❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆكوشتن؛ رێگه‌ی‌ هه‌ڵهاتن له‌ فشاره‌كان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-04 20:36:13

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

خۆكوشتن؛ رێگه‌ی‌ هه‌ڵهاتن له‌ فشاره‌كان

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ خۆیان ده‌كوژن، جگه‌ له‌ خۆسوتاندن، په‌نا بۆ چه‌ندین رێگه‌ی‌ تر ده‌به‌ن

ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ 15/5/2010 روقیه‌ له‌ ژووره‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌چكێكی‌ باریكی‌ له‌ملی‌ خۆی‌ كردو به‌ده‌ستی‌ خۆی‌ خۆی‌ خنكاند. ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ روقیه‌ ده‌ناسن هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون، كه‌ به‌ ئاسانی‌ ده‌ستی بچێته‌ خۆی‌‌و خۆی‌ بكوژێت.
ڕوقیه‌ عه‌زیز ئیبراهیم، ته‌مه‌ن 35 ساڵ، كه‌ دانیشتووی‌ سلێمانی‌ بوو، ئه‌و له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك نه‌یتوانی‌ درێژه‌ به‌ خوێندنه‌كه‌ی‌ بدات‌و له‌ سێی‌ ناوه‌ندی‌ ‌وازی له‌ خوێندن هێنابوو.
خۆكوشتن له‌ كوردستاندا به‌پێی ‌وته‌ی‌ پسپۆران له‌حاڵه‌ته‌وه‌ نه‌بووه‌ته‌ دیارده‌، به‌ڵام ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، ساڵانه‌ ده‌یان حاڵه‌ت له‌ پارێزگاكاندا تۆمار ده‌كرێن.
په‌نابردنه‌ به‌ر خۆكوژیی زۆرجار به‌هۆی‌ فشارێكی‌ ده‌روونی‌ زۆره‌وه‌ رووده‌دات، هه‌ندێكجار كه‌سی خۆكوژ پلان بۆ خۆكوشتنه‌كه‌ی‌ داده‌نێت، هه‌ندێك حاڵه‌تیش هه‌ن، كه‌ خۆكوشتنی‌ هه‌ڵه‌شه‌یین‌و له‌ناو هه‌رزه‌كاراندا به‌زۆریی رووده‌ده‌ن.
رووپاك ره‌شید، براژنی روقیه‌، له‌پرسه‌ی‌ براژنه‌كه‌یدا به‌ په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هاواری‌ ده‌كرد‌و ده‌گریاو ده‌یگووت «زووبوو، جارێ‌ بۆكراسی‌ سپیت له‌به‌ركرد«. ئه‌و هه‌روه‌ها زیاتر  هاواری ده‌كردو ده‌یوت «من نامه‌وێت  له‌دوای‌ ئه‌و بژیم«.
رووپاك له‌پرسه‌كه‌یدا ده‌گریاو ده‌یگووت ماوه‌ی‌ مانگێك زیاتر بوو كه‌ روقیه‌ بێتاقه‌تی‌ دایگرتبوو، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی‌ چییه‌‌و هیچ كیسَشه‌یه‌كیشی‌ نه‌بووه‌، «ئێمه‌ هاوڕێی‌ نزیكی‌ یه‌كتربوین‌و  زۆرخۆشه‌ویست بووه‌ له‌لام«
له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌واڵی خۆكوشتنی‌ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز ناوه‌ناوه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.
به‌پێی ئامارێك كه‌  له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی سلێمانی‌ ده‌ست هاوڵاتی‌ كه‌وتووه‌ له‌ساڵی 2009دا 41 كه‌س خۆیان كوشتووه‌ له‌و ژماره‌یه‌ش 28یان له‌ڕه‌گه‌زی نێرن‌و 13یان له‌ڕه‌گه‌زی مێن. جگه‌ له‌ئاماره‌كانی‌ خۆسوتاندن كه‌ئه‌وانیش به‌ ده‌یان حه‌ڵه‌ت ده‌بن.
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2010دا تا مانگی‌ چوار 16كه‌س خۆیان كوشتووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش 10 كه‌سیان له‌ڕه‌گه‌زی‌ نێرن‌و 6 یشیان له‌ڕه‌گه‌زی مێن. روقیه‌ له‌ ئاماره‌كه‌دا نییه‌.
رۆژی‌ 3/7/2010، كچێكی ته‌مه‌ن(13)ساڵان به‌ ناوی هاوژین له‌ناحیه‌ی ڕزگاری به‌ ده‌مانچه‌ ‌خۆی كوشت. ئه‌مه‌ش له‌ ئاماره‌كه‌دا نییه‌. 
به‌پێی ‌وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ پۆلیسی‌ ناحییه‌كه‌، چه‌ند رۆژێك دوای‌ خۆكوشتنی‌ هاوژین، ئاشكرایانكرد، كه‌ خوشكه‌كه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بووه‌.
