❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیاننامه‌ی فابیۆ کاپیلۆ....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-13 08:50:20

Henry E14
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-05
دواترین سه‌ردان: 2010-06-17
په‌یامه‌كان: 68
WindowsXPFirefox

ژیاننامه‌ی فابیۆ کاپیلۆ....

ژیاننامه‌ی فابیۆ کاپیلۆ



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e42bc39333.jpg



پێم وایە هیچ هەڵبژاردەیەك لە ئینگڵتەرە باشتر نییە بۆ بە دەست هێنانی جامی جیهانی (2010)

زۆر لە نێوەندە وەرزشیەكان باس لەوە دەكەن، كە راهێنەر كابێلۆ لە قوتابخانەیەكی سەربازی سەری هەڵداوە، بۆیە لە هەر شوێنێك كار بكات دەبێ رێنماییەكانی بەشێوەیەكی تەواو لەسەر یاریزانەكان بچەسپێنێ و هیچ كاتێكیش یاری لەسەر هێڵی سوور ناكات، بۆیە زۆر نازناو و پاڵەوانیەتی وەرگرتووە، كابیلۆ لەو كاتەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرەی وەرگرت و بەرنامەیەكی چڕوپڕی دارشتووە، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی (2010) لە ئەفریقیای باشوور، كابیلۆ یەكێكە لەو راهێنەرانەی كە لە شوێنێك كاری كردبێ و نازناوی بە دەست هێناوە، لەگەڵ میلان و رۆما و یۆڤانتس و جامی یانەكانی ئیتاڵیای بردەوە و لەگەڵ ریال مەدرید دوو جار نازناوی بردۆتەوە، كابیلۆ هەست بەوە دەكات كە كارێكی قورس چاوەروانیەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە دوای ئەوەی كە نەگەیشتە كۆتاییەكانی یۆرۆی (2008)، ئێمەش لەبەر گرنگی بە باشمان زانی ئەم دیمانەیە لە فایلی وەرزشی بڵاوبكەینەوە>>

