❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن ده‌توانن منداڵێكی‌ زیره‌ك پێبگه‌یه‌نن؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-05 14:14:41

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

چۆن ده‌توانن منداڵێكی‌ زیره‌ك پێبگه‌یه‌نن؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-13ee51a707.jpg

‌سه‌ره‌تای‌ ساڵانی‌ ژیانی‌ مرۆڤدا پێگه‌یاندنی‌ مێشك زۆر گرنگه‌، كه‌واته‌ به‌ده‌ستی‌ دایك‌و باوكه‌كانه‌، منداڵێكی‌
زیره‌ك پێبگه‌یه‌نن‌و له‌ته‌مه‌نی‌ منداڵیدا پشتگیری‌‌و هاوكاریی‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌وه‌ی‌ پێویستتانه‌ ته‌نها هه‌ندێك دان به‌خۆداگرتن‌و ته‌رخانكردنی‌ كاتێكی‌ كه‌مه‌ بۆ منداڵه‌كانتان، ئه‌وه‌ی‌ بۆ زیره‌ككردنی‌ منداڵه‌كانیشتان پێویسته‌ له‌كاتی‌ پێگه‌یاندنیدا، دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ له‌نێوان منداڵه‌كانتان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا.



له‌كاتی‌ پێگه‌یاندنی‌ منداڵه‌كانتاندا پێویسته‌ هاوكارییان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕه‌چاوی‌ ئه‌م ڕێنماییانه‌ی‌ لای‌ خواره‌وه‌ بكه‌ن:

1- په‌یوه‌ندیی‌ نیگا له‌گه‌ڵ منداڵه‌ تازه‌ له‌دایكبووه‌كانتاندا دروست بكه‌ن.

2- له‌گه‌ڵ منداڵدا قسه‌ بكه‌ن‌و باسی‌ شتێكیان بۆ بكه‌ن.

3- شیری‌ خۆتان بده‌ن به‌منداڵه‌كانتان، له‌گه‌ڵ سووده‌كانی‌ شیری‌ دایك، له‌كاتی‌ تێركردنی‌

منداڵه‌كانتاندا چاوتان ڕووبه‌ڕووی‌ یه‌ك ده‌بنه‌وه‌و ده‌رفه‌تی‌ قسه‌كردن‌و گۆرانی‌ وتن بۆیان له‌گه‌ڵیاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت.

4- شێوه‌ی‌ ده‌موچاوتان ببه‌نه‌ بارێكی‌ كۆمێدییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر منداڵه‌ تازه‌ له‌دایكبووه‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ 1-2 ڕۆژیش بێت.

5- هاوكارییان بكه‌ن له‌ئاوێنه‌دا خۆیان ببینن.

6- ختۆكه‌یان بده‌ن‌و بیانخه‌نه‌ دۆخێكی‌ پێكه‌نینه‌وه‌.

7- بۆ ڕێگه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ له‌چوارده‌ورتاندا ده‌یبینن‌و ده‌یبیستن بۆیان باس بكه‌ن، منداڵه‌كانتان ببه‌ن بۆ بازاڕ، پارك، ماركێت‌و....هتد.

8- تا ده‌توانن گۆرانییان بۆ بڵێن، ئه‌گه‌ر گۆرانییه‌كه‌ خۆشتان ڕێكتان خستبێت.

9- با گوێ‌ له‌میوزیك بگرن، له‌هه‌ندێك كاركردندا فێری‌ ڕیتمه‌كانی‌ میوزیك ببن، ئه‌وا له‌داهاتوودا له‌ڕووی‌ بیركارییه‌وه‌ زۆر زیره‌ك ده‌بن‌و وانه‌یه‌كی‌ زۆر ئاسان ده‌بێت به‌لایانه‌وه‌.

10- پێش ئه‌وه‌ی‌ كارێك بكه‌ن، پێیان بڵێن كه‌ به‌نیازی‌ چ كارێكن، وه‌كو (ئیستا گلۆپه‌كه‌ ده‌كوژێنمه‌وه‌، ...هتد).

11. په‌ڕتووك بۆ منداڵه‌كانتان بخوێننه‌وه‌، وێنه‌كانیان پێ پیشان بده‌ن‌و ناوی‌ هه‌موو شته‌كانیان پێ بڵێن.

12. ڕێگه‌یان پێبده‌ن ده‌ست له‌كه‌لوپه‌له‌ جیاوازه‌كان بده‌ن.

13. ڕێگه‌یان پێبده‌ن ده‌ست له‌خۆراكه‌كان بده‌ن‌و خۆیان خواردن بخۆن.

14. له‌كاتی‌ ده‌ستكردن به‌ڕۆشتنی‌ چوارپه‌له‌ (گاگۆڵكێ كردن)، یاری‌‌و پشتییان بۆ دابنێن‌و مه‌یدانێكی‌ داخراویان بۆ دروست بكه‌ن.

15. چیرۆكیان بۆ بخوێننه‌وه‌.

16. ته‌له‌فزیۆنه‌كان بكوژێننه‌وه‌.

17. له‌كاتی‌ خۆ شتندا ته‌شتێكی‌ پلاستیكیان بۆ پڕبكه‌ن له‌ئاو، ڕێگه‌یان پێبده‌ن ئاوه‌كه‌ به‌تاڵ بكه‌ن‌و یاری‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا بكه‌ن.

shafaq

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-05 17:06:15

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668
WindowsXPMSIE

Re: چۆن ده‌توانن منداڵێكی‌ زیره‌ك پێبگه‌یه‌نن؟

dast xosh azizm bo aw  babata baswda
harbzhy sarkawtw bit gwlakam

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-22 14:18:00

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: چۆن ده‌توانن منداڵێكی‌ زیره‌ك پێبگه‌یه‌نن؟

zor supas taniya giyan dasti tosh xosh bet gulakam bo peyama ranginakat hiwadarem her sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net