.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ئه‌فسه‌رێكی روسی: من هێتلهرم سوتاند
ئه‌فه‌سه‌رێكی روسی كه پێشتر له ده‌زگای هه‌واڵگری یه‌كێتی سۆڤێتدا كاری ده‌كرد رایگه‌یاند كه به فه‌رمانی سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ته‌رمی هێتله‌ری سووتاندووه.
ڤلادیمێر جۆمانتیۆك كه ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی رووسییه و پێشتر ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری یه‌كێتی سۆڤێت، كه‌ی جی بی، بووه رایگه‌یاند كه له مانگی نیسانی ساڵی 1970دا فه‌رمانێكی نهێنی له لیۆنید برجنیڤ، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی یه‌كێتی سۆڤێت پێگه‌یشتووه و تێدا فه‌رمانی پێكراوه كه ته‌رمی ئه‌دۆلف هێتله‌ر سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای نازی بسووتێنێت.
سایتی "ئهخبارهلعالهم"ی توركی كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه له‌زاری جۆمانیۆك-ه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ته‌رمی هێتله‌ری له‌زه‌وی ده‌رهێناوه كه نیمچه سووتاو بووه و دواتر گواستوویه‌تییه‌وه بۆ كه‌ناری رووبارێك و به‌نزینی به‌سه‌ردا كردووه و سووتاندوویه‌تی تا بووه به خۆڵه‌میش.
جۆمانیۆك هۆكاری سووتانی ته‌رمه‌كه‌ی هێتله‌ر-یشی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی تێدا نێژرابوو هه‌ڵده‌كه‌ندرا و یه‌كێتی سۆڤێت ترسی له ده‌ركه‌وتن و ئاشكرابوونی ته‌رمه‌كه‌ی هێتله‌ر هه‌بووه كه پشێوی لێبكه‌وێته‌وه.
ئه‌دۆلف لویس هێتله‌ر له 30ی نیسانی 1889 له نه‌مسا له‌دایك بووه و، دوای ساڵێك له بوونه ئه‌ندام تێیدا، ساڵی 1921 بووه سه‌رۆكی پارتی ئه‌ڵمانیای ئیشتیراكی وه‌ته‌نیی، كه به نازی ده‌ناسرا و له ساڵانی نێوان 1933 – 1945 فه‌مانڕه‌وایه‌تی ئه‌ڵمانیای كردووه.
گۆڤاری "تایم"ی ئه‌مریكی به یه‌كێك له‌و 100 كه‌سایه‌تییه ده‌ستنیشانیكرد كه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كاریگه‌رییان له مێژووی مرۆڤایه‌تیی هه‌بووه.
هێتله‌ر به‌داگیركردنی وڵاتی پۆڵه‌ندا له ساڵی 1939دا ئاگری جه‌نگی جیهانی دووه‌می هه‌ڵگیرساند و له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا، زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌فریقا و وڵاتانی خۆرهه‌ڵات و باشوری ئاسیا و ئه‌و وڵاتانه‌ی داگیركرد كه به‌سه‌ر زه‌ریای هێمندا ده‌یانڕوانی، به‌ڵام له ساڵی 1942 به‌دواوه وڵاته هاوپه‌یمانه‌كان توانیان كه به‌سه‌ر زانییهكاندا زاڵ بن و له ساڵی 1945دا ئه‌ڵمانیایان داگیركرد.
له‌رۆژانی كۆتایی جه‌نگه‌كه‌دا، هێتله‌ر و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه ناوی ئیڤا براون بوو خێزانیان پێكهێنا و دوای كه‌متر له دوو رۆژیش هه‌ردووكیان خۆیان كوشت.
به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێتله نه‌كوژراوه و نه خۆشی كوشتووه به‌ڵكو توانیویه‌تی هه‌ڵبێت و شێوازی مردنه‌كه‌ی به ناروونی ماوه‌ته‌وه.'خه‌ندان'
به‌کره‌جۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه








شێوازی مردنه‌كه‌ی به ناروونی ماوه‌ته‌وه
ڕاسته ،منیش تا ئێستا به چه‌ندین شێوه گوێم لێی بوه ،هه‌ر سه‌رچاو به جۆرێك باس له مردنی ئه‌كه‌ن ،
ده‌ستت خۆ شبێت به‌رێز halko .


له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەست خۆش بەڕێز هالکۆ
بەڵام بەڵگە لەسەر ئەوە
هەیە کە ئەو سوتاندویەتی؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه
spas bo ewa azizakanm..........mn natwanm blem balga haya yaxwd na balam agar 7aze kteb habe atwani ktebakai bxwenetawa malakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده ستت خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه