.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






لاتان سه‌یر نه‌بێت که کۆمه‌ڵێك له یاریزانه‌کانی جیهان دزبن زۆرێك له یاریزانه به‌ناوبانگه‌کان له‌به‌ر شتێکی بچووك ئه‌و ناوبانگه‌ی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.ئه‌مانای خواره‌وه‌ش نموونه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ن.
پۆڵ گاسکۆین ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ئینگلیزی
یاریزانی پێشووی یانه‌ی تۆتنهامو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به‌وه به‌ناوبانگ بوو کاتێك ده‌چووه هه‌ر هۆتێلێك شتێكی له‌و هوتێله ده‌دزی بۆ یادگاری‌و له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌شته‌کانی ئه‌م کاره‌ی ده‌کرد، به‌ڵام له یه‌کێك له گه‌شته‌کانی که له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتنهام سه‌ردانی شاری مایۆرکای ئیسپانیای کرد له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی، به‌رێوبه‌ری هۆتێله‌که بانگی پۆلیسی کرد چونکه شتێکی به نرخ له هوتێله‌که دزرابوو پۆلیسیش ده‌ستی به‌گه‌ڕان کرد تاکو له نێوان جلوبه‌رگی پۆڵ گاسکۆیندا دۆزیه‌وه.
کۆن بۆنسیانس یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا
دادگای ئوسترالیا سزای سه‌پاند به‌سه‌ر یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا، کۆن بۆنسیاس به بڕی 98 هه‌زار دۆلار له‌به‌ر دزینی بڕی 60 هه‌زار دۆلار له یه‌کێك له چێشتخانه به‌ناوبانگه‌كانی ئوسترالیا، به‌ڵام پۆلیس توانی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت.
یاریزانێكی پورتوگال ده‌چێته شێتخانه
دادگای پورتوگالی بڕیاری دا که یاریزانی پورتوگالی فیۆتۆری که له یانه‌ی ریجینا یاری ده‌کرد بچێته شێتخانه‌و له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ببات دوای ئه‌وه‌ی له یه‌کێك له یانه‌کانی پورتوگالی دزیه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دابوو.
فادیگاو جامی جیهانی
پێش ده‌ستپێکردنی جامی جیهانی 2002 به چه‌ند رۆژێك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال خهلیلۆ ڤادیگا پارچه زێرێك که نرخه‌که‌ی ده‌گاته 250 هه‌زار دۆلار له یه‌کێك له دوکانه‌کانی فرۆشتنی زێڕ له ژاپۆن بدزێت، به‌ڵام به یارمه‌تی كامێرای چاودێری ئه‌م دزه‌یان ئاشکرا کرد پاشان ڤادیگا داوای لێبووردنی له خاوه‌ن دوکانه‌که کرد‌و دزیکردنهکهشی بۆئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که مه‌رجی له‌گه‌ڵ هاورێکانی کردووه که ئه‌توانێ ئه‌م کاره ئه‌نجام بدات.
awene-sport


له‌سه‌ر هێڵ نییه