.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانی پێش ئێمه‌و پێشوتریش ده‌ست نیشان كردنی هاوسه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌ی خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی بووبێت‌و جار به‌جاریش ژن بهژنو گه‌وره به بچووكی هه‌بووبێت ، ئه‌وا بۆ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ ژیان جۆرێكی تره‌و ده‌ست نیشانكردنی هاوسه‌ر وه‌ك سه‌رده‌می پێشوو نه‌ماوه‌و بگره زۆریش جیاوازه ئێستا چ كوڕان چ كچان له هه‌وڵی دیاریكردنی شه‌ریكی ژیانیاندانو به‌مه‌ش له ڕێگه‌ی جۆراو جۆره‌وه ژیانی هاوسه‌ری پێك ده‌هێنن، لێره‌و له‌وێ گوێبیستی ئه‌وه ده‌بووین كه گوایه ئێستا له ڕێگه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی ژماره‌ی مۆبایل له شریتی هه‌ندێك له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه نێوخۆی و ئاسمانیه‌كان كوڕان و كچان شه‌یدایی یه‌كتری دهبنو زۆر جاریش ژیانی هاوسه‌ریش پێكه‌وه ده‌نێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و سه‌لماندنی ڕاستی ئه‌م قسانه، دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیمان چه‌ند گه‌نجێك بدوێنین كه له ڕێگه‌ی ئاڵوگۆڕی ژماره‌ی مۆبایله‌وه خۆشه‌ویستیان دروست كردووه .
په‌یوه‌ند سلێمان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (22) ساڵه هه‌ر كه پرسیارمان لێ كرد ووتی :" هه‌رچه‌نده خزممان زۆر بوو كه ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵدا پێك بهێنم، بهلاَم ڕێكه‌وت وایكرد له ڕێگه‌ی شریتی تهلفزیۆنێكی كوردیه‌وه ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ی خۆمم نووسی و دواتر كچێك په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم، سه‌ره‌تا بڕوام نه‌كرد بهلاَم دواتر ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاشنای یه‌كتری بووین‌و تا بووینه خۆشه‌ویستی یه‌كتری بێ ئه‌وه‌ی یه‌كتری ببینین، دواتر من داوام لێ‌كرد ماڵه‌وه‌یان ئاگادار بكاته‌وه تاكو بنێرمه خوازبێنیو خوازبێنیم كردوو ماوه‌ی مانگێكه هاوسه‌ری یهكترینو بڕوا بكه زۆور زۆریش خۆشم ده‌وێت داهاتووشمان ڕوونه .
سه‌ركه‌وت محمد مامۆستایه‌و به‌ڕاشكاوی به‌سه‌رهاتی برایه‌كه‌ی بۆ گێڕاینهوهو وتی :" برایه‌كم به‌ناوی (ده‌ركه‌وت ) ماوه‌یه‌ك هه‌ستم پێی كردبوو كه زۆر سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه تاكو ڕۆژێك به‌دایكی ووتبوو كه ئه‌بێت بچن بۆ خوازبێنی كچێك له قه‌زایه‌كی تر، من‌و دایكم‌و خزمێكی ترمان بهڕێكهوتینو به تهلهفۆنو ته‌له‌فون كردن ماڵه‌كه‌مان دۆزیه‌وه، كچه‌كه‌ش ماڵی خۆیانی ئاگادار كردبووه‌وه دوای دانیشتن پرسیاری كچه‌كه‌مان كردوو وویستمان بیبینین، بهلاَم كه سه‌یرمان كرد، زۆرێك له جه‌سته‌ی به‌هۆی سووتانه‌وه شێوابوو و ده‌سته‌كانی ڕه‌ق بوو بون و هیچ كارێكی بۆ ئه‌نجام نه‌ئه‌درا ، ئێمه‌ش به ڕاشكاوی پێمان ووتن بمان بوورن كه گه‌ڕاینه‌وه باسی كچه‌كه‌مان بۆ برایهكهمان گێڕایه‌وه، بهلاَم ئه‌و هه‌ر باوه‌ڕی نه‌كردوو ئێستا بۆته گرفتێك له ماڵه‌كه‌ماندا.
چه‌ندین گه‌نجی ترمان دواندوو به شانازییه‌وه باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ژماره مۆبایله‌كانیان له شریتی تیڤیه‌كانه‌وه نووسیه‌وه به‌و هیوایه‌ن كچێك په‌یوه‌ندیان پێوه بكات .
له‌سه‌ر ئه‌م باسه ده‌رون ناس كارزان عبدالله بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ دواو وتی :" له دوای كۆتای هاتنی فه‌تره‌ی هه‌رزه‌كاری یان له كاتی هه‌رزه‌كاریدا گه‌نج په‌نا بۆ زۆر شت ده‌بات هۆكاره‌كانی ئهوپهیوهندیهش ئاسان بوون بۆیه ئاساییه كه شتی له‌م جۆره ڕووبدات، بهلاَم دهرنجامهكهی خراپ ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه تۆ ته‌نیا به‌ژماره ته‌له‌فونێك به‌بێ بینین بته‌وێت ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنیت ئه‌سته‌مه‌و جیا بوونه‌وه‌ی بهداوهوهیه، چونكه ئاشكرایه كه ده‌ست نیشانكردنی هاوسه‌ری ژیان كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپی هه‌یه‌و ئاوا ئاسان نیه .
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه ڕۆژ به‌ڕۆژ و هاوشانی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا له كوردستانیش كۆمه‌ڵێك شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره ڕوودهدهنو ڕه‌نگه كۆتاییهكهشیان به خراپ بكه‌وێته‌وه .
radoi nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه