❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له ‌پێشوازى مانگى رِه‌مه‌زاندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-05 03:18:37

islamhouse
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2010-12-16
په‌یامه‌كان: 24
WindowsXPFirefox

له ‌پێشوازى مانگى رِه‌مه‌زاندا

له ‌پێشوازى مانگى رِه‌مه‌زاندا





   رِه‌مه‌زان مانگى رِه‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی په‌روه‌ردگاره‌ بۆ مرۆڤایه‌تى ،مانگێكه‌ ره‌حمه‌ت تیایدا فراوانتره‌و به‌ڵێنێكى زۆرى له‌سه‌ر دراوه‌ ،ده‌روازه‌ى زیاترى ره‌خساندوه‌ بۆ ته‌وبه‌كردن وپه‌شیمان بونه‌وه‌ له‌كرداره‌كانى رِابروو،به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر مرۆڤیك مانگى رِه‌مه‌زانى به‌عیباده‌ت زیندووكرده‌وه‌ ورِۆژانه‌ى به‌زیكرو یادى په‌روه‌ردگار به‌رِێ كرد و چاوه‌رِێى ئه‌جرو پاداشتى له‌خواوه‌ندى میهره‌بان كرد، ئه‌وا خواى گه‌وره‌ له‌گوناهى رِابردووى خۆش ده‌بێت، وئه‌گه‌ر شه‌وانى قه‌درى زیندوورِاگرت و زیكرو یادى په‌روه‌ردگارى تێداكرد  دیسانه‌وه‌ گوناهه‌كانى رِێژنه‌ى رِه‌حمه‌ت پاكیان ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاداشتى خیرى شه‌وى قه‌دردا.

به‌رِێزان هه‌موو به‌ندایه‌تیه‌كانى تر بۆ خۆته‌ ته‌نها ئه‌م به‌ندایه‌تیه‌ نه‌بێت بۆ په‌روه‌ردگاره‌ ،بزانه‌ چۆن ئه‌نجامى ئه‌ده‌یت ،چی پێشكه‌ش ئه‌كه‌یت ،هه‌وڵ بده‌  جوانترینى كرداره‌كانت  بكه‌ره‌ مه‌شخه‌ڵ، رازاوه‌ ترینى وشه‌كانت به‌كار بهێنه‌ نمونه‌ى ئه‌ده‌ب به‌ له‌گوفتاره‌كانتدا،له‌پاكترینى داهاته‌كه‌ت ببه‌خشه‌ شایسته‌ترینى كه‌سی بۆ بدۆزه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ى لێره‌ داپێویسته‌ هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین ویادى خۆم به‌رِێزتانى بهێنمه‌وه‌ بریتیه‌ له‌م سه‌رنجانه‌:

١‌-      نیعمه‌ته‌كانى په‌روه‌ردگار له‌ژماره‌نایه‌ن به‌سه‌رمانه‌وه‌ ،پێویستیان به‌شوكرانه‌ هه‌یه‌،پێویستیان به‌سوپاس هه‌یه‌،  پێویستیان به‌ دیارى هه‌یه‌،ده‌ى رِه‌مه‌زان بكه‌ره‌ جوانترین ده‌سته‌گولى دیاریت، به‌جوانترین شێوه‌ بیرازێنه‌وه‌، ئاماده‌سازیه‌كى شایسته‌ى بۆبكه‌،هه‌وڵبده‌ ورده‌كارى باشی تیادابكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ى جوانترین خه‌ڵات ودیارى تیاداوه‌رگریت كه‌ره‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگارى جیهانیانه‌.

