.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















به‌گوێره‌ی ئاماری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی (2008) دا، ساڵی (2009) دیارده‌ی خۆكوشتنی گه‌نجان له‌سنووری ئه‌و پارێزگایه‌دا به‌ڕێژه‌ی (26%) زیادیكردووه، هاوكات ئاماره‌كانی سلێمانی‌و دهۆكیش له‌و ڕووه‌وه مایه‌ی دڵخۆشی نین، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێم‌و پێویسته له‌سه‌ر ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆكوشتنی گه‌نجاندا بن.
هه‌رچه‌نده دیارده‌ی خۆكوشتن كه‌م تا زۆر له‌هه‌موو جیهاندا بوونی هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستاندا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی ترسناك، كه پێویستی به‌چاوپێداخشاندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی كۆمه‌ڵناسی‌و ده‌روونناسی هه‌یه.
هۆكاره‌كان جیاوازن
ئاخۆ چ بێزارییه‌كه وا له‌مرۆڤ ده‌كات هیچ ئومێدێك شك نه‌بات بۆ ژیان، له‌ناوبردنی خۆی نه‌بێت؟ تۆ بڵێی له‌و كاته‌دا خۆكوشتن به‌پاكبوونه‌وه‌ی ڕۆح بزانێت، تا له‌گوناهه‌كانی ڕابردووی پاك ببێته‌وه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه وسڵی پیسی ژیان له‌خۆی ده‌ربكات؟ یان بڵێیت خۆكوشتن گه‌ڕان بێت به‌دوای جوانییه شاراوه‌كانی ڕۆح‌دا، كه مرۆڤ له‌ئه‌زه‌له‌وه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت، دواجار له‌وه‌دا ده‌یدۆزێته‌وه؟ ئایا ئه‌وانه‌ی كۆتایی به‌ژیانی خۆیان دێنن، ده‌یانه‌وێت شتێك به‌مرۆڤایه‌تی بڵێن كه ده‌م توانای وتنی نیه؟
هه‌موو ئه‌مانه جگه له‌خه‌یاڵگه‌لێكی شاعیرانه هیچی تر نین، له‌ڕاستیدا ده‌یان هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و یاسایی‌و ئاینی، له‌و دیو په‌رده‌ی هانابردنه به‌ر ئه‌و دیارده دزێوه‌دا خۆیان حه‌شارداوه.
گرفت له‌وه‌دایه كه ڕووداوه‌كانی خۆكوشتنی گه‌نجان له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ته‌نها وه‌ك هه‌واڵێك له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه، وه‌ك پێویست ئاماژه به‌وه نادرێت كه بۆچی ئه‌م ڕووداوانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، چ هۆكارێكیان له‌پشته‌و چاره‌سه‌ر چییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت میكانیزمی گونجاو بگیرێته به‌ر تا كارێك بكرێت به‌هه‌وڵی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌رچی زووتره ڕێگه له‌ته‌شه‌نه‌كردنی بگیرێت، یان به‌لانی كه‌مه‌وه كاربكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته پڕ له‌زه‌ره‌رو زیانه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته مۆدێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببات.
(عوسمان سه‌نگه‌سه‌ری) مامۆستای به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌باره‌ی خۆكوشتنی گه‌نجانه‌وه، پێیوایه كه هۆكاری یه‌كه‌می ئه‌م دیارده‌یه په‌یوه‌ندی به‌كه‌لتوری ناوچه‌كه‌وه هه‌یه، كه له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تی خێزانه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ئه‌و ده‌ڵێت:"له‌سه‌ره‌تادا دایك‌و باوك منداڵ پێده‌گه‌یه‌نن پاشان ده‌ینێرنه سه‌ر جاده، له‌سه‌رجاده عورف‌و عاده‌تی كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێت، بێئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌مای ئه‌كادیمی، دووه‌م هۆكاریش په‌یوه‌ندی به‌په‌روه‌رده‌ی ماڵی دووه‌میه‌وه هه‌یه، له‌قوتابخانه وانه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌گوێی خوێندكاردا نادرێت كه باس له‌مامه‌ڵه‌كردنی مرۆڤ بكات له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا، بۆ كچان وانه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی (ماڵداری)، به‌ڵام ئه‌م وانه‌یه‌ش وابه‌سته‌یه به‌ماڵه‌وه نه‌ك به‌ڕێوشوێنی كۆمه‌ڵگه‌و گۆڕینی ئه‌و سیستمه‌ی له‌كۆمه‌ڵدا هه‌یه".
ناوبراو وایده‌بینێت كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان مێژوویه‌كی دور‌و درێژی هه‌یه له‌داگیركاری، نه‌مانتوانیوه كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌ی خۆمان‌و كه‌لتوور‌و بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه‌ین.
مافناس (سه‌عید هه‌ریری) به‌ئه‌ركی سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌زانێت كار بكه‌ن بۆ گۆڕینی ئه‌و كه‌لتووره‌ی كه ئێستا هه‌یه‌و ده‌ستكاریكردنی كۆمه‌ڵێك یاسا كه په‌یوه‌ندیان به‌م دیارده‌یه‌وه هه‌یه.
