❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كورته‌یه‌ك له‌مێژووی دروست بوونی هه‌ردوو یانه‌ی‌ شاهانه‌ و كه‌ته‌لۆنیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-08 07:04:41

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsMSIE7

كورته‌یه‌ك له‌مێژووی دروست بوونی هه‌ردوو یانه‌ی‌ شاهانه‌ و كه‌ته‌لۆنیا

سڵاو له‌ ئازیزانی یاریگا  .. هه‌مووان ده‌زانین كه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌كێكن‌ له‌ یانه‌ی به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی ئیسپانیا و جیهان هه‌رده‌م به‌گه‌وره‌یی ناویان هاتووه‌و زۆربه‌ی یاریزانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان یاریان بۆ ئه‌م دوو یانه‌یه‌ كردووه‌ . منیش لێره‌دا ده‌مه‌وێت كورته‌یه‌ك له‌ دروست بونی و به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كانی ئه‌م دوو یانه‌یه‌ تان  بۆ بلاوبكه‌مه‌وه‌

{ناسنامه‌ی یانه‌}


ناوی یانه‌ : ریاڵ مه‌درید

وڵات : ئیسپانیا

ساڵی دامه‌زراندن : 1902

پێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت :



كردنه‌وه‌ی یاریگای یانه‌ : 1947

به‌رزترین ئاستی دانیشتنی هانده‌ران : 106 هه‌زار كه‌س

ناونیشانی له‌ناو شاری مه‌دریددا : كۆنشا ئیسپانیا 1

{مێژووی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌}

ریال مه‌درید تا ئێستا 31 جار نازناوی پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیای به‌ده‌ست هێناوه‌ ، له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكی یانه‌ (سانتیاگۆ به‌رنابیۆ) كه‌ نزیكه‌ی 35 ساڵ سه‌رۆكی یانه‌ بووه‌ زۆرترین نازناوی خولی ئیسپانیای به‌ده‌ست هێناوه‌ كه‌ (16) وه‌رزه‌ . باشترین راهێنه‌ریش كه‌ زۆرترین ده‌سكه‌وتی بۆ یانه‌كه‌ به‌ده‌ست هێنابێت ، راهێنه‌ر (میگۆ مۆنیس) بووه‌ كه‌ (9) نازناوی بۆ یانه‌كه‌ به‌ ده‌ست هێناوه‌ ، باشترین یاریزانیش كه‌ له‌یه‌ك وه‌رزدا زۆرترین گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ تۆماركردبێت یاریزان (هۆگۆ سانشێز) بووه‌ كه‌ 38 گۆڵی تۆماركردوه‌ .

زۆرترین بردنه‌وه كه‌ یانه‌كه‌ له‌ یه‌ك وه‌رزدا به‌ده‌ستی هێنابێت ، (18) سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بوو له‌ وه‌رزی 1987 – 1988 .. ریال مه‌درید بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵلإ له‌ نێو یاریگای خۆی نه‌دۆراوه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی داده‌نرێت ، ئه‌م دستكه‌وته‌ش له‌ قۆناغی 23 ی وه‌رزی 1956 – 1957 ه‌وه‌ تا قۆناغی 25 ی وه‌رزی 1964 – 1965 بوو .. له‌وه‌رزه‌كانی (1959 – 1960  – 1962 – 1963 – 1985 – 1986 ) دا ریال مه‌درید هیچ یاریه‌كی له‌ نێو یاریگای خۆی نه‌دۆراندووه‌  ، له‌وه‌رزی (1931 – 1932) دا هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندووه‌ و له‌وه‌رزی 1989 – 1990 یشدا له‌ نێو یاریگای خۆی ‌ زۆرترین گۆڵی له‌ مێژووی خۆیدا تۆماركرد كه‌ (78) گۆڵ بوو ، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ 4 گۆڵ بۆ هنه‌ر یاریه‌ك ، له‌وه‌رزی 1994 – 1995 یشدا له‌ نێو یاریگای خۆی كه‌مترین گۆڵی له‌ مێژووی خۆیدا تۆماركردووه كه‌ 8 گۆڵه‌ .

له‌ شوباتی 1957 ه‌وه‌ تا ئاداری 1965 ریال مه‌درید زۆرترین یاری یاری له‌ نێو یاریگای خۆیدا كردووه‌ و هیچیشی نه‌دۆراندوه‌ ، كه‌ ده‌كاته‌ 114 یاری یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك . زۆرترین ماوه‌ كه‌تێیدا یاریزانێك له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ مابێته‌وه‌ له‌ ساڵی 1983 ه‌وه‌ بۆ 2001 بووه‌ ، ئه‌لفریدۆ ستیڤانۆش له‌ وه‌رزه‌كانی 1953 بۆ 1964 دا زۆرترین گۆڵی بۆ ریاڵ مه‌درید تۆماركردووه‌ كه‌ 308 گۆڵه‌ . گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیش كه‌ ریال مه‌درید له‌ خولی ئیسپانیادا تۆماركردبێت سه‌ركه‌وتنیی بووه‌ به‌سه‌ر تیپی ئێلتشدا له‌ 7 شوباتی 1960 دا به‌ 11 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ ته‌نها گۆڵێك ، گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیش كه‌ له‌كاسی پاشای ئیسپانیدا تۆماری كردبێت سه‌ركه‌وتنی بووه‌ به‌سه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا له‌ 13 حوزه‌یرانی 1943 به‌ ئه‌نجامی 11 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك  ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا گه‌وره‌ترین دۆراندنی له‌ خولی ئیسپانیدا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ئیسپانیۆل بوو له‌ 3 ی ئاداری 1930 دا به‌ ئه‌نجامی 8 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 1 گۆڵ .

یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ مێژووی خۆیدا توانیویه‌تی 17 جار نازناوی كاسی پاشای ئیسپانیا به‌ه‌ست بهێنێت

‌ {مێژووی دروست بوونی یانه‌ی شاهانه‌}

له‌ 6/3/1902 دا ، كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌وادارانی وه‌رزشی به‌ گشتی و یاری تۆپی پێ به‌ تایبه‌تی به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی یانه‌ی ریال مه‌دریدیان دامه‌زراند ، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا یه‌كه‌م لیستی به‌رپرسه‌كانی یانه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دانرا ( خوان بادرۆز : سه‌رۆكی یانه‌ – ئه‌نریكی ڤارێلا : جێگری سه‌رۆك) .

له‌ ڕۆژی 9/3/1902 شدا ، یانه‌كه‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی خۆی دابه‌شكرد به‌ سه‌ر دوو تیپدا ، كه‌ یه‌كه‌میان ره‌نگی جله‌كانیان شین و دووه‌میشیان سوور بوون ، ئه‌م دابه‌شكردنه‌ش له‌ پێناو سازدانی یارییه‌ك له‌ نێوانیاندا تا بتوانن له‌ یاریزانه‌ باشه‌كانی هه‌ردوو ره‌نگه‌كه‌ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ دروست بكه‌ن ، ئه‌وه‌ بوو یاری نێوان هه‌ردوو ره‌نگی شین و سوور له‌ گۆره‌پانی (پلازا دی) ئه‌نجامدراو تێیدا تیپی شین به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له‌ تیپی سووری برده‌وه‌ .

له‌ 15/4/1902 شدا ، سه‌ڕۆكی یانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ داوایان له‌ عومده‌ی شاری مه‌درید كرد كه‌ كێبركێیه‌كی وه‌رزشی له‌ نێوان یانه‌كاندا سازبكات به‌ بۆنه‌ی چوونه‌ سه‌رته‌ختی  (ئه‌لفۆسۆی هه‌شته‌م) بۆ سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی ئیسپانیا ، ئه‌و كێبركێیه‌ ئێستا بووه‌ به‌ كاسی پاشای ئیسپانیا ، له‌و كێبركێیه‌شدا یانه‌ی ریال مه‌درید توانی نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنێت به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ئیسپانیۆل به‌ ئه‌نجامی (3*2) تا ئێستا ئه‌وه‌ بووه‌ مێژوو و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ونازناوه‌ بووه‌ به‌ده‌ستهێنانی یه‌كه‌م نازناوی كاسی پاشای ئیسپانیا له‌ لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه‌ .

——————————————————————————————-

{ناسنامه‌ی یانه‌}

ناوی یانه‌ : به‌رشه‌لۆنه‌

وڵات : ئیسپانیا

ساڵی دامه‌زراندنی : 1899

پێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت :



كردنه‌وه‌ی یاریگای یانه‌ : 1957


به‌رزترین ئاستی دانیشتنی هانده‌ران : 98934

{مێژووی دروست بوونی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیا}

یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ به‌ناوبانگه‌كانى ئیسپانیا و جیهان ئه‌م یانه‌یه‌لة  سه‌ده‌ى (19)له‌ سه‌ره‌ده‌ستى (خوان گامبه‌ر و )(10)له‌ هاورێیانى درووست كراوه‌ له‌ نێو جه‌رگه‌ى شارى به‌رشلۆنه‌ سه‌ر به‌هه‌رێمى كه‌تالۆنیا له‌ (29)نۆڤه‌مبه‌رى سالى (1899)ئه‌م یانه‌یه‌ دامه‌رزراوه‌و یه‌كه‌م پێكهاته‌ى ئه‌م یانه‌یه‌ بریتى بوه‌ له‌ (جولترى واید و لویس دى ئۆس و بارتیمۆ تورادیس و ئوتۆ كونزلى و ئوتو موبار هینریك دوكال و بیرى كابوت و كارلۆس پیۆل و جوزیف لیویت و خوان بارسونز و ویلیام بارسنوز )

{مێژووی به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كانى یانه‌ى كه‌ته‌لۆنیا}

یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ خاوه‌ن چه‌ندین نازناوه‌ و له‌سه‌ر ئاستى ناوه‌خۆ و ئه‌وروپا و جیهان له‌ سه‌ر ئاستى ناوه‌خۆى ئیسپانیا (19)جار نازناوى خولى ئیسپانى به‌ده‌ست هێناوه‌له‌ ساله‌كانى (1929و1945و1949و1952و1953و1959و1960و1974و1985و1991و1992

و1993و1994و1998و1999و2005و2006و2009)وه‌ (25)جار نازناوى جامى شاى ئیسپانیا به‌ده‌ست هێناوه‌و وه‌ جامى سوپه‌رى ئیسانى (8)جارو وه‌ نازناوى خولى یانه‌ پاله‌وانى ئه‌وروپا(3)جار له‌ ساله‌كانى (1992و2006و2009)وه‌ جامى سوپه‌رى ئیسپانى (3)جارو وه‌ یه‌ك نازناوى جامى جیهانى یانه‌كان له‌ سالى (2009)
yariga.net

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net