❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاردانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌کانی ئینگلته‌را سه‌باره‌ت به‌ دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌یان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-28 15:52:08

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

کاردانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌کانی ئینگلته‌را سه‌باره‌ت به‌ دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌یان

کاردانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌کانی ئینگلته‌را سه‌باره‌ت به‌ دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌یان

دوا به‌ دوای هێرشکردنه‌ سه‌ر هه‌ڵبژارده‌کانی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ ئابڕوبه‌ره‌ی پێشکه‌شیانکرد له‌ جامی جیهانی له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ و میدیاکانی وڵاته‌کانیان ، ئه‌مڕۆ نۆره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راش هاتوو و به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ چه‌ندین سه‌ردێر و وتار و ڕاپۆرت  ناڕه‌زایی خۆیان له‌ کاپیلۆ و هه‌ڵبژارده‌که‌ی ده‌ربری.

ڕۆژنامه‌ی The Sun که‌ زۆرترین کڕیاری هه‌یه‌ له‌ ئینگلته‌را  نوسیوێتی ” نیشتمانه‌که‌تان تووشی بێ هیوایی کرد ، یاری تۆپی پێمان کرد بۆ جیهان به‌ڵام له‌ ١٩٦٦ه‌وه‌  جیهان نه‌یهێشت جامه‌که‌ به‌ده‌ست بهێنینه‌وه‌” که‌ ڕۆژنامه‌که‌ مه‌به‌ستی ئه‌و ساڵه‌یه‌که‌ که‌ ئینگلته‌را بۆ یه‌که‌مجار نازناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا  و مه‌به‌ستیشی له‌ جیهان که‌ ناهێڵن جامه‌که‌ به‌ده‌ست بهێنن هه‌ڵه‌ی ناوبژیوانانه‌  ، دواتر هه‌مان ڕۆژنامه‌ ده‌ڵێت ”  هه‌ره‌سمان هێنا به‌ ئاستێکی خراپ و دۆڕانێک به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیای کۆنه‌ دوژمنمان.

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل نوسیوێتی ” ڕاهێنه‌ر فابیۆ کاپیلۆ و یاریزانه‌کانی ڕوبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی پێکردن بوونه‌وه‌ له‌ مێژووی تۆپی پێی ”

ڕۆژنامه‌ی تایمز ” یاریزانه‌کانی ئینگلته‌را سێ یاری کاره‌ساتاویان پێشکه‌ش کرد له‌ کۆی چار یاری و یاریزانه‌کان هه‌ره‌سیان هێنا له‌ گۆڵ تۆمارکردن و گێلانه‌ به‌رگریان ده‌کر و کاپیلۆ به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵده‌گرێت ” . ” گۆڵێکیان له‌ دزین نه‌ک یاریه‌که‌ شایسته‌ی دۆڕان بوون”

ده‌یلی مه‌یل ” ناوبژیوان و یارمه‌تیده‌ره‌کانی  تاکه‌ که‌س بوون له‌ نێو یاریگا  که‌ پێیان وابوو تۆپه‌که‌ ئاودیوی هێلی گۆڵ نه‌بووه‌ ” . ” زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کان پێیان وایه‌ که‌ ئه‌و گۆڵه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریه‌که‌ نه‌بوو به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئینگلته‌را خراپ یاری کردایه‌ دواتر ده‌مانتوانی وا بلێین”


یاریگا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net