❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تایتانیك به‌ شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-08 14:41:40

Ahmad Goran
خونچەی نوێ
شوێن: Badenan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-08
دواترین سه‌ردان: 2012-07-16
په‌یامه‌كان: 100
WindowsXPFirefox

تایتانیك به‌ شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت



Peyamner  – فیلمی سینه‌مایی "تایتانیك" له‌ ده‌رهێنانی "جیمز كامێرۆن" كه‌ وه‌كو یه‌كێك له‌ فیلمه‌ پرِداهاته‌كانی مێژووی سینه‌ما دێته‌ هه‌ژمار، به‌ شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و برِیار وایه‌ له‌ ساڵی (2012) له‌ سینه‌ماكانی جیهان نمایش بكرێت.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "مێهر نیوز"، "جیمز كامێرۆن" ده‌رهێنه‌ری ناوداری هۆلیوودی له‌وباره‌وه‌ گوتی: "به‌رگی سێ ره‌هه‌ندی ئه‌و فیلمه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ (100)هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی گه‌شتی كه‌شتی تایتانیك نمایش ده‌كرێت".

له‌ كاتی نمایش كردنی فیلمی سێ ره‌هه‌ندی "ئاڤاتار" له‌ سینه‌ماكانی جیهان، "جیمز كامێرۆن" ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌ رایگه‌یاندبوو، كار له‌ سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی به‌رگی سێ ره‌هه‌ندی "تایتانیك" ده‌كات.

فیلمی سینه‌مایی "تایتانیك" له‌ رۆڵگێرانی "لئۆناردۆ دی كاپێریۆ" و "كیت وینسلێت" له‌ ساڵی (1997) به‌رهه‌م هێنراوه‌ و تا ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا و سه‌ركه‌وتنی فیلمی "ئاڤاتار"، وه‌كو پرِداهاتترین فیلمی مێژووی سینه‌ما ده‌ستنیشان كرابوو، به‌ڵام دوای نمایش كردنی "ئاڤاتار" له‌ سینه‌ماكانی جیهان، "ئاڤاتار" بوو به‌ پرِداهاتترین فیلمی مێژووی سینه‌ما و "تایتانیك" وه‌كو دووه‌مین فیلمی پرِداهاتی مێژووی سینه‌ما ده‌ستنیشان كرا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net