❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌یکه‌ری “که‌ریم کابان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-15 19:03:35

GuLaLaSuRa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 133
WindowsVistaMSIE7

په‌یکه‌ری “که‌ریم کابان

کوردمیلۆدی ـ موزیک ـ په‌یکه‌ر بۆ هونه‌رمه‌ندێک /

سلێمانی 14 حوزه‌یران/یۆنیۆ (کوردمیلۆدی) ـ ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران/یۆنیۆ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندو که‌سوکاری هونه‌رمه‌ند و ناوبراو خۆی، له‌ باخچه‌ی په‌یکه‌ر له‌ پاڕکی ئازادی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌ری “که‌ریم کابان” ـی هونه‌رمه‌ند به‌سپۆنسه‌ری کۆمپانیای کۆڕه‌ک تیلیکۆم هه‌ڵگیرا.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا له‌ ساتی لابردنی په‌رده‌ی په‌یکه‌ره‌که‌ له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه هونه‌رمه‌ند که‌ریم کابان‌ له‌ وتارێکدا به‌ ئاماده‌بوانی گوت” زۆر دڵخۆشم له‌ کاتێکدا که‌ هێشتا له‌ ژیان ماوم و ڕێز له‌ کاره‌کانم ده‌گیرێت، هیوادارم به‌م چه‌شنه‌ ڕێز له‌ هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک بگیردرێت.


لای خۆیه‌وه‌ نوێنه‌ری کۆمپانیای کۆڕه‌ک تیلیکۆم گوتی” ده‌مانه‌وێ تا هونه‌رمه‌ندان له‌ ژیان ماون ڕێزیان لێ بگرین و ئه‌و نه‌ریته‌ بشکێنین که‌ دوای مردن ڕێز له‌ کاری هونه‌رمه‌ندان بگیرێت” ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ بڵاویکردۆته‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند که‌ریم کابان ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ بواری گۆرانی گوتندا کار ده‌کات، ئه‌رشیفێکی گه‌وره‌ی له‌و بواره‌وه‌ کۆکردۆته‌وه‌و خاوه‌ن خزمه‌تێکی به‌رچاوه‌، یه‌کێکه‌ له‌و گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێکی ئێجگار زۆره‌
la kmelody.net wargirawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net