.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





به‌ڕازیل 2-1 كۆریای باكوور:سیلیساو له كه‌مینی كۆرییه‌كان ڕزگاری بوو (وێنه)

له یاری دووه‌می جه‌وله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ و به‌زه‌حمه‌ت به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باكوور به ئه‌نجامی 2-1،،،له‌سه‌ر یاریگای ئیلێس پارك له شاری جۆهانسبۆرگ و به ناوبژیوانیه‌تی هینگاری فیكتۆر ساكای هه‌ڵبژارده‌ی سیلیساو له گێمی یه‌كه‌م نه‌یتوانی هیچ شتێك بكات له پێناو به‌رگری كردن و زیره‌كی و خێرایی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باكوور،،،له گێمی دووه‌می یارییه‌كه سیلیساو توانی شێوازی یاری كردنی بگۆڕێت و زیاتر هێڕشبه‌ری یاری بكات و له خووله‌كی 55ـدا یاریزانی هێڵی به‌رگری دۆگلاس مایكۆن توانی گۆڵی یه‌كه‌می به‌ڕازیل تۆمار بكات و ئارامی بخاته نێو دڵی هانده‌ران،دواتر هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو كۆنتڕۆلی یارییه‌كه‌ی كرد و له خووله‌كی 72ـدا یاریزانی یانه‌ی گالاته‌سه‌ڕای ئیلانۆ گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد و دواتر هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل كه‌مێك یارییه‌كه‌ی هێور كرده‌وه به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ڕێچكه‌ی یارییه‌كه یاریزان یون نام توانی له خووله‌كی 89ـدا تاكه گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باكوور تۆمار بكات و خۆشیه‌كی زۆر بخاته نێو یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی،به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی پیشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌می گرته ئه‌ستۆ به كۆكردنه‌ی 3 خاڵ و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیڤواری و پورتوگالی به خاڵێك له پله‌ی دووه‌م و سێیه‌مدا دێن كه‌چی كۆریای باكوور له پله‌ی چواره‌م دێت بێ خاڵ.
(وێنه)











يـــاريــكـــnetــا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
