❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خــۆر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-22 08:09:42

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خــۆر

ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خــۆر

خوای په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا له‌چه‌ند شوێنێکدا جه‌ختیکردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ خۆڵی زه‌وی به‌دیهێناوین و ده‌شمانگێڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و خۆڵه‌و له‌ دواڕۆژیشدا هه‌ر له‌و خۆڵه‌ دروستمان ده‌کاته‌وه‌ ،وه‌کو له‌ ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت به‌دیهێنان و مردن و دوباره‌ زیندووبونه‌وه‌مان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ ده‌بێت ، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی به‌رده‌وامی هه‌ندێک له‌زانایان بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی که‌ ئایا ئه‌گه‌ری ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ڵگه‌ و ڕاستییه‌کانی گه‌ردوون به‌رده‌وام ئه‌وه‌ پیشانده‌ده‌ن که‌ ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی بۆ مرۆڤ ئه‌سته‌مه‌ ، زانست ده‌ریخستووه‌ که‌ نزیکترین کۆمه‌ڵه‌ له‌ ئێمه‌وه‌ دوای کۆمه‌ڵه‌ی خۆر دووریه‌که‌ی (4،3) ساڵی رووناکی ده‌بێت ، ئه‌م دووریه‌ش ناتوانین بیبڕین ته‌نها دوای 10هه‌زار ساڵ نه‌بێت ، پاشان کۆمه‌ڵه‌یه‌ک به‌و دووریه‌ ئه‌گه‌ری چه‌نده‌ که‌ هه‌ساره‌یه‌کی تێدا بدۆزرێته‌وه‌ به‌که‌ڵکی ژیانی ئێمه‌ی مرۆڤبێت؟، له‌به‌ر ئه‌وه‌ گه‌ڕان به‌دوای هه‌ساره‌یه‌کی تردا هه‌وڵێکی سه‌رنه‌که‌وتووه‌ . زانای به‌ناوبانگی فیزیایی (ستیڤان هاوکین)ده‌ڵێت : پێوسته‌ له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی به‌دوای هه‌ساره‌یه‌کی تردا بگه‌ڕێت ، له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆر ئه‌گه‌ر ویستی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ژیان له‌داهاتوودا ، چونکه‌ چونکه‌ ره‌گه‌زی مرۆڤ ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و ڕووداوانه‌ی که‌ له‌ئه‌نجامی پێکداکێشانی  نه‌یزه‌که‌کانه‌وه‌ بۆ زه‌وی ڕووده‌ده‌ن که‌ ئه‌و ۆێداکێشانانه‌ش ئه‌گه‌ری له‌ناو بردنی هه‌موو زینده‌وه‌رانی سه‌ر زه‌وی هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ ته‌نها له‌‌سه‌ر یه‌ک هه‌ساره‌ نه‌بوو ئه‌وا ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی زیاتری ده‌بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌کۆمه‌ڵه‌ی خۆردا هه‌ساره‌یه‌کی تری وه‌ک زه‌وی نییه‌ ، پێویسته‌ بچینه‌ ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆر !!! ، ستیڤان ده‌ڵێت: ده‌توانین نزیک ببینه‌وه‌ له‌خێرایی ڕووناکی ئه‌گه‌ر وزه‌ی ده‌ستکه‌وتوو له‌وزه‌ی ناوه‌کیی مادده‌ و دژه‌ مادده‌ (the matter and anti matter)ـ annihilation of مان به‌کارهێنا به‌مشێوه‌یه‌ ده‌توانین له‌ماوه‌ی  (6)ساڵدا بگه‌ینه‌ نزیکترن کۆمه‌ڵه‌ ، به‌ڵام قورئانی پیرۆز ئه‌م قسانه‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ به‌ده‌قی ئه‌و ئایه‌ته‌ی که‌ له‌سوره‌تی (طه‌ ئایه‌تی <55>)دا هاتووه‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ سوره‌تی (الاعراف دا له‌ ئایه‌تی <25>)..
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (نوح)یش (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت )کاتێک ئامۆژگاریی گه‌له‌که‌ی ده‌کات له‌ (سوره‌تی نوح ئایه‌تی <18>) ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز له‌نێوان مرۆڤ و زه‌ویدا هه‌یه‌ ، هۆکاری ئه‌وه‌یه‌ زانست ده‌ریخستووه‌ له‌شی ئاده‌میزاد هه‌مان پێکهێنه‌ره‌کانی خاکی هه‌یه‌ . 
تاکو ئێستا هیچ نیانه‌یه‌کی ئه‌وه‌ نییه‌ بیسه‌لمێنێت که‌ژیان بۆ مرحڤ له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی هه‌بێت ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ قورئان ئاماژه‌ی کردووه‌ که‌ دروستکراوی زیندوو له‌ئاسماندا هه‌یه‌ وه‌کو ده‌فه‌رموێت له‌ سوره‌تی (شوری ئایه‌تی <29>) ، ئه‌و ئایه‌ته‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ، که‌ مرۆڤ به‌دوای زینده‌وه‌ری تردا بگه‌ڕێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی  نه‌ک به‌دوای ژیاندا بۆخۆی ، زۆرینه‌ی زانایانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌زه‌وی گونجاوترین هه‌ساره‌یه‌ بۆ ژیانی مرۆڤ چه‌نکه‌ به‌هه‌موو هۆکارێکی حه‌وانه‌وه‌ی پێویسته‌وه‌ بۆی ئاماده‌کراوه‌ ، وه‌ئه‌گه‌ر هاتوو پێکهاته‌یه‌کی زه‌وی گۆڕا بۆنمونه‌ ڕێژه‌ی ئۆکسجین یان کاربۆن یان ئاو ئه‌وا ژیانی مرۆڤ ناتوانێت به‌ئاسانی له‌سه‌ری به‌رده‌وامبێت  هه‌روه‌ها مانگ و خۆر و دووریی و نزیکیان وا دانراوه‌ که‌ گونجاوتربێت بۆژیانی مرۆڤ ، له‌کۆتایدا ئه‌و زانایانه‌ی به‌دوای ڕاکردندا ده‌گه‌ڕێن  له‌زه‌وی ترسی مردن با چاره‌سه‌رێک بۆ خودی مردن بدۆزێنه‌وه‌ ، چونکه‌ هه‌ر ده‌بێ بمرن جا له‌سه‌ر زه‌وی بن یان ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی  هه‌روه‌کو په‌روه‌ردگار له‌ سوره‌تی (النسا ئایه‌تی <78>)دا ده‌فه‌رموێت..


