.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









وۆلف سیدکا ی ئه‌لمانی ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی تۆپی پێ عێراق
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق، رایگه‌یاند یه‌كێتیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی وۆلف كانج سیدكا رێككه‌وتووه بۆ ماوه‌ی ساڵێك‌و به بڕی 500 هه‌زار دۆلار ئه‌ركی راهێنه‌رایتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بگرێته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه‌كه شه‌وی چوارشه‌ممه به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “یه‌كێتیی تۆپی پێ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی وۆلف كانج سیدكا رێككه‌وتووه له به‌شدارییه‌كانی داهاتوودا ئه‌ركی مه‌شقپێكردنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقی پێبشپێردرێت”.
روونیشیكرده‌وه كه “سیدكا له‌ئێستادا له شاری فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانیایه‌و رێككه‌وتنه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی ساڵێكه به بڕی 500 هه‌زار دۆلار”.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “چاوه‌ڕێده‌كرێت سیدكا له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بگاته شاری هه‌ولێر بۆ ته‌واوكردنی گرێبه‌سته‌كه‌و گه‌یشتن به ئیمزای كۆتایی له گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێوه پێكهێنراوه كه بریتییه له سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی حوسێن سهعیدو جێگر ناجیح حمودو ئه‌ندامان دكتۆر سه‌باح مستهفاو دكتۆر كازم روبه‌یعی”.
راهێنه‌ر سیدكا له ساڵی 1987ه‌وه ده‌ستیكردووه به كاری مهشقو راهێنانو له ساڵی 1988ه‌وه تا 2009 وه‌ك راهێنه‌رو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له‌چه‌ندین یانه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ناوخۆی ئه‌ڵمانیاو ده‌ره‌وه‌دا ده‌ستبه‌كاربووه، له‌وانه یانه‌كانی (برۆسیا بهرلینو ئۆلدینبێریو ئه‌رمینیا بیلفلیدوو ئۆبیرنلاندو به‌رلین) له ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها راهێنه‌ری یانه‌ی ئۆنسبڕۆكی نهمساویو هه‌ڵبژارده‌ی بهحرهیینو یانه‌كانی عهرهبیو غه‌ڕافه‌ی قه‌ته‌ڕی بووه.
جێی باسه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌چاوه‌ڕوانی به‌شداریكردن له سێ خولی گرنگدایه، ئه‌وانیش پاڵه‌وانێتی خۆرئاوای ئاسیا كه بڕیاره له ئه‌یلولی داهاتوودا له وڵاتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداو كه له‌وڵاتی یه‌مه‌ن سازده‌كرێت، دواتریش به‌شداریكردنه له پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا.
یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
