❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆخستنه‌ ناو خه‌یاڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-17 08:33:15

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPSafari

خۆخستنه‌ ناو خه‌یاڵ

                   خۆخستنه‌ ناو خه‌یاڵ
                                                                   
                       http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4c01429861.jpg                                 

(ڤیسوالیزاشون) به‌ مانای خۆخستنه‌ ناو بارێکه‌وه‌ به‌ هۆی خه‌یاڵه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆ دوربکه‌ویته‌وه‌ له‌و باره‌ی که‌ ئێستا تۆی تیایت. یان ده‌توانین بڵێین خه‌یاڵێك بۆ خولقاندنی بارێکی باشتر بۆ خۆشی وه‌رگرتنی ده‌روونی، که‌ له‌و کاته‌دا تۆ ته‌نها له‌شت له‌وێدا ده‌مێنێت و ده‌روونت ده‌ڕوات بۆ شوێنێك که‌ خۆت خوازیاریتی.

له‌م باره‌دا تۆ ووشه‌ی باش ئاراسته‌ی خۆت ده‌که‌یت ، که‌ دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاهێنانه‌ ڕاستیه‌ك له‌ تۆدا دروست ده‌کات که‌ ئیتر تۆ به‌ جه‌سته‌و ده‌روون ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ت تیاده‌بێت.

ئه‌م ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌ له‌ زۆر کلتوری جیاوازه‌وه‌ هاتووه‌و سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا، که‌ له‌ لایه‌ن ده‌رمان سازه‌کان، پزیشکه‌کان و ڕاهێنه‌ره‌کانه‌وه‌ به‌کارهاتووه‌ که‌ له‌وێدا یارمه‌تی که‌سه‌کانیان داوه‌ بۆ باشتر کردنی وێنه‌ی ده‌روونی خۆیان به‌ هۆی خه‌یاڵ و فه‌نتاسیاوه.

زۆرانبازێکی یابانی به‌ ناوی ئۆ نامی که‌ پاڵه‌وانی ئه‌و وڵاته‌ بوو له‌ چاوپێکه‌وتنێکیدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و به‌و شێوه‌یه‌ ئازاو سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له‌ سه‌ره‌تاوه. ئۆ نامی کێشه‌ی ترسی هه‌بوو له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌کاندا هه‌رچه‌نده‌ به‌ له‌ش گه‌وره‌بوو به‌ڵام زۆر جار قوتابیه‌کانی تری ئه‌و یانه‌یه‌ لێیان ده‌برده‌وه‌ . ئۆ نامی ده‌چێت سه‌ردانی ڕاهێنه‌رێکی مێدیتاشون ده‌کات و کێشه‌که‌ی دڵی خۆی بۆ باس ده‌کات. ڕاهێنه‌ره‌که‌ له ‌یه‌ك دوو دانیشتن و ڕاهێنانکردنی له‌ کاتی خۆخستنه‌ ناو بارێکی باشتره‌وه‌ به‌ ئۆ نامی ده‌ڵێت تۆ ناوت شه‌پۆله‌ گه‌وره‌کانه‌ و ئه‌م شه‌و لێره‌ بمێنه‌ره‌وه و ته‌نها ڕاهێنان به‌ ده‌روونت بکه و‌  وا خۆت بنوێنه‌ که‌ تۆ وه‌ك ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌وره‌ و به‌توانایانه‌یت. له‌مه‌ودوا تۆ زۆرانبازێکی بوێر و ئازایت.

ڕاهێنه‌ری مێدیتاشونه‌که‌ ئۆ نامی به‌جێده‌هێڵێت و ئه‌ویش به‌ته‌نها هه‌ر خه‌ریکی مێدیتاشون/ ڕامان و وا خۆی ده‌بینێت که‌ ئه‌و وه‌ك ئه‌و شه‌پۆلانه‌ به‌هێز و خێرابێت. له‌ ناخی ئۆ نامیدا ئه‌و شه‌پۆلانه‌ هه‌تا ده‌هات گه‌وره‌تر و به‌تواناتر ده‌بوو ئه‌ویش وه‌ک ئه‌و شه‌پۆلانه‌ خۆی ده‌بینی. سبه‌ینێ که‌ راهێنه‌ری مێدیتاشونه‌که‌ ها‌ته‌وه‌ بۆ لای بینی که‌ ئۆ نامی هه‌ر ڕاهێنانی ده‌روونی ده‌کات بۆیه‌ هات و ده‌ستی خسته‌ سه‌ر شانی و پێی ووت: له‌مه‌ودوا هیچ شتێك نیه‌ بێزارت بکات بۆ سه‌رکه‌وتن، تۆ ئه‌و شه‌پۆلانه‌یت که‌ هه‌موو  شتانه‌ی دێنه‌ پێشت و ده‌بنه‌ ڕێگر تۆ به‌ئاسانی لایان ده‌ده‌یت و‌ ده یانپێچیته‌وه. هه‌ر له‌وکاته‌وه‌ ئۆ نامی توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌بێته‌ پاڵه‌وانێکی مه‌زنی یابان.

خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئێمه‌ خۆمان ده‌توانین باشتر هانده‌ری خودی خۆمان بین به‌یارمه‌تی بیرکردنه‌وه‌کان و ئه‌و ووشه‌ باشانه‌ی که‌ به‌خۆمانی ده‌ڵێیت.

خۆخستنه‌ ناو خه‌یاڵ ( ڤیسوالیزاشون) زۆر نه‌خۆشی پێ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت وه‌ك زمان قورسی ئه‌ویش به‌هۆی خۆ خاوکردنه‌وه‌ که‌ وێنه‌ی باش بخاته‌ به‌رخه‌یاڵی.

نه‌خۆشی شێر په‌نجه که‌ ئه‌و‌ خانانه‌ی له‌ش زیاتر ده‌گرێته‌وه، که‌سی نه‌خۆش توانیویه‌تی به‌ هۆی خه‌یاڵه‌وه‌ بچێته‌ ناو ئه‌و خانه‌نه‌خۆشانه‌ی له‌شی خۆی و باشتریان ببینێ و بزانێت که‌میان کردووه‌ نه‌ك ته‌شه‌نه‌کردن. ئه‌مه‌ش دیاره‌ ئارامی و بڕوا به‌خۆبوون و راهێنانی ده‌وێت. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بۆ شێر په‌نجه‌ ئه‌م ڕاهێنانه‌یان کردووه‌ ڕۆژی سێ جار ڕاهێنانیان کردووه‌ و توانیویان باش ببنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌میشه‌ وێنه‌ی خۆیان هاتووه‌ته‌ پێش چاو که‌ پاش چاکبوونه‌وه‌یان ئه‌وان چه‌ند دڵخۆش و ئاسوده‌ن. هه‌ر ئه‌و وێنانه‌ن که‌ ده‌بنه‌ وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌و له‌ش و ده‌روون شان به‌شانی یه‌کتر بۆ ئه‌و وێنه‌ خولقێنراوانه‌ ده‌چن که‌ خۆمان له‌ مێشکماندا پڕۆگراممان کردووه.

ئه‌وه‌مان له‌ بیر نه‌چێت که‌ چۆن بیر بکه‌ینه‌وه‌ وا ده‌بین.

ده‌روون به‌هێزو ئاسوده‌بن


چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیا بۆ ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان له‌ سوید
warzshidaruni.com

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-18 16:10:23

Mohamad Goran
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-02
دواترین سه‌ردان: 2013-01-20
په‌یامه‌كان: 276
WindowsXPFirefox

Re: خۆخستنه‌ ناو خه‌یاڵ

dest xosh Asrin gyan bo em babete ciwane serkewtwby gyan

Kurdzhin
دڵگران مه‌به‌ به‌و ئاواتانه‌ی که‌ خوا پێت نابه‌خشێ ... به‌ڵکوو سوپاسی خوا بکه‌ که‌ یه‌کسه‌ری سزات نایات له‌سه‌ر ئه‌و گوناهانه‌ی که‌ ئه‌یانکه‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-18 20:16:09

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPSafari

Re: خۆخستنه‌ ناو خه‌یاڵ

zor swpas bo payamakay barezisht kaka mohamad har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net