❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مــارادۆنا:جێگای هه‌ڵه‌ی بچووكیش نیه‌ له‌م قۆناغه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-23 14:32:13

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

مــارادۆنا:جێگای هه‌ڵه‌ی بچووكیش نیه‌ له‌م قۆناغه‌

مــارادۆنا:جێگای هه‌ڵه‌ی بچووكیش نیه‌ له‌م قۆناغه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-348bdbbb75.jpg

ڕاهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی ئه‌ڕجه‌نتینی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌وا ئاستی ناوبژیوانی یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یۆنانی زۆر نزم بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌نجامی 2-0 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.

مارادۆنا پێی وایه‌ كه‌وا پێویست وابوو یاریزانانی یۆنان به‌رده‌وام ئاگادار بكرێنه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ناوبژیوان به‌ هۆی زۆری پێكدادان له‌گه‌ڵ لیۆنێل میسی وه‌ هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد كه‌وا هانده‌ران زۆر چێژ له‌ یارییه‌كانی ئه‌ڕجه‌نتین وه‌رده‌گرن.

له‌ پرێس كۆنفڕانسی دوای یارییه‌كه‌ مارادۆنا ووتی…”كوا یاری ئاشتی به‌ناوبانگ؟هه‌ر كاتێك میسی تۆپه‌كه‌ی پێ ده‌گات ئه‌وا ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی،ئێمه‌ باس له‌ چی ده‌كه‌ین؟پێویست وابوو كارتی زه‌رد وه‌ربگرن،چونكه‌ یاساییه‌كان وان.

خه‌ڵك حه‌ز له‌ هێڕش بردن ده‌كات،كاتێك ئێمه‌ پێكهاته‌ ده‌گۆڕین كه‌چی یاریزانه‌كان به‌رده‌وام هێڕش ده‌كه‌ن،ئه‌مه‌ تۆپی پێی ئه‌ڕجه‌نتینه‌،هانده‌ران پێویسته‌ له‌سه‌رخۆ بن چونكه‌ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ هه‌موو شتێك له‌ یاریگا جێده‌هێڵێت.

توانیمان هێزی خۆمان نیشان بده‌ین بۆیه‌ زۆر دڵخۆشم به‌ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو”.

مارادۆنا هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد یاری زۆر به‌هێز ئه‌نجام بدرێت له‌ قۆناغی داهاتوو و ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌وا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك زۆر له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان ده‌وه‌ستێت.

مارادۆنا ڕوونی كرده‌وه‌…”كاتێك ڕێگایه‌كه‌ ته‌سك ده‌بێت ئێمه‌ هه‌لبژارده‌ به‌هێزه‌كان ده‌بینین،به‌ڕازیل ، ئه‌ڵمانیا ، ئیتاڵیا ، ئینگلته‌را هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مانه‌ به‌ ڕێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆن به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ئه‌وانیش ده‌گه‌نه‌ ئه‌و قۆناغه‌.

له‌م قۆناغه‌ نابێت هه‌ڵه‌ بكه‌یت،پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین قۆناغ ببڕین،من ده‌توانم تۆ پشت ڕاست بكه‌مه‌وه‌ كه‌وا ئێمه‌ خاوه‌ن گروپێكی زۆر باشی یاریزانانین و كاردانه‌وه‌ی دیاره‌ له‌سه‌ر یاریگا”.


یاریگا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net