.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













دانیا لەساڵی 1998 كوردستانی جێهێشتووە و ئێستا لەوڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیە، لەماوەی كاركردنیدا ئەلبوومێكی گۆرانی بەناوی (روناكی) بڵاوكردۆتەوە، كە لەخۆشەوستی هونەر و ئەلبوومەكەی، كچەكەی خۆی بەناوی (روناكی) كردووە، لەو دیمانەیەدا لەگەڵ (سڤیل) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەو لەهونەركردنیدا زۆر تەنیایە، بۆیە نەیتوانیووە وەك پێویست بەرهەمی هەبێت و هەموو ساڵێك ئەلبووم بڵاوبكاتەوە.
دانیا ئافرەتە گۆرانیبێژێكی كوردە و بەشی شێوەكاری لەپەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی تەواو كردووە و لەساڵی 1995 بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند بارزان یەكەم گۆرانی بەناوی (كێ بردی كێ كردی) تۆمار كرد، ئەو لەساڵی 1998 كوردستانی جێهێشت و لەوڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێ بوو، دانیا دەڵێت "وا رێكەوت لەكوردستان زەواجم كرد، بەڵام لەبەرئەوەی هاوسەرەكەم چووە وڵاتی هۆڵەندا، منیش بڕیارمدا لەگەڵ هاوسەرەكەم بژیم، زۆرجار مرۆڤ كە دوای ژیانی خۆی دەكەوێت، لەوڵاتێك دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتێكی تر"، دانیا پەیمانگای دینامیك دیزانی لەوڵاتی هۆڵەندا خوێندووە و دەشڵێ زۆر حەز لەپەروەردەكردنی گوڵ دەكەم، لەگەڵ تیپی موزیكی كورد لەسلێمانی گۆرانییەكی بەناوی (چرا) تۆمار كردووە و ئێستا لەوڵاتی هۆڵەنداوە خەریكی كلیپ كردنییەتی و بەمنزیكانە بڵاوی دەكاتەوە، گوتی "ئەو گۆرانییە لەئاواز و تێكستی فۆڵكلۆرە و گروپی موزیكی كورد لەسلێمانی موزیكی گۆرانییەكیان بۆ ئامادەكردم، سوپاسیان دەكەم، هەروەها خەریكی تۆماركردنی گۆرانییەكی دیكەم، كە هێشتا بڕیارم نەداوە كلیپی بۆ بكات، چونكە كلیپكردن بۆ هونەرمەندێكی وەك من، كە لەكارەكانم زۆر تەنیام سەختە، رەنگە وا بەئاسانی نەتوانم گۆرانییەك تۆمار بكەم و كلیپی بۆ بكەم"، دانیا گۆرانییەكانی خۆی بەجیاوازتر لەگۆرانییەكانی تر دەبینێ و پێی خۆشە گۆرانییەكانی روحیەتی كوردیان تێدا بێت و بۆ مێژوو بمێنێتەوە و دەڵێت "هەوڵمداوە روحیەتی كوردانە لەگۆرانییەكانم نیشاندا بدەم، كارەكانی من بۆ كوردە و بتوانم بەشازییەوە بڵێم: ئەوە كارێكی كوردییە كراوە و بۆ مێژوو بمێنێتەوە، لەوانەیە بۆ هەندێ ئافرەت ئەلبووم دروست كردن زۆر ئاسان بێت، كە هاوكاری زۆریان دەكرێت و هەموو شتێكیان بۆ ئامادە كراوە، تەنیا دەنگی لەسەر تۆمار دەكات، بەڵام من تەنیام و خۆم هەموو كارەكان دەكەم و بەدوای موزیك و شیعر و ئاواز كەوتووم".
دانیای گۆرانیبێژ زۆر خۆشحاڵە، كە توانیوویەتی لەگەڵ (دەروون)ـی برای گۆرانییەكی دوێت بۆ شارەكەی خۆیان هەڵەبجە تۆمار بكەن، كە لەلایەن كانی هەڵەبجەیی تێكستی بۆ ئامادەكرا، دانیا وەك خۆی دەڵێت یەكێك لەئاواتەكانی بووە، گۆرانییەك بۆ هەڵەبجە بڵێت. ئەو گۆرانییە كە دەبێتە دووەم گۆرانی دوێتی دانیا، بەڵام ئەو ئاماژە بۆ ئەوە كرد، لەیەكەم گۆرانی دوێتیدا، كە لەگەڵ هونەرمەند بارزان لەساڵی 1995 تۆماریانكرد، رووبەڕووی تەعلیقی خەڵك و كەسوكاری بووەتەوە، دەڵێت "یەكەم كارم گۆرانی (جەبیدی جەكردی) بوو، كە لەگەڵ مامۆستا بارزان تۆمارمان كرد، لەو گۆرانییەدا لەلایەن كۆمەڵگە و خزم و كەسوكارەكانم قسەی زۆرم هاتەسەر و دەیانگوت: چۆن دەبێت ئافرەت لەگەڵ پیاو گۆرانی بڵێت، ئەگەر گۆرانیش دەڵێی بەتەنیا بیڵێ، نەك لەگەڵ پیاو، لەبەرئەوەی ئەوكاتە گۆرانی دوێتی ژن و پیاوێك وەك عەیبە وابوو، بەڵام جورئەتێكم لادروست بوو و دوێتەكەم قبووڵ كرد".
ئەوەی جارێك سەیری كلیپی (شەو تابەیانی) هانی كردبێت، هەست بەشەرمنی و نیگەرانی دانیای كردووە، لەكلپەكەدا دەشنێ زۆر دڵخۆش و هانی لەو دڵخۆشتر سەما دەكەن، بەڵام بۆچی دانیا وانیگەرانە، ئەو دەڵێت "لەبەرئەوەی بەرنامەكە تەنیا تایبەت بوو بەمن، بەڵام كە بەرنامەكە تەواو بوو، گوتیان: كەس لەشوێنی خۆی هەڵنەستێت، یەكسەر گۆرانی (شەو تابەیانی) هانیان خستەسەر، وەك ئەوەی پێشتر ئامادەكاریەك كرابێت، هانی هاتە ژوورەوە و دەستیكرد بەگۆرانی گوتن، ئیتر ئەوە بۆ من موفاجەئەیەك بوو، دەبوو پێشتر ئەوان رای منیان وەربگرتایە، ئایا من تاچەند رازیم لەبەرنامەكەی مندا ئەو كارە بكرێ یان نا، هەرچەندە دەمتوانی لەو كلیپە بێمە دەرەوە، بەڵام من لەبەر رێزی بەرنامەكە، حەزم نەكرد بێمە دەرەوە و بەرنامەكە جێبهێڵم، تازە هەرچی بڵێم جێگای خۆی ناگرێت و ئەو شتە بڵاوكرایەوە"
سهربهست

لهسهر هێڵ نییه