.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










رۆبینیۆ لە هەڵبژاردەى ئەرژەنتین ناترسێت

هەڵبژاردەى بەرازیل بێ گۆمان مۆندیال دەباتەوەء میسى یاریکەرێکى لێهاتووەء منیش لە هەڵبژاردەى ئەرژەنتین ناترسم، ئەمە وتەى رۆبینیۆ یاریکەرى تۆپى پێى هەڵبژاردەى بەرازیلە.
ئاژانسەکان: رۆبینیۆ کە یاریکەرى مانچستەر سیتى ئینگلیزیەء پێنج مانگ پێش ئێستابەشێوەى خواستن بۆ یانەى سانتۆسى بەرازیلى یارى کرد، لە ئەفەریقاى باشور بۆ رۆژنامەنوسان دواو ریاگەیاند "هیچ گومانتان نەبێت لە بردنەوەى بەرازیل، ئێمە تەنها سەرقاڵى خۆ ئامادەکردنى خۆمانین، تیپى بەرازیل دەمێکە خۆى بۆ مۆندیال ئامادەکردووە، هیوادارم مۆندایالێکى گەورە بەڕێبکەین".
کاتێک پرسیار لە رۆبینیۆ دەکەن سەبارەت بە باشترین یاریکەرى مۆندیالى 2010، ئەم لە وەڵامدا دەڵێت "میسى یاریکەرێکى ئاست بەرزەء زۆر لێوەشاوەیە".
هەروەها وتیشى "ئێمە هاتووین بۆ ئەفەریقاى باشور تا لە یارى جوانء لە ئەنجام مۆندیال ببەینەوە، هیوادارم خەڵکى ئەفەریقاى باشور خۆشى ببینین لە یارى بەرازیل، دڵنیاتان دەکەینەوە لە هیچ هەڵبژاردەیەک ناترسین بە ئەرژەنتینیشەوە".
میلۆ کە هاوڕێى رۆبینیۆیە لەریزى سیلیساء دەڵێت "زۆرێک رایان وایە کە یاریکەرانى ئێستاى ئەرژەنتین لە بەرازیل بەهێزترن، بەڵام ئەمە دوورە لە راستیەوە".
میلۆ کە بۆ رۆژنامەى ئێسى ئیسپانى دووەوە وتیشى "رێزم هەیە بۆ هەڵبژاردەى ئەرژەنتین، ئێمە لەوان بەهێزترین، لەمیانەى پاڵاوتنەکاندا لەناو ئەرژەنتین (3ـ1) لێمان بردنەوە".
awenasport
لهسهر هێڵ نییه