.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1


پاش ئه‌وه‌ی خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی ئهنتهرمیلانب له لێدوانێکدا ئامه‌ژه‌ی به‌وه کردبوو له‌گه‌ڵ فرانک لامپارد وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه‌وه ده‌که‌ن و دواتر ی هه‌واڵی هه‌وڵه‌کانی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ به‌ده‌ستهێنانی یاریزان فرانک لامپارد بڵاوبووه به‌ڵام ڕۆژنامه‌کانی ئینگلته‌را رایانگه‌یاند که‌وا لامپارد گرێبه‌سته‌که‌ی یانه‌ی شاهانه رهتدهکاتهوهبههۆی هۆکاری تایبه‌ت به‌خۆی نه‌وه‌ک وه‌رزشی که ئه‌و هۆکاره‌ش هیچ شتیك نیه جگه له‌وه‌ی لامپارد نایه‌وێت خۆشه‌ویسته تازه‌که‌ی کریستن بلیکی جێبهێڵێت . به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌کان ، لامپارد به هاوڕێکانی وتووه که په‌یوه‌ندیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کریستن زۆر به هه‌ند وه‌رگرتووه و بۆ کات به‌سه‌ربردن نیه . یه‌کێک له هاوڕێکانی لامپارد وتوویه‌تی : یاریکردن بۆ ریال مه‌درید له ژێر ده‌ستی مۆرینهۆ یه‌کێکه له خه‌ونه‌کانی لامپارد به‌ڵام کریستینی زۆر خۆشده‌وێت و هیچ کارێک ناکات که کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌که‌یان هه‌بێت.
کریستین بلیکی پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیه و ئه‌گه‌ر ڕیال مه‌درید بیه‌وێت لامپارد و خۆزێ مۆرینهۆ به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێت سه‌ره‌تا کریستن رازی بکات که به‌ره‌و ئیسپانیا کۆچ بکات
yariga


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