پۆلیس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، هاوژین به‌هۆی‌ نه‌خۆشی خوشكه‌كه‌یه‌وه‌ بێتاقه‌ت بووه‌و ‌به‌ ده‌مانچه‌ خۆی كوشتووه‌.
هاوژین، له‌ دایكبوی ساڵی (1997)ه‌ خوێندكاری‌و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ر به‌قه‌زای كه‌لار بووه‌، 145 كم باشووری‌ سلێمانی‌.
پسپۆڕانی ده‌رونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌، هۆكاره‌ ئابوریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌رونییه‌كان به‌ فشار ده‌زانن، كه‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ خۆكوشتن بكه‌وێته‌وه‌، ڕونیشیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خۆكوشتن له‌كوردستاندا هێشتا حاڵه‌ته‌و نه‌بووه‌ته‌ دیارده‌.
به‌ وته‌ی‌ پزشكانی پسپۆڕ ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌نه‌خۆشییه‌ ده‌رونیه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌‌و ‌وا له‌مرۆڤ ده‌كات خۆی بكوژێت، چه‌ند نه‌خۆشییه‌كن له‌هه‌موویان بڵاوتر نه‌خۆشی خه‌مۆكییه‌ كه‌ به‌هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ داده‌نرێت
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ پێویسته‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا نه‌باته‌ به‌ر خۆكوشتن، چونكه‌ ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نییه‌‌و پاشه‌كشێ‌و ڕاكردنه‌ له‌ مه‌یدانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها رونیده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ده‌بێت تاك فێری خۆڕاگری بكرێت‌و به‌رده‌وام به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێت، پێشیانوایه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگه‌كان ده‌بنه‌وه‌ سه‌ركه‌وتووده‌بن له‌ ژیاندا.
حاڵه‌ته‌كانی‌ خۆكوشتن له‌ كوردستان جۆراو جۆرن، كه‌ زۆرێكیان په‌یوه‌ندییان به‌ دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه‌وه‌ هه‌یه‌. هه‌ندێك له‌ حاڵه‌ته‌كان له‌رێگه‌ی‌ خۆخنكاندنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن، هه‌ندێك له‌ رێگه‌ی‌ خۆسوتاندنه‌وه‌و هه‌ندێكیشی له‌ رێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌ك‌و ده‌رمانه‌وه‌.
سامان شێخ ئه‌نوه‌ر، پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌ ده‌روونییه‌كان، ‌وتی‌ »له‌كوردستاندا خۆكوشتن هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردی‌ دانیشتوانی‌ كوردستان بكه‌ین به‌ وڵاتانی‌ دیكه‌، ئه‌وا خۆكوشتن له‌ئاستێكی‌ زۆر نزمدایه‌».
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، خۆكوشتن ده‌كرێت به‌دوو جۆره‌وه‌ یه‌كێكیان خۆكوشتنی‌ پلان بۆ داڕێژراوه‌، ئه‌ویتریان  خۆكوشتنی‌ هه‌ڵه‌شه‌ییه‌.
سامان ‌وتی‌ »پلان بۆ داڕێژراو زۆر له‌ئه‌نجامی‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كانه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌هۆی بوونی‌ فشارێكی‌ به‌رده‌وامه‌وه‌ ڕووده‌دات، به‌ڵام هه‌ڵه‌شه‌ییه‌كه‌ زیاتر له‌ناو گه‌نجاندا بڵاوتره‌، به‌تایبه‌تی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 20ساڵ».
ئه‌و پزیشكه‌ ده‌روونییه‌ هۆكاره‌كانی‌ خۆكوشتنی‌ بۆ فاكته‌ره‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ئالوده‌بوون به‌ مادده‌هۆشبه‌ره‌كان گه‌ڕانده‌وه‌.
