.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سوڕه‌تی الأنعام (81-101)
وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُمْ بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا ۚ فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ ۖ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (الأنعام :٨١)
وه من چۆن ده‌ترسم له‌و بتانه‌ی که ئێوه کردووتانه به هاوبه‌ش بۆ خوا که ئێوه ناترسن که بێگومان بتانێکتان کردۆته هاوبه‌ش بۆ خوا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌نێرراوه بۆتان له‌و باره‌وه ده‌ی که‌واته کام له‌م دوو ده‌سته‌یه شایسته‌تره به نه‌ترسان(و ئارامی) ئه‌گه‌ر ئێوه هیچ ده‌زانن.
الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَٰئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ (الأنعام :٨٢)
ئه‌وانه‌ی که بڕوایان هێناوه و بڕواکه‌یان تێکه‌ڵ به سته‌م (هاوه‌ڵ دانان) نه کردووه هێمنی و ئاسایش ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنمایی کراوون.
وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَىٰ قَوْمِهِ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَنْ نَشَاءُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (الأنعام :٨٣)
ئه‌و(به‌ڵگانه) به‌ڵگه‌ی ئێمه بوون که دابوومان به ئیبراهیم له به‌رانبه‌ر گه‌له‌که‌یه‌وه هه‌ر که‌سێك بمانه‌وێت پله و پایه‌ی به‌رز ده‌که‌ینه‌وه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت کار دروستی زانایه.
وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ ۚ كُلًّا هَدَيْنَا ۚ وَنُوحًا هَدَيْنَا مِنْ قَبْلُ ۖ وَمِنْ ذُرِّيَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَارُونَ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (الأنعام :٨٤)
وه ئیسحاق و (له ئیسحاقیش) یه‌عقوب مان پێ به‌خشی ڕێنموونیی هه‌موویانمان کرد وه له‌وه‌وپێش ڕێنموونیی نووحیشمان کرد و له نه‌وه‌کانی نووح داوود و سوله‌یمان و ئه‌یوب و یوسف و مووسا و هاروونمان (ڕێنموونیی ) کرد ئا به‌و چه‌شنه پاداشتی چاکه کاران ده‌ده‌ینه‌وه.
وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَىٰ وَعِيسَىٰ وَإِلْيَاسَ ۖ كُلٌّ مِنَ الصَّالِحِينَ (الأنعام :٨٥)
وه زه‌که‌ریا و یه‌حیا و عیسا و ئیلیاس هه‌ر یه‌ك له‌مانه له چاکه کاران بوون.
وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا ۚ وَكُلًّا فَضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ (الأنعام :٨٦)
وه ئیسماعیل و یه‌سه‌ع و یونس و لووط هه‌ر یه‌که له‌مانه ڕێزمان داوون به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی دا.
وَمِنْ آبَائِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ ۖ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (الأنعام :٨٧)
هه‌روه‌ها هه‌ندێ له باوك و نه‌وه‌و براکانیان هه‌ڵمان بژاردوون و ڕێنموونیمان کردوون بۆ ڕێگه‌ی ڕاست.
ذَٰلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۚ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (الأنعام :٨٨)
ئه‌وه ڕێنموونی خوایه ڕێنموونی هه‌ر به‌نده‌یه‌کی پێده‌کات له به‌نده‌کانی که خۆی بیه‌وێ وه ئه‌گه‌ر هاوبه‌شیان ڕه‌وا بدایه بۆ خوا بێگومان ئه‌و چاکانه‌ی کردبوویان هه‌مووی بێ پاداشت ده‌رده‌چوو.
أُولَٰئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ۚ فَإِنْ يَكْفُرْ بِهَا هَٰؤُلَاءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَيْسُوا بِهَا بِكَافِرِينَ (الأنعام :٨٩)
ئه‌وانه که‌سانێکن په‌یام و زانین و حوکم ڕانی و پێغه‌مبه‌رێتیمان پێ به‌خشیوون جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه (قوره‌یش) بڕوای پێ نه‌هێنن ئه‌وه بێگومان به ده‌سته‌یه‌کی ترمان سپاردووه (چاودێری بکه‌ن و) بێ بڕواش نابن پێ ی.
أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ ۖ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ ۗ قُلْ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْعَالَمِينَ (الأنعام :٩٠)
ئه‌وانه (ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی باسکران) که‌سانێك بوون خوا ڕێنموونی کردن ده‌ی په‌یڕه‌وی ڕێگه و ڕێبازی ئه‌وان بکه (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) ، (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) بڵێ داوای هیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ ناکه‌م له‌سه‌ری ئه‌م قورئانه ته‌نها ئامۆژگاری یه بۆ هه‌موو جیهانیان.
وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ إِذْ قَالُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٍ مِنْ شَيْءٍ ۗ قُلْ مَنْ أَنْزَلَ الْكِتَابَ الَّذِي جَاءَ بِهِ مُوسَىٰ نُورًا وَهُدًى لِلنَّاسِ ۖ تَجْعَلُونَهُ قَرَاطِيسَ تُبْدُونَهَا وَتُخْفُونَ كَثِيرًا ۖ وَعُلِّمْتُمْ مَا لَمْ تَعْلَمُوا أَنْتُمْ وَلَا آبَاؤُكُمْ ۖ قُلِ اللَّهُ ۖ ثُمَّ ذَرْهُمْ فِي خَوْضِهِمْ يَلْعَبُونَ (الأنعام :٩١)
وه‌ك پێویست خوایان نه‌ناسی و ڕێزیان نه‌گرت کاتێ وتیان خوا هیچ شتێکی نه‌ناردۆته خواره‌وه بۆ هیچ ئاده‌می یه‌ك بڵێ ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی نارده خواره‌وه که مووسا هێنای (ئه‌و کتێبه) ڕووناکی و ڕێنموونیی بوو بۆ خه‌ڵك ئێوه ئه‌و (کتێبه) ده‌که‌نه چه‌ند په‌ڕه و کاغه‌زێك به‌شێکی (که قازانجتانه) ئاشکرای ده‌که‌ن و زۆریشی (که زیانی خۆتانه) ده‌یشارنه‌وه شتانێ فێر کراوون که ئێوه نه‌تان ده‌زانی نه خۆتان و نه باو و باپیرانتان بڵێ هه‌ر خوا (کتێبی بۆ مووسا ناردووه) پاشان لێیان گه‌ڕێ له‌ناو به‌تاڵی خۆیاندا گاڵته‌و یاری بکه‌ن.
وَهَٰذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ مُصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا ۚ وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِ ۖ وَهُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (الأنعام :٩٢)
ئه‌م قورئانه ئێمه ناردوومانه‌ته خواره‌وه پیرؤز و فهڕداره ئه‌و کتێبانه‌ش پێش ئه‌و هاتوون به‌ڕاستیان داده‌نێ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتووانی مه‌ککه و ده‌وروبه‌ری ئاگادار که‌یته‌وه و بیانترسێنی جا ئه‌وانه‌ی بڕوایان به دواڕۆژ هه‌بێ بڕوا به‌و (قورئانه) دێنن ئه‌وان پارێزه‌رن بۆ نوێژه‌کانیان و به‌چاکی له‌کاتی خۆیاندا ده‌یانکه‌ن.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَيْءٌ وَمَنْ قَالَ سَأُنْزِلُ مِثْلَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ ۗ وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ ۖ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ (الأنعام :٩٣)
کێ له‌و که‌سه سته‌م کارتره که درۆ هه‌ڵبه‌ستێ به‌ده‌م خواوه یان بڵێ نیگا و سرووشم بۆ کراوه به‌ڵام هیچ نیگا و سرووشێکیشی بۆ نه‌کرابێ هه‌روه‌ها که‌سێ که بڵێ منیش وێنه‌ی ئه‌و قورئانه‌ی خوا دایبه‌زاندووه داده‌به‌زێنم خۆزگه سته‌مکارانت ده‌بینی کاتێ وان له ناڕه‌حه‌تی و سه‌ختی سه‌ره مه‌رگدا و فریشته‌کان ده‌ستیان بۆ درێژ ده‌که‌ن (پێیان ده‌ڵێن) خۆتان ده‌رباز که‌ن (له‌م ناڕه‌حه‌تی گیان کێشانه) ئه‌مڕۆ پاداشتی ڕیسواکه‌ر ده‌درێنه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که قسه‌ی ناڕاستان هه‌ڵئه‌به‌ست به‌ده‌م خواوه و خۆتان به گه‌وره ده‌زانی له به‌رانبه‌ر ئایه‌ته‌کانی خوادا.
وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَىٰ كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَتَرَكْتُمْ مَا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَاءَ ظُهُورِكُمْ ۖ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ ۚ لَقَدْ تَقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنْكُمْ مَا كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ (الأنعام :٩٤)
سوێند بێت بێگومان ئێوه به ته‌نیا و یه‌ك یه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ لامان هه‌ر وه‌کو یه‌که‌م جار دروستمان کردن و ئه‌وه‌ی پێمان دابوون به‌جێتان هێشت له دوای خۆتان وه نابینین له گه‌ڵتاندا ئه‌و تکا کارانه‌ی که لاتان وابوو هاوبه‌شی خوان له تکا کردن بۆتان سوێند به خوا بێگومان پچڕا په‌یوه‌ستی نێوانتان وه ئه‌وه‌ی به پشتیوانی خۆتان داده‌نا ون بوو لێتان.
۞ إِنَّ اللَّهَ فَالِقُ الْحَبِّ وَالنَّوَىٰ ۖ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَمُخْرِجُ الْمَيِّتِ مِنَ الْحَيِّ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ (الأنعام :٩٥)
به‌ڕاستی خوا له‌تکه‌ری دانه‌وێڵه و ناوکه تۆوه زیندوو ده‌رئه‌هێنێ له مردوو وه (خوا) ده‌رهێنه‌ری مردوانه له زیندوو ئه‌وه‌یه خوای ئێوه ده‌ی که‌واته ئێوه چۆن (له په‌رستنی ئه‌و خوایه) لا ده‌درێن ؟.
فَالِقُ الْإِصْبَاحِ وَجَعَلَ اللَّيْلَ سَكَنًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ حُسْبَانًا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (الأنعام :٩٦)
خوا به‌دی هێنه‌ری شه‌به‌ق و ڕووناکی ڕۆژ بوونه‌وه‌یه و شه‌وی کردووه به‌کات و هۆی ئارام گرتن و خۆر و مانگی کردۆته هۆی حساب دیاری کردن و زانینی کات ئه‌وه‌ش ئه‌ندازه‌گرتنی خوای به ده‌سه‌ڵاتی زانایه.
وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ النُّجُومَ لِتَهْتَدُوا بِهَا فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (الأنعام :٩٧)
وه هه‌ر خوایه که ئه‌ستێره‌ی داناوه بۆتان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێیان پێ ده‌رکه‌ن له تاریکیه‌کانی وشکانی و ده‌ریادا به‌ڕاستی ئایه‌ته‌کانمان ڕوون کردۆته‌وه بۆ کۆمه‌ڵێ که‌بزانن و تێ بگه‌ن.
وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ فَمُسْتَقَرٌّ وَمُسْتَوْدَعٌ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَفْقَهُونَ (الأنعام :٩٨)
وه ئه‌و خوایه زاتێکه که ئێوه‌ی دروست کردوه له یه‌ك که‌س( ئاده‌م) ئه‌نجا(له پشتی باوکتانا) نیشته‌جێ کران (دواتریش له منداڵدانی دایکتاندا) دانران به شێوه‌ی کاتیی به‌ڕاستی ئایه‌ته‌کانمان ڕوون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێ به‌ووردی بیر بکه‌نه‌وه.
وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا نُخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُتَرَاكِبًا وَمِنَ النَّخْلِ مِنْ طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ وَجَنَّاتٍ مِنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ۗ انْظُرُوا إِلَىٰ ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكُمْ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (الأنعام :٩٩)
وه ئه‌و خوایه زاتێکه که بارانی له ئاسمانه‌وه باراندووه جا به‌هۆی ئه‌و (بارانه‌وه) هه‌موو جۆره چهکهرهیهکمان ڕواند ئینجا ڕووه‌کی سه‌وزمان لێ ڕواندووه وه له‌و (ڕووه‌که سه‌وزه) دانه‌وێڵه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك که‌ڵه‌که بوومان ده‌رهێناوه(وه‌ك گوڵی جۆ و گه‌نم) وه له دار خورما له چه‌ند په‌لێکی هێشووی شۆڕه‌وه بوو ده‌رده‌هێنین وه (ده‌ڕوێنین به‌و بارانه) باخاتی زۆر له ترێ ی هه‌مه جۆر و زه‌یتون و بنه هه‌ناری هاو وێنه و له یه‌کتر جیا (له تامدا) سه‌رنجی به‌رهه‌مه‌که‌ی بده‌ن کاتێ به‌ر ده‌گرێ و پێ ده‌گات بێگومان له‌م سهرنجدانهدا چه‌ند به‌ڵگه‌ی گه‌وره هه‌یه بۆ که‌سانێ که بڕوایان ده‌هێنن.
وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ الْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ ۖ وَخَرَقُوا لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ (الأنعام :١٠٠)
هاوبهشانێکیان بڕیار داوه بۆ خوا که جنۆکه‌ن له کاتێکدا خوا ئه‌وانی (جنۆکه) دروست کردووه به‌درۆ و بوختان چه‌ند کوڕ و کچیان ڕه‌وادا وه بۆ خوا به‌بێ زانیاری پاك و بێگه‌ردی بۆ خوا له‌وه‌ی که ئه‌و بێ بڕوایانه ڕه‌وای ئه‌ده‌ن بۆ خوا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوڕه‌تی الأنعام (101-122)
بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ ۖ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (الأنعام :١٠١)
خوا داهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه له نه‌بوون چۆن منداڵی ده‌بێ که ژن و هاوسه‌ری نه‌بووه خۆی هه‌موو شتێکی دروست کردووه و ئه‌و به هه‌موو شتێ زانا و به ئاگایه.
ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (الأنعام :١٠٢)
هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه هیچ په‌رستراوێکی ڕاسته‌قینه نی یه بێجگه ئه‌و (خوا) دروست که‌ری هه‌موو شتێکه که‌واته ئه‌و بپه‌رستن وه ئه‌و خوایه چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.
لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ ۖ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (الأنعام :١٠٣)
چاوه‌کان په‌ی پێ نابه‌ن و ناتوانن بیبینن به‌ڵام ئه‌و هێزی بینین و چاوه‌کان ده‌بینێ و ئه‌و ئاگای ورد بینه.
قَدْ جَاءَكُمْ بَصَائِرُ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا ۚ وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِحَفِيظٍ (الأنعام :١٠٤)
به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڕوونتان بۆ هاتووه ئینجا هه‌رکه‌س بیر له ڕاستی ده‌کاته‌وه و ده‌ی بینێ ئه‌وه (سوودی) بۆ خۆیه‌تی هه‌ر که‌سیش بیر ناکاتهو و کوێر بووه ئه‌وه (زیانی) هه‌ر بۆ خۆیه‌تی وه من چاو‌دێر و پارێزه‌ر نیم به سه‌رتانه‌وه، واته به‌س ڕاگه‌یه‌نه‌رم.
وَكَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ وَلِيَقُولُوا دَرَسْتَ وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (الأنعام :١٠٥)
ئاوا جۆر و شێوه‌ی به‌ڵگه‌کان ده‌گۆڕین ده‌با هه‌ر بابڵێن خوێندووته و پێت وتراوه وه بۆ ئه‌وه‌ی چاك ڕوونی بکه‌ینه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێك که تێده‌گه‌ن و شاره‌زان.
اتَّبِعْ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ (الأنعام :١٠٦)
شوێنی ئه‌وه بکه‌وه که له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه سرووش کراوه بۆت هیچ شایسته‌ی په‌رستن نی یه بێجگه له‌و (خوا) وه ڕوو وه‌رگێڕه له هاوبه‌ش بڕیارده‌ره‌کان.
وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكُوا ۗ وَمَا جَعَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ۖ وَمَا أَنْتَ عَلَيْهِمْ بِوَكِيلٍ (الأنعام :١٠٧)
وه ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هاوه‌ڵیان دانه‌ده‌نا و تۆمان نه‌ده‌کرد به چاو‌دێر و پارێزه‌ر به سه‌ریانه‌وه و تۆ زۆردار و ده‌سه‌ڵاتدار نیت به‌سه‌ریانه‌وه.
وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ مَرْجِعُهُمْ فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (الأنعام :١٠٨)
موسوڵمانان جنێو و قسه‌ی ناشرین مه‌ڵێن به‌و بت و په‌رستراوانه‌ی که ئه‌وان هاواریان لێ ده‌که‌ن و ده‌یانپه‌رستن بێجگه له‌خوا به‌و هۆیه‌وه ئه‌وانیش قسه‌ی نه‌شیاو بڵێن به‌خوا به‌و شێوه‌یه ڕازاندومانه‌ته‌وه بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك کرده‌وه‌که‌یان پاشان گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگاریانه ئینجا هه‌واڵیان پێ ده‌دات به‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دا.
وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ جَاءَتْهُمْ آيَةٌ لَيُؤْمِنُنَّ بِهَا ۚ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِنْدَ اللَّهِ ۖ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءَتْ لَا يُؤْمِنُونَ (الأنعام :١٠٩)
وه به‌هێزترین سوێندیان به‌خوا ده‌خوارد سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت (له‌وانه‌ی که خۆیان داوایان ده‌کرد) بێگومان بڕوا ده‌هێنن پێ ی بڵێ به‌ڕاستی موعجیزه‌کان هه‌ر لای خوایه وه ئێوه نازانن ئه‌ی بڕواداران ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ش بێته کایه‌وه هه‌ر بڕوا ناهێنن.
وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا بِهِ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (الأنعام :١١٠)
وه(کاتی هاتنی موعجیزه‌کان) دڵ و چاویان وه‌رده‌گێڕین و لاده‌ده‌ین (له باوه‌ڕ هێنان) هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌تاوه بڕوایان به قورئان نه‌هێنا وه لێیان ده‌گه‌ڕێین له‌سه‌ر که‌شی خۆیاندا هه‌ر سه‌رگه‌ردان بن.
۞ وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَىٰ وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلًا مَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ (الأنعام :١١١)
وه بێگومان ئه‌گه‌ر ئێمه فریشته‌مان بۆ لای ئه‌و (بێ باوه‌ڕ) انه بناردایه و مردووه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکردنایه و هه‌موو شتێکمان بۆ کۆ بکردنایه‌ته‌وه ڕوو به ڕوو به‌پێش چاویانه‌وه ( یان کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ) بڕوایان نه ده‌هێنا مه‌گه‌ر خوا بیه‌وێ به‌ڵام زۆربه‌یان نازانن و بێ ئاگان.
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا شَيَاطِينَ الْإِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا ۚ وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ ۖ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (الأنعام :١١٢)
هه‌ر به‌و شێوه‌یه بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك دوژمنێکمان داناوه له شه‌یتانه‌کانی مرۆڤ و جنۆکه که به نهێنی به‌یه‌کتری ڕاده‌گه‌یه‌نن وته‌ی ڕازاوه و بریقه‌دار بۆ فریودانیان وه ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد ده لێیان گه‌ڕێ به خۆیان و ئه‌و درۆیانهوهی که هه‌ڵی ده‌به‌ستن.
وَلِتَصْغَىٰ إِلَيْهِ أَفْئِدَةُ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ وَلِيَرْضَوْهُ وَلِيَقْتَرِفُوا مَا هُمْ مُقْتَرِفُونَ (الأنعام :١١٣)
وه بۆ ئه‌وه‌ی گوێ بگرێ بۆ ئه‌و (ووته بریقه‌دار و ڕازاوه‌ی بۆ یه‌کتری ده‌که‌ن) دڵی ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان نی یه به ڕۆژی دوایی بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی ببن پێ ی وه‌تا ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌و گوناهانه‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
أَفَغَيْرَ اللَّهِ أَبْتَغِي حَكَمًا وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا ۚ وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِنْ رَبِّكَ بِالْحَقِّ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ (الأنعام :١١٤)
جا ئایا جگه له‌خوا دادوه‌رێکی تر بۆ خۆم بڕیار بده‌م ؟ له کاتێکدا (خوا) ئه‌و زاته‌یه که ناردویه‌تیه خواره‌وه بۆ ئێوه ئه‌م قورئانه که ڕوون که‌ره‌وه‌ی هه‌موو باسێکه به‌درێژی ئه‌وانه‌ش که نامه‌مان پێ به‌خشین سوور ده‌زانن بێگومان ئه‌م قورئانه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به حه‌ق و ڕاستی نێرراوه که‌واته هه‌رگیز له گومانداران مه‌به.
وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلًا ۚ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ ۚ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (الأنعام :١١٥)
وه فه‌رمان و وته‌ی په‌روه‌ردگارت ته‌واو بووه و به‌ئه‌نجام گه‌یشت به‌ڕاستی و دروستی که هیچ که‌س ناتوانێ بڕیار و وته‌کانی بگۆڕێ هه‌ر خوا بیسه‌ری زانایه.
وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ۚ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ (الأنعام :١١٦)
وه ئه‌گه‌ر تۆ گوێ ڕایه‌ڵی زۆربه‌ی ئه‌وانه بیت له‌سه‌ر زه‌ویدان له ڕێگه‌ی خوا گومڕات ده‌که‌ن ئه‌وان هه‌ر شوێنی گومان که‌وتوون وه هه‌میشه درۆ و گۆتره‌کاری ده‌که‌ن.
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ مَنْ يَضِلُّ عَنْ سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (الأنعام :١١٧)
بێگومان هه‌ر په‌روه‌ردگارت چاك ده‌زانێ کێ گومڕا بووه و لای داوه له ڕێگای ئه‌و وه هه‌ر ئه‌و زاناتره به‌وانه‌ی ڕێبازی ڕاستیان گرتووه.
فَكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ إِنْ كُنْتُمْ بِآيَاتِهِ مُؤْمِنِينَ (الأنعام :١١٨)
ده بخۆن له‌و (سه‌ر بڕاو) هی که ناوی خوای له‌سه‌ر هێنراوه ئه‌گه‌ر ئێوه به ئایه‌ته‌کانی خوا بڕوادارن.
وَمَا لَكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُمْ مَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلَّا مَا اضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا لَيُضِلُّونَ بِأَهْوَائِهِمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِالْمُعْتَدِينَ (الأنعام :١١٩)
بۆچی ئێوه ناخۆن؟ له( گۆشتی) ئه‌و (ئاژه‌ڵان) هی که‌ناوی خوای له‌سه‌ر هێنراوه(له‌کاتی سه‌ربڕینی دا) که بێگومان خوا بۆتانی ڕوون کردۆته‌وه ئه‌وه‌ی حه‌رامی کردوه له‌سه‌رتان جگه له‌وه‌ی که ناچار ده‌بن بۆی (که بیخۆن) به ڕاستی زۆر که‌س مه‌ردوم گومڕا ده‌که‌ن به‌هه‌وا و ئاره‌زوی خۆیان به بێ هیچ زانیاری یه‌ك(که له خواوه وه‌رگیرا بێ) بێگومان په‌روه‌رگارت ده‌ست درێژ کاران و سه‌رکه‌شان چاك ده‌ناسێ.
وَذَرُوا ظَاهِرَ الْإِثْمِ وَبَاطِنَهُ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَكْسِبُونَ الْإِثْمَ سَيُجْزَوْنَ بِمَا كَانُوا يَقْتَرِفُونَ (الأنعام :١٢٠)
له گوناهی ئاشکراو نهێنی واز بێنن به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که گوناه ده‌که‌ن به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست به‌زوویی تۆڵه‌یان لێ ده‌سه‌نرێت به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌یان کرد.
وَلَا تَأْكُلُوا مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ ۗ وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰ أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ ۖ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ (الأنعام :١٢١)
له‌و (سه‌ر بڕاوه) مه‌خۆن که‌ناوی خوای له‌سه‌ر نه‌هێنرایه‌وه (کاتی سه‌ربڕین) بێگومان (خواردنی) ئه‌وه تاوان و له‌سنوور ده‌رچوونه وه بێگومان شه‌یتانه‌کان به‌نهێنی شت بهدۆستانیان ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی موجاده‌له‌و ده‌مه دهمێتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن جا ئه‌گه‌ر به‌گوێیان بکه‌ن ئه‌وه بێگومان له‌هاوبه‌ش بڕیار ده‌ران ده‌بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوڕه‌تی الأنعام (122-145)
أَوَمَنْ كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَنْ مَثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (الأنعام :١٢٢)
ئایا که‌سێك که مردوو(بێ بڕوا) بێت و ئێمه زیندوومان کرده‌وه‌و ڕووناکیه‌کمان بۆ فه‌راهه‌م هێنا (که‌قورئانه) به‌هۆی ئه‌وه‌وه له‌ناو خه‌ڵکیدا ده‌گه‌ڕێ و ده‌ڕوات ئایا وه‌ك ئه‌وه وایه که له‌ناو تاریکستانێکدا بێت که به‌هیچ جۆرێ ده‌رچوونی نیه لێی به‌و شێوه‌یه ڕازێنراوه‌ته‌وه بۆ بێ بڕوایان ئه‌و کرده‌وه (خراپانه‌ی) ده‌یان کرد.
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَابِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا فِيهَا ۖ وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنْفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (الأنعام :١٢٣)
به‌و شێوه‌یه له هه‌موو شارێکدا گه‌وره‌ترینی تاوهنبارانیمان کرد(به ده‌سه‌ڵاتدار) بۆ ئه‌وه‌ی پیلان و فێڵ بکه‌ن له‌و شارانه‌دا وه فێڵ و پیلان ناکه‌ن (له‌که‌س) بێجگه له خۆیان به‌ڵام هه‌ست ناکه‌ن.
وَإِذَا جَاءَتْهُمْ آيَةٌ قَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ حَتَّىٰ نُؤْتَىٰ مِثْلَ مَا أُوتِيَ رُسُلُ اللَّهِ ۘ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ ۗ سَيُصِيبُ الَّذِينَ أَجْرَمُوا صَغَارٌ عِنْدَ اللَّهِ وَعَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا كَانُوا يَمْكُرُونَ (الأنعام :١٢٤)
وه کاتێ ئایه‌تێکیان بۆ بێت ده‌ڵێن ئێمه هه‌رگیز باوه‌ڕ ناهێنین هه‌تا وێنه‌ی ئه‌وه‌ی به‌پێغه‌مبه‌رانی خوا دراوه به ئێمه‌ش نه‌درێ خوا چاك ده‌زانێت په‌یام و فروستاده‌ی خۆی له‌کوێ داده‌نێ (و کێ شیاو تره بۆ ئه‌و کاره) به‌زوویی ئه‌وانه‌ی تاوانیان کردووه دووچاریان ده‌بێت، سووکی و ڕیسوایی لای خوا‌و سزای سه‌خت به‌هۆی ئه‌و پیلان و فێڵانهوهی که‌ده‌یان کرد.
فَمَنْ يُرِدِ اللَّهُ أَنْ يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ ۖ وَمَنْ يُرِدْ أَنْ يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ ۚ كَذَٰلِكَ يَجْعَلُ اللَّهُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (الأنعام :١٢٥)
جا هه‌رکه‌سێ خوا بیه‌وێت ڕێنموونی بکات سینگی فراوان ده‌کات بۆ ئیسلام(و بڕوا هێنان) وه هه‌ر که‌س خوا بیه‌وێت گومڕای کات ( له‌به‌ر نه‌شیاوی خۆی) سنگی زۆر ته‌نگ ده‌کات وه‌ك ئه‌وه‌ی (بیه‌وێ) به‌رز ببێته‌وه به‌ره‌و ئاسمان به‌و جۆره خوا پیسی و ناپاکی داده‌نێ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که بڕوا ناهێنن.
