاته‌وه‌، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ ناخۆشی‌ بۆنی‌ ناوده‌م.

4_ كیوی‌: كه‌میی‌ ڤیتامینی‌ (c) ددان هه‌ستیارتر ده‌كات‌و ناتوانیت ڕووبه‌ڕووی‌ به‌كتریا ببێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌وانه‌یه‌ تووشی‌ (پووكبوونه‌وه‌ی‌ ددان) ببن، جا بۆ ئه‌وه‌ی‌ دووربن له‌و كێشه‌یه‌، پێویسته‌ میوه‌ی‌ كیوی‌ بخۆن، چونكه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆرتر له‌چاو میوه‌كانی‌ دیكه‌ ڤیتامینی‌ (C)ی‌ تێدایه‌.

5_ماست: له‌ڕووی‌ هه‌بوونی‌ كالیسیۆمه‌وه‌ ماست زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و سووده‌كانی‌ به‌ژماردن ته‌واو نابن بۆ ددان، كالیسیۆم ددان له‌لاوازبوون ده‌پارێزێت‌و ناهێڵێت پووك هه‌وبكات، ئه‌گه‌ر ددانیش لاواز ببێت، ئه‌وا كالیسیۆم هاوكاری‌ زوو باشبوونه‌وه‌ی‌ ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش‌و ته‌ندروست‌و به‌هێز، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ددانێكی‌ باش‌و ته‌ندروستتان هه‌بێت، ئه‌و خواردنانه‌ بخۆن كه‌ به‌كالیسیۆم ده‌وڵه‌مه‌ندن.

6_مه‌عده‌نووس: له‌دوای‌ خواردنی‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ بۆنی‌ ده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن، هه‌ندێك مه‌عده‌نووس بخۆن، چونكه‌ ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ له‌ناو ده‌بات‌و بۆنێكی‌ زۆر خۆش ده‌به‌خشێته‌ ده‌م.

7_ شلیك: بۆ ددان‌و گۆشتی‌ سه‌ر ددان واته‌ پووك شلیك زۆر به‌سووده‌، چونكه‌ له‌ناویدا چه‌ندین سركه‌ی‌ به‌سوود هه‌یه‌، كه‌ ددان زۆر به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست ده‌پارێزن.

8_خواردنه‌ وشكه‌كان (بندق، فستق، گوێز‌و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و هتد...): له‌ناو ئه‌و خواردنه‌ وشكانه‌و چه‌ره‌سدا، چه‌ندین ڕۆنی‌ چه‌ور هه‌یه‌ كه‌ هۆكارێكن بۆ پاراستنی‌ ددان دژی‌ به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌وریانه‌ وا له‌ددان ده‌كه‌ن كه‌ بێهێزو ڕزیو نه‌بێت، له‌هه‌مان كاتدا له‌ناو ئه‌و خواردنه‌ وشكانه‌دا كالیسیۆمیش هه‌یه‌.

9_ سێو: خواردنی‌ سێو به‌به‌رگه‌كه‌یه‌وه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ ددان به‌هێز ده‌كات، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ چه‌ندین ماده‌ی‌ گرنگی‌ تێدایه‌ بۆ پاكردنه‌وه‌ی‌ ددان، لێكۆڵه‌ڕه‌وان ڕێنمایی‌ ده‌ده‌نه‌ هاوڵاتیان، میوه‌كانی‌ وه‌كو (سێو‌و گیزه‌ر‌و هتد..) به‌قه‌پ بخۆن، چونكه‌ سوودی‌ زۆرتره‌ بۆ مرۆڤ.

10_ ماسی‌: به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ باش ماده‌ی‌ (فۆسفۆر) له‌ناو ماسیدا هه‌یه‌، ئه‌و ماده‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌و مادانه‌ی‌ كه‌ ئێسك‌و ددان به‌هێز‌و به‌توانا ده‌كه‌ن، جا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ددانێكی‌ ته‌ندروستتان هه‌بێت، به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كجار ماسی‌ بخۆن.

radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-05 15:55:05

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هۆكاره‌كانی‌ نه‌هێشتنی‌ بۆنی‌ ناوده‌م

ده‌ست خۆش هاوڕێ گیان سه‌رکه‌وتبیت

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-04-12 16:16:13

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: هۆكاره‌كانی‌ نه‌هێشتنی‌ بۆنی‌ ناوده‌م

or supas barezim dasti tosh xosh bet her sarkawtu bit inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-04-13 19:32:55

KcHa..MrWaRi
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: share halamtw qwrbani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-23
په‌یامه‌كان: 735
WindowsXPMSIE

Re: هۆكاره‌كانی‌ نه‌هێشتنی‌ بۆنی‌ ناوده‌م

dastt xosh gulm

Kurdzhin
~~کاتێک زمان کراوه‌یه‌~~
~~ناکرێت ده‌رگای دڵمان دابخه‌ین~~


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13042836961.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-04-14 16:07:27

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: هۆكاره‌كانی‌ نه‌هێشتنی‌ بۆنی‌ ناوده‌م

zor supas gulla jowanakam dasti tosh xosh bet malakam bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net