❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یاریگای نیوكامپ ئەو شوێنەی بەرشەلۆنەو ئەنتەرمیلانی پێ دەگاتە یاری كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-28 12:12:48

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

یاریگای نیوكامپ ئەو شوێنەی بەرشەلۆنەو ئەنتەرمیلانی پێ دەگاتە یاری كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكان

لەوەتەی پیپ گواردیۆلا بووەتە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دۆرانی بەو شێوەیەی بەخۆوە نەدیوە كە بەرامبەر یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی (1-3) لەخولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا دۆرا! رەنگە ئەونجامە هێندەش قورس نەبێت، بەڵام قسە لەسەر ئەوەیە كە بەرشەلۆنە لە ئێستادا باشترین یانەی جیهانەو ئەنتەریش بەرەو ئەوە دەچێت خولی ئیتالیش لەدەست بدات، كەچی دێت‌و بەرشەلۆنە بەزەویدا دەدات. ئەو ناونیشانەی سەرەوە زۆر غەریب نیە، چونكە هەردوو یانە
hبەدوای تۆڵەدا دەگەرێن، بەرشەلۆنە تۆڵەی یاری چوون‌و ئەنتەریش تۆڵەی قۆناغی یەكەمی ئەم خولە كاتێك بەئەنجامی (0-2) د‌ورا، بەڵام كامیان تۆڵە دەكاتەوە؟

90 خولەك ماوە بۆ تاوەكو یانەی یاری كۆتایی دیاری بكرێت
هەرچەندە یانەی ئەنتەرمیلان بەجیاوازی دوو گۆڵ توانی لەیانەی بەرشەلۆنە بباتەوە، بەڵام ناتوانرێت بوترێت ئیتر ئەنتەر سەركەوتووە بۆ یاری كۆتایی، چونكە وەك ئاشكرایە چەندێك
یاری كراوە ئەوەندەشی ماوە، دەكرێت لەماوەی ئەو 90 خولەكەی كەماوە شتی زۆر روو بدات كە ئەنجامی سەیروسەمەرەشی لێ بكەوێتەوە، نەك بۆ بەرشەلۆنە، بەڵكو رەنگە ئەنتەریش بتوانێت سود لەو 90 خولەكە وەربگرێت، لەلایەن خۆیەوە گواردیۆلا رایگەیاندووە” لەتایمی دووەمدا لە نیوكامپ دەتان بینینەوە” وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی هێشتر نیوەی یاری ماوە، هەروەها دیگۆ میلیتۆ كە پیاوی یاری چوون بوو لەپاش یاریەكە ئەوەی راگەیاند” هێشتر 90 خولەك ماوە‌و دەشێت هەموو شت لەو یاریەدا روو بدات”

مۆرینۆ هەندێك دڵنیایە لەسەركەوتنی یانەكەی
ئەگەرچی مۆرینۆ توانی گەورەترین شكست بەسەر یانەی بەرشەلۆنەدا بهێنیت‌و ترس بخاتە دڵی جەماوەر‌و یانەكەیەوە، بەڵام رەنگە ئەو ئەنجامە لەیاریگای نیوكامپ ئاوەژوو ببێتەوە، خۆزێ مۆرینۆ ئەو راهێنەرەیە كە هەمیشە حەزی بەئاژاوەو وتەی سەیرو سەمەرەو جەرگ بڕە، ئەم راهێنەرە لای خۆیەوە وای دەبینێت كە توانیویەتی یانەكەی سەربخات بۆ یاری كۆتایی، چونكە
هێشتر یاری گەرانەوە ماوە، كەچی ئەو قسە لەسەر یاری كۆتایی دەكات‌و بایەر میونخیش بەیانەیەكی بەهێز ناو دەبات، رەنگە ئەم وتانەی مۆرینۆ بۆ توڕە كردنی گواردیۆلا‌و یاریزانەكان بێَت، بەلام گواردیۆلا لەهەموو حاڵەتەكاندا رایگەیاندووە من تەركیزم لەدەست نادەم‌و لەسەرخۆ دەبم.
هەرچەندە مۆرینۆ پێی وایە یانەكەی سەركەوتووە بۆ یاری كۆتایی، ئەگەر بە وتەش نەیوتبێت ئەوا هەڵسوكەوتەكەی ئەوەی لێ دەخوێنرێتەوە، لەبەرامبەردا سەرۆكی یانەكەی كە ماسیمۆ
مۆراتیە هێشتر دڵنیا نیە لەسەر كەوتنی یانەكەی، لەو بارەیەوە رایگەیاندووە” هیچ شتێك لەبەرامبەر بەرشەلۆنەدا زەمان نیە”

میسی بەبێ ئیبراهیمۆڤیچ باشترینە!
زۆر كەس پرسیاری ئەوە دەكەن بۆ چی هەندێك جار لیۆنێل میسی لەناو یاریگادا نابینرێت بەتایبەتی لەم كاتە باشانەی كە لەگەل بەرشەلۆنە دەیگوزەرێنێت؟ وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر ئاسانە، چونكە ئەگەر بەوردی سەیرێكی یاریەكانی بەرشەلۆنە بكەین بەئاسانی بۆمان
دەردەكەوێت هەركاتێك ئیبراهیمۆڤیچ لەهێڵی پێشەوە هاورێیەتی میسی كردبێت بەدەگمەن میسی باش یاری كردووە، زۆرجار نەیتوانیوە نمایشی خۆی بگێرێت، ئەگەر زۆریش دوور نەكەوینەوە، لەیاری چووندا كە بەرشەلۆنەی بەدبەخت كرد‌و خراپترین یاریان كرد تاوەكو ئەو كاتەی ئیبراهیمۆڤیچ چووە دەرەوەی یاریگا، لەگەڵا چونە دەرەوەی ئەو یاریزانە بەرشەلۆنە تۆپی گرتە دەست‌و لەئەنتەرمیلان باشتر یاریان كرد، ئەم واتانەم بۆ ئەوە نیە كە ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانێكی خراپە، بەڵكو لەسەر ئەوەیە كە شێوازی یاری كردنی لەگەڵا بەرشەلۆنە ناگونجێت،
بەرشەلۆنە بەوە ناسراون كە بەخێرایی تۆپەكان دەسورێننەوە‌و پاصی كورت یاری دەكەن، بەڵام ئیبراهیمۆڤیچ پێچەوانەكەی یاری دەكات، لەو یاریانەشی كەمیسی نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بكات هاوكاری هاورێكانی كردووەو پاصی گۆڵی پێداون، بەڵام ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانێكی بەرگری دەخاتە پشتیەوەو بەئاسانی رایدەوەستێنن‌و دزە ناكات بۆ وەرگرتنی تۆپ‌و زۆر جار پشت بە توانای جەستەیی دەبەستێت كە ئەمەیەیان لەگەل بەرشەلۆنە ناگونجێت.

پێداچونەوەی بەرگری

یانەی بەرشەلۆنە لەوەرزی ئەمساڵ بەوە ناسراوە كە هێڵێكی بەرگری پۆڵاینی هەیە‌و زۆر بەنارەحەت گۆڵیان لەسەر تۆمار دەكرێت، بەڵام هێرشە پێچەوانەكانی ئەنتەرمیلان تێكی شكاندن، بۆیە پێویستە گواردیۆلا جارێكی تر هێڵی بەرگری رێك بخاتەوە، بەتایبەتی لەتەنیشتەكانەوە كە هەریەكە لە ئاڵڤێس‌و ماكسوێل دەگرێتەوە، لەیاری چوون ئاڵڤێس خراپترین یاری ئەنجامداو زۆربەی كاتەكان تۆپ لەلای ئەوەوە دزەی دەكردە هێڵی سزای بەرشەلۆنە، لەم جارەشدا پۆیۆڵ یاری ناكات، بۆیە دەبێت چارەسەرێكیش بۆ ئەوە بدۆزێتەوە.

جەماوەری بەرشەلۆنە دڵنیان لەسەركەوتنی یانەكەیان
سەرەرای ئەوەی بەئەنجامی (1-3) بەیانەی ئەنتەرمیلان لەیاری چوونی نیوەی كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا دۆران، لەگەڵا ئەوەشدا جەماوەری یانەی بەشەلۆنە بڕوایان بەسەركەوتنی یانەكەیان هەیە بەسەر یانەی ئە
دیپۆرتیڤۆ پێی هەستاوە 57% پێیان وایە میسی‌و هاورێكانی دەتوانن بگەنە یاری كۆتایی. پیپ گواردیۆی راهێنەرو لاپۆرتای سەرۆكیش رایانگەیاند پێویستە سەرجەم كورسیەكانی نیوكامپ پڕ ببێتەوە بۆ سەركەوتنی یانەكەیان، لەلایەن خۆشیانەوە جەماوەری بەرشەلۆنە بەخێرایی وەڵامی ئەو داواكاریەیان دایەوەو لەرێگەی تۆری ئینتەرنێتەوە بانگهێشتیان كرد لەپێناو دڵنیابوون لە زۆرترین ئامادە بوو لەنیوكامپ.

yariga

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net