وَهَٰذَا صِرَاطُ رَبِّكَ مُسْتَقِيمًا ۗ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ (الأنعام :١٢٦)
ئه‌م ئیسلامه ڕێگای په‌روه‌ردگارته که ڕێك و ڕاسته بێگومان به‌ڕوونی ئایه‌ته‌کانمان باسکردووه بۆ کۆمه‌ڵێك که بیر بکه‌نه‌وه.
۞ لَهُمْ دَارُ السَّلَامِ عِنْدَ رَبِّهِمْ ۖ وَهُوَ وَلِيُّهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (الأنعام :١٢٧)
بۆ ئه‌وانه‌یه لای په‌روه‌ردگاریان ماڵی ئاشتی (به‌هه‌شت) ته‌نها ئه‌ویش دۆستیانه به‌هۆی ئه‌و کرده‌وه چاکانهوهی ده‌یان کرد.
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُمْ مِنَ الْإِنْسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُمْ مِنَ الْإِنْسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (الأنعام :١٢٨)
وه ڕۆژێك (خوا) تێکڕا کۆیان ده‌کاته‌وه (ده‌فه‌رموێ) ئه‌ی ده‌سته و کۆمه‌ڵی جنۆکه بێگومان ئێوه زۆر که‌ستان له ئاده‌میه‌کان گومڕا کرد وه دۆسته‌کانیان له ئاده‌می ده‌ڵێن ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان هه‌ندێکمان سوود و که‌ڵکمان له هه‌ندێکیان وه‌رگرت، وه به‌و کاته و مۆڵه‌ته گه‌یشتین که بۆت دیاری کردبووین، خوا فه‌رمووی ئاگر شوێنتانه به هه‌میشه‌یی و بێ بڕانه‌وه ده‌مێننه‌وه تیایدا جگه له‌و کاته‌ی که خوا بیه‌وێ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت کار دروستی زانایه.
وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (الأنعام :١٢٩)
به‌و شێوه‌یه هه‌ندێ له سته‌مکاران ده‌که‌ین به دۆست و پشتیوانی هێندێکی تریان به‌هۆی ئه‌و کرده‌وانه‌وه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دا.
يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا ۚ قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنْفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ (الأنعام :١٣٠)
ئه‌ی ده‌سته و کۆمه‌ڵی جنۆکه و ئاده‌می ئایا پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ نه‌هات که ئایه‌ته‌کانی منتان بۆ بخوێننه‌وه وه له گه‌یشتن و دووچار بوونی ئه‌م ڕۆژه‌یان نه‌ترساندن ده‌ڵێن(ڕاسته‌و) گه‌واهی له‌سه‌ر خۆمان ده‌ده‌ین به‌ڵام ژیانی دنیا خه‌ڵه‌تاندنی و گه‌واهیان له‌سه‌ر خۆیان دا که بێگومان ئه‌وان بێ بڕوا بوون.
ذَٰلِكَ أَنْ لَمْ يَكُنْ رَبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَىٰ بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا غَافِلُونَ (الأنعام :١٣١)
ئه‌وه‌ی باسکرا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که په‌روه‌ردگارت له‌ناو به‌ری (خه‌ڵکی) شار‌و گونده‌کان نه‌بووه به زوڵم و سته‌م له کاتێکدا خه‌ڵکی ئه‌و شار‌و گوندانه بێ ئاگا بووبن.
وَلِكُلٍّ دَرَجَاتٌ مِمَّا عَمِلُوا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ (الأنعام :١٣٢)
بۆ هه‌ر یه‌کێك (له جنۆکه‌و ئاده‌می) چه‌ند پله و پایه هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر کرده‌وه‌کانی دا وه په‌روه‌رگارت له‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن بێ ئاگا نی یه.
وَرَبُّكَ الْغَنِيُّ ذُو الرَّحْمَةِ ۚ إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَسْتَخْلِفْ مِنْ بَعْدِكُمْ مَا يَشَاءُ كَمَا أَنْشَأَكُمْ مِنْ ذُرِّيَّةِ قَوْمٍ آخَرِينَ (الأنعام :١٣٣)
هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ بێ نیازه‌و خاوه‌نی میهره‌بانی یه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌ناوتان ده‌بات وه کێ ی بوێت دوای ئێوه ده‌یکاته جێ‌نشین(ی ئێوه) وه‌ك چۆن ئێوه‌ی له‌نه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێکی تر به‌دی هێنا.
إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لَآتٍ ۖ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (الأنعام :١٣٤)
بێگومان هه‌ر به‌ڵێنێکتان پێ ده‌درێ هه‌ردێت و ئێوه هه‌رگیز له‌ده‌س خوا ده‌رناچن.
قُلْ يَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَنْ تَكُونُ لَهُ عَاقِبَةُ الدَّارِ ۗ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (الأنعام :١٣٥)
ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ ئه‌ی گه‌له‌که‌م له‌سه‌ر ڕێبازی خۆتان ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستان دێ بیکه‌ن بێگومان منیش کار‌و کرده‌وه‌ی خۆم ده‌که‌م جا له‌مه‌و پاش ده‌زانن سه‌رئه‌نجامی ئه‌و دنیا بۆ کێ ده‌بێ بێگومان (بێ باوه‌ڕان و) سته‌م کاران ڕزگاریان نابێ.
وَجَعَلُوا لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ الْحَرْثِ وَالْأَنْعَامِ نَصِيبًا فَقَالُوا هَٰذَا لِلَّهِ بِزَعْمِهِمْ وَهَٰذَا لِشُرَكَائِنَا ۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَائِهِمْ فَلَا يَصِلُ إِلَى اللَّهِ ۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَائِهِمْ ۗ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (الأنعام :١٣٦)
وه بڕیاریاندا بۆ خوا له‌وه‌ی که(خوا) دروستی کرد‌و دای هێنا به‌شێك له کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵ وماڵات جا به گومانی خۆیان وتیان ئه‌مه بۆ خوایه وه ئه‌وه‌ش بۆ هاوبه‌شه‌کانمان (بته‌کانمان) جا ئه‌وه‌ی بۆ هاوبه‌شه‌کانیانه ئه‌وه به خوا ناگات وه ئه‌وه‌ش بۆ خوایه ئه‌وه ده‌گات بههاوبهشهکانیان (واته: خوا نایه‌وێت و ئه‌ی داته‌وه به‌سه‌ریاندا) چ خراپه ئه‌وه‌ی بڕیای ده‌ده‌ن.
وَكَذَٰلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍ مِنَ الْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَادِهِمْ شُرَكَاؤُهُمْ لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُوا عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ ۖ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا فَعَلُوهُ ۖ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (الأنعام :١٣٧)
ئا به‌و شێوه‌یه شه‌یتانه‌کان کوشتنی ڕۆڵه‌کانیان بۆ زۆر له هاوه‌ڵ گره‌کان ڕازانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان به‌رن (به کوشتنی که‌سانی بێ تاوان) وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاینه‌که‌یان لێ بشێوێنن وه ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد که‌واته لێ یان گه‌ڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه‌ی که هه‌ڵی ده‌به‌ستن.
وَقَالُوا هَٰذِهِ أَنْعَامٌ وَحَرْثٌ حِجْرٌ لَا يَطْعَمُهَا إِلَّا مَنْ نَشَاءُ بِزَعْمِهِمْ وَأَنْعَامٌ حُرِّمَتْ ظُهُورُهَا وَأَنْعَامٌ لَا يَذْكُرُونَ اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهَا افْتِرَاءً عَلَيْهِ ۚ سَيَجْزِيهِمْ بِمَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (الأنعام :١٣٨)
وه(به گومانی خۆیان) ده‌یان وت ئه‌مانه ئاژه‌ڵ و ماڵات و کشتوکاڵێکن که قه‌ده‌غه کراون نابێ لێیان بخوات که‌سانێك نه‌بێ خۆمان بمانه‌وێ به‌گومانی خۆیان ماڵاتێکیش پشتیان قه‌ده‌غه کرابوو(نابێ باریان لێ بنرێ یا سواریان ببن) هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵ و ماڵات هه‌یه(له کاتی سه‌ربڕین دا) ناوی خوایان له‌سه‌ر نه‌ده‌برد به‌درۆ هه‌ڵبه‌ستن به‌ده‌م خواوه له‌مه‌ولا خوا تۆڵه‌ی ئه‌و درۆ ههڵبهستنهیان لێ دهستهنێ.
وَقَالُوا مَا فِي بُطُونِ هَٰذِهِ الْأَنْعَامِ خَالِصَةٌ لِذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰ أَزْوَاجِنَا ۖ وَإِنْ يَكُنْ مَيْتَةً فَهُمْ فِيهِ شُرَكَاءُ ۚ سَيَجْزِيهِمْ وَصْفَهُمْ ۚ إِنَّهُ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (الأنعام :١٣٩)
وه ده‌یان وت ئه‌وه‌ی له‌سکی ئه‌م ئاژه‌ڵ و ماڵاتانهدایه تایبه‌ته به نێرینهکانمانهوه(پیاوه‌کانمان) وه قه‌ده‌غه کراوه له‌سه‌ر ژنه‌کانمان وه ئه‌گه‌ر مرداره‌وه بوو بوون ئه‌وا هه‌موو تیایدا هاوبه‌ش و به‌شدارن به زوویی خوا سزای ئه‌م پێناسه(نه‌فامانه) یان ده‌داته‌وه بێگومان خوا کار دروستی زانایه .
قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ قَتَلُوا أَوْلَادَهُمْ سَفَهًا بِغَيْرِ عِلْمٍ وَحَرَّمُوا مَا رَزَقَهُمُ اللَّهُ افْتِرَاءً عَلَى اللَّهِ ۚ قَدْ ضَلُّوا وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (الأنعام :١٤٠)
به‌ڕاستی زیانبار بوون ئه‌وانه‌ی ڕۆڵه‌کانی خۆیان کوشت به‌نه‌فامی و نه‌زانی و ئه‌وه‌ی که‌خوا پێ ی به‌خشیبوون له‌خۆیان قه‌ده‌غه کرد به‌ده‌ست هه‌ڵبه‌ست و درۆ به‌ده‌م خواوه به‌ڕاستی ئه‌وانه گومڕابوون و ڕێنموونی کراو نه‌بوون.
۞ وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ جَنَّاتٍ مَعْرُوشَاتٍ وَغَيْرَ مَعْرُوشَاتٍ وَالنَّخْلَ وَالزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُتَشَابِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ۚ كُلُوا مِنْ ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ ۖ وَلَا تُسْرِفُوا ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ (الأنعام :١٤١)
وه ته‌نها خوایه که به‌دی هێناوه باخاتی که‌پرو هه‌رزاڵ بۆ کراو(یا ساق به‌رز) وه که‌پرو هه‌رزاڵ بۆ نه‌کراو (ساق کورت) وه‌دار خورما و کشتوکاڵی جیاواز له‌خواردن و تامدا(به‌دی هێناوه) زه‌یتون و هه‌ناریشی(به‌دی هێناوه) له‌یه‌ك چوو(له‌وێنه‌و دیمه‌ندا) و له‌یه‌ك نه‌چوو(له‌تامدا) بخۆن له‌به‌روبوومی کاتێ هاته به‌ر وه له ڕۆژی دروێنه‌و چنینیدا مافه‌که‌ی (زه‌کاته‌که‌ی) لێ بده‌ن و زیاده ڕه‌وی مه‌که‌ن بێگومان خوا زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێ.
وَمِنَ الْأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا ۚ كُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (الأنعام :١٤٢)
له ئاژه‌ڵ و ماڵاتیش هه‌ندێکی بار هه‌ڵگره‌و هه‌ندێکی بۆ کوڵك و خوری (کهڕاخهرو فه‌رشی لێ دروست ده‌کرێ) له‌وه‌ی که‌خوا پێ ی به‌خشیوون بخۆن وه شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون چونکه بێگومان شه‌یتان دوژمنێکی ئاشکرای ئێوه‌یه.
ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ ۖ مِنَ الضَّأْنِ اثْنَيْنِ وَمِنَ الْمَعْزِ اثْنَيْنِ ۗ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الْأُنْثَيَيْنِ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنْثَيَيْنِ ۖ نَبِّئُونِي بِعِلْمٍ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (الأنعام :١٤٣)
خوا هه‌شت جۆر ئاژه‌ڵ و ماڵاتی(دروست کردووه) له‌مه‌ڕ دووان (مێ و به‌ران) و له‌بزن دووان (بزن و سابرێن) (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) بڵێ: ئایا خوا ئه‌و دوو نێره‌ی حه‌رام کردووه؟ یا ئه‌و دوو مێ یه؟ یا ئه‌و بێچوانه‌ی که له سکی ئه‌و دوو (جۆره ئاژه‌ڵه) مێینه‌دایه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن هه‌واڵم بده‌نێ به زانیاریه‌ك له‌خوا.
وَمِنَ الْإِبِلِ اثْنَيْنِ وَمِنَ الْبَقَرِ اثْنَيْنِ ۗ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الْأُنْثَيَيْنِ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنْثَيَيْنِ ۖ أَمْ كُنْتُمْ شُهَدَاءَ إِذْ وَصَّاكُمُ اللَّهُ بِهَٰذَا ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا لِيُضِلَّ النَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (الأنعام :١٤٤)
وه له حوشتر دووان و له ڕه‌شه‌وڵاخ دووان (نێر‌و مێ) (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) بڵێ ئایا خوا ئه‌و دوو نێره‌ی حه‌رام کردووه یان ئه‌و دوو مێ یه؟ یا ئه‌و بێچوانه‌ی که‌له‌سکی ئه‌و دوو(جۆره وڵاخه) مێینه‌دایه یان ئێوه ئاماده‌و شایه‌ت بوون ئه‌و کاته که‌خوا فه‌رمانی پێکردن (به‌م قه‌ده‌غه کردنه) که‌واته کێ له‌و که‌سه سته‌م کار تره که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵ ده‌به‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی گومڕا بکات به بێ هیچ زانیاری یه‌ك به‌ڕاستی خوا ڕێنموونیی کۆمه‌ڵی سته‌م کاران ناکات.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوڕه‌تی الأنعام (145-كۆتایی)
قُلْ لَا أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَىٰ طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلَّا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًا مَسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ ۚ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (الأنعام :١٤٥)
ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ ده‌ستم ناکه‌وێ له‌وه‌ی کهسرووش کراوه بۆم هیچ خۆراکێکی حه‌رام کراو بۆ که‌سێ که(بیه‌وێ) بیخوات مه‌گه‌ر مرداره‌وه بوو بێ یا خوێنێ ڕژێنراو یا گۆشتی به‌راز چونکه بێگومان ئه‌وه پیسه یان سه‌ربڕاوێك بێ (کاتی سه‌ربڕین) ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر برابێ جا هه‌رکه‌س ناچار بوو (که ئه‌و حه‌رامانه بخوات) زیاد له‌پێویست نه‌خوات و مه‌به‌ستی سنوور به‌زاندن نه‌بێ ئه‌وه بێگومان په‌روه‌رگارت لێبورده‌ی میهره‌بانه.