* ئایا لە كەش و هەوای ژیانی لەندەن راهاتووی؟
- ژیان لە لەندەن سەرنج راكێش و خۆشە و دەتوانی هەموو شتێك بەدی بكەی من لە كەش و هەوایەكی شوێنەواری مێژووی دەژیم و من حەز لە هونەری جۆراوجۆر دەكەم و من لە ناوەڕاستی شارێك دەژیم كە ناتوانم زۆر بە ئاسانی هاتووچو و گەڕان بكەم، من خۆشحاڵم بەم جۆرە شوێنانە، من ماوەی شەش مانگە لێرە دەژیم و زۆر كاتم نییە، كە سەردانی پێشانگاكان و چاڵاكییە هونەریە جۆراو جۆرەكان بكەم و ئاواتم ئەوەیە شتێك پێشكەشە بە تۆپی پێی ئینگڵتەرە بكەم و ناتوانم ئاستی ئەو وڵاتە بگەرێنمەوە دۆخی جاران .
* ژیان لە لەندەن وەكو بۆچوونەكانی تۆ بوو؟
- لە زۆر شوێنی ئیتاڵیا ژیاوم زۆر عەقلیەتم بینی و لەگەڵ شیوازی بیركردنەوەی جۆرا و جۆر، دوو ساڵ لە مەدرید ژیام بە چەندین ئەزموون و تاقیكردنەوە دا رۆیشتم و لە لەندەن زۆر كەس من دەناسێ سەرەرای ئەوەی زۆر كەسایەتی بەناوبانگی تێدایە، من بەشێوەیەكی تایبەتی كار دەكەم و ژیانێكی هێمنانە بەسەر دەبەم و وەكو كەسێكی سادە دەسوورێمەوە سەرەرای ئەوەی من راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕەم.
* تۆ گەشبینی بە چانسی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە؟
- ئەوەی دڵخۆشی كردم كە پار ساڵ بینیم هەردوو یانەی ئینگلیزی لە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی یانەكانی ئەوروپا یاری دەكەن ئەمەش دەسەلمێنێ كە تۆپی پێی لە ئینگڵتەرە بە ریگایەكی راست دەڕوات و ئەركی من ئەوەیە بتوانم گۆڕانكارییەك و پێشكەوتنێك بۆ ئینگڵتەرە بهێنمەكایەوە.
*تا ئێستا چاوەت بە چەند راهێنەر كەوتووە و بەردەوام دەبێت لە كۆبوونەوە و دیمانەكانت؟
- چاوم بە زۆر لە راهێنەران كەوتووە، هیوادارم لە ساڵی رابردوو ئەمساڵیش چاوم بە زیاتر بكەوێ، لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا جیاوازییەكی زۆر هەیە لە ئینگڵتەرە، لێرە دوای هەموو یارییەك دەتوانی راهێنەران ببینم و باس لە یارییەكان دەكەین منیش بە بەردەوامی حەز دەكەم بیان دوێنم، راهێنەران لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا زۆر توڕەن و قسەیان لەگەڵدا ناكرێت زۆر بەزەحمەت باس لە یارییەكان لەگەڵیاندا دەكرێت و من راهێنەری توڕەم خۆش ناوێت كە دوای یاری تورە بێت.
* چی دەكەی بەرامبەر راهێنەران لەوانە هاری ریدناب بە بەردەوامی گلەیت لێ دەكات؟
- قسەم لەگەڵ هاری ریدناب كرد لەسەر یانەكەی یانەی بورتسمۆس و رای لەسەر یارییەكان و قسەكانیشمان دۆستانە بوون و من رێز لە بیروڕای راهێنەران دەگرم و بەرامبەر هەر گلەیی و گازاندەیەك نیگەران نابم لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا راهێنەری یانەكان هیچ قسە لەسەر راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان ناكەن، بەڵام لە ئینگڵتەرە جیاوازییەكی زۆری هەیە گرنگ ئەوەیە ئێمە دەبێ رێز لە یەكدی بگرین و هەر راهێنەرەكیش مافی خۆیەتی و سەربەستە رای خۆی بەراشكاوی دەرببڕێ، من هیچ كێشەیەكم لەگەڵ ریدناب نییە.
* چ جیاواز هەیە لە نێوان كاركردن لەگەڵ یانە و هەڵبژاردە هەیە؟
- بە تەئكید جیاوازی زۆری هەیە، كە دەچمە یاریگا بیر لەزۆر شت دەكەیەوە كە لەگەڵ هەڵبژاردە و هەمان كاتیش بیر لەو جەماوەر بەرفرەوانە دەكەیتەوە كە هەموویان لە دەوری هەڵبژاردەكەیان كۆدەبنەوە.
* بە رای تۆ سەرتاییەكەت لە ئینگڵتەرە باش بوو كە لە چوار یاری سەركەوتنت بە دەستهێنا لە پاڵاوتنی مۆندیالی (2010)؟
- هێشتا لە قۆناغی سەرەتایین و بە دوای خاڵی لاواز دەگەرێین و لە هەمان كاتیش دا خاڵی بەهێزی تیپەكانیش فەرامۆش ناكەین و ئێمە بە رێگایەكی راست دەڕۆین ئێمە هیچ شتێكی جادوگەرییان نییە بۆ كێشەكان و كۆمەڵە یاریزانێكمان هەیە تێنوی بردنەوە و ئەنجامی باشن.
* بڕوات وایە كە ئینگڵتەرە دەبێتە پاڵەوانی مۆندیالی (2010)؟
- هیوادارم گەر هاتوو چانس یاوەرمان بێت و خۆشی بكەوێتە دڵی ئینگلیزەكان، ئێمە دەتوانین ببینە پاڵەوان و من سەیری سێ یاری یۆرۆی (2008) كرد و تیپی واباشم نەدیت تەنیا هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەبێت و لە هەر یارییەك بە شێوازێك یارییان دەكرد، كەسایەتی یاریزانانی ئیسپانیا جیاوازییەكی یەكجار زۆریان لەگەڵ یاریزانانی جیهان هەیە، دووبارە دەڵێم من متمانەیەكی تەواوم بە تیپەكەم هەیە.
