❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌مرۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كانی ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-28 13:03:27

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

ئه‌مرۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كانی ده‌كات

ئاكانیوز / ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى تۆپی پێی كوردستان ئاشكرای كرد ئەمساڵ بەتیپێكی بەهێزەوە بەشداریى پاڵەوانیەتی ( ڤیڤا )ی هەرێمەكانى دنیا دەكات و ئامانجی دەسكەوتێكی باشە .

عەبدوڵا مەحموود ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى تۆپی پێی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند “دواى ئەوەى وەك ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى كوردستان دەست نیشان كرام بەردەوام لە یارییەكانى هەموو یانەكانى خولی نایابی كوردستان ئامادەبووم و سەرنجی سەرجەم یاریزانانی خولەكەم دەدا، بەڵام 45 یاریزان كە ئاستێكی زۆر باشیان لەگەڵ یانەكانیاندا پێشاندا بانگهێشتنی هەڵبژاردەى كوردستان كران ” .

مەحموود گوتی “دواى ئەوەى ماوەى هەفتەیەك ڕاهێنان لەگەڵ یاریزانەكاندا كرا لەگەڵ شارەزایان لە یەكەتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان توانیمان 25 یاریزانى سەرەكی بۆ پێكهاتەى هەڵبژاردەى كوردستان دەست نیشان بكەین كە هەر هەموو یاریزانەكان لەسەر بنەماى توانا و ئاست بەرزى خۆیانە “.

ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى كوردستان جەختی لە بوونی چەند كێشەیەك وەك لەمپەر لەبەر دەم بانگهێشتن كردنی یاریزانانی هەڵبژاردەكە كردەوە و گوتی “حەوت یاریزانى زۆر باشمان نەیانتوانى بەهۆى نەبوونی پاسپۆرت ( جەواز ) لەگەڵمان بن كە لە ناویاندا باشترین یاریزانى خولی نایابی كوردستان سانح ڕۆستەمە، هەروەها كێشەیەكی تر ڕێگە نەدانى یانەكانى هەولێر و دهۆك و پێرس بەیاریزانە كوردەكان تا بێنە هەڵبژاردەكەمان كە ئاستیان زۆر پێشكەوتووە بەڵام بەهۆى خولی نایابی عێراق ناتوانن لە یانەكانیان دابڕێن، بۆیە ئێمە بیرمان لە دروست كردنی تیپێكی تر كردوەتەوە و ئەو یاریزانانەى ئێستاش زۆر باشن و خۆمان لەگەڵیان ماندوو دەكەین لە پێناو پێشاندانى ئاستێك كە شایستەى ناوى هەرێمی كوردستان بێت ” .

” ئەمڕۆ چوارشەم یەكەم ڕاهێنانى هەڵبژاردەكە دەست پێدەكات و سبەى پێنج شەم بەهەمان شێوە، هەروەها لە ڕۆژى شەمووى داهاتووەوە كەمپێكی ڕاهێنانى تایبەت بۆ تیپەكە دەكەمەوە و ڕۆژانە لە دوو كاتدا ڕاهێنان دەكەین دواتر ئەو كەمپە دەگوازمەوە بۆ شارێكی تری هەرێمی كوردستان بۆ ماوەى 10 ڕۆژ و دواى ئەنجامدانى چەند یارییەكی هەڤاڵێن لەگەڵ یانەكانى ناوخۆدا هەوڵ دەدەین بەر لە چوونمان بۆ پاڵەوانیەتی ڤیڤا كەمپێكی ڕاهێنان لە یەكێك وڵاتانى ئەوروپا بكەینەوە” مەحموود واى گوت.

ئەو ڕاهێنەرەى هەڵبژاردەى كوردستان ئەوەشی نەشاردەوە كە پەیوەندییان لەگەڵ ئەستێرەى كوردی هەڵبژاردەى عێراق هاوار مەلا محەمەد بەردەوامە ” پەیوەندیمان بەیاریزان هاوار مەلا محەمەد كردووە تا لە پاڵەوانیەتی ئەمساڵ لەگەڵماندا بێت، چونكە ئەو ئەستێرە سودێكی زۆری دەبێت بۆ بەهێزى تیپەكەمان دەخوازم پەیوەندیمان پێوە بكات ” .

كاستی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەى كوردستان برێتین لە عەبدوڵا مەحموود، خەسرەو گۆرون، سەمیر بابۆ .

هەژی گوتنە هەڵبژاردەى كوردستان لە ساڵی 2008 بۆ جارى بەشدارى كرد لە پاڵەوانیەتی ڤیڤا لە هەرێمی سامیلاندی سویدی و پلەى چوارەمی بەدەست هێنا، لە 2009 دا كە پاڵەوانیەتیەكە لە ئیتاڵیا بوو پلەى دووەمی پێبڕا


http://kurdzhin.org/uploads/8839a1cd2c.jpg


سایتی یاریگا

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net