.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










ئه‌وه رِووداو نییه نووسین دهگۆرِێت، ئه‌وه نووسینه رِووداو دهگۆِێت

نووسینى ئازاد، خودى پاكێتییه
نووسینى ئازاد، نووسینێكه خاڵى له خه‌وش و نزیك له پاكێتییهوه، نا...نا نووسینى ئازاد خودى پاكێتییه! نووسینى ئازاد، هیچ گه‌ردێكى تیا نییه و پاكه وه‌ك به‌فرى سپى، به‌شێوه‌یه‌ك پاكه كه ئه‌گه‌ر مه‌ره‌كه‌ب رِهنگى نه‌بووایه ئه‌وا سپێتى نووسین و سپێتى كاغه‌ز ئاوێتانى یه‌كدى ده‌بوون و ئێمه‌ى بێچاره‌ش وامانده‌زانى كاغه‌زه‌كه هیچى له‌سه‌ر نه‌نوسراوه! ئه‌وكاتیش جگه له چۆله‌كه‌كان هیچ مه‌خلوقێكى تر نه‌ده‌بووه خوێنه‌ر!
نووسینى ئازاد، ده‌ستتێوه‌ردان قبوڵ ناكات
نووسینى ئازاد، نووسینێكه له‌نێو مه‌ره‌كه‌بى خامه‌دا ده‌خوڵقێت و (كاغه‌زى سپى) نیشتیمانى ووییه، نووسینى ئازاد، له‌منداڵدانى پێنووسدا رِهنگ ده‌گرێت و هه‌ر له‌و سه‌رزه‌مینه‌شدا گه‌شه ده‌كات و گه‌وره ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت نووسین وابه‌سته‌ى بیركردنه‌وه نه‌بێت و فیكریش مه‌رجه‌عى قه‌ڵه‌م نه‌بێت، به‌ڵكو به‌و واتایه‌ى هیچ هۆیه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى نووسه‌ر قه‌ڵه‌م بخاته سه‌ر كاغه‌ز! نووسه‌ر له‌كاتى نووسیندا له‌ژێر هیچ فشارێكدا نییه جگه له وویست و ناخ و ویژدانى خۆى كه ئه‌مه‌ش ناوى فشار نییه، دواجاریش له‌وانه‌یه ئه‌م وویسته پابه‌ندى هێزێك بێت
(هێزێكى مرۆیى نا!) بالاَتر له‌خۆى، كه‌سێك نییه مه‌حكوممان بكات به‌نووسین و فه‌رمان بكات به نه‌نووسین، هێزێكى مرۆیى نییه تا ناچارمان بكات به‌نووسین و پێمان بڵێت بنووسن یاخود نووسینمان لىَ حه‌رام و گچكه بكاته‌وه و پێشمان بڵێت مه‌نووسن، نووسین ته‌واو پرِۆسهیهكى شه‌خسییه و پێوه‌ندى به كه‌سێتى و دوونیابینى مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌ربۆیه هیچ ته‌داخولێك و دهستتێوهردانێك له‌نووسیندا شیاو و جێگاى قبوڵ نییه.
نووسینى ئازاد، ته‌نیا له‌كاتى نووسیندا دهخوڵقىَ
ده‌مه‌وێت بڵێم نووسنى ئازاد شتێكه هاوشێوه‌ى شیعر! هه‌روه‌ك چۆن شیعر ئیلهامه ئاوهاش نووسینى ئازاد ئیلهامه، به‌شێوه‌یه‌ك كه نووسینى ئازاد ته‌نیا له‌كاتى نووسیندا له‌دایك ده‌بێت، نه‌پێشتر نه‌دواتر! ته‌نیا و ته‌نیا له‌كاتى نووسیندا ده‌خوڵقێت، ده‌كرێت هه‌زاره‌ها گه‌ڵاڵه دابرِێژیت و تێكیدهیتهوه، پاشان دووباره و سه‌رله‌نوآ دایرِێژیتهوه بهلاَم پێویسته رِاستییهك بزانیت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نووسینى ئازاد پێوه‌ندى به گه‌ڵاڵه دارِشتن و ئه‌زموونداری و بێئهزموونییهوه نییه! رِهنگه ئه‌مه قه‌ناعه‌تپێهێنه‌ر نه‌بێت چونكه وێناگهلێك له فكرماندا