* زۆر قسە لەسەر ستیڤان جیرارد هەیە؟ چ شوێنێك باشە بۆی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە؟
- یاری هەڵبژاردەی چیكم بینی نەمدیت جیرارد لەلای چەپ و یان لە ناوەراست و یان لە باڵەكان یاری بكات، دوو یارییم بینی لە لای راست و چەپ و جار بە جاریش لە ناوەراست یاری دەكرد چونكە لە زۆر شوێن دەتوانێ یاری بكات یاریزان دەبێ هێزی توانای لەش (100%) بێت، پارساڵ هێرشبەری دووەم بوو، ئاستی لە یانەكەی باشترە لە هەڵبژاردەی وڵاتەكەی، جیرارد یاریزانێكی زۆر باشە و خاوەن كەسایەتیەكی بەهێزە، یاریزان لە كاتی یاریكردن دەبێ بۆ هەڵبژاردەكەی باش یاری بكات چونكە بۆم من یاری ناكات بەڵكۆ بۆ بەرژەوەندی و خۆشەویستی وڵاتەكەی یاری دەكات.
* چ كێشەیەك لەگەڵ جیرارد هەیە؟
- دەبێ گشت یاریزانەكان بە ئاستێكی بەرز یاری بكەن كە لە رێزی هەڵبژاردەكەیان یاری دەكەن، ئەم شتە تەنیا پەیوەست نییە بەرامبەر جیرارد نازانم بۆ دەزگاكانی راگەیاند تەنیا باس لە جیرارد دەكەن.
* یاریزان مایكل ئۆین بۆ یارییە فەرمییەكان بانگهێشت نەكراوە ئایا قەناعەتت هەیە ئەو یاریزانە دەتوانی خۆی بچەسپێنێ؟
- ئۆین یاریزانێكی باشە بە بەردەوامی گۆڵ تۆمار دەكات چ لە ریزی یانەكەی و یان لە هەڵبژاردەی وڵاتەكەی و یان لە ئیسپانیا كە لە ریال مەدرید یاری دەكرد و زۆر یاری نەدەكرد، بەڵام هەر زوو شارەزای گۆڵ دەبوو و شوێنی تایبەتی دەدۆزییەوە و ئەزموونی لە لێدانی تۆپ بۆ گۆڵ هەبوو شێوازی یاریكردنی بە پاولۆ رووسی و رائوول دەچێت كە تەمەنیان لە مناڵیدا بوو.
* قسە و باس لە پەیوەندیت لەگەڵ دێڤید بێكهام دەكرێت سەرەڕای ئەوەی لە یانەی گالاكسی یاری دەكات بە هەزاران میل دەبڕێ بۆ یاریكردن لە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی یاری بكات، ئایا ئێستاش متمانەت پێی هەیە؟
- لە یاری یەكەم بانگهێشتم نەكرد لە دەزگاكانی راگەیاندن قسە و باسیان لەسەرم دەكرد و ئێستاش دەڵێن داوای مەكە چونكە سیو والكۆت ئاستێكی باش نیشانداوە هەموو یاریزانێك پێویستی بە گۆڕانگاری و دەست لێدان هەیە چ بێكهام بێت و یان كاپتنیش بێت بێكهام وەكو برادەرەكانی خۆی ماندوو دەكات و لە دوایین یاری بەشداریكرد، بەڵام چی پێشكەش نەكرد من هەموویان تاقی دەكەمەوە و گرنگ لای من گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالە و دواتر سەیر دەكەم تا چ رادەیەك دەتوانم سوود لە بێكهام وەربگرم.
* لەبەر چی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە یاری بەهێز و بەپەلە و بە ژیری یاری ناكات وەكو ئەوەی ئیسپانیای لە یۆرۆی (2008) پێشكەش كرد؟
- هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە متمانەیەكی بەهێز یارییان كرد دوای ئەوەی لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیان بردەوە، هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە ئێستا باشە و دەبێ لە دوارۆژیەش باشتر بێت و دەبێ بە متمانەیەكی باشتر یاری بكەین و دەزانم یاریزانەكانیش وەكو من متمانەیان بەخۆ هەیە.
* چ هۆكارێك وای كرد كە یاریزان واین رۆنی بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ئاستی بەرەو بەرزی دەڕوا سەرەڕای ئەوەی لە دوو وەرزی رابردوو باش نەبوو؟
- رۆنی زاوای نوێیە و باشتریش دەبێت چونكە هەر یاریزانێك ژن بهێنی تەرازووی ژیانی بەرو پێشەوە دەڕوات و ژیانی پێش دەكەوێت و دڵی زۆر باشە بۆ رەخساندنی هەلی باش بۆ برادەرەكانی و خۆی لە یارییەكان زۆر ماندوو دەكات، بەڵام رۆنی پێویستی زیاتر بە بیركردنەوە لە نێو یاریگا هەیە و دەبێ شوێنی شیاو بدۆزێتەوە لە نێو یاریگا زۆر بەسەربەستی یاری دەكات.
* دەڵێن كابیلۆ زۆر گرنگی بە هونەر دەدات؟ ئایا ئامادەی كاری و پێشانگاكانی هونەری دەبێت؟
- داوای لێبوردن دەكەم كاتی وام نییە بەو كارانە هەڵسم من تا ئێستا چوار پێشانگام دیوە.



يــاريــكــnetــا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net