وتی »ئه‌و خۆكوژییانه‌ی‌ له‌كوردستاندا هه‌یه‌، زیاتر له‌جۆری هه‌ڵه‌شه‌ییه‌، هه‌روه‌ها له‌ وڵاتانی‌ تر خۆكوشتن له‌ناو پیاواندا زیاتره‌، به‌ڵام له‌كورستاندا زیاتر ژنانن ئه‌وه‌ش بۆ فاكته‌ره‌ خێزانیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌».
له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا له‌گه‌ڕه‌كی‌ به‌ختیاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 27ساڵ به‌ده‌مانچه‌ خۆی كوشت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی به‌ختیاری‌ به‌ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌و ژنه‌ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ خۆی كوشتووه‌.
به‌ وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌و ژنه‌ ده‌رچووی‌ په‌یمانگای‌ ته‌ندروستیه‌و دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ دادوه‌ری‌ پزیشكی‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ به‌هۆی فیشه‌كێك كه‌ خۆی به‌خۆیه‌وه‌، ناوه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
هادی‌ ئه‌مین، توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ڕونیكرده‌وه‌، خۆكوژی دیارده‌یه‌كی ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له‌ هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ند حاڵه‌تێكی (خۆكوژی) روویداوه‌.
وتی »هۆكاره‌كانی خۆكوژی هه‌رچییه‌ك بن، ئێمه‌ پێویستمان به‌دوو ئاستی چاره‌سه‌ر هه‌یه‌، یه‌كه‌میان: چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری،  دووه‌م: چاره‌سه‌ری ده‌روونی تاك‌و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی له‌ ژیان‌و كێشه‌كان».
ئه‌و توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، به‌پێویستی ده‌زانێت، هه‌ركات كه‌سێك بیری خۆكوژی به‌مێشكیدا هات ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆر‌و دڵسوز قسه‌بكات‌و ده‌توانێت سه‌ردانی پسپۆری ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بكات، به‌مه‌به‌ستی داواكردنی یارمه‌تی یان له‌گه‌ڵ هاوڕێ دڵسۆزه‌كانی خۆیدا، به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێت،
وتی »پێویسته‌ تاك بیر له‌وه‌بكاته‌وه‌، كه‌ به‌خۆكوشتنه‌كه‌ی كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات‌و خزم‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی توشی خه‌م‌و په‌ژاره‌ی گه‌وره‌ ده‌كات».
له‌ناوپرسه‌كه‌ی روقیه‌دا كه‌س‌وكارو دراوسێكانی‌ جه‌ختیان له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌، كه‌ روقیه‌ كچێكی‌ بێكێشه‌ بووه‌، چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌، هه‌ستیان به‌بێ تاقه‌تی‌ ئه‌و كردبوو، به‌ڵام سه‌رسوڕمانی‌ خۆشیان له‌و روداوه‌ ده‌رده‌بڕن‌و هه‌رگیز گومانیان بۆ ئه‌و نه‌بردووه‌، ده‌ستی‌ بچێته‌ خۆی‌.
دایكی‌ روقیه‌ له‌كاتی‌ پرسه‌ی‌ كچه‌ جوانه‌ مه‌رگه‌كه‌یدا، قاچه‌كانی‌ له‌گه‌ڵی‌ نه‌ده‌هاتن‌و ده‌گریاو ده‌یگوت «چی‌ بووه‌؟» ئه‌و په‌شۆكابوو له‌بینینی دوا دیمه‌نی‌ كچه‌كه‌ی‌ كه‌ به‌ پانكه‌ی‌ ماڵه‌كه‌یدا خۆی هه‌ڵواسیبوو.
روپاكی‌ براژنی‌ روقییه‌، به‌گریانه‌وه‌ قسه‌ی‌ ده‌كردو ده‌یوت »به‌ر له‌ روداوه‌كه‌، چه‌ند كه‌س له‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌ماندا مردبوو هه‌مووی‌ ده‌ژمارد، به‌ڵام ئێستا روقیه‌ ڕۆشت‌و له‌بری‌ خۆی‌ ته‌نها خه‌م‌و یادگارییه‌كانی‌ بۆ جێهێشتین».
 
هاوده‌م عه‌تا، به‌شداری له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته‌دا كردووه‌
جيهاد جةلال

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net