.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ددان لە دوو بەش پێك هاتووە: تاج كە بەشی سەرەوەی ددانە و ڕەگ كە لە ناو ئێسكدایە.
پەیكەری تاج(Crown): ئەو بەشەیە كە بە چاو دەبیندرێت؛ لە دەرەوە بۆ ژوورەوە لە سێ بەش پێك هاتووە: مینا، عاج، كڕۆكی ددان.
مینا(Enamel) : ئەو بەشەیە كە بە چاو دەبینرێت و شەفافە و ڕەقترین و پتەوترین بەشی لەشی مرۆڤیشه كە خوێن پێی ناگات و هەستیشی نییه. 96%ـی ماکیی كانزایییە. بەشێكی مردووی ددانە بۆیە ناتوانێت خۆی دروست بكاتەوە.
عاج(Dentine)
ئەو بەشەیە كە لە تاج لە ژێر مینا و لە رەگ دا لە ژێر چیمەنتدا هەیە و توانای بەرگریشی لە مینا كەمترە و ڕەنگی مه‌یله‌و زەردە و بەشێكی زیندوووی ددانە كە بە ساردی و گەرمی و شیرنی هەستیارە. 80%ـی كانزایە. بەشێكی زیندووی ددانە كە لە هەندێك هه‌لومه‌رجدا توانای دروستكردنه‌وه‌ی خۆیشی هەیە:(secondary and tertiary dentine).
ئەوەیش لەبەر ئەوەیە كە لە ناو عاجدا كەناڵی بچووك بچووک هەنە كە لە میناوە بەرەو كڕۆكی ددان درێژ دەبێنەوە و لە ناویاندا خانەی تایبەت هەیە كە دەتوانن عاج دروست بكەن. ئەو كەناڵانە هۆكارێكە بۆ ئەوەی نەخۆش لە كاتی خواردنی شتی سارد و گەرم و شیرندا هەست بە ئازار بكات و بزانێت كە ددانی گرفتێكی هەیە.
كڕۆكی ددان(Dental Pulp)
لە ناوەڕاستی هەر ددانێكدا بۆشاییەك هەیە كە دەمار و خوێنبەر و خوێنهێنەر لە ناویدا هه‌یە كە پێی دەڵێن كڕۆكی ددان كە بە ڕێگای كونی بنی ڕەگی ددانه‌وه (Apical Foramen دێتە ناو ددانه‌که‌وه. قەبارەی لە ددانێكهوه بۆ ددانێكی تر جیاوازه و بە هه‌ڵکشانی تەمەن بچووكتر دەبێتەوە. ددان تا كاتێك زیندووە كە كڕۆكهکهی ساغ بێت، به‌ڵام هەر كاتێك لە بەر كلۆری، زەبر، یان هەر شتێكی تره‌وه كە كرۆكی ددان بورووژێنێت ئەوا لەو كاتەدا ددانمان توشی ئازار دەبێت. هەندێك جار هەیە ئەو برینەی كە تووشی كڕۆكی ددان دەبێت، دەبێتە هۆی مردنی كڕۆكەكەی.
ڕەگ(Root)
ئەو بەشەیە كە لە ناو ئێسكدایە و تاجەكەی ڕاگرتووە. ژمارەی لە ددانێكهوه بۆ ددانێكی تر جیاوازه. هەندێكیان یەك ڕەگیان هەیە هەندێكیان دوو یان سێ، كەم جاریش بە تایبەتی ددانی عەقل 4 ڕەگیان هەیە.
ڕەگ بە بەستەری دەوروبەری ددان(periodontal ligament) لە ناو ئێسكهکهدا جێگیر بووە. لە خوارەوەی ڕەگی ددان، كونێك هەیە(Apical Foramen) كە لەوێوە كڕۆك دێتە ناو ددانه‌که‌وه.
ڕەگی ددان لە سێ بەش پێك هاتووە كە لە دەرەوە بۆ ژورەوە بریتین لە: چیمەنت، عاج و كڕۆك.
چیمەنت (Cementum)
بەرگێكی تەنكە كە ڕەگی ددانی داپۆشیوە. لە ژێر چیمەنتدا عاج هه‌یه كە درێژەپێدەری هەر ئه‌و عاجهیه که له ژێری تاجی ددانه‌که‌دا هه‌یه. هه‌ر وەكو مینا، ئه‌م به‌شه‌یش خوێنی بۆ ناڕوات.
بەستەری دەوروبەری ددان (Periodontal ligament)
ڕەگی ددانهکهکان بە ئێسكی شەویلاکهوه دەبەستێتەوە. دەتوانێت ددان یارمەتی بدات بۆ ئەوەی بجوولێت چ جووڵانه‌وه‌ی فیسیۆلۆجی ددان بێت چ بە هۆی هێزی ئامێری ڕاستكردنەوەی ددان(جووڵانه‌وه‌یی فیسۆلۆجی، بۆ ددان پێویستە و شتێكی باشە). هەروەها یارمەتیدەریشە بۆ ئەوەی ئەو هێزەی كە لە كاتی قسە كردن یان خواردن دەكەوێتە سەر ددان بلاوه بکات و به چوارده‌وردا په‌خش ببێته‌وه.
پووك(Gingiva):
چینێكی نەرمی بەردەوام كە ئێسكی ددان و ددانی داپۆشیوە و لە كاتی ئاسایی‌دا ڕەنگی پەمەییە، و دەکرێ له کاتی نەشتەرگەریدا ههڵیبدهیتهوه و پاشان لە شوێنه‌که‌ی خۆیدا ڕایبخهیتهوه و بیدوریتەوە.
ئه‌رک و فرمانه‌کانی ددان:
* بڕین و جاوین و وردکردن و ئاسیاوکردنی خواردەمەنی به‌ر له قووتدانی خواردنه‌که. گه‌ر بهاتبایه و وا نه‌بووایه ئەنزیمەكان نه‌یانده‌توانی خواردنه‌کان به ته‌واوه‌تی له‌ت له‌ت بکه‌نه‌وه و پاشانیش به جوانی هه‌زم نه‌ده‌کرا، هه‌ر بۆیه پێویسته به‌ر له‌وه‌ی پارووکهمان قووت بده‌ین، جوان جوان بیجاوین.
* پاڵپشتی لە شانە نەرمهكانی ناو دەم دەكات.
* بەبێ ددان قسەكردن ئەستەمە.
* جوانی بە ڕوخساری مرۆڤ دەبەخشێت.
هه ولير بؤست


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh baswda sarkawtwbyt


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤر سوباس بؤ به يامه كه مروارى كييييان خؤشحالم كه به لت بوو سه ركه وتوو بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه