❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فۆسینیچ: ئەو یاریزانەی لەیانەی رۆما تەنگی بە ئەنتەرمیلان هەڵچنیوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-20 10:46:19

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

فۆسینیچ: ئەو یاریزانەی لەیانەی رۆما تەنگی بە ئەنتەرمیلان هەڵچنیوە

ئەستێرەی مۆنتینیگرۆ میركۆ فۆسینیچ سەرجەم گڵۆپەكانی بەلای خۆیدا راكێشاوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی توانی یاری دێربی رۆما لەبەرژەوەندی رۆما بەدەست بهێنێت.
ئەم یاریزانە لەیاری دێربیدا باش رێگەی گۆڵی لازیۆی دەزانی‌و توانی دووجار تۆپەكانی بكاتە گۆڵی هاوشاریەكەیانەوە، ئەمەش وایكرد جارێكی تر پێشەنگی لە ئەنتەرمیلان وەر بگرنەوە.

كەوتووەتە سەر زاری جەماوەر

فۆسینیچ لە 1/10/1983 لەدایك بووە، ئێستا لەیانەی رۆما بووەتە جێگەی قسەوباسی جەماوەری یانەكە، چونكە لەزۆربەی یاریەكاندا رۆڵی رزگاركەر دەبینێت، لەیاری دێربیشدا لەسەر یاریگای ئۆڵۆمپیك چاوی كامێراكان بەرەو بردنەوەی لازیۆ دەچوون، چونكە بەگۆڵێك پێشكەوەتن، بەڵام ئەم یاریزانە دووجار گۆڵی بەرامبەرەكەیانی هەژاندو یاریەكەی بۆ جەماوەرەكەی بردەوە، هەربەهۆی گۆڵە رزگاركەرەكانی ئەم یاریزانەوەیە رۆما نزیكە لە بردنی نازناوی وەرزی ئەمساڵ،
كە ئەم نازناوە 9 ساڵە لەیانەكەیان دوور كەوتووەتەوە، بۆ ئەو كارەش تەنها 4 هەفتە ماوە، ئەوانیش بەرامبەر سامبادۆریا‌و پارما‌و كالیاری‌و كێڤۆ.

نازناوەكە نزیكە
جەماوەری یانەی رۆما وای دەبینن یانەكەیان لەتوانایدایە‌و لەهەموو كاتەكان لەپێشترە بۆ بردنی نازناوی كاڵشۆ بەتایبەتی لەدوای سوربونی یاریزانەكان لەسەر ئەو كارە، لەكاتێكدا لەیانەی رۆما ئەستێرەكان ون بوون، نمونەیان تۆتی‌و تۆنی‌و بابتیستا، لەهەمان كاتدا
ئەستێرەی نوێ سەر هەڵدێنێت‌و بردنەوە بۆیانەكەی بەدەست دێنێت ئەویش فۆسینیچە كە 13 گۆڵی بۆ رۆما تۆمار كردووە‌و گۆڵكاری یەكەمی یانەكەیەتی‌و 3 گۆڵ پێش تۆتی كەوتووە.

میركۆ لە چەند دێرێكدا
ئەم یاریزانە ژیانی وەرزشی لە ریزی یانەی سوتیسكا نیكسیچ لەوەرزی 1999-2000 دەست پێكرد
لە9 یاریدا لەگەڵی بەشداری كرد‌و 4 گۆڵی تۆمار كرد، بەڵام پاشان گوازرایەوە بۆخولی ئیتالی بۆیانەی لیچی لەساڵی 2001، تاوەكو ساڵی 2006 لەریزی لیچی یاری كردو لە 76 یاریدا 29 گۆڵی بۆ تۆمار كردن.
لە 2006 خەونەكەی هاتەدی كاتێك گوازرایەوە بۆ رۆما بەشێوەی خوازراوی‌و پاشان بەرەسمی گوازرایەوە بۆ رۆما‌و ئێستاش لەپێكهاتەی سەرەكی یانەكەدا یاری دەكات.


لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بۆ هەڵبژاردەی صربیا‌و مۆنتینیگرۆ لەنێوان ساڵی 2005-2006 یاری كردووەو لەدو یاریدا بەشداری كردووە، پاش جیابونەوەی هەردوو ولاتیش ئێستا بۆ مۆنتینیگرۆ یاری دەكات‌و شەرەفی ئەوەشی بەركەوت یەكەم گۆڵ لەمێژووی وڵاتەكەیدا تۆمار بكات.
yariga

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net