٢‌-     له‌م مانگه‌دا په‌روه‌ردگار ده‌رگاى ره‌حمه‌تى خستۆته‌ سه‌ر پشت بۆ برِواداران، رِه‌حمه‌تى زیاترى تیا ده‌بارێنێ به‌سه‌ربه‌نده‌كانیدا،ده‌ى تۆش تاپێت ده‌كرێت ده‌ستت باكراوه‌بێت  درێغى مه‌كه‌ ده‌وروبه‌رت نه‌دارى زۆره‌، زۆرن ئه‌وانه‌ى له‌م مانگه‌دا شێوى به‌ربانگ و پارشێویان نى یه‌ ، هه‌وڵبده‌ توانات بخه‌ره‌كار ده‌سته‌كانت بكه‌ره‌وه‌، دڵنیابه‌ ده‌به‌رامبه‌ر به‌ڵكو سه‌د برامبه‌رو زیاتریش وه‌رى ده‌گریته‌وه‌، هیمه‌تێك بكه‌، فرسه‌تێكه‌ ساڵى جارێكه‌ دڵنیا نه‌بیت ده‌گه‌یته‌ ساڵێكى تر یان نا، ناسۆرى ونه‌هامه‌تی وده‌ردى سه‌ریه‌كانى ژیان بواریان بۆ هیواى درێژ نه‌هێشتۆته‌وه‌.

٣‌-     خۆشه‌ویستى و گرێدانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى ئه‌ركێكى ترى سه‌رشانى برِوادارانه‌، ئیراده‌ى به‌هێزى ده‌وێ، پێ له‌ نه‌فس نانى ده‌وێ  مل ملانێى ده‌وێ له‌گه‌ڵ ئاره‌زوه‌كاندا،ژیری بكه‌ره‌ خاوه‌نى برِیار نه‌ك ئاره‌زوو، بیرت له‌ئاینده‌بێت پاش مردن په‌شیمان ده‌بیه‌وه‌ ،دادى ئه‌ورِۆژه‌ به‌فریاى كه‌س ناكه‌وێ،ئه‌ورِۆ رِۆژى مل ملانێیه‌كى به‌هێزه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زوه‌كاندا،قاچى رِه‌ش وسپى له‌بوگاردا ده‌رده‌كه‌وێت، هیمه‌تى ده‌وێ ئیراده‌ی ده‌وێ فیداكارى وله‌خۆبوردنى ده‌وێ،ئه‌مرِۆ فرسه‌ته‌ له‌مێژه‌ پێشینان فه‌رمویانه‌ كارى ئه‌مرِۆ مه‌خه‌ره‌ سبه‌ینێ.

ئاماده‌كردنی/ عه‌دنان نوری

وه‌ڵاتی سودان ـ خه‌رتوم

٢/٨/٢٠١٠



بابه‌ته‌که‌ت گواسترایه‌وه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن islamhouse (2010-08-05 05:22:17)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-05 07:37:14

pishtiuan
خونچەی نوێ
شوێن: soran
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-27
دواترین سه‌ردان: 2010-08-07
په‌یامه‌كان: 28
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: له ‌پێشوازى مانگى رِه‌مه‌زاندا

جزاك الله خيرا - بارك الله فيك

Kurdzhin
http://www.kurdup.com/uploads/c7882b5ec9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-05 08:12:40

Kchi Pashay Faransa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-21
په‌یامه‌كان: 485
WindowsXPSafari

Re: له ‌پێشوازى مانگى رِه‌مه‌زاندا

جزاك الله خيرا - بارك الله فيك
یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت برای به‌رێزم هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌م کاره‌ جوانانه‌

Kurdzhin

Bir arkadaşım arkadaşına ne zaman 
düşmüş siz olduğunuz kadar size alır bir
yere, bir ses, ısınıyor olan bir karşılama
♥ ses geceleri bir

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-17 14:39:20

islamhouse
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2010-12-16
په‌یامه‌كان: 24
WindowsXPFirefox

Re: له ‌پێشوازى مانگى رِه‌مه‌زاندا

سوپاستان ده‌كه‌م ، دواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ تاعه‌تی هه‌موو لاێكمان قه‌بول بكات...هه‌ر شاد وكامه‌ران بن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن islamhouse (2010-08-17 14:39:57)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net