❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ٦ ده‌گمه‌نترین رووداو له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-05 22:26:18

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

٦ ده‌گمه‌نترین رووداو له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ

ئه‌و ٦ رووداوه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی وه‌رزی ئه‌مساڵ له‌ خوله‌کانی ئه‌وروپا روویانداوه‌ و پێشتر زۆربه‌که‌می  رووداوی له‌ شێوه‌یه‌ بینراوه‌  ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمی فیفا که‌ به‌م شیوه‌یه‌یه‌ :

١- تۆمارکردنی ٣ گۆڵ له‌لایه‌ن یانه‌ی مانچسته‌ر ستیه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ١٩٩ چرکه‌ ! کاتێک به‌ ئه‌نجامی ٦-١ یاریه‌که‌ی برده‌وه‌ . ئیمانوێل ئه‌دیبایۆر درگای گۆڵ تۆمارکردنی له‌ خوله‌کی ٣ کرده‌وه‌ دواتر کریگ بێلامی دووه‌م له‌ خوله‌کی ٤ تۆمارکرد و کارلۆس تێڤیز سێیه‌می له‌ خوله‌کی ٦ و ٢٠ چرکه‌ تۆمارکرد ، ئه‌مه‌ش له‌ میانه‌ی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی ٣٣هه‌مینی خولی ئینگلیزی

٢- ١١٥ کگم کێشی ئه‌و چۆکۆلاته‌یه‌ بوو که‌ یه‌کێک له‌ خاوه‌نی شیرینه‌مه‌نیه‌کانی کاتالۆنیا دروستی کرد بۆ بۆنه‌ی جه‌ژنی ” ئیسته‌ر” بۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسی به‌ هه‌مان قه‌باره‌ و درێژی ڕاسته‌قینه‌ی یاریزانه‌که‌ که‌ به‌رزیه‌که‌ی ١٦٩ سم بوو ، به‌ڵام کێشی کێکه‌که‌ زۆر له‌ کێشی هه‌ڵگری نازناوی باشترین یاریزانی جیهان زیاتر بوو که‌ ٦٧ کگمه‌

٣-  یاریگاکانی به‌ڕازیل بارێکی یاریزان ده‌رکردنی زۆر سه‌یری به‌خۆیه‌وه‌ بینی ئه‌ویش پاش تێپه‌ڕبوونی ١٥ چرکه‌ له‌ ده‌ستپێکردنی یاری نێوان سانتۆ س و ریۆ کلارۆ له‌ میانه‌ی پاڵه‌وانێتی پاولیستا  ، کاتێک یاریزانی سانتۆس ئه‌ندریه‌ ڕیجارد له‌گه‌ڵ نینۆ له‌ یانه‌ی به‌رامبه‌ر  له‌گه‌ڵ فیکه‌ی ناوبژیوان بۆ ده‌ستپێکردنی یاریه‌که‌ ده‌بێته‌ شه‌ڕیان و دوای شه‌ڕه‌ قسه‌ و دواتر پێکدادان ناوبژیوان هه‌ردووکیانی به‌ کارتی سور کرده‌ ده‌ره‌وه‌

٤- سه‌ره‌ڕای  ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌جاکس ١٠ سه‌رکه‌وتنی یه‌ک له‌ دوای یه‌کی تۆمارکرد  که‌چی یانه‌ی تڤێنتی ئه‌نشخیده‌ بۆ یه‌که‌مجار له‌ مێژووی خۆی بووه‌ پاڵه‌وانی خولی هۆله‌ندی

٥- بۆ یه‌که‌مجار له‌وه‌ته‌ی ئه‌رکی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی گرتۆته‌ ده‌ست پیپ گواردیۆلا به‌ جیاوازی دو گۆڵ دۆڕا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان له‌ یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌ورپا ، کاتێک پیدرۆ توانی گۆڵی پێشکه‌وتن بۆ به‌رشلۆنه‌ تۆماربکات به‌ڵام دواتر سێ گۆڵی یه‌ک له‌ دوای یه‌کیان له‌لایه‌ن شنایده‌ر و مایکۆن و میلیتۆوه‌ لێ تۆمارکرا ، که‌ دواین دۆڕانی به‌رشلۆنه‌ به‌ جیاوازی دوو گۆڵ له‌ ساڵی ٢٠٠٥ بوو کاتێک به‌ ئه‌نجامی ٤-٢ دۆڕا به‌ یانه‌ی چێڵسی واته‌ پێنج ساڵ پێش ئێستا

٦- یانه‌ی بۆنیدکۆری ئۆزبه‌کستانی ١٤ سه‌رکه‌وتنی یه‌ک له‌ دوای یه‌کی تۆمارکرد به‌ ئه‌نجامی گه‌وره‌ به‌ شێوه‌یه‌ک بووه‌ گه‌وه‌ترین ١٤ سه‌رکه‌وتن له‌ مێژووی تۆپی پێ که‌ ئێستا ئه‌و یانه‌یه‌ له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری به‌ناوبانگی به‌ڕازیلی فلیب سکۆلاری مه‌شقی پیده‌درێت و له‌ کۆتایی ئه‌مساڵدا گرێبه‌سته‌که‌ی کۆتایی دێت ، هه‌روه‌ها ڕیڤاڵدۆی هاو وڵاتی سکۆلاری گۆلكاری یه‌که‌می یانه‌که
yariga

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net