وَعَلَى الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا كُلَّ ذِي ظُفُرٍ ۖ وَمِنَ الْبَقَرِ وَالْغَنَمِ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ شُحُومَهُمَا إِلَّا مَا حَمَلَتْ ظُهُورُهُمَا أَوِ الْحَوَايَا أَوْ مَا اخْتَلَطَ بِعَظْمٍ ۚ ذَٰلِكَ جَزَيْنَاهُمْ بِبَغْيِهِمْ ۖ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ (الأنعام :١٤٦)
ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بوونه جووله‌که حه‌راممان کرد هه‌موو چڕنوکدارێك(باڵدار بێ یا ئاژه‌ڵ) وه له(گۆشتی) ڕه‌شه‌وڵاخ و مه‌ڕو بزنیش له‌سه‌ریان پیوهکانیانمان لێ حه‌رام کردن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر پشتیانه‌وه بێت یا ئه‌وه‌ی به ڕیخۆڵهکانیانهوه بێت یا تێکه‌ڵ بووبێ و لکابێ بهئێسکهوه به‌هۆی سه‌رکه‌شیانه‌وه ئه‌و تۆڵه و سزامان دان وه بێگومان ئێمه ڕاست گۆین.
فَإِنْ كَذَّبُوكَ فَقُلْ رَبُّكُمْ ذُو رَحْمَةٍ وَاسِعَةٍ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُهُ عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ (الأنعام :١٤٧)
ئینجا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌کردی ئه‌وا(پێیان) بڵێ په‌روه‌رگارتان خاوه‌نی میهره‌بانی فراوانه وهسزاو تۆڵه‌ی ئه‌و(خوا که هات) له هۆزی تاوانباران ناگێڕدرێته‌وه.
سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِنْ شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ حَتَّىٰ ذَاقُوا بَأْسَنَا ۗ قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا ۖ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ (الأنعام :١٤٨)
ئه‌وانه‌ی که هاوبه‌شیان بۆ خوا دانا بوو له‌مه‌و دوا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئێمه و باو‌و باپیرانمان هاوبه‌شمان (بۆ خوا) دانه‌ده‌نا وه هیچ شتێکمان حه‌رام نه‌ده‌کرد هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆیان کرد هه‌تا سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه‌یان چه‌شت (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) بڵێ ئایا هیچ زانیاریه‌کتان لایه تا ده‌ری بخه‌ن بۆمان و ده‌ری ببڕن ئێوه شوێنی هیچ شتێك ناکه‌ون بێجگه له‌گومان و ئێوه هه‌رله خۆتانه‌وه به گۆتره شت ده‌ڵێن.
قُلْ فَلِلَّهِ الْحُجَّةُ الْبَالِغَةُ ۖ فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ (الأنعام :١٤٩)
بڵێ ده‌ی که‌واته به‌ڵگه‌ی به‌هێز (ده‌سه‌ڵات) هه‌ر بۆ خوایه جا ئه‌گه‌ر (خوا) بیویستایه هه‌ر هه‌مووتانی ده‌خسته سه‌ر ڕێ ی ڕاست.
قُلْ هَلُمَّ شُهَدَاءَكُمُ الَّذِينَ يَشْهَدُونَ أَنَّ اللَّهَ حَرَّمَ هَٰذَا ۖ فَإِنْ شَهِدُوا فَلَا تَشْهَدْ مَعَهُمْ ۚ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ وَهُمْ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ (الأنعام :١٥٠)
ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ ئه‌و شایه‌تانه‌تان بێنن که شایه‌تی ده‌ده‌ن بێگومان خوا ئه‌مه‌ی حه‌رام کردووه جا ئه‌گه‌ر (به‌درۆ) شایه‌تی یان دا تۆ له‌گه‌ڵیاندا شایه‌تی مه‌ده وه شوێنی ئارهزواتی ئه‌وانه مه‌که‌وه که‌باوه‌ڕیان نه‌هێنا به ئایه‌ته‌کانی ئێمه وه شوێن ئه‌وانه‌ش مه‌که‌وه که‌بڕوایان نی یه به‌ڕۆژی دوایی ئه‌وانه‌ش که‌هاوبه‌ش و هاوتا بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ده‌ده‌ن.
۞ قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ۖ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ۖ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۖ وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ ۖ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ۖ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ۖ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (الأنعام :١٥١)
ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ وه‌رن با بخوێنمه‌وه(بۆتان) ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارتان یاساغی کردووه له‌سه‌رتان (فه‌رمانی داوه که‌وا) هیچ شتێك نه‌که‌ن به هاوبه‌ش بۆی و له‌گه‌ڵ باوك و دایك دا ئاکار چاك و ڕه‌فتار جوان بن و منداڵه‌کانتان مه‌کوژن له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌بوونی ئێمه ڕۆزی ئێوه‌و ئه‌وانیش ده‌ده‌ین وه نزیکی گوناه و کرده‌وه زۆر به‌ده‌کان مه‌که‌ونه‌وه ئه‌وه‌ی که ئاشکرا ده‌کرێ له‌و(خراپانه) ئه‌وه‌ش په‌نهان ده‌کرێ وه ئه‌و که‌سه مه‌کوژن که خوا کوشتنی حه‌رامی کردووه مه‌گه‌ر هه‌ق بێ (بکوژرێته‌وه له تۆڵه‌دا) خوا ئه‌مانه‌ی به ئێوه ڕاسپاردوه بۆ ئه‌وه‌ی تێ بگه‌ن و ژیری خۆتان به‌کاربهێنن.
وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُ ۖ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ ۖ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۖ وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۖ وَبِعَهْدِ اللَّهِ أَوْفُوا ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (الأنعام :١٥٢)
وه نزیکی ماڵی هه‌تیوان مه‌که‌ونه‌وه مه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ی که جوانتر‌و چاکتر بێت تا باڵغ ده‌بێت و ده‌گاته هێزی خۆی وه پێوانه‌و کێشانه بێ زیادو که‌م ئه‌نجامی دهن به‌دادگه‌ری داوای ئه‌رك له که‌س ناکه‌ین مه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی توانای خۆی وه کاتێ(بۆ شایه‌تی دان و شتی تر) قسه‌تان کرد دادوه‌رو ڕاست بن با (له‌دژی) خزمی نزیکی خۆشتان بێت وه به‌ڵێن و په‌یمانی خوا به چاکی ببه‌نه سه‌ر خوا ئه‌و شتانه‌ی به ئێوه ڕاسپاردوه بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه.
وَأَنَّ هَٰذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (الأنعام :١٥٣)
فه‌رمانی داوه که بێگومان ئه‌مه ڕێگای ڕاستی منه که ڕاست و دروسته که‌واته شوێنی بکه‌ون و شوێنی ڕێچکه‌کانی تر مه‌که‌ون چونکه دوورتان ده‌خه‌نه‌وه‌و لاتان ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی خوا، خوا ئه‌و شتانه‌ی به‌ئێوه ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزکار بن.
ثُمَّ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ تَمَامًا عَلَى الَّذِي أَحْسَنَ وَتَفْصِيلًا لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لَعَلَّهُمْ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ (الأنعام :١٥٤)
له‌پاش ئه‌وه ته‌وراتمان به‌خشی به مووسا بۆ ته‌واو کردنی چاکه و به‌هره‌مان به‌رانبه‌ر که‌سێك که به چاکی پێی هه‌ڵساوه ، وه ڕوون که‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێك بێ وه ڕێنیشانده‌رو ڕێنموونیی و میهره‌بانی بێ بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهێنن به گه‌یشتنیان به حوزوری به په‌روه‌ردگاریان.
وَهَٰذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (الأنعام :١٥٥)
وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه به فهڕهمان ناردۆته خواره‌وه که‌واته ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون و خۆتان بپارێزن (پارێزکار بن) تا ڕه‌حمتان پێ بکرێ.
أَنْ تَقُولُوا إِنَّمَا أُنْزِلَ الْكِتَابُ عَلَىٰ طَائِفَتَيْنِ مِنْ قَبْلِنَا وَإِنْ كُنَّا عَنْ دِرَاسَتِهِمْ لَغَافِلِينَ (الأنعام :١٥٦)
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن بێگومان کتێب ته‌نها بۆ سه‌ر دوو کۆمه‌ڵی (گاوور و جووله‌که) نێراوه‌ته خواره‌وه له‌پێش ئێمه‌دا که به‌ڕاستی ئێمه له خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی کتێبه‌کانیان بێ ئاگابووین.
أَوْ تَقُولُوا لَوْ أَنَّا أُنْزِلَ عَلَيْنَا الْكِتَابُ لَكُنَّا أَهْدَىٰ مِنْهُمْ ۚ فَقَدْ جَاءَكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ كَذَّبَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا ۗ سَنَجْزِي الَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ آيَاتِنَا سُوءَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُوا يَصْدِفُونَ (الأنعام :١٥٧)
وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کتێبی ئاسمانی بۆ ئێمه بهاتبایه ئه‌وه ئێمه له‌وان ڕێنموون تر ده‌بووین ئه‌وه بێگومان به‌ڵگه و نیشانه (قورئان) ی ڕوونتان له په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه که ڕێنموونیی و میهره‌بانیه‌کی گه‌وره‌یه که‌واته کێ سته‌مکارتره له‌و که‌سه‌ی بێ باوه‌ڕ بێ به ئایه‌ته‌کانی خوا و به‌درۆی بزانێ وه ڕوویان لێ وه‌رگێڕێ له‌مه‌ودوا به زوویی تۆڵه ده‌سێنین له‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌که‌ن له ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌سزایه‌کی به‌د و سه‌خت به‌هۆی ئه‌و لادانه‌وه که ده‌یانکرد.
هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا أَنْ تَأْتِيَهُمُ الْمَلَائِكَةُ أَوْ يَأْتِيَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ۗ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لَا يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا ۗ قُلِ انْتَظِرُوا إِنَّا مُنْتَظِرُونَ (الأنعام :١٥٨)
ئاخۆ ئه‌وان چاوه‌ڕوانی چ شتێك ده‌که‌ن بێجگه له‌وه‌ی مه‌لائیکه (ی گیان کێشان یان) بۆ بێت یان په‌روه‌ردگارت بێت (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) یان هه‌ندێ له موعجیزه و نیشانه ئاشکرا‌کانی په‌روه‌ردگارت به‌دی بێت ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ندێ له نیشانه‌و به‌ڵگه ڕوونه‌کانی په‌روه‌ردگارت به‌دی بێت باوه‌ڕ هێنان سوود ناگه‌یه‌نێت به‌هیچ که‌س که پێشتر بڕوای نه‌هێنابێ یان هیچ خێر و چاکه‌یه‌کی نه‌کردبێ له‌گه‌ڵ ئیمانه‌که‌یدا بڵێ : چاوه‌ڕوان بن (هه‌ڕه‌شه‌یه) ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ین.
إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ۚ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (الأنعام :١٥٩)
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کرد و بوون به چه‌ند ده‌سته و تاقمێکه‌وه تۆ له هیچ شتێکدا له ئه‌وان نیت بێگومان کاری ئه‌وان ته‌نها بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه پاشان خوا هه‌واڵیان پێ ده‌دا به‌هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ك که کردویانه.
مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا ۖ وَمَنْ جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَىٰ إِلَّا مِثْلَهَا وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (الأنعام :١٦٠)
هه‌ر که‌سێك چاکه بکات ئه‌وه (له ڕۆژی دوایی دا) ده ئه‌وه‌نده‌ی چاکه‌که‌ی پاداشتی بۆ هه‌یه وه هه‌ر که‌سێك خراپه بکات ئه‌وه تۆڵه‌ی لێ ناسێنرێ ته‌نها به‌وێنه‌ی خۆی نه‌بێ و ئه‌وانه سته‌میان لێ ناکرێ.
قُلْ إِنَّنِي هَدَانِي رَبِّي إِلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ دِينًا قِيَمًا مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ۚ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (الأنعام :١٦١)
ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ بێگومان من په‌روه‌ردگارم ڕێنموونیی کردووم بۆ ڕێگای ڕاست ئاینێکی زۆر ڕاست و پاك(که هیچ لاریه‌کی تیا نی یه) ئایینی ئه‌و ئیبراهیمهیه که له هه‌موو ئایینه ناڕاسته‌کان لایداوه بۆ په‌رستنی خوا به ته‌نها وه به هیچ جۆرێك له هاوبه‌ش په‌یداکه‌ران نه‌بووه.
قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (الأنعام :١٦٢)
ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ بێگومان نوێژ و (به‌ندایه‌تی) و قوربانی و ژیان و مردنم هه‌ر بۆ خوای په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه.
لَا شَرِيكَ لَهُ ۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ (الأنعام :١٦٣)
هیچ هاوبه‌شێکی نی یه و هه‌ر به‌وه فه‌رمانم پێ دراوه وه من یه‌که‌می هه‌موو فه‌رمانبه‌رانم بۆ خوا.
