❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سووده‌كانی‌ په‌رتووك خوێندنه‌وه‌ بۆ منداڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-30 15:14:48

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

سووده‌كانی‌ په‌رتووك خوێندنه‌وه‌ بۆ منداڵ

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-716b0e7f77.jpg

دۆزینه‌وه‌ی‌ په‌رتووكی‌ گونجاو به‌پێی‌ ته‌مه‌نه‌كانی‌ منداڵ، ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ باش پێگه‌یاندنی‌ ئه‌و منداڵانه‌.
پێگه‌یاندن‌و تێگه‌یاندنی‌ منداڵ به‌ئاراسته‌یه‌كی‌ ڕێك، له‌داهاتوودا نووسه‌ر‌و خوێنه‌رێكی‌ به‌توانا‌و باشیان لێده‌رده‌چێت.
كاریگه‌ری‌ په‌رتووك له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی‌ منداڵ چییه‌؟
1- په‌رتووك كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر پێگه‌یشتنی‌ زمان‌و مێشكی‌ منداڵ هه‌یه‌:
* هاوكاری‌ گوێگرتن، لاساییكردنه‌وه‌‌و فێربوونی‌ زمانیان ده‌كات.
* كۆگای‌ وشه‌كان پێده‌گه‌یه‌نێت.
* گه‌شه‌ به‌توانای‌ خه‌یاڵیان ده‌كات.
* فێری‌ پێزانینی‌ ئه‌و شێوانه‌یان ده‌كات كه‌ ده‌یبینن.
* مێشك پێده‌گه‌یه‌نێت.
* ووردبینی‌ زۆرتر ده‌كات‌و ئارامی‌ زیاتر ده‌به‌خشێت بۆ گوێگرتن.
2- په‌رتووك‌و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر پێگه‌یشتنی‌ باری‌ ده‌روونی‌ منداڵ:
* كاتێك منداڵ گوێ‌ له‌چیرۆكه‌كان ده‌گرێت، خۆی‌ به‌یه‌كسان داده‌نێت له‌گه‌ڵ قاره‌مانانی‌ ئه‌و چیرۆكانه‌‌و هه‌مان هه‌ستی‌ ئه‌وان بۆ خۆی‌ دروست ده‌كات، ئه‌و كاته‌ هه‌ست به‌ته‌نهایی‌ ناكات.
* هه‌سته‌ سروشتییه‌كانی‌ خۆی‌ ده‌رده‌خات.
* به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ په‌رتووك ئاماده‌ ده‌بێت‌و زانیاری‌ ده‌بێت بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌روونییانه‌ی‌ كه‌ كتوپر به‌سه‌ریدا دێت‌و ده‌زانێت چۆن ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكات.
* ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سانی‌ گه‌وره‌دا په‌رتووك بخوێنێته‌وه‌، په‌یوه‌ندی‌ به‌هێز له‌گه‌ڵیاندا دروست ده‌كات‌و ئه‌و كاتانه‌ زۆر خۆش‌و به‌نرخه‌ به‌لای‌ منداڵه‌وه‌.
3- په‌رتووك كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر باری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ منداڵ هه‌یه‌:
* خوێندنه‌وه‌ی‌ په‌رتووك وا له‌منداڵ ده‌كات، به‌ئاسانی‌ په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ (خێزان، هاورێ‌، دراوسێ‌و كه‌سانی‌ دیكه‌) دروست بكات.
* په‌یوه‌ندی‌ كه‌سایه‌تی‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ گرنگه‌ له‌ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا، فێری‌ ( متمانه‌ پێكردن، بینینی‌ به‌رپرسیارێتی‌، هاوكاریكردن‌و لێبورده‌ی‌) ییان ده‌كات، هه‌روه‌ها منداڵ فێر ده‌بێت چۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا بكات‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی‌ ژیانیشدا فێری‌ شتی‌ زیاتر ده‌بن.
* ڕێنماییكردنیان له‌كاتی‌ ڕووداوه‌كان هاوكاریان ده‌كات به‌ئاسانی‌ له‌گه‌ڵ باری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆیان بگونجێنن.

radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-01 18:51:57

hawraz07
خونچەی نوێ
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-19
په‌یامه‌كان: 45
WindowsVistaMSIE7

Re: سووده‌كانی‌ په‌رتووك خوێندنه‌وه‌ بۆ منداڵ

dastakant xosh freshta gian babatakant zor ba swdn heway sarkawtnt bo axwazm

Kurdzhin
ay xwda bo waya chaw kazhalakam
bochy naya bochy dwra yarakam
chawt rasha dldar a mn qwrbant bm
malt la kwedaya shawe mewant bm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-22 14:16:29

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: سووده‌كانی‌ په‌رتووك خوێندنه‌وه‌ بۆ منداڵ

zor supas hawraz giyan dasti tosh xosh bet malakam bo am peyama jowanat her sarkawtu bit inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-07-24 15:55:34

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPMSIE

Re: سووده‌كانی‌ په‌رتووك خوێندنه‌وه‌ بۆ منداڵ

dest xosh be rasti babateki jwana her sarkew to bit

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net