.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ببورن به‌ڕێزان…ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه به‌م شێوه‌یه نابێته پاڵه‌وانی جیهان 
زۆربه‌تان ئه‌م وێنه‌یه‌تان بینیوه تایبه‌ت هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی…ئینگلته‌را پاڵه‌وانی جامی جیهانی 1966..!!
به دڵنیاییه‌وه من بیستومه كه‌وا ئینگلته‌را بناغه‌ی تۆپی پێیه..به دڵنیاییه‌وه بیستومه كه‌وا ئینگلته‌را سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنی تۆپی پێیه ، بۆیه له دوای به‌ده‌ست هێنانی یه‌كه‌م نازناوی جیهانی هه‌موو ئینگلیز شانازییان پێوه كرد.
هه‌ر له سه‌ره‌تایی مێژوو تیادا باس ده‌كرێت كه‌وا ئینگلته‌را به‌رده‌وام پاڵێوراو بووه له كاتی به‌شداری كردن له هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك..به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه ده‌بینرێت كه‌وا یاریزانان و ڕاهێنه‌ران به هێواشی و سه‌ر شۆڕی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ووڵاتی بیگ بێن و به‌و هیوایه ده‌ژین كه‌وا له چوار ساڵی اهاتوو بتوانن شتێك ئاماده بكه‌ن و نازناوی جیهانی دووباره بگه‌ڕێننه‌وه ڵه‌نده‌ن.
له ساڵی 1878 یه‌كه‌م یاری فه‌رمی له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی و سكۆتله‌ندی ئه‌نجام درا وه ئینگلیزه‌كان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین وه له ساڵی 1966 له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاهێنه‌رێكی نیشتیمانی توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێن له به‌رده‌م 92 هه‌زار هانده‌ر له یاریگای وێمبلی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا.
له دوای تێپه‌ڕ بوونی 132 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی ئه‌وا ئینگلته‌را تا ئێستا ته‌نها خاوه‌نی یه‌ك نازناوی جیهانیه و هیچ نازناوێكی تری له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری و جیهانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه بۆیه جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان گشت هه‌ڵبژارده‌كان و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئینگلته‌را یاریزانی ئاست به‌رزی هه‌بووه.
به دڵنیاییه‌وه چه‌ند هۆكارێك هه‌ن به‌ڵكو چه‌ندین هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌م كاره‌ساتانه.
هه‌ڵبژارده‌یه‌ك باشترین یاریزانی هه‌یه له گشت شوێنێكی یاریگا و خاوه‌ن ڕاهێنه‌رێكه كه به‌رده‌وام نازناوی به‌ده‌ست هێناوه وه یاریزانه‌كان به ئاستێكی زۆر به‌رز له‌گه‌ل یانه‌كانیان ده‌رده‌كه‌ون له پریمیێرلیگ وه چه‌ندین یاری خه‌یاڵی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له شه‌وانی شامپیۆنزلیگ.
بۆیه..بۆچی..؟ئایا دوعایان لێ كراوه…؟یان كه‌می شاره‌زاییه له تۆپی پێی جیهانی..؟؟؟
————————————————————————————————————–
Big Four .. Big Fail
بیگ فۆر…به‌ڵێ ئینگلته‌را خاوه‌ن بیگ فۆره و ئینگلته‌را به‌رده‌وام یانه‌یه‌كی هه‌یه له قۆناغی پێش كۆتایی شامپیۆنزلیگ وه به‌رده‌وام گشت یانه‌كانی ئینگلته‌را ده‌گه‌نه قۆناغی هه‌شته‌م به ڕێژه‌ی 50% وه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا یانه‌كانی ئینگلته‌را له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كتر ده‌كرێنه ده‌ره‌وه و به‌مه‌ش ڕێژه‌ی 75% یانه‌ی ئینگلیزی ده‌بن له قۆناغی پێش كۆتایی و به ڕێژه‌ی 100% یانه‌ی ئینگلیزی له یاری كۆتایی ده‌بێت و یاری كۆتایی مۆسكۆ زه‌قترین نموونه‌یه.
ووته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت…ئینگلیزه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر ده‌ستی ئینگلیزه‌كان ده‌كرێنه ده‌ره‌وه..!
كێشه‌كه لێره‌دایه ئینگلته‌را ناسنامه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه یانه‌كانی ئینگلیزی بێ ناسنامه‌ن وه هیچ خاوه‌نێكی یانه‌كانی ناسنامه‌ی ئینگلیزی نیه وه هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی یانه‌كانیش به ده‌گمه‌ن یاریزانی ئینگلیزی ده‌بینرێن وه ئێستا وای لێهاتووه ناوه‌كانی یاریگاییهكانیش ده‌گۆڕدرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیمارات ستادیۆم ـی تایبه‌ت به یانه‌ی ئه‌ڕسینال به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئینگلته‌را ناسنامه‌ی خۆی له‌ده‌ست دا.
