❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانێك له‌مه‌ڕ ئه‌شكه‌نجه‌ی نێو گۆڕ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-23 10:30:37

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانێك له‌مه‌ڕ ئه‌شكه‌نجه‌ی نێو گۆڕ

ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانێك له‌مه‌ڕ ئه‌شكه‌نجه‌ی نێو گۆڕ



الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على رسوله الأمين محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.

پرسیار كرا له‌ زانای به‌ڕێز شێخ موحه‌ممه‌د بن ساڵح عوسه‌یمین (ڕه‌حمه‌تی خوداب لێبێت):

چۆن وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ بێباوه‌ڕه‌ به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی نێو گۆڕ، وه‌ ئه‌وه‌ ده‌كات به‌ به‌ڵگه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر گۆڕێك هه‌ڵدرێته‌وه‌ نابینبت گۆڕابێت یان ته‌نگ یاخود فراوان بووبێت؟..


له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی:

به‌ چه‌ند وه‌ڵامێك وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌، له‌وانه‌:

یه‌كه‌م: ئه‌شكه‌نجه‌ی نێو گۆڕ به‌ شه‌رع جێگیره‌ و خودای گه‌وره‌ ده‌رباره‌ی فیرعه‌ون و داروده‌سته‌كه‌ی فه‌رموویه‌تی: ( النار يعرضون عليها غدواً وعشياً ويوم تقوم الساعة أدخلوا آل فرعون أشد العذاب ) غافر / 46، واته‌: ( به‌یانییان و ئێواران له‌ نێو گۆڕدا به‌ ئاگر ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن، وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌گوترێت ئاده‌ی داروده‌سته‌كه‌ی فیرعه‌ون بخه‌نه‌ نێو سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه‌).

وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: "فلولا أن لا تدافنوا لدعوت الله أن يسمعكم من عذاب القبر الذي أسمع ثم أقبل بوجهه فقال : تعوذوا بالله من عذاب النار ، قالوا : نعوذ بالله من عذاب النار، فقال : تعوذوا بالله من عذاب القبر قالوا : نعوذ بالله من عذاب القبر" رواه مسلم 2867، واته‌: " ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ یه‌كتری به‌خاكنه‌سپێرن؛ ده‌پاڕامه‌وه‌ له‌ خودا كه‌ واتان لێبكات له‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی نێو گۆڕ ببیستن كه‌ من ده‌یبیستم، پاشان ڕووی تێكردین و فه‌رمووی: په‌نا بگرن به‌ خودا له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی ئاگر، هه‌موو گوتیان: په‌نا ده‌گرین به‌ خودا له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی ئاگر، ئه‌وجا فه‌رمووی: په‌نا بگرن به‌ خودا له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی نێو گۆڕ، هه‌موو گوتیان: په‌نا ده‌گرین به‌ خودا له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی نێو گۆڕ".

هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئیماندار فه‌رموویه‌تی: " يفسح له في قبره مد بصره " رواه البخاري 1374 ومسلم 2870، واته‌: "هێنده‌ی چاوی بڕ بكات گۆڕه‌كه‌ی بۆ فراوان ده‌كرێت".

وه‌ ده‌قی دیكه‌ش له‌م باره‌یه‌وه‌ هاتووه‌.

جا دروست نییه‌ به‌ربه‌ره‌كانێ كردنی ئه‌م ده‌قانه‌ به‌ خه‌یاڵێكی پڵاو، به‌ڵكوو واجب ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڕوا بهێنیت و ملكه‌چ بیت.

دووه‌م: ئه‌شكه‌نجه‌ی نێو گۆڕ خۆی بۆ گیانه‌ و شتێكی به‌رهه‌ست نییه‌ كه‌ بۆ جه‌سته‌ بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر شتكێی به‌رهه‌ست و بۆ جه‌سته‌ بووایه‌؛ ئه‌وه‌ له‌ ڕێزه‌ی باوه‌ڕ به‌ غه‌یب نه‌ده‌بوو، وه‌ باوه‌ڕ پێبوونی هیچ سوودێكی نه‌ده‌بوو، به‌ڵكوو له‌ شته‌ غه‌یبییه‌كانه‌، وه‌ بارودۆخی به‌رزه‌خ پێوانه‌ ناكرێ به‌ باردۆخی دونیا.

سێیه‌م: ئه‌شكه‌نجه‌ و ناز و نیعمه‌ت و فراوانیی و ته‌نگیی گۆڕ؛ ته‌نها مردووه‌كه‌ پێی ده‌زانێت و غه‌یری ئه‌و پێی نازانێت، زۆر جاران مرۆڤ له‌ خه‌ونیدا ده‌بینێت كه‌ هه‌ڵده‌سێت و ده‌ڕوات و دێت و ده‌ست ده‌وه‌شێنێت و لێیده‌درێت و واده‌زانێت كه‌ له‌ شوێنێكی ته‌نگی ترسناك یاخود له‌ شوێنێكی فراوانی خۆشدایه‌، كه‌چی له‌سه‌ر ڕایه‌خه‌كه‌ی خۆی خه‌وتووه‌ و ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ ده‌وروبه‌رێتی هیچ له‌و شتانه‌ نابینێت و هه‌ستیشی پێناكات.

وه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته‌ له‌مه‌ڕ ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ بڵێت: بیستمان و پێڕه‌ویمان كرد، وه‌ ئیمان و باوه‌ڕمان هێنا.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌:
مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين: (٢/٢٩-٣٠)


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه رچاوه:ده نگی ئیسلام

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net