❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هـــەمـیـشە حـەزدەكـەم گـۆرانـیـیـەكــانـم لـەخـۆم جـوانـتـر بـن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-21 19:33:56

GuLaLaSuRa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 133
WindowsVistaMSIE7

هـــەمـیـشە حـەزدەكـەم گـۆرانـیـیـەكــانـم لـەخـۆم جـوانـتـر بـن

سڤیل: زانا دڵشاد دزەیی

دوای بیست و پێنج ساڵ دووربوون لەكوردستان، نادیە لەساڵی 2006 یەكەم سەردانی خۆی بۆ كوردستان ئەنجامدا، بەڵام ئەوە چوار ساڵە نادیە ون و بێدەنگە، ونبوونی ئەو بەو مانایەی، كە لەچوار ساڵدا نە بەرهەمێكی خستۆتە بازاڕەوە، نەسەردانێكی كوردستانی كردوە، ئێستا نادیە لەوڵاتی كەنەدا نیشتەجێیە و لەدیمانەیەكی لەگەڵ (سڤیل) هۆكاری ونبوونی خۆی ئاشكرا دەكات و گوتی "لەبەرئەوەی بڕیامدا ببم بەدایك، كە ئێستا دوو منداڵم هەیە، وازم لەهەموو شتێك هێناوە تا ئەوكاتەی منداڵەكانم لەخەم دەچنە دەرەوە، كە ئێستا كوڕە بچووكەكەم دارین تەمەنی هەشت مانگە، دەمەوێ دایكایەتی خۆم بۆ منداڵەكانم بەسەركەوتوویی ئەنجام بدەم، هەموو بیر و هۆشم لای منداڵەكانمە".
نادیە ياسين خەڵكی شاری هەولێرە و لەساڵی 1983 لەگەڵ ماڵەوەیان كوردستانی جێهێشتووە، ئەوكاتە تەمەنی ئەو شەش ساڵان بووە و ئێستاش لەوڵاتی كەنەدا نیشتەجێیە، نادیە لەو دیمانەیەیدا لەگەڵ (سڤیل) ئاماژە بە كاری هونەری و هەندێ لایەنی تایبەتی خۆی دەكات، كە لەبەر حەزی منداڵبوون و بوون بەدایك، ماوەی چوار ساڵە نەیتوانیووە كاری هونەری بكات، دەڵێت "خۆم زۆر حەز بەمنداڵ دەكەم، كاتی ئەوەش هاتبوو منداڵ دروست بكەم و ببم بەدایك، هەروەها عەلی هاوسەریشم بڕیاریدا ببێتە باوك، مادام خۆمان حەزمان كرد ببین بەدایك و باوك، پێمخۆش بوو زیاتر كاتم بۆ منداڵەكانم تەرخان بكەم، ئێستا دوو كوڕم هەیە (دیلان) تەمەنی دوو ساڵە و (دارین)ـیش هەشت مانگە، لەبەرئەوە چەند ساڵێكە لەكاری هونەری دووركەوتوومەتەوە"، نادیە بڕیاری داوە منداڵەكانی هەرچییەكیان پێخۆش بێت، رێگریان نەكات و ئاسانكاریان بۆ بكات، بەڵام حەزیش بەوە دەكات فێری مۆسیقا بن، "وەك دایكێك هەر ئەوەندە حەز دەكەم بەباشترین شێوە پەروەردەیان بكەم، پێمخۆشە فێری مۆسیقا و هونەریان بكەم، چونكە مۆسیقا دەتوانێت لەكاتی دڵتەنگیدا دڵی مرۆڤ خۆش بكات، حەز دەكەم بەدڵی خۆیان هەر چییەكیان پێخۆش بێت پشتگیریان بكەم، حەزدەكەم سەلامەت و خۆشحاڵ بن".
نادیە هێندە سەرقاڵی منداڵەكانیەتی، تەنانەت ماڵپەڕە تایبەتییەكەی خۆیشی داخستووە، چونكە ئەو دەڵێ "لەبەرئەوەی لەلایەن خەڵكەوە پرسیاری زۆرم ئاراستە دەكرا، منیش كاتم ئەوەندە نەبوو تابتوانم بچمە سەر ئینتەرنێت و وەڵامیان بدەمەوە، لەبەرئەوە ماڵپەڕەكەم داخست"، نادیە ئەوەشی ئاشكرا كرد، تائێستا لەلایەن دوو سێ كۆمپانیای هونەرییەوە داوای گرێبەستی ئەلبوومی لێكراوە، بەڵام ئەو نایەوێ لەئێستادا هیچ گرێبەستێك ئەنجام بدات، هۆكاری ئەوەش بۆ نەبوونی كات دەگێڕێتەوە.
نادیە زۆر حەز دەكات بگەڕێتەوە كوردستان و بیری هەموو شتێكی كوردی دەكات، بەڵام ئەو ناشیەوێ بەدەست بەتاڵی بگەڕێتەوە، بەڵكو ئەو دەڵێت "لەساڵی 2006 كە هاتمەوە كوردستان بیست و پێنج ساڵ بوو كوردستانم نەدیتبوو، یەكەم ئامانجم ئەوە بوو بە كوردستان و كەسوكارم شاد ببمەوە، دووەم ئامانجیشم هەم ئەلبووم، هەمیش كلیپی تازەم ئامادەكردبوو، كە پێمخۆش بوو لەنزیكەوە پێشكەشی خەڵكی كوردستانی ئازیز بكەم، بەڵام بەداخەوە ئێستا هیچ پڕۆژەیەكم ئامادە نییە، بەڕاستی حەز ناكەم بەمشێوەیە بگەڕێمەوە كوردستان"، نادیە لەبارەی هاوكارییەكانی خۆیەوە باسی لەوە كرد، تائێستا كەس هاوكاری ئەوی نەكردووە و هونەرمەند عەلی هاوسەریشی بەپاڵپشتی سەرەكی خۆی دەزانێت و وەك باسی دەكات، هەر لەڕێگەی هونەریشەوە یەكتریان ناسیووە و دوای ساڵێك خۆشەویستی، ژیانی هاوسەریان پێكهێناوە.
"لەسایتەكەی خۆم گۆرانییەكانی منیان كۆپی دەكرد و لەبازاڕ بەجوملە دەیانفرۆشتەوە، كە هاتمەوە كوردستان چوومە بازاڕ و سەیرم كرد ئەلبوومەكەم كۆپی كراوە و لەسەر عارەبانە دەفرۆشرێ، كە ئەوەم بینی زۆر بێتاقەت بووم و حەزم كرد زوو بگەڕێمەوە كەنەدا، بەداخەوە هیچ حەقیان بە من نەدا، هەروەها كۆمپانیایەكی دی هەبوو لەسوید، كارتۆنێك ئەلبوومەكەیان لێكڕم، بەڵام بەداخەوە پارەكەیان بۆ نەناردم"، ئەوەندەش قسەی نادیە بوو، كە لەبڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكەیدا زەرەریان پێگەیاندووە، بەڵام ئەو خۆشحاڵە كە لەلایەن خەڵكەوە ئەلبوومەكەی قبووڵ كراوە، وەك خۆیشی ئاماژەی بۆ دەكات، دەیزانی زەرەر دەكات، بەڵام هونەر و گۆرانی ئامانجی سەرەكی ئەو بوون، گوتی "راستە زەرەری مادیم كرد، بەداخەوە كە هەموو هونەرمەندێك لەخستنە بازاڕی ئەلبووم زەرەر دەكات، خۆشم بۆ ئەو زەرەرە دانابوو، چونكە دەمزانی بارودۆخی كوردستان چۆنە، بەڵام ناتوانم بڵێم زەرەرم كرد، چونكە بۆ دڵی خۆم ئەو