قُلْ أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِي رَبًّا وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَيْءٍ ۚ وَلَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ إِلَّا عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ مَرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (الأنعام :١٦٤)
ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ ئایا بێجگه له‌خوا په‌رستراوێکی تر بۆ خۆم هه‌ڵبژێرم له کاتێکدا ئه‌و په‌روه‌ردگاری هه‌موو شتێکه و هه‌ر که‌سێك هه‌ر گوناه و خراپه‌یه‌ك بکات ته‌نها له‌سه‌ر خۆیه‌تی وه هیچ که‌سێکی گوناهکار گوناهی که‌سێکی تر هه‌ڵناگرێ پاشان گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه ئینجا هه‌واڵتان پێ ئه‌دا به‌وه‌ی که ئێوه تیایدا جیاواز بوون.
وَهُوَ الَّذِي جَعَلَكُمْ خَلَائِفَ الْأَرْضِ وَرَفَعَ بَعْضَكُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ ۗ إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ الْعِقَابِ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (الأنعام :١٦٥)
وه خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی کردووه به جێنشینانی زه‌وی (کۆمه‌ڵ له دوای کۆمه‌ڵ دێن) چه‌ند پله هه‌ندێکتانی به‌رز کردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێکی ترتاندا بۆ ئه‌وه‌ی تاقیتان بکاته‌وه له‌وه‌دا که‌پێ ی به‌خشیوون به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت تۆڵه سه‌ندنی چه‌سپان و خێرایه (بۆ به‌دکاران) وه به‌ڕاستی ئه‌و لێبورده‌ی میهره‌بانه بۆ چاکه‌کاران.
كۆتایی سوڕه‌تی الأنعام
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوڕه‌تی الأعراف
سوره‌تی الأعراف (1-21)
بسم الله الرحمن الرحیم
المص (الأعراف :١)
به (ئه‌لیف، لام، میم، صاد) ده‌خوێنرێته‌وه خوا زاناتره به مانا‌و مه‌به‌ست پێ ی.
كِتَابٌ أُنْزِلَ إِلَيْكَ فَلَا يَكُنْ فِي صَدْرِكَ حَرَجٌ مِنْهُ لِتُنْذِرَ بِهِ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ (الأعراف :٢)
ئه‌م قورئانه نامه‌یه‌که نێرراوه‌ته خواره‌وه بۆ تۆ (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) که‌واته دڵ ته‌نگ مه‌به (به په‌یڕه‌وی نه‌که‌رانی) بۆ ئه‌وه‌ی (ئه‌وان) به‌م قورئانه بترسێنی و بیرخستنه‌وه و ئامۆژگاریش بێ بۆ بڕواداران.
اتَّبِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ۗ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ (الأعراف :٣)
په‌یڕه‌وی ئه‌وه بکه‌ن که له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه هێنراوه‌ته خواره‌وه بۆتان وه بێجگه‌له ئه‌و (خوا) شوێن هیچ دۆست و پهرستراوانێ تر مه‌که‌ون ئێوه زۆر که‌م بیر ده‌که‌نه‌وه.
وَكَمْ مِنْ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا فَجَاءَهَا بَأْسُنَا بَيَاتًا أَوْ هُمْ قَائِلُونَ (الأعراف :٤)
وه چه‌نده‌ها شار و شارۆچکه‌مان وێران کرد و سزای ئێمه‌یان بۆ هات له شه‌ودا یان ئه‌وان له خه‌و و پشووی نیوه‌ڕۆدا بوون.
فَمَا كَانَ دَعْوَاهُمْ إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا إِلَّا أَنْ قَالُوا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (الأعراف :٥)
جا کاتێ سزای ئێمه‌یان بۆهات هاوار و نزایان هیچ نه‌بوو بێجگه له‌وه‌ی که ده‌یان وت : به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین.
فَلَنَسْأَلَنَّ الَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ وَلَنَسْأَلَنَّ الْمُرْسَلِينَ (الأعراف :٦)
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی پرسیار ده‌که‌ین له‌وانه‌ی که پێغه‌مبه‌رانیان بۆ نێردرا (که چۆن پێشوازییان لێکردن) وه بێگومان پرسیاریش ده‌که‌ین له پێغه‌مبه‌ران که چۆن وه‌ڵام درانه‌وه.
فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيْهِمْ بِعِلْمٍ ۖ وَمَا كُنَّا غَائِبِينَ (الأعراف :٧)
جا سوێند به‌خوا به‌ڕاستی (ئه‌وه‌ی کردویانه) بۆیان ده‌گێڕینه‌وه له ڕووی زانیاریه‌وه وه ئێمه هیچ کاتێ بێ ئاگا نه‌بووین لێیان.
وَالْوَزْنُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ ۚ فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (الأعراف :٨)
کێشانه‌ی ڕاست (بۆ کرده‌وه‌کانتان) له‌و ڕۆژه‌دا ده‌بێ و گومانی تێدا نی یه جا هه‌ر که‌س کێشراو(ی چاك)ه‌کانی قورس بێت ئه‌وه ئه‌وانه‌ن ڕزگار و گه‌یشتوو به ئامانج.
وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ بِمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَظْلِمُونَ (الأعراف :٩)
وه هه‌ر که‌س کێشراو(ی چاك)ه‌کانی سووك بێت ئه‌وانه که‌سانێکن که خۆیانیان دۆڕاندووه و زه‌ره‌ر مه‌ندبوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سته‌میان کرد به‌رانبه‌ر به‌ڵگه و نیشانه‌کانی ئێمه‌و به درۆیان دانا.
وَلَقَدْ مَكَّنَّاكُمْ فِي الْأَرْضِ وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَايِشَ ۗ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ (الأعراف :١٠)
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئێوه‌مان نیشته‌جێ و جێگیر کرد له زه‌وی دا و جۆره‌ها هۆی ژیانمان تێیدا بۆ ڕه‌خساندن(به‌ڵام) ئێوه زۆر که‌م سوپاس گوزارن.
وَلَقَدْ خَلَقْنَاكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَاكُمْ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ لَمْ يَكُنْ مِنَ السَّاجِدِينَ (الأعراف :١١)
سوێند بێت بێگومان ئێوه‌مان به‌دی هێنا و پاشان شکڵ و شێوه‌مان کێشان پاشان وتمان به فریشته‌کان سوژده ببه‌ن بۆ ئاده‌م هه‌موویان یه‌کسه‌ر سوژده‌یان برد بێجگه له شه‌یتان که له سوژده به‌ران نه‌بوو.
قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ ۖ قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ (الأعراف :١٢)
خوا فه‌رمووی چی به‌رگری کردی که سوژده نه‌به‌یت کاتێ فه‌رمانم پێکردی (شه‌یتان) وتی: من له‌و (ئاده‌م) چاکترم چونکه منت له ئاگر دروست کردووه‌و ئه‌وت له قوڕ دروست کردووه.
قَالَ فَاهْبِطْ مِنْهَا فَمَا يَكُونُ لَكَ أَنْ تَتَكَبَّرَ فِيهَا فَاخْرُجْ إِنَّكَ مِنَ الصَّاغِرِينَ (الأعراف :١٣)
خوا فه‌رمووی: ( له به‌هه‌شت) بڕۆره خواره‌وه چونکه بۆت نی یه له‌و( به‌هه‌شته) دا خۆت به گه‌وره‌و زل بزانی یه‌کسه‌ر ده‌رچۆ به‌ڕاستی تۆ له‌بێ نرخ و ڕیسوایانی.
قَالَ أَنْظِرْنِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ (الأعراف :١٤)
ووتی مۆڵه‌تم بده (مه‌ممرێنه) تا ئه‌و ڕۆژه‌ی زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
قَالَ إِنَّكَ مِنَ الْمُنْظَرِينَ (الأعراف :١٥)
خواش فه‌رمووی : بێگومان تۆ له مۆڵه‌ت دراوانی .
قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (الأعراف :١٦)
وتی ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی ئه‌وه‌وه که گومڕات کردم بێگومان بۆیان (ئاده‌م و نه‌وه‌کانی) داده‌نیشم له‌ڕێگه ڕاسته‌که‌ی تۆدا.
ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ ۖ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (الأعراف :١٧)
ئینجا سوێندبێ بێگومان بۆیان ده‌چم له پێشیانه‌وه و له‌دوایانه‌وه، وه له‌لای ڕاستیان و له‌لای چه‌پیانه‌وه ئه‌وسا نابینی زۆربه‌یان سوپاس گوزار بن.
قَالَ اخْرُجْ مِنْهَا مَذْءُومًا مَدْحُورًا ۖ لَمَنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنْكُمْ أَجْمَعِينَ (الأعراف :١٨)
خوا فه‌رمووی: ده‌رچۆ تێیدا به لۆمه‌کراوی و ده‌رکراوی سوێند بێ بێگومان هه‌رکه‌س شوێنی تۆ که‌وتبێ له‌وان ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له ئێوه هه‌مووتان.
وَيَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ (الأعراف :١٩)
وه(ووتمان) ئه‌ی ئاده‌م تۆ‌و هاوسه‌ره‌که‌ت نیشته‌جێ ی به‌هه‌شت بن بخۆن له هه‌رچی که ویست و حه‌زتان لێ بوو به‌ڵام نزیکی ئه‌و دره‌خته مه‌که‌ونه‌وه ئه‌گینا له سته‌م کاران ده‌بن.
فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا مِنْ سَوْآتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَٰذِهِ الشَّجَرَةِ إِلَّا أَنْ تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ (الأعراف :٢٠)
ئینجا شه‌یتان خه‌یاڵ و خه‌ته‌ره‌ی خراپی خسته دڵیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رخات بۆیان ئه‌و عه‌یبه‌و عهورهتهی کهشاردبوویهوه لێیان (و به‌ده‌ره‌وه نه‌بووه) وه پێ ی وتن: په‌روه‌ردگارتان (له‌به‌ر هیچ هۆیه‌ك) به‌رگری ئه‌و دره‌خته‌ی لێ نه‌کردون مه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌بنه دوو فریشته یان (له به‌هه‌شت دا) بمێننه‌وه به هه‌میشه‌یی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوره‌تی الأعراف (21-41)
وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ ٢١
وه سوێندی بۆ خواردن وتی بێگومان من له ئامۆژگارانی دڵسۆزی ئێوه‌م.
فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ ۚ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ۖ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَنْ تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ وَأَقُلْ لَكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُبِينٌ ٢٢
سه‌رئه‌نجام به خه‌ڵه‌تاندن هانی دان جا کاتێك (له به‌رو بوومی) ئه‌و دره‌خته‌یان چه‌شت هه‌ردووکیان عه‌یب و عه‌وره‌تیان ده‌رکه‌وت وه ده‌ستیان کرد به‌داپۆشینی خۆیان به‌گه‌ڵای (دره‌ختانی) به‌هه‌شت وه په‌روه‌ردگاریان بانگی هه‌ردووکیانی کرد ئایا ئه‌و دره‌خته‌م قده‌غه نه‌کرد لێتان وه ئایا پێم نه‌ووتن که بێگومان شه‌یتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایه.
قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ٢٣
هه‌ردووکیان وتیان ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد جا ئه‌گه‌ر لێمان نه‌بوری و میهره‌بانیمان له‌گه‌ڵ نه‌که‌یت سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه له‌زیانباران ده‌بین.
قَالَ اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ ٢٤
خوا فه‌رمووی بڕۆنه خواره‌وه (له به‌هه‌شت) هێندێکتان دوژمنی هێندێکی ترتانن وهبۆتان هه‌یه له زه‌ویدا نیشته‌جێ بوون و هۆی ڕابواردن و ژیان تا ماوه‌یه‌ك.
قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ ٢٥
خوا فه‌رمووی: له زه‌وی دا ده‌ژین و له‌ویشدا ده‌مرن و هه‌ر له‌ویش ده‌رده‌هێنرێن و زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنْزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآتِكُمْ وَرِيشًا ۖ وَلِبَاسُ التَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ ٢٦
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م بێگومان پۆشاکمان بۆ ناردوون که عه‌یب و عه‌وره‌تتان داده‌پۆشێ وه پۆشاکی جوان و ڕازاوه‌یش(مان بۆ ناردوون) به‌ڵام پۆشاکی ترسان له خوا و پارێزگاری چاکتر و باشتره ئه‌وه‌ی باسکرا هه‌ندێکه له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و ئامۆژگاری وه‌رگرن.
يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ يَنْزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا ۗ إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ۗ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ٢٧
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م با شه‌یتان فریوتان نه‌دات و نه‌تانخه‌ڵه‌تێنێ هه‌رچۆنێ باوك و دایکتانی له به‌هه‌شت ده‌رکرد له حاڵێکدا پۆشاکه‌که‌یانی لێ داکه‌ندن بۆ ئه‌وه‌ی عه‌یب و عه‌وره‌تیان (ده‌ربخات) و نیشانیان بدات به‌ڕاستی شه‌یتان خۆی و ده‌سته‌که‌ی ده‌تان بینن له جێگایه‌که‌وه که ئێوه ئه‌وان نابینن به‌ڕاستی ئێمه شه‌یتانه‌کانمان گێڕاوه به دۆست و خۆشه‌ویست بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا ناهێنن.
وَإِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً قَالُوا وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءَنَا وَاللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ۗ قُلْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ ۖ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ٢٨
وه کاتێ کرده‌وه‌یه‌کی زۆر به‌د و ناشرینیان ده‌کرد (که به‌ڕووتی ته‌واف کردن نموونهیهکیهتی) ده‌یان وت : له باو‌و باپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه وه خوا فه‌رمانی ئه‌و (کرده‌وه) ی پێ داووین (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) بڵێ بێگومان خوا فه‌رمان نادا به کرده‌وه‌ی به‌دو خراپ ئایا به‌ده‌م خواوه شتێ ده‌ڵێن که نایزانن و بێ ئاگان لێ ی ؟.