120 یاریزان له بیگ فۆر یاری ده‌كه‌ن به لای كه‌م وه ته‌نها نۆ یاریزانی بیگ فۆر به‌شداریان له جامی جیهانی كرد واته نزیكه‌ی چاره‌گی تیمه‌كه له بیگ فۆر بوون كه‌چی له ئیسپانیا سه‌یر ده‌كه‌یت كه‌وا چه‌ند یاریزانی به‌رشلۆنه و ڕیال مه‌درید و ڤالێنسیا و سیڤیلیه یاری ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش به بیگ فۆرـی ئیسپانیا هه‌ژمار بكه‌ین.
گلیزرێز له یونایتد و جێلیت و هیكس له لیڤه‌رپوول و ئیماراتیه‌كان له مانشسته‌ر سیتی و ئابراهیمۆڤیچ له چێلسی!.
هه‌ر یه‌كێك له مانه‌وه به دوای به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێت ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه نیه به‌ڵكو هه‌ڵه‌ی كه‌سه‌كانی پێش ئه‌وانه‌یه كه‌وا ڕێگه‌یاندا به له ده‌ست چوونی ناسنامه‌ی ئینگلیزی كه ئێستا له ئینگلته‌را ده‌یبینین،
به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی بووه یه‌كه‌م تاوانبار له‌م پرسه.
————————————————————————————————————–
نه‌بوونی ڕاهێنه‌رێكی نیشتیمانی!!!
نازانم هه‌رچه‌نده دڵنیا نیم له‌و زانیارییه به‌ڵام پێم وایه تا ئێستا هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نه‌یتوانیوه جامی جیهانی به‌ده‌ست بهێنێت له ژێر ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕاهێنه‌رێكی بیانی و حه‌وت پاڵه‌وانی جیهان له ساڵی 1930 تا ئێستا هه‌مووی له ژێر چاودێری ڕاهێنه‌رێكی نیشتیمانی بووینه..سه‌ره‌تا له ئالبێرتۆ سۆبیچی ده‌ست پێ بكه له ئۆڕۆگوای تا ده‌گه‌یته ماڕسێلۆ لیپی له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا.
ئه‌وه‌ی دڵنیا بین ئێستا له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه كه‌وا پاڵه‌وانه‌كه دووباره له ژێر چاودێری ڕاهێنه‌رێكی نیشتیمانی ده‌بێت ته‌نها ئه‌گه‌ر گانا یان چیلی شتێك بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش دوور خراوه..تابارێز ڕاهێنه‌ری ئۆڕۆگوای،مارادۆنا له‌گه‌ل ئه‌ڕجه‌نتین،دۆنگا له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل.دێل بۆسكی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا،كیڕۆش له‌گه‌ڵ پورتوگال،ڤان مارڤیك له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا و ڤیسێ له‌گه‌ڵ سلۆڤاكیا.!
وه تاكه نازناوی ئینگلته‌را له ژێر چاودێری ڕاهێنه‌ری ئینگلیزی ئالف ڕامزی كه زۆر نه‌ما بوو له 1970 جامی جیهانی دووباره به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵام به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو.
نوێنه‌رایه‌تی كردنی ووڵاتهكهت زۆر جیاوازه له‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ووڵاتێكی تر بكه‌یت!!ئه‌ی به‌ریتانیای گه‌وره!
پێم وایه ئێستا یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی به دوای ڕاهێنه‌رێكی ناوخۆیی ده‌گه‌ڕێت جا هۆدسۆن بێت یان ئۆنیل یان ڕێدناپ یان هه‌ر یه‌كێكی تر بێت.
كاپێلۆ توانی سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یته یارییه گه‌وره‌كان به‌رامبه‌ر ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ڕازیل و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا ئه‌وا ئینگلته‌را هیچ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردانه.
به‌ڵام ده‌كرا كاپێلۆ ببێته پاڵه‌وانێكی قه‌ومی ئینگلیزی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی ناوبژیوانه‌كه نه‌با.
————————————————————————————————————–
گۆڵپارێز!!؟؟؟ كوا ئه‌ی ئینگلیزه‌كان
دێڤد سیمان 2002 به‌رامبه‌ر به‌ڕازیل له قۆناغی 16!!!
ڕۆبێرت گرین تاوانباری سه‌ره‌كی بۆ له‌ده‌ست دانی سێ خاڵ و له ده‌ست دانی پێشه‌نگایه‌تی
دڵنیا بن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شته‌كان به‌م شێوه‌یه بچن و ئینگلته‌را سه‌ركه‌وت بۆ جامی جیهانی 2014 ئه‌وا هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه
یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