كارەكەم كرد و خۆم عەشقی مۆسیقا و گۆرانیم، هەروەها ئەلبوومەكەم سەركەوتوو بوو و لەلایەن خەڵكەوە قبووڵ كرا، ئەوە بۆ من سەركەوتنە". نادیە یەكێك لەو كچە گۆرانیبێژانەی كوردە، كە خاوەن روخسارێكی جوانە، بەڵام ئەو جوانی شتێكی گرنگ نازانێت و حەزی كردووە كارەكانی لەخۆی جوانتر بن، نادیە دەڵێت "سوپاسی ئەو كەسانە دەكەم منیان لاجوانە، بەڵام لای من جوانی هەموو شتێك نییە و ناشبێتە هەموو شتێك، ئەو هونەرمەندەی كە هەر بەزیندوویی دەمێنێتەوە لەبەر جوانییەكەی نییە، بەڵكو ئەو هونەرمەندە دەتوانێت بمێنێتەوە، كە تاچەند دەتوانی لەڕێگەی گۆرانییەكانییەوە كاریگەر لەسەر دڵی ئینسانەكان دروست دەكات، نازانم خەڵك چۆن من دەبینێت، بەڵام من هەمیشە حەزم كردووە كارەكانم لەخۆم جوانتر بن"، نادیە جوانە لەگەڵ ئەوەشدا لەژیاندا شانسی هەیە، خۆیشی دەڵێ "زۆر باوەڕم بەخودا هەیە و ئینسانێكی زۆر بەئیمانم، ئەوەی بۆ من گرنكە سەلامەتییە، خودا بەسەلامەتی دوو منداڵی پێبەخشیووم، هاوسەرێكی زۆر باشم هەیە، كارەكانیشم لەلایەن خەڵكەوە قبووڵ كراوە، لەبەرئەوە دەتوانم بڵێم ئیسانێكی بەشانسم".
هەرچەندە ئێستا نادیە دایكی دوو منداڵە، ئاماژە بەوە دەدات، ئێستاش واهەست دەكات هەر منداڵەكەی جارانە، بیری رۆژگاری منداڵێـتی خۆی دەكات، كە لەڕۆژی گەڕانەوەی بۆ كوردستان بۆی گریاوە، گوتی "هەمیشە واهەست دەكەم هەر ئەو منداڵەی جارانم، كە پێشتر لەگەڵ منداڵە هاوڕێكانم دەچووینە قوتابخانە، كە دەبوو هەموومان وەك یەك جل لەبەر بكەین، بیرم دێت هەموومان قاتی شین و سپیمان لەبەر دەكرد، ئینجا قردێنەمان دەبەست، هەر ئەوكاتەی كە هاتمەوە كوردستان لە ساڵی 2006 لەڕێگادا پێشئەوەی بگەینە هەولێر، هەندێك منداڵم دیت لەسەر ڕێگادا دەڕۆیشتن و جلی قوتابخانە و قردێنەیان لەسەریان بەستبوو، زۆر زوو ئیحساسم بۆ دروست بوو، زۆر گریام"، نادیە ئەوەش دەخاتە سەر قسەكانی خۆی، كە هەموو رۆژگارێكی منداڵییەتی خۆی لەیادە، بەڵام ناتوانێ ئەو رۆژانە بگەڕێنێتەوە، ئەوەشی گوت "زۆر حەزم لەیاری مۆریانێ دەكرد، پەقرەجێكی گەورەی پڕمۆریم هەبوو، هەموو جۆرە مۆریەكم هەڵگرتبوو، باوكیشم زۆری بۆ دەكڕیم، چونكە دەیزانی حەزم لێیەتی، بەڵام كە هاتینە دەرەوەی وڵات، مۆریەكانم لەكوردستان جێهێشت، ئێستا نازانم چیان لێهاتووە
http://www.civilmag.com/news/Huneryi/H%2039/nadia/naida.JPG

la civilmag wargirawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net