.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





هه‌ولێر 21 حوزه‌یران/یۆنیۆ (کوردمیلۆدی) ـ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پاڕکی مناره‌ی شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی “نه‌وزاد هادی” پارێزگاری هه‌ولێر و “سه‌فین دزه‌یی” وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم کۆنسێرتێکی موزیکی هاوبه‌شی له نێوان گروپێکی موزیکی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوی “تۆپاڤا” و گروپی موزیکی کۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌کانی هه‌ولێر هاته سازکردن.
محه‌مه‌د زازا سه‌رۆکی به‌شی موزیکی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان به (کوردمیلۆدی)ی گوت “ئێمه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گروپێکی موزیکی فه‌ڕه‌نسی کۆنسێرتێکی موزیکییمان سازکردن به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی موزیکی جیهانی، له‌م کۆنسێرته‌دا چه‌ندین پارچه موزیکی کلاسیک و که‌لتوری فه‌ڕه‌نسی و کوردی هاته پێشکێشکردن”.
“له‌م کۆنسێرته‌دا ده‌رفه‌تی ئاڵوگۆرکردنی که‌لتور و زانیاری موزیکی کوردی و فه‌ڕه‌نسی بۆ هه‌ردوولا ئاسانتر بوو و هه‌ردو گروپه موزیکیه‌که‌ش به‌ئاستێکی به‌رز به‌شداری ئه‌م کۆنسێرته‌یان کرد” زازا وای گوت.
کۆنسێرته‌که کاتژمێر 7 ی ئێواره له پاڕکی مناره‌ی شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێ‌کرد و تیایدا ژماره‌یه‌کی زۆر له هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆست ئاماده‌ی بوون.
هه‌ژێی گوتنێیه گروپی موزیکی فه‌ڕه‌نسی “تۆپاڤا” به‌داوه‌تێکی فه‌رمی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری فه‌ڕه‌نسی گه‌شتوونه‌ته کوردستان و به‌یانیش له‌گه‌ڵ تیپی موزیکی چالاکی قوتابخانه‌کان له قونسوڵگه‌ی فه‌ڕه‌نسا له شاری هه‌ولێر کۆنسێرتێک ساز ده‌که‌ن.
ڕۆژی 21 حوزەیران/یۆنیۆ ڕۆژی دنیاییی موزیكە، لەم ڕۆژەدا هونەرمەندانی هەموو وڵاتانی دنیا چالاكیی موزیكی دەكەن و ساڵانە ئەم چالاكییانە لە كوردستانیشدا دەكرێن.
kmelody.net wargirawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