ده‌رباره‌ى نووسینى ئازاد درووست بوون و چه‌سپیون به‌ته‌واوه‌تى جیاواز له‌م قسه‌یه‌یه كه ده‌ڵێت نووسینى ئازاد پێوه‌ندى به ئه‌زموونه‌وه نییه، تێكشكانى ئه‌م وێناگهلهش ماندووهێنهره و هێند ئاسان نییه وهلىَ دیسان دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه له‌كاتى نووسینى تێكستێكى ئازددا ئه‌زموون تووشى گۆرِان ده‌بێت و گهڵاڵهكانیش له‌به‌ریه‌ك ده‌چێت! برِوانه ئه‌و رِهسهنایهتییهى كه پێش نووسین له‌لات پیرۆز بووه بهلاَم له‌كاتى نووسینى پارچه‌یه‌ك ووشه‌ى ئازاد‌دا ده‌بێت به دزێو و بێرِهنگ و ته‌نانه‌ت لهنێوچووش دێته پێش چاوت، ئایا تا ئێستا سه‌رنجت داوه له‌و باوهرِهى كه
پێش نووسین به شتێكى دیاریكراوت هه‌بووه لىَ له وه‌ختێكى سیحراوى و سه‌یردا (كه وه‌ختى نووسینى چه‌ند دێرِێكى ئازاده) نامێنىَ و دادهرِووخێت؟! ئێستا تێده‌گه‌یت مه‌به‌ستم چییه كه ده‌ڵێم نووسینى ئازاد پشت به ئه‌زموونى پێشوه‌خت نابه‌ستێت؟! هه‌ربۆیه نووسه‌ر له‌كاتى نووسینى ده‌قێكى ئازاد‌دا منداڵێكى چكۆلانه‌ى تازه له‌دایك بووه و هیچ ئه‌زموونێك له ئارادا نییه، ئه‌سڵه‌ن بۆ ئه‌و هیچ ژیانێكى رِابوردوو لهگۆرِێدا نییه! ژیانى ئه‌و (ژیانى نووسه‌رى نووسینى ئازاد) ته‌نیا له قه‌ڵه‌م و كاغه‌زدا كوورت ده‌بێته‌وه و به‌س، ژیان له‌و ده‌مه‌دا ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌یه كه
به‌هۆى قه‌ڵه‌م و كاغه‌زه‌وه وهگهرِدهكهوێت، نووسنى ئازاد ئیشكردنه له‌سه‌ر هه‌نووكه و زه‌مه‌نى رِابردوو و داهاتوو فه‌رامۆش ده‌كات، كه‌واته ئه‌وه‌ى به‌ر له‌نووسین و پاش نووسین رِوودهدات هیچ پێوه‌ندییه‌كى به ژیانه‌وه نییه! نووسینى ئازاد ته‌نیا ئه‌و شته ده‌گرێته‌وه كه نووسه‌ر له‌كاتێكدا قهڵهمهكهى به‌ده‌سته‌وه گرتووه به‌مێشكیدا دێت و ئه‌ویش ده‌یخاته سه‌ر كاغهزهكهى به‌رده‌مى، هه‌ربۆیه بۆ نووسه‌ر ژیان بریتییه له ساتى نووسینى تێكستێكى ئازاد، رِووداوهكانى پێشتر و دواتر به ژیان حسێب نین! و پێوه‌ندییان به‌ژیانه‌وه نییه، لاى نووسه‌ر ته‌نیا ئه‌وه ژیانه كه به‌هۆى
قه‌ڵه‌مه‌وه دێته سه‌ر كاغه‌ز، كه‌واته ده‌كرێت بڵێین نووسینى ئازاد به‌شێك نییه له ژیان به‌ڵكو (ژیانى ئێستایى) به‌شێكه له‌نووسینى ئازاد.
نووسینى ئازاد، و خواستى گۆرِانكارى
ئه‌گه‌ر نووسینى ئازاد خواستێكى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئامانجێكى هه‌بێت و بیه‌وێت وهدى بهێنێت ئه‌وا هه‌ر له‌مه‌وداى نێوان قه‌ڵه‌م و كاغه‌زدایه و ئیشى وهدیهێنانهكهشى هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه، ئه‌گه‌ر نووسینى ئازاد هیوایه‌كى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر بییه‌وێت سیسته‌مێك له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێت و سیسته‌مێكى تر له‌جێگاى دابنێت ئه‌وا هه‌ر له‌نێوان مه‌وداى قه‌ڵه‌م و كاغه‌زدا وه‌دی ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش باشترین فۆرِمى پرٍِاكتیزهكردنى نووسینه له‌كۆى جۆره‌كانى تر‌ى نووسین (هه‌ڵبه‌ت به بۆچوونى من) هه‌روه‌ك ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وه رِووداو نییه نووسین دهگۆرِێت، به‌ڵكو ئه‌وه
نووسینه رِووداو دهگۆرِێت.
[color=#33CCCC]سه‌رچاوه : كوردی‌و .

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