قُلْ أَمَرَ رَبِّي بِالْقِسْطِ ۖ وَأَقِيمُوا وُجُوهَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ۚ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ ٢٩
بڵێ په‌روه‌ردگارم فه‌رمانی به دادپه‌روه‌ری داوه، وه له کاتی هه‌موو نوێژێکدا ڕاست ڕوو بکه‌نه خوا و دڵسۆزانه هاواری لێ بکه‌ن و بیپه‌رستن هه‌رچۆنێ له یه‌که‌م جاره‌وه (خوا) دروستی کردون به‌و شێوه‌یه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا.
فَرِيقًا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ ۗ إِنَّهُمُ اتَّخَذُوا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ مُهْتَدُونَ ٣٠
ده‌سته‌یه‌کی ڕێنموونی کردووه ده‌سته‌یه‌کیش گومڕایی به‌سه‌ریاندا چه‌سپا به‌ڕاستی ئه‌وانه شه‌یتانه‌کانیان کرد به دۆست و پشتیوانی خۆیان له جیاتی خوا وه وا گومان ده‌به‌ن که ڕێنموونیی کراوون.
۞ يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ٣١
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، پۆشاکی جوان و ڕازاوه‌تان بپۆشن له کاتی هه‌موو نوێژێکدا وه بخۆن و بخۆنه‌وه(له‌وه‌ی که حه‌ڵاڵه بۆتان) و زیاده ڕه‌وی مه‌که‌ن بێگومان خوا زیاده ڕه‌وانی خۆش ناوێ.
قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ ۚ قُلْ هِيَ لِلَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ٣٢
ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ کێ ئارایش و جوانی یه خواییه‌کانی حه‌رام کردووه که خوا بۆ به‌نده‌کانی دروستی کردووه هه‌روه‌ها ڕۆزی و خۆراکه پاك و خۆشه‌کان(کێ حه‌رامی کردوون)، (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) بڵێ ئه‌وانه بۆ بڕوادارانه له ژیانی دنیادا(بێ بڕوایانیش له په‌نای ئه‌واندا به‌شداری ده‌که‌ن) ، (به‌ڵام) له ڕۆژی دوایی دا تایبه‌ته به بڕوادارانه‌وه به‌م شێوه‌یه ئایه‌ته‌کانمان باس ده‌که‌ین و ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه بۆ گه‌ل و کۆمه‌ڵێك که ده‌زانن و تێ ده‌گه‌ن.
قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ٣٣
بڵێ بێگومان په‌روه‌ردگارم ته‌نها ئه‌و کرده‌وانه‌ی حه‌رام کردووه که زۆر به‌د و خراپن ئه‌وانه‌ی که ئاشکران و ئه‌وانه‌ش نهێنین وه گوناهی(حه‌رام کردووه) وه ده‌ست درێژی به ناهه‌ق وه (حه‌رامی کردووه) شتێك بکه‌نه هاوبه‌ش بۆ خوا که به‌ڵگه‌ی بۆ نه‌هاتووه وه (حه‌رامی کردووه) که به‌ده‌م خواوه شتانێك بڵێن که نایزانن.
وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۖ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ ٣٤
وه بۆ هه‌موو ئوممه‌تێ کاتێکی دیاری کراو هه‌یه (بۆ مردن و سزادانیان) ئینجا کاتێ ماوه (ی مردن یا سزا) که‌یان هات ساتێك دوا ناکه‌ون و پێشیش ناکه‌ون.
يَا بَنِي آدَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي ۙ فَمَنِ اتَّقَىٰ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ٣٥
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م ئه‌گه‌ر بۆتان هات پێغه‌مبه‌رانێك له خۆتان ئایه‌ته‌کانی منیان بۆ ده‌خوێننه‌وه جا هه‌ر که‌س خۆی پاراست (له نافه‌رمانی خوا) و کرده‌وه‌ی چاکی کرد ئه‌وه مه‌ترسی یان له‌سه‌ر نی یه و خه‌م و خه‌فه‌تیش ناخۆن.
وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ٣٦
وه ئه‌وانه‌ش که بێ بڕوابوون به ئایه‌ته‌کانی ئێمه و خۆیان به‌زل ده‌زانی له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه‌دا ئه‌وانه هاوه‌ڵانی ئاگرن ئه‌وانه به هه‌میشه‌یی تیایا ده‌مێننه‌وه.
فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ۚ أُولَٰئِكَ يَنَالُهُمْ نَصِيبُهُمْ مِنَ الْكِتَابِ ۖ حَتَّىٰ إِذَا جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا يَتَوَفَّوْنَهُمْ قَالُوا أَيْنَ مَا كُنْتُمْ
تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ۖ قَالُوا ضَلُّوا عَنَّا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ ٣٧
جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵبه‌ستێ یان بێ بڕوا بێ به ئایه‌ته‌کانی خوا ئه‌وانه ئه‌و به‌شه‌ی بۆیان نوسراوه دوو چاریان ده‌بێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی نێردراوه‌کانمان (بۆ گیان کێشان) دێن بۆیان ده‌یانمرێنن (گیانیان ده‌کێشن) پێیان ده‌ڵێن : ئه‌وانه‌ی له جیاتی خوا ئێوه هاوار و نزاتان-- لێ ئه‌کردن -- له‌کوێن (له وه‌ڵامدا) ده‌ڵێن : دیار نین و ون بوون لێمان وه شایه‌تی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خۆیان که بێگومان ئه‌وانه له دنیادا بێ بڕوا بوون.
قَالَ ادْخُلُوا فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِكُمْ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ فِي النَّارِ ۖ كُلَّمَا دَخَلَتْ أُمَّةٌ لَعَنَتْ أُخْتَهَا ۖ حَتَّىٰ إِذَا ادَّارَكُوا فِيهَا جَمِيعًا قَالَتْ أُخْرَاهُمْ لِأُولَاهُمْ رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ أَضَلُّونَا فَآتِهِمْ عَذَابًا ضِعْفًا مِنَ النَّارِ ۖ قَالَ لِكُلٍّ ضِعْفٌ وَلَٰكِنْ لَا تَعْلَمُونَ ٣٨
خوا پێیانی فه‌رموو ئێوه له‌گه‌ڵ ئۆممهتانێك که له‌پێش ئێوه‌وه بوون له جنۆکه و ئاده‌می بچنه ئاگری دۆزه‌خه‌وه هه‌ر جارێ ده‌سته‌یه‌ك ده‌چنه ناویه‌وه نه‌فرین له هاوبیرانی ده‌کات هه‌تا هه‌موو ده‌گه‌ن به‌یه‌ك و کۆده‌بنه‌وه یه‌ك ده‌گرن دوایی یه‌کانیان (که شوێن که‌وتوو بوون) ده‌رباره‌ی پێشوه‌کانیان (که پێشه‌وا بوون) ده‌ڵێن ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئه‌وانه ئێمه‌یان گومڕا کرد ده تۆش له ئاگردا دووقات سزایان بده (په‌روه‌ردگار) ده‌فه‌رموێ بۆ هه‌رکامتان (سزا) دوو به‌رامبه‌ره به‌ڵام ئێوه نازانن و بێ ئاگان.
وَقَالَتْ أُولَاهُمْ لِأُخْرَاهُمْ فَمَا كَانَ لَكُمْ عَلَيْنَا مِنْ فَضْلٍ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْسِبُونَ ٣٩
سه‌رۆك و چاو لێکراوه‌کان به شوێن که‌وتووه‌کانیان ده‌ڵێن ئێوه‌ش هیچ زیاده ڕێزێکتان به‌سه‌ر ئێمه‌دا نی یه ده ئێوه‌ش سزا بچه‌ژن به‌هۆی ئه‌و (خراپانه‌وه‌ی) ده‌تان کرد.
إِنَّ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَلَا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّىٰ يَلِجَ الْجَمَلُ فِي سَمِّ الْخِيَاطِ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُجْرِمِينَ ٤٠
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون به ئایه‌ته‌کانی ئێمه وه خۆیان به گه‌وره‌و زل داده‌نا له به‌رامبه‌ریاندا ئه‌وانه ده‌رگاکانی ئاسمانیان بۆ ناکرێنه‌وه و ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا حوشتر نه‌چێت به کونی ده‌رزی دروماندا ئا به‌و جۆره تۆڵه له تاوانباران ده‌سێنین.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوره‌تی الأعراف (41-61)
لَهُمْ مِنْ جَهَنَّمَ مِهَادٌ وَمِنْ فَوْقِهِمْ غَوَاشٍ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ ٤١
ئه‌وانه‌ی له دۆزه‌خدا فه‌رش و ڕاخه‌ریان (له ئاگره) وه له لای سه‌روشیانه‌وه لێفه و داپۆشه‌ریان (له ئاگره) ئا به‌و جۆره تۆڵه له سته‌مکاران ده‌ستێنین.
وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ٤٢
وه ئه‌وانه‌ی که بڕوایان هێناوه و کرده‌وه‌ی چاکیشیان کردووه داوا له هیچ که‌س ناکه‌ین زیاد له توانای خۆی ئا ئه‌وانه هاوه‌ڵانی به‌هه‌شتن ئه‌وان هه‌میشه‌یین تێیدا.
وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِمْ مِنْ غِلٍّ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ ۖ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي هَدَانَا لِهَٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِيَ لَوْلَا أَنْ هَدَانَا اللَّهُ ۖ لَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ ۖ وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ٤٣
ئه‌وه‌ی له دڵیان‌دا بووبێ دامان ڕنی له کینه و ڕق (ده‌رباره‌ی یه‌کتری) ڕووباره‌کان ده‌ڕۆن به‌ژێر (کۆشك و باخه‌کان) یاندا وه ده‌ڵێن : سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ڕێنموونیی کردین بۆ ئه‌م ڕێگایه که ئێمه هه‌رگیز ڕێبازی ڕاست شاره‌زا نه‌ده‌بووین ئه‌گه‌ر خوا ڕێنموونی نه‌کردینایه سوێند به‌خوا بێگومان نێرراوه‌کانی په‌روه‌ردگارمان ڕاستیان هێنا وه بانگیان لێ ده‌کرێ به‌مه‌ی که ئه‌و به‌هه‌شته پێتان به‌خشرا به‌هۆی ئه‌و کرده‌وه(چاکانهوهی) ده‌تان کرد.
وَنَادَىٰ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَنْ قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا فَهَلْ وَجَدْتُمْ مَا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا ۖ قَالُوا نَعَمْ ۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَنْ لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ ٤٤
وه به‌هه‌شتیه‌کان بانگ ده‌که‌ن له دۆزه‌خیه‌کان بێگومان ئێمه ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارمان به‌ڵێنی پێداین ڕاست بوو پێی گه‌یشتین جا ئایا ئێوه‌ش ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارتان به‌ڵێنی پێدان ڕاست بوو پێی گه‌یشتن ؟ ده‌ڵێن به‌ڵێ پاشان جاڕچیه‌ك جاڕی دا له نێوانیاندا که نه‌فرینی خوا له‌سه‌ر سته‌مکاران بێ.
الَّذِينَ يَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا وَهُمْ بِالْآخِرَةِ كَافِرُونَ ٤٥
ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستی له ڕێ ی خوا ده‌که‌ن و ده‌یان ویست ئه‌و(ڕێگایه) به خوار و ناڕێك نیشان بده‌ن له کاتێکدا ئه‌وان بێ بڕوا بوون به‌ڕۆژی دوایی.
وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ ۚ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ ۚ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ ٤٦
و له نێوانیاندا په‌رده‌و جیاکهرهوهیهك هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌عرافه‌وه(که به‌رزایی یه‌که له نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدا) پیاوانێك هه‌ن هه‌ر یه‌که له به‌هه‌شتی و دۆزه‌خیه‌کان ده‌ناسنه‌وه به‌هۆی نیشانه (و شێوه‌ی تایبه‌ت) ی یانه‌وه جا به‌هه‌شتیه‌کان بانگ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن : سه‌لامتان لێ بێت نه‌چوونه‌ته ناویه‌وه به‌ڵام ئومێدیان هه‌یه و به‌ته‌مان بچنه ناوی.
۞ وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ٤٧
هه‌رکاتێ ڕوویان لادرێ و وه‌رگێڕدرێ به‌ره‌و لای دۆزه‌خیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان مه‌مانخه‌نه ڕیزی گه‌لی سته‌مکاران.
وَنَادَىٰ أَصْحَابُ الْأَعْرَافِ رِجَالًا يَعْرِفُونَهُمْ بِسِيمَاهُمْ قَالُوا مَا أَغْنَىٰ عَنْكُمْ جَمْعُكُمْ وَمَا كُنْتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ ٤٨
وه ئه‌وانه‌ی وان به‌سه‌ر ئه‌عرافه‌وه پیاوانێك بانگ ده‌که‌ن که به‌نیشانه‌ی تایبه‌تی یاندا ده‌یان ناسن ده‌ڵێن کۆمه‌ڵه‌که‌تان سوودی پێ نه‌گه‌یاندن هه‌روه‌ها خۆ به‌زل زانین و له خۆبایی بوونتان به که‌ڵکتان نه‌هات.
أَهَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ اللَّهُ بِرَحْمَةٍ ۚ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ ٤٩
ئایا ئه‌وانه (هه‌ژاره باوه‌ڕداره‌کان) هه‌ر ئه‌وانه نین که ئێوه(له دنیادا) سوێندتان ده‌خوارد که‌خوا به‌ر میهره‌بانی خۆیان ناخات (خوا به هه‌ژاره باوه‌ڕداره‌کان ئه‌ڵێ) بچنه به‌هه‌شت هیچ مه‌ترسیه‌کتان له‌سه‌ر نی یه و ئێوه خه‌م ناخۆن.
وَنَادَىٰ أَصْحَابُ النَّارِ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ أَفِيضُوا عَلَيْنَا مِنَ الْمَاءِ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ ۚ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى الْكَافِرِينَ ٥٠
وه دۆزه‌خیه‌کان بانگ و هاوار له به‌هه‌شتیه‌کان ده‌که‌ن (ده‌ڵێن) هه‌ندێ ئاومان پێ ببه‌خشن یان هه‌ندێ له‌و ڕۆزیه‌ی که خوا پێ ی به‌خشیوون (له وه‌ڵامیاندا) ده‌ڵێن : خوا هه‌ردووکی له‌سه‌ر بێ بڕوایان حه‌رام کردووه.
الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَهْوًا وَلَعِبًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ۚ فَالْيَوْمَ نَنْسَاهُمْ كَمَا نَسُوا لِقَاءَ يَوْمِهِمْ هَٰذَا وَمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَجْحَدُونَ ٥١
ئه‌وانه‌ی که ئاینه‌که‌ی خۆیان کردبووه سه‌رقاڵی بێ سوود و گاڵته وه ژیانی دنیا هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندن بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌وان له بیر خۆمان ده‌به‌ینه‌وه هه‌رچۆنێك ئه‌وان دیداری ئه‌م ڕۆژه‌یان له بیری خۆیان بردبۆوه وه (له به‌رئه‌وه‌ی) ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان ئینکار ده‌کرد واته دانیان پێدا نه‌ده‌هێنا.
وَلَقَدْ جِئْنَاهُمْ بِكِتَابٍ فَصَّلْنَاهُ عَلَىٰ عِلْمٍ هُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ٥٢
سوێند به خوا بێگومان ئێمه کتێبێکمان بۆ هێناون له‌ڕووی زانسته‌وه به‌ڕوونی شیمان کردۆته‌وه که ڕێنموونی و میهره‌بانی یه بۆ که‌سانێ بڕوا ده‌هێنن.
هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ ۚ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ ۚ قَدْ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ ٥٣
ئایا چاوه‌ڕوانی چی ده‌که‌ن بێجگه له سه‌رئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌و(قورئانه) ؟ ئه‌و ڕۆژه‌ی که سه‌رئه‌نجامی (هه‌ڕه‌شه‌کانی) به‌دی دێت ئه‌وانه‌ی له‌وه‌و پێش له‌بیریان کردبوو ده‌ڵێن به‌ڕاستی نێرراوه‌کانی په‌روه‌ردگارمان به‌ڕاستیه‌وه هاتن جا ئایا (ئه‌مڕۆ) تکا کارانێك بۆ ئێمه هه‌یه تکامان بۆ بکه‌ن یا بگه‌ڕێنرێینه‌وه بۆ دنیا تا کرده‌وه‌ی چاك بکه‌ین نه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌مان کرد بێگومان خۆیانیان دۆڕاند ئه‌وه‌ی هه‌ڵیان ده‌به‌ست ون بوو لێیان.
إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ ۗ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ٥٤
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان ئه‌و خوایه‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی له شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه پاشان (خوا) چووه سه‌ر عه‌رش (ئێمه ئیمانمان پێ یه‌تی به‌ڵام شێوه‌که‌ی نازانین) به( تاریکایی) شه‌و( ڕۆشنایی) ڕۆژ داده‌پۆشێ (به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه) (ڕۆژ به‌شوێن شه‌وه‌وه‌یه به خێرایی و) شه‌و به‌شوێن ڕۆژه‌وه‌یه به خێرایی خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌کانیش ژێر بار کراوون به‌فه‌رمانی خۆی بێ‌دار بن که به‌دی هێنان و فه‌رماندان هه‌ر بۆ خوایه پاك و بێ گه‌رده(له‌هه‌موو که‌م و کوڕی یه‌ك) خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان.
ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ٥٥
دوعا‌و نزا له‌په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن به زه‌لیلی (و کڕوزانه‌وه) و به نهێنی بێگومان خوا ده‌ست درێژی کارانی خۆش ناوێ.
وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا ۚ إِنَّ رَحْمَتَ اللَّهِ قَرِيبٌ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ٥٦
خراپه‌کاری مه‌که‌ن له‌زه‌ویدا پاش ئه‌وه‌ی که‌خوا چاکی کردووه ، وه هاوار و نزا به‌رن بۆ خوا به‌ترس و ئومێده‌وه به‌ڕاستی میهره‌بانی خوا له چاکه کارانه‌وه نزیکه.
وَهُوَ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ۖ حَتَّىٰ إِذَا أَقَلَّتْ سَحَابًا ثِقَالًا سُقْنَاهُ لِبَلَدٍ مَيِّتٍ فَأَنْزَلْنَا بِهِ الْمَاءَ فَأَخْرَجْنَا بِهِ مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ ۚ كَذَٰلِكَ نُخْرِجُ الْمَوْتَىٰ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ٥٧
وه ئه‌و(خوا) زاتێکه بایه‌کان ده‌نێرێ به موژده‌ده‌ر پێش(بارانی ڕه‌حمه‌تی) په‌روه‌ردگار هه‌تا کاتێ هه‌وری قورس(ی باراناوی) هه‌ڵده‌گرن ده‌ینێرین بۆ وڵاتێکی مردوو(ووشکی بێ گیا) جا به‌و (هه‌وره) باران ده‌بارێنین به هۆی ئه‌وه‌وه هه‌موو جۆره به‌روبووم و میوه‌یه‌ك (ده‌ڕوێنین و) ده‌رده‌هێنین هه‌ر به‌و وێنه‌یه مردووه‌کان له‌زه‌وی ده‌ر ده‌هێنین(زیندوو یان ده‌که‌ینه‌وه) تا ئێوه بیربکه‌نه‌وه.
وَالْبَلَدُ الطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُ بِإِذْنِ رَبِّهِ ۖ وَالَّذِي خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًا ۚ كَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَشْكُرُونَ ٥٨
زه‌وی و خاکی پاك و به‌پیت ڕووه‌ك و شیناییه‌که‌ی به فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌ڕوێت وه ئه‌وه‌ی پیس و بێ خێره دڕك و داڵ نه‌بێ لێ ی ناڕوێ و ده‌رنایه ئا به‌وجۆره ئایه‌ته‌کانی خۆمان باس ده‌که‌ین بۆ گه‌لێك که سوپاس گوزاربن.
لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ٥٩
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه نووحمان ڕه‌وانه کرد بۆ لای گه‌له‌که‌ی وتی : ئه‌ی گه‌له‌که‌م ته‌نها خوا بپه‌رستن ئێوه هیچ په‌رستراوێکتان نی یه بێجگه له‌و(خوا) به‌ڕاستی من ده‌ترسم (دووچاری) ئێوه بێ سزای ڕۆژێکی گه‌وره که ڕۆژی دوایی یه.
قَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ ٦٠
پیاو ماقوڵانی گه‌له‌که‌ی وتیان به‌ڕاستی ئێمه تۆ له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌بینین.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوره‌تی الأعراف (61-81)
الَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي ضَلَالَةٌ وَلَٰكِنِّي رَسُولٌ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ ٦١
فه‌رمووی : ئه‌ی گه‌له‌که‌م هیچ گومڕایی یه‌ك له مندا نی یه به‌ڵکو من نێرراوم له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه.
أُبَلِّغُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَأَنْصَحُ لَكُمْ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ٦٢
په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارم ڕاده‌گه‌یه‌نم پێتان وه ئامۆژگاریتان ده‌که‌م و ئه‌وه‌ی من له لایه‌ن خواوه ده‌یزانم ئێوه نایزانن.
أَوَعَجِبْتُمْ أَنْ جَاءَكُمْ ذِكْرٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍ مِنْكُمْ لِيُنْذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُوا وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ٦٣
ئایا سه‌رتان سوڕماوه له هاتنی په‌یام و یاد خهرهوهیهك له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ پیاوێك له خۆتان (که نووحه) بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادارتان کاته‌وه و بتان ترسێنێ و خۆتان بپارێزن (له نافه‌رمانی خوا) بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێ.
فَكَذَّبُوهُ فَأَنْجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا عَمِينَ ٦٤
دوای ئه‌وه بڕوایان پێ نه‌هێنا ئێمه‌ش ئه‌و (نووح) مان ڕزگار کرد هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش له گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا پاشان ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌بوو به ئایه‌ته‌کانمان نوقممان کردن و خنکاندمانن به‌ڕاستی ئه‌وانه کۆمه‌ڵی (دڵ) کوێران بوون.
۞ وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ۗ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ ٦٥
وه ناردمان بۆ لای گه‌لی عاد براکه‌یان که هوود(پێغه‌مبه‌ر) ه فه‌رمووی : ئه‌ی گه‌له‌که‌م به‌ته‌نها خوا بپه‌رستن هیچ په‌رستراوێکتان نی یه بێجگه له‌و ده‌ی ئایا ئێوه پارێزکار نابن.
قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي سَفَاهَةٍ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ الْكَاذِبِينَ ٦٦
ده‌سه‌ڵاتداران له گه‌له‌که‌ی وتیان به‌ڕاستی ئێمه تۆ له گێلی و نه‌فامیدا ده‌بینین وه به‌ڕاستی وا گومان ده‌به‌ین که تۆ له درۆزنان بیت.
قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي سَفَاهَةٌ وَلَٰكِنِّي رَسُولٌ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ ٦٧
فه‌رمووی ئه‌ی گه‌له‌که‌م هیچ گێلی و نه‌فامی یه‌ك له مندا نی یه به‌ڵکو من نێرراوێکم له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه‌وه.
أُبَلِّغُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَأَنَا لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ ٦٨
په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارم به ئێوه ڕاده‌گه‌یه‌نم وه من بۆ ئێوه ئامۆژگاری که‌رێکی ئه‌مینم.
أَوَعَجِبْتُمْ أَنْ جَاءَكُمْ ذِكْرٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍ مِنْكُمْ لِيُنْذِرَكُمْ ۚ وَاذْكُرُوا إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاءَ مِنْ بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍ وَزَادَكُمْ فِي الْخَلْقِ بَسْطَةً ۖ فَاذْكُرُوا آلَاءَ اللَّهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ٦٩
ئایا سه‌رتان سوڕماوه له هاتنی(نیگا‌و) ئامۆژگاری له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ پیاوێك له خۆتان تا بتانترسێنێ وه بیری (چاکه‌کانی خوا) بکه‌نه‌وه کاتێ ئێوه‌ی کرد به‌جێنشین له‌پاش گه‌لی نووح وه له‌ش و قه‌ڵافه‌تی ئێوه‌ی له‌وان گه‌وره‌تر دروست کرد که‌واته بیری چاکه و به‌هره‌کانی خوا بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارتان ببێ.
قَالُوا أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ اللَّهَ وَحْدَهُ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُنَا ۖ فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ٧٠
وتیان ئایا بۆ ئه‌وه هاتووی بۆ ناومان که به ته‌نها خوا بپه‌رستین وه وازبێنین له‌وه‌ی باوك و باپیرانمان ده‌یانپه‌رستن که‌واته ئه‌و(سزایه) ی که به‌ڵێنت پێ داوین بۆمان بێنه دی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت و له‌ڕاست گۆیانی.
قَالَ قَدْ وَقَعَ عَلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ رِجْسٌ وَغَضَبٌ ۖ أَتُجَادِلُونَنِي فِي أَسْمَاءٍ سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ مَا نَزَّلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ۚ فَانْتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُنْتَظِرِينَ ٧١
فه‌رمووی : بێگومان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه تووشتان بووه سزا و خه‌شم و توڕه‌یی ئایا ده‌مه قاڵێم له گه‌ڵدا ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی چه‌ند ناوێك که ئێوه و باو‌و باپیرانتان ناوتانه له بتانێك که خوا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی له سه‌ریان نه ناردۆته خواره‌وه جا که‌واته چاوه‌ڕوانی بکه‌ن منیش له گه‌ڵتان له چاوه‌ڕوانانم.
فَأَنْجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا وَقَطَعْنَا دَابِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ۖ وَمَا كَانُوا مُؤْمِنِينَ ٧٢
ئه‌وسا ئه‌وو ئه‌وانه‌ش له گه‌ڵی بوون به میهره‌بانیه‌ك له لایه‌ن خۆمانه‌وه ڕزگارمان کردن ئه‌وانه‌شمان له ڕیشه هێنا که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ داده‌نا و باوه‌ڕدار نه‌بوون.
وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ۗ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ قَدْ جَاءَتْكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ هَٰذِهِ نَاقَةُ اللَّهِ لَكُمْ آيَةً ۖ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللَّهِ ۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ٧٣
وه بۆ گه‌لی سه‌مودیش صاڵحی برایانمان نارد فه‌رمووی : ئه‌ی گه‌له‌که‌م خوا به‌ته‌نها بپه‌رستن جگه له‌و په‌رستراوێکی ترتان نی یه بێگومان موعجیزه‌یه‌کی ڕوونتان له په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه ئه‌مه حوشتری خوایه که موعجیزه‌یه‌که بۆ ئێوه جا لێ ی گه‌ڕێن با بخوا و بله‌وه‌ڕێ له زه‌وی خوادا و ئازاری مه‌ده‌ن و ده‌ستی بۆ مه‌به‌ن به خراپه (ئه‌گه‌ر وابکه‌ن) تووشی سزایه‌کی سه‌خت و به‌ئازار ده‌بن.
وَاذْكُرُوا إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاءَ مِنْ بَعْدِ عَادٍ وَبَوَّأَكُمْ فِي الْأَرْضِ تَتَّخِذُونَ مِنْ سُهُولِهَا قُصُورًا وَتَنْحِتُونَ الْجِبَالَ بُيُوتًا ۖ فَاذْكُرُوا آلَاءَ اللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ ٧٤
بیر بکه‌نه‌وه له‌و کاته‌ی که خوا ئێوه‌ی گێڕا به جێ‌نشین له‌پاش هۆزی عاد له زه‌ویدا دایمه‌زراندن و نیشته‌جێ ی کردن له دهشتهکانیدا کۆشکی به‌رز دروست ده‌که‌ن وه له شاخه‌کانی دا ماڵ و خانوو دائه‌تاشن ده بیربکه‌نه‌وه له چاکه گه‌وره‌کانی خوا و خراپه‌کاری مه‌که‌ن له وڵاتدا‌و مه‌بن به خراپه‌کار و گێره شێوێن.
قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا مِنْ قَوْمِهِ لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِمَنْ آمَنَ مِنْهُمْ أَتَعْلَمُونَ أَنَّ صَالِحًا مُرْسَلٌ مِنْ رَبِّهِ ۚ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلَ بِهِ مُؤْمِنُونَ ٧٥
ده‌سه‌ڵاتداره لووت به‌رزه‌کانی گه‌له‌که‌ی وتیان به‌وانه‌ی لاواز و ژێر ده‌سته کرابوون ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنا بوو له ناویانا ئایا ده‌زانن که صاڵح ڕه‌وانه کراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه وتیان بێگومان ئێمه بڕوا دارین به‌وه‌ی که صاڵح پێ ی ڕه‌وانه کراوه.
قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا بِالَّذِي آمَنْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ ٧٦
ئه‌وانه‌ی خۆیان به زل ده‌زانی وتیان به‌ڕاستی ئێمه بێ باوه‌ڕین به‌وه‌ی که ئێوه بڕواتان پێ هێناوه.
فَعَقَرُوا النَّاقَةَ وَعَتَوْا عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ وَقَالُوا يَا صَالِحُ ائْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ ٧٧
ئینجا حوشتره‌که‌یان سه‌ربڕی وه سه‌رکه‌شییان کرد له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان وه وتیان : ئه‌ی صاڵح ئه‌و(سزا) ی به‌ڵێنی هاتنی به ئێمه ده‌ده‌یت بۆمان بێنه‌دی ئه‌گه‌ر تۆ له پێغه‌مبه‌رانی.
فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ ٧٨
به‌هۆی ئه‌وه‌وه بومه له‌رزه‌یه‌کی به‌تین لێ ی دان ئیتر هه‌موویان له ماڵ و خانووه‌کانیان دا بوون به (لاشه‌ی) بێ گیان و جوڵه.
فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَةَ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ وَلَٰكِنْ لَا تُحِبُّونَ النَّاصِحِينَ ٧٩
جا صاڵح ڕووی لێ وه‌رگێڕان (و وازی لێ هێنان) وه فه‌رمووی ئه‌ی گه‌له‌که‌م سوێند به‌خوا به‌ڕاستی په‌یامی په‌روه‌ردگارم پێ ڕاگه‌یاندن وه ئامۆژگاریم کردن و دڵسۆز بووم بۆتان به‌ڵام ئێوه ئامۆژگار و دڵسۆزانتان خۆش ناوێ.
وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ مَا سَبَقَكُمْ بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِنَ الْعَالَمِينَ ٨٠
وه لووطمان نارد، کاتێ به گه‌له‌که‌ی وت چۆن ئێوه ئه‌و کاره زۆر به‌د و خراپه ده‌که‌ن (نێر بازی) هیچ که‌س له جیهانیان دا پێشتان نه که‌وتووه له‌و (کاره پیسه) دا.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن هه‌واری خاڵی (2013-07-18 10:07:36)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوره‌تی الأعراف (81-101)
إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ شَهْوَةً مِنْ دُونِ النِّسَاءِ ۚ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ ٨١
به‌ڕاستی ئێوه به پیاوان ئاره‌زووتان ده‌شکێنن؟ له جیاتی ئافره‌تان ؟ به‌ڵکو ئێوه ده‌سته‌یه‌کی زیاده ڕه‌ون.
وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَنْ قَالُوا أَخْرِجُوهُمْ مِنْ قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ ٨٢
وه وه‌ڵامی گه‌له‌که‌ی هیچ نه‌بوو بێجگه له‌وه‌ی که وتیان له شار و وڵاته‌که‌تان ده‌ریان که‌ن (لووط و ئیمانداره‌کان) به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن که خۆیان پاك و ته‌میز ڕاده‌گرن.
فَأَنْجَيْنَاهُ وَأَهْلَهُ إِلَّا امْرَأَتَهُ كَانَتْ مِنَ الْغَابِرِينَ ٨٣
ئینجا ئێمه خۆی و شوێن کهوتوانیمان ڕزگار کرد جگه‌له خێزانه‌که‌ی که له تیاچووان بوو.
وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ مَطَرًا ۖ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُجْرِمِينَ ٨٤
جا بارانێکمان به سه‌را باراندن (به‌رد بارانمان کردن) جا سه‌یرکه سه‌رئه‌نجامی تاوان باران چۆن بوو و چیان لێ هات.
وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا ۗ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ قَدْ جَاءَتْكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ فَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ ٨٥
وه بۆ گه‌لی مه‌دیه‌نیش شوعه‌یبی برایانمان نارد فه‌رمووی ئه‌ی گه‌له‌که‌م به ته‌نها خوا بپه‌رستن هیچ په‌رستراوێکتان نی یه بێجگه له‌و بێگومان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکراتان بۆ هاتووه که‌واته له پێوانه و کێشانه‌تان دا ڕێك و ڕاست بن و لهشتومهکی خه‌ڵکی که‌م مه‌که‌نه‌وه (به دزی) وه له‌زه‌ویدا خراپه‌کاری مه‌که‌ن له‌پاش چاکردنی ئه‌وه‌ی باسکرا چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
وَلَا تَقْعُدُوا بِكُلِّ صِرَاطٍ تُوعِدُونَ وَتَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِهِ وَتَبْغُونَهَا عِوَجًا ۚ وَاذْكُرُوا إِذْ كُنْتُمْ قَلِيلًا فَكَثَّرَكُمْ ۖ وَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ ٨٦
وه له‌سه‌ر هه‌موو ڕێگایه‌ك دامه‌نیشن (ڕێگه مه‌گرن) هه‌ڕه‌شه بکه‌ن و به‌رهه‌ڵستی ڕێگه‌ی خوا بکه‌ن له‌و که‌سه‌ی باوه‌ڕی پێ هێنابێ و بتانه‌وێت ڕێگای خوا به‌لاری و چه‌وتی بخه‌نه‌ڕوو وه بیری ئه‌و کاته بکه‌نه‌وه که ئێوه که‌م بوون پاشان خوا زۆری کردن ده‌ی سه‌رنج بده‌ن سه‌رئه‌نجامی خراپه‌کاران چۆن بوو و چیان لێ هات.
وَإِنْ كَانَ طَائِفَةٌ مِنْكُمْ آمَنُوا بِالَّذِي أُرْسِلْتُ بِهِ وَطَائِفَةٌ لَمْ يُؤْمِنُوا فَاصْبِرُوا حَتَّىٰ يَحْكُمَ اللَّهُ بَيْنَنَا ۚ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ ٨٧
وه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێك له ئێوه باوه‌ڕیان هێنا بێ به‌و په‌یامه‌ی به‌مندا نێردراوه وه کۆمه‌ڵێکی ترتان باوه‌ڕیان نه‌هێنابێ ئه‌وه ئارام بگرن هه‌تا خوا بڕیار ده‌دات له نێوانمان دا وه ئه‌و (خوا) باشترینی بڕیارده‌رانه.
۞ قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا مِنْ قَوْمِهِ لَنُخْرِجَنَّكَ يَا شُعَيْبُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَكَ مِنْ قَرْيَتِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا ۚ قَالَ أَوَلَوْ كُنَّا كَارِهِينَ ٨٨
ئه‌و ئه‌شراف و پیاو ماقوڵانه‌ی که خۆیان به گه‌وره دائه‌نا له‌ناو گه‌له‌که‌ی(شوعه‌یب) دا وتیان ئه‌ی شوعه‌یب بێگومان ده‌رت ده‌که‌ین، وه ئه‌وانه‌ش که بڕوایان هێناوه له‌گه‌ڵ تۆدا له شاره‌که‌مان یان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئاینی ئێمه (شوعه‌یب) فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر حه‌زیش نه‌که‌ین و پێشمان ناخۆش بێت.
قَدِ افْتَرَيْنَا عَلَى اللَّهِ كَذِبًا إِنْ عُدْنَا فِي مِلَّتِكُمْ بَعْدَ إِذْ نَجَّانَا اللَّهُ مِنْهَا ۚ وَمَا يَكُونُ لَنَا أَنْ نَعُودَ فِيهَا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّنَا ۚ وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا ۚ عَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْنَا ۚ رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنْتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ ٨٩
بێگومان درۆیه‌کی گه‌وره‌مان بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستووه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه ناو ئایینه‌که‌تان (که بت په‌رستی یه) پاش ئه‌وه‌ی که خوا ڕزگاری کردین لێ ی، ڕه‌وا نی یه بۆمان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو ئه‌و(بت په‌رستی یه) مه‌گه‌ر خوای په‌روه‌ردگارمان بیه‌وێت، زانست و ئاگاداری په‌روه‌ردگارمان هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه ته‌نها پشتمان به‌خوا به‌ستووه (ووتیان): ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان له نێوان ئێمه و گه‌له‌که‌ماندا حوکم و بڕیار بده به‌هه‌ق تۆ باشترینی بڕیار ده‌رانی.
وَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ لَئِنِ اتَّبَعْتُمْ شُعَيْبًا إِنَّكُمْ إِذًا لَخَاسِرُونَ ٩٠
ده‌سته‌و ئه‌شرافی هۆزه‌که‌ی که بێ بڕوا بوون وتیان سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ئێوه شوێن شوعه‌یب بکه‌ون به‌ڕاستی ئه‌و کاته زیان لێکه‌وتوان خۆتانن.
فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ ٩١
جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی توند لێ ی دان هه‌موویان له ماڵه‌کانیان دا له ناوچوون و بێ گیان و جوڵه که‌وتن.
الَّذِينَ كَذَّبُوا شُعَيْبًا كَأَنْ لَمْ يَغْنَوْا فِيهَا ۚ الَّذِينَ كَذَّبُوا شُعَيْبًا كَانُوا هُمُ الْخَاسِرِينَ ٩٢
ئه‌وانه‌ی که شوعه‌یبیان به درۆ زانی (باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنا) (وا تیا چوون) وه‌ك ئه‌وه هه‌ر له‌و ماڵانه‌دا نه‌بووبن (و تیا نه‌ژیا بن) ئه‌وانه که شوعه‌یبیان به درۆ زانی (باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنا) هه‌ر ئه‌وان خه‌ساره‌ت مه‌ند بوون.
فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ ۖ فَكَيْفَ آسَىٰ عَلَىٰ قَوْمٍ كَافِرِينَ ٩٣
ئیتر (شوعه‌یب) ڕووی لێ وه‌رگێڕان فه‌رمووی پێیان : ئه‌ی گه‌له‌که‌م سوێند به‌خوا به‌ڕاستی من په‌یامی په‌روه‌ردگارم به ئێوه گه‌یاند و ئامۆژگاریم کردن جا چۆن بۆ هۆزی بێ بڕوا‌و کافر غه‌م و خه‌فه‌ت بخۆم.
وَمَا أَرْسَلْنَا فِي قَرْيَةٍ مِنْ نَبِيٍّ إِلَّا أَخَذْنَا أَهْلَهَا بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَضَّرَّعُونَ ٩٤
ئێمه بۆ هه‌ر گوند و شارێك پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه کردبێت دانیشتوانیمان تووش کردووه به نه‌بوونی و که‌م ده‌رامه‌تی (به زیان و نه‌خۆشی) تا له په‌روه‌ردگار بپاڕێنه‌وه و په‌شیمان ببنه‌وه.
ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ السَّيِّئَةِ الْحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَوْا وَقَالُوا قَدْ مَسَّ آبَاءَنَا الضَّرَّاءُ وَالسَّرَّاءُ فَأَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ٩٥
له دواییدا خراپه و ناخۆشیه‌که‌مان گۆڕی به چاکه و خۆشی هه‌تا زۆر بوون و گه‌شه‌یان کرد له ماڵ و سه‌روه‌تدا، وه وتیان : بێگومان باو و باپیرانمان تووشی زیان و ناخۆشی و خۆشی بوون جا له ناکاودا سزامان گرتنی له کاتێکدا که هه‌ستیان نه‌ده‌کرد.
وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَىٰ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَٰكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ٩٦
وه ئه‌گه‌ر دانیشتوانی شاره‌کان باوه‌ڕیان بهێنایه و خۆیان بپاراستایه (له قه‌ده‌غه کراوه‌کانی خوا) به‌ڕاستی ده‌رگای به‌ره‌کاتی ئاسمان و زه‌ویمان بۆ ده‌کردنه‌وه به‌ڵام بڕوایان نه‌هێنا (به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان) ئه‌نجا ئێمه‌ش ئه‌وانمان گرت و سزامان دان به‌هۆی ئه‌و خراپانه‌وه‌ی ده‌یان کرد.
أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَىٰ أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتًا وَهُمْ نَائِمُونَ ٩٧
ئایا خه‌ڵکی ئه‌و شارانه ترسیان نه‌بوو له‌وه‌ی سزای ئێمه‌یان بۆ بێت له شه‌ودا کاتێك ئه‌وان خه‌وتوون.
أَوَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَىٰ أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ ٩٨
وه ئایا خه‌ڵکی ئه‌و شارانه ترسیان نه‌بوو له‌وه‌ی که سزای ئێمه‌یان بۆ بێت له چێشته‌نگاودا له کاتێکدا یاری و گاڵته ده‌که‌ن.
أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ ۚ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ ٩٩
جا ئایا له پیلانی خوا نه‌ترسان و بێ باك بوون ده‌ی که‌س له پیلانی خوا دڵنیا نابێت جگه له که‌سانی زه‌ره‌رمه‌ند.
أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ الْأَرْضَ مِنْ بَعْدِ أَهْلِهَا أَنْ لَوْ نَشَاءُ أَصَبْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ ۚ وَنَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ ١٠٠
ئایا ڕوون نه‌بۆته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی زه‌وییان به میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه دوای (تیا چوونی) خاوه‌نه پێشوه‌کانیان ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه دووچاری به‌ڵایان ده‌که‌ین وه مۆر ده‌نێین به‌سه‌ر دڵیان دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌بیستن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



كارێكی جوانه برێز سه‌ركه‌وتوبیت،خودا پاداشتت باته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس به‌ڕیزم shahana ده‌ستت خۆش بێت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن هه‌واری خاڵی (2013-07-18 16:16:59)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