ئاماده‌کردنی \Shazada-Shane  ... تایبه‌ت به‌ \ Kurdzhin

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-22 09:49:51

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خــۆر

ده‌سته‌کانت خۆش بێت

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-04-22 10:26:17

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPMSIE

Re: ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خــۆر

ئه‌و زانایانه‌ی به‌دوای ڕاکردندا ده‌گه‌ڕێن  له‌زه‌وی ترسی مردن با چاره‌سه‌رێک بۆ خودی مردن بدۆزێنه‌وه‌ ، چونکه‌ هه‌ر ده‌بێ بمرن جا له‌سه‌ر زه‌وی بن یان ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی
dastt xosh bet shazada gyan har sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-04-23 17:24:33

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خــۆر

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا شه‌نی گوڵ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوان و پر زانیارییه‌
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌ کاره‌کانت..
هیوادارم له‌ بابه‌ته‌ پر زانیاریه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-04-23 17:34:31

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خــۆر

ده‌سته‌كانت خۆش خاتو شه‌نێ هه‌ر سه‌ركه‌وتوبیت بابه‌تێكی زۆر جوانه‌
هه‌ر به‌رده‌وامبیت له‌ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانانه‌ هیوای له‌ش ساغی بۆ به‌ڕێزتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-04-27 08:16:25

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خــۆر

dastakant xosh bet shada shane geyan
serkawtu bet

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net