.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




سه‌رۆكی تازه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی ساندرۆ ڕۆسێل به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا كه‌وا به‌رشلۆنه بباته لووتكه‌ی یانه‌كانی جیهانی.
له لێدوانێكدا كه ڕۆژنامه‌ی Marca كردویه‌تی به ڕاپۆرت تیادا ئه‌مه هاتبوو…”من خۆم به خزمه‌تی تۆ ده‌زانم و ئه‌م به‌رشلۆنه كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو هانده‌ران و ده‌بێته باشترین یانه‌ی جیهانی،ئێمه ئامانجه‌كانی خۆمان به باشترین شێوه داڕێشتووه،به‌ڵام پێویستیمان به هه‌وڵی زیاتر هه‌یه،ئێمه بارساـین،ئه‌و یانه‌یه‌ین كه‌وا زۆرترین ڕێژه‌ی یاریزانی به‌شدار بووی هه‌یه له جامی جیهانی،به‌ڵام ئێمه هێشتا زیاترین له‌مه،به هه‌زاران ئه‌ندام به ملیۆنه‌ها هانده‌ر ئێمه بارساـین و به‌رده‌وام حه‌ز به ڕكابه‌ری ده‌كه‌ین،به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م كه‌وا له لووتكه‌ی یانه‌كاندا ده‌بین”.
دواتر ڕۆسێل ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه‌وا متمانه‌یه‌كی زۆری به خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه كاره‌كانی خۆی به‌ڕێوه ببات…”من گرنگی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه زۆر باش ده‌زانم و هیچ گومانی ئه‌وه‌م نیه كه‌وا ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست ناهێنم”.
سه‌رۆكی تازه‌ی به‌رشلۆنه پێشوازیه‌كی زۆر گه‌رمی لێ كرا تایبه‌ت له لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه خوان لاپۆرتا و ساندرۆ ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه‌وا له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی لاپۆرتا به‌رده‌وام ده‌بێت و زیاتر په‌ره له ئه‌كادیمیای لاوانی به‌رشلۆنه ده‌دات.
ياريگـا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
