❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رێگه‌نادرێت فه‌یروز گۆرانی بڵێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-25 15:46:55

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

رێگه‌نادرێت فه‌یروز گۆرانی بڵێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-255f93efcf.jpg

به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ دارایییه‌وه‌، دادگایه‌كی‌ لوبنان بڕیاریداوه‌ به‌قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ئاهه‌نگی گۆرانی فه‌یرۆز تا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له‌نێوان ئه‌و وه‌ره‌سانه‌دا.
بڕیاره‌ سبه‌ی‌ دووشه‌ممه‌ مانگرتنێكی‌ پاڵپشتیكردن له‌ فه‌یروزی گۆرانیبێژی‌ گه‌وره‌ی‌ عه‌ره‌ب له‌شاره‌كانی‌ به‌یروت و قاهیره‌و قودس رێكبخرێت، كه‌ هه‌وادارانی ده‌نگی فه‌یروز پێی هه‌ڵده‌ستن دژ به‌و بڕیاره‌ی‌ دادگاكانی‌ لوبنان ده‌ریانكردووه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ گۆرانی وتنی فه‌یروز.
چه‌ندین گۆرانیبێژو ئه‌كته‌رو كه‌سی به‌ناوبانگ له‌و سێ شاره‌ عه‌ره‌بیه‌ به‌شداری مانگرتنه‌كه‌ ده‌كه‌ن و داوای لابردنی‌ ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌ ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌ر ئاهه‌نگه‌كانی‌ فه‌یروز دانراوه‌.
كێشه‌كه‌ش كه‌هۆی‌ ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌یه‌، په‌یوه‌سته‌ به‌ناكۆكی نێوان نه‌وه‌ی‌ دووه‌می ره‌حبانییه‌كان، كه‌ چه‌ندین داوای قه‌زاییان دژی‌ نیهاد حه‌داد "فه‌یروز" به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، گوایه‌ حه‌قی باوكیان ده‌خوات و ئیزنیان لێوه‌رناگرێت به‌وتنه‌وه‌ی‌ كاره‌كانی ئه‌و له‌رووی‌ نووسین و ئاوازه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ فه‌یروز ملیۆنه‌ها دۆلار داهاتی ده‌ستكه‌وتووه‌.
لایه‌نی‌ دووه‌می كێشه‌و قه‌زیه‌كه‌ "فه‌یروز" و كچه‌كه‌یه‌تی‌ له‌ عاسی ره‌حبانی، كه‌ داوای كوڕه‌كانی مه‌نسور و كازینۆی‌ ره‌حبانی ره‌تدكه‌نه‌وه‌ و داوایه‌كی‌ تریان دژی ئه‌وان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌ و له‌مپه‌ریان خستووه‌ته‌ به‌ر كاره‌كانیان.
لای‌ خۆیه‌وه‌ ریما ره‌حبانی كچی‌ فه‌یرۆز ئاشكرایكرد كه‌ مه‌نسور ره‌حبانی هیچ مافێكی‌ مادی له‌لای دایكی نیه‌ تا كوڕه‌كانی داوای‌ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و داوایه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاوازدانه‌ران و نووسه‌رانی گۆرانی و دابه‌شكارانی گۆرانی بكه‌نه‌وه‌ كه‌ مه‌نسور ره‌حبانی ئه‌ندام بووه‌ تێیدا.
فه‌یروزو كچه‌كه‌ی‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێن وه‌ره‌سه‌كانی مه‌نسور لای‌ خۆیانه‌وه‌ به‌بێ ئیزنی‌ ئه‌مان واته‌ وه‌ره‌سه‌ی‌ عاسی ره‌حبانی كاره‌كانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و سوودی لێوه‌رده‌گرن.
جێ‌ ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و كێشه‌ قه‌زاییه‌وه‌ نه‌ك له‌ته‌نها لوبنان به‌ڵكو له‌زۆر وڵاتی‌ عه‌ره‌بی تریش هه‌وڵ له‌ئارادایه‌ بۆ رێگرتن له‌ئاهه‌نگی گۆرانی فه‌یرۆز، دواترینیان پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی‌ شانۆیی "صح النوم"بوو له‌دیمه‌شق له‌ساڵی‌ 2008.

xandan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net