.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






گه‌نجان ده‌ڵێن خراپی باری ئابو‌ورییان، رێگره له‌وه‌ی بیر له‌هاوسه‌رگیریی بكه‌نه‌وه
قورسی بژێوی ژیان‌و نه‌بوونی كار لای ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه تازه خوێندنی زانكۆ ته‌واوده‌كه‌ن، بووه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م بیركردنه‌وه له پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی.
زۆرجار ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه تازه زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن ده‌بێت چه‌ند ساڵێك به‌دوای پێكه‌وه‌نانی سامانێكی باشبن تاكو بتوانن بچنه نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، به‌تایبه‌تی له لای كوڕان كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی دابینكردنی بژێوی ژیانیان ده‌كه‌وێته سه‌ر.
بورهان عه‌لی، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، دانیشتو‌وی ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن له باشووری سلێمانی، كه ئه‌مساڵ دواقۆناغی خوێندنی له زانكۆ ته‌واوكردووه‌و خێزانی پێكنه‌هێناوه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات رێگری زۆره له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی گه‌نجان كه سه‌رجه‌میان له كه‌می داهاتی گه‌نجدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
جگه له‌داواكاریی زۆری هه‌ندێك له كچان بۆ هاوسه‌رگیریی، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ئاڵتون‌وكه‌لوپه‌لی گرانبه‌های ناوماڵ، بورهان پێیوایه، سه‌رباری ئه‌مه‌ش قه‌یرانی نیشته‌جێبون هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه.
یه‌كێكی تر له كۆسپانه‌ی كه بیری ئه‌م كوڕه گه‌نجه‌ی داگیركردووه، ئه‌و هه‌ڵاوسانه زۆره‌یه كه له بازاڕه‌كانی كوردستاندا رۆژانه ده‌بێنرێن.
گه‌نجان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كه هۆكاره ئابوورییه‌كان له كوردستاندا پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت، پێش هه‌موو هۆكاره‌كانی تر، كه گه‌نجان نه‌توانن بچنه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیرییه‌وه.
گێلاس محه‌مه‌د، كه ئه‌مساڵ دواقۆناغی خوێندنی زانكۆی ته‌واو كردووه، دانیشتو‌وی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه، لاوازی باری ئابووری كوڕان به‌لای ئه‌م كچه گه‌نجه‌وه به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیرییه.
گێلاس وتی »كوڕان یان بێكارن یان ئه‌و داهاته‌ی كه هه‌یانه به ته‌واوی به‌شی خۆیان ناكات، ئیتر چۆن بتوانن خه‌رجی كه‌سێكی دیكه‌ش بگرنه ئه‌ستۆ؟.»
ئه‌و كچه گه‌نجه پێیوایه سه‌رباری كه‌متوانایی گه‌نجان، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه‌وه‌كو پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری پێیانده‌درێت، كه بڕه‌كه‌ی ته‌نها یه‌ك ملیۆن دیناری چاپی نوێیه »نه‌ك له ئاستی پێویستدا نی‌یه، به‌ڵكو هه‌ر هیچ نی‌یه.»
گێلاس، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات به زیادكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی‌و دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی بێهێز ده‌بن.
ئه‌حمه‌د ئیسماعیل، مامۆستای ئابووری له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له قه‌ره‌داغ، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌كو پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌درێت به‌گه‌نجان »زۆركه‌مه»، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت »رۆتیناتی ئیداری هێنده‌ی دیكه پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌م بایه‌ختر ده‌كات.»
هه‌رچه‌نده پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی به كه‌مده‌زانرێت، به‌ڵام ئه‌م پێشینه‌یه ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه فه‌رمانبه‌ر نین.
ئه‌حمه‌د ئیسماعیل، پێیوایه له‌به‌ر رۆشنایی كه‌می داهاتی گه‌نجان‌و گرانی دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبون، یه‌كێكه له رێگرییه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی، پێشیوایه كه »به‌هۆی كه‌می داهاته‌وه گه‌نج ناتوانێت خه‌رجییه‌كانی ژیانی دابین بكات‌و خانوو به‌كرێ بگرێت.»
ته‌نیا كوڕان نین كه شوێنی نیشته‌جێبون به له‌مپه‌ری سه‌ره‌كی داده‌نێن له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، به‌ڵكو هه‌ندێك له كچانیش هاوڕان له‌گه‌ڵیاندا‌و پێیانوایه كه نه‌بوونی شوێنی نیشته جێبوون وایكردووه له ئه‌مڕۆدا كوڕان‌و كچان كه‌متر ژیانی هاوبه‌ش پێكبهێنن.
ده‌ریا میرزا، كچێكی دانیشتو‌وی كۆمه‌ڵگای راپه‌ڕینی شاری سلێمانی، ئه‌م ساڵ دواقۆناغی خوێندنی ته‌واو كردووه، باسله‌وه‌ده‌كات كه كچان داوای ماڵی جیا ده‌كه‌ن له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا، له‌به‌ر ئه‌وه پێیوایه »شوێنی نیشته‌جێبون گرفتی سه‌ره‌كی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیرییه.»
ده‌ریا كه لایه‌نی به‌رانبه‌ری كوڕانه داواكاریی هاوڕه‌گه‌زه‌كانی له كه‌لوپه‌لی ناوماڵ‌و بڕێكی زۆر له زێڕ كه ر‌ووبه‌ڕ‌ووی كوڕانی ده‌كه‌نه‌وه به‌هۆكارێكی دیكه‌ی داده‌نێت له‌به‌رده‌م پێكنه‌هێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی.
ده‌ریا، وتی »نه‌بوونی هه‌لی كار‌و بڵاوبو‌ونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بێكاری گه‌نجان‌و ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان رێگرییه‌كی دیكه‌ی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرین.»
مامۆستاكه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، به‌پێویستی ده‌زانێت حكومه‌ت هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردن‌و له‌ناوبردنی رێگرییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری بدات.
ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ده‌ڵێت »با حكومه‌ت ئاسانكاریی بكات بۆ ده‌ستكه‌وتنی شوێنی نیشته‌جێبو‌ونی گه‌نجان، زیادكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی، ره‌خساندنی هه‌لی كار‌و زیاد كردنی بڕی مو‌وچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌كانی خواره‌وه تاوه‌كو له‌گه‌ڵ باری ژیانی ئه‌مڕۆدا بگونجێت.»

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastakant xosh bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