ئه‌و پێی وایه مه‌رج نی‌یه ته‌نها ده‌سه‌ڵات بكه‌نه خاڵی ده‌ستپێكی هه‌نگاوه‌كانیان، به‌ڵكو ده‌كرێت له‌كۆمه‌ڵگه‌و له‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن‌و به‌یه‌كگرتوویی كار بكه‌ن له‌سه‌ر گۆڕینی كه‌لتووری كۆمه‌ڵایه‌تی.
(ئیسماعیل چه‌تۆ) سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی پێیوایه كه له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه ده‌توانرێت كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی زانستییانه بگیرێته به‌ر، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی وابه‌سته‌یه به‌كه‌لتووری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌و وایده‌بینێت سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئێستا هه‌مان ئه‌و سیستمه‌یه كه له‌ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كاری پێده‌كرا، جگه له‌وه‌ی كه‌مێك ده‌ستكاری لاوه‌كی تێدا كراوه، بنه‌مایه‌كی زانستییانه‌ی تێدا نابینرێت بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ساغ‌و ته‌ندروست، وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌تاییش پێشنیار ده‌كات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ندین نامیلكه‌و چیرۆكه هه‌واڵ كه باس له‌سلبییاته‌كانی دیارده‌ی خۆكوشتن ده‌كه‌ن چاپ بكات‌و له‌ڕێی خوێندنگه‌كانه‌وه به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا دابه‌شیان بكات.
مامۆستای ئاینی ئیسلام (محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ڵشۆیی) سه‌ره‌تای قسه‌كانی له‌باره‌ی خۆكوشتنی گه‌نجانه‌وه، به‌چه‌ند پرسیارێك ده‌ستپێكردو وتی:" كێ له‌هۆكاری زیادبوونی ڕێژه‌ی خۆسوتاندن گوناهباره؟ دین یان ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه خۆیان به‌خه‌مخۆری گه‌نجان ده‌زانن، كه ناتوانن قه‌ناعه‌ت به‌گه‌نجێك بكه‌ن باوه‌ڕی به‌خۆی هه‌بێت، هه‌ندێكیان ته‌نها ڕوحێكی یاخی له‌ناخی گه‌نجدا ده‌چێنن، تا هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌جه‌نگدا بێت‌و خۆی بكاته قوربانی، بێ ئه‌وه‌ی مه‌رامێكی هه‌بێ بیڵێت".
مامۆستای ده‌روونناس (مه‌ولود كاكان) بۆ ڕێگرتن له‌به‌رده‌وامبوونی دیارده‌ی خۆكوشتن له‌ناو گه‌نجاندا، به‌پێویستی ده‌زانێت پردێكی به‌هێز له‌نێوان گه‌نج‌و دایك‌و باوكی‌دا هه‌بێت، كه ئه‌ویش پردی ڕاستگۆیی‌و نه‌شاردنه‌وه‌ی نهێنییه‌كانه، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت كه دایك‌و باوك نزیك ببنه‌وه له‌ڕۆڵه‌كه‌یان‌و هه‌وڵ‌بده‌ن وه‌ك هاوڕێیه‌كی دڵسۆز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، تا بتوانێت متمانه‌یان پێ بكات‌و كێشه‌كانی ژیانی تایبه‌تی خۆی له‌لایان باس بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه كرا ئه‌وا له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر گرفتێكدا، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ خۆكوشتن ببات، هانا بۆ ڕێنمایی‌و ڕێگه‌چاره‌كانی باوكی‌و دایكی دێَنێت، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هه‌قه گه‌نج ئه‌وه‌نده به‌هێز‌و خۆڕاگربێت كه بتوانێت ڕووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كانی ژیان ببێته‌وه، با له‌كاتی هاتنه ئارای گرفته‌كاندا په‌نا بۆ خوێندنه‌وه یان گوێگرتن له‌پارچه میوزیكێكی ئارام به‌رێت، یاخود خۆی به‌سه‌یركردنی سروشته‌وه خه‌ریك بكات، بێگومان له‌و هه‌نگاوانه‌وه تێده‌گات كه ژیان جوانه‌و ناكرێت له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه لێی بڕوانین.
له‌وه‌رگرتنی ڕای ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت كه گه‌لێك هۆكار هه‌ن وا له‌گه‌نجان ده‌كه‌ن كه كۆتاییهێنان به‌ژیانیان وه‌ك دواچاره‌سه‌ری كێشه‌وگرفته‌كانیان هه‌ڵبژێرن، بێگومان ده‌توانرێت له‌ڕێی ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كانیه‌وه ڕێگه‌چاره‌ی زانستییانه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه، له‌و پێناوه‌یشدا هه‌وڵ‌و ته‌قه‌للای بوێرانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و حكومه‌ت‌و هه‌موو لایه‌ك پێویسته.
radoi nawxo
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-05-04 10:00:08)

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dastakant xosh bet hewadarm am dyardaya namenet la naw ganjanda
chwnka agar aw mrovana la be hewa bwna xoyan bkwzhn nak har am dnya aw dnyashyan la dast achet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه