❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شیعرێکی شاعیر (نالــی).

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-07 07:03:26

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

شیعرێکی شاعیر (نالــی).

له‌دڵدا ئاته‌شی عیشقت بڵێسه‌ی میسلی ته‌ندووره‌
شه‌تی ئه‌شکم نه‌بێ مانیع، ده‌سووتێم ده‌بمه‌ کۆی نووره
‌(1)
به‌ناری عیشق و ئاوی دڵ، جه‌سه‌د وه‌ک حه‌زره‌تی موسا
ته‌ریقی: به‌حری فیرعه‌ون و، ره‌فیقی: ئاته‌شی تووره
‌(2)
ده‌چێ بۆلای ڕه‌قیب، خۆشه‌، وه‌لێ ئه‌وداغه‌ کوشتوومی
له‌کن ئه‌و چه‌نده‌ مه‌جبووره‌، له‌لای من چه‌نده‌ مه‌غرووره
‌(3)
په‌یامت هاتو په‌یکت رۆی، خه‌یاڵم نارد و نه‌یگه‌ییێ
ره‌سوولم که‌وته‌ ڕێ، گرتی، هێنای وه‌ک ئاگره‌ سووره
‌(4)
که‌دیتم شه‌کڵی سه‌د ره‌نگی، گوتم بابایی عه‌ییاره‌
که‌بیستم له‌فزی بێده‌نگی، گوتم شه‌یپووری شاپووره
(5)
گوتم:راستی سه‌با هه‌ڵسه‌! گوتی: مه‌شره‌ب موخالیفیه‌
گوتم: نارێ، گوتی: بایه‌،گوتم: ئه‌وجێ، گوتی دووره
‌(6)
گوتم:قوربانی تۆ من بم، گوتی: قوربانی تۆ سه‌گ بێ
گوتم: شیشه‌ی دڵم ناتوێ، گوتی: بۆچیمه‌؟ مه‌کسووره
‌(7)
خــه‌رابــاتی دڵی ((نالی)) مه‌فه‌رموو خاڵییه‌، نایـه‌م!
به‌مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م، چاوم! به‌زیکرت به‌یتی مه‌عمووره‌...
(8)
-------------------------------------------------------------
(1)
واته‌: دووشتم تیا کۆبوونه‌ته‌وه‌ که‌ دژی یه‌کن و پێکه‌وه‌ ناگونجێن، به‌هۆی به‌ربه‌ره‌کانێی یه‌کتری کردنی ئه‌ودوانه‌وه‌ ماوم، ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌کێکیانم تیادا بوایه‌ ئێستا فه‌وتابووم. ئه‌ودووانه‌ یه‌کێکیان ئاگری عه‌شقه‌که‌ته‌ که‌ ته‌نوورێکی له‌ دڵما ناوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویشیان ده‌ردی دووریته‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌گریم. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی دووه‌هه‌میان نه‌بوایه‌ که‌ که‌مێک تینی ئه‌ویان دا ئه‌مرێنێته‌وه‌، ئه‌سووتام وئه‌بوومه‌ کۆی نووره‌...

(2)
واته:‌به‌م ئاگری عه‌شقه‌ و به‌م ئاوی چاوه‌ که‌ له‌قووڵایی دڵمه‌وه‌ هه‌ڵئه‌قوڵێ، لاشه‌م وه‌ک حه‌زره‌تی موسای لێ هاتووه‌، ئه‌بێ به‌سه‌ر جۆگای فرمێسکی خۆیا بپه‌ڕێته‌وه‌ که‌ وه‌ک به‌حره‌که‌ی فیرعه‌ون وایه‌ و، له‌گه‌ڵ ئاگری ده‌روونیا بگه‌رێ که‌وه‌ک ئاگره‌که‌که‌ی کێوی توور وایه‌.
(3)
واته‌:قه‌د ناکا ، ناخۆش نییه‌ یار ئه‌چێ بۆلای به‌دکار و سه‌ری لێ ئه‌دا، ئاره‌زووی خۆیه‌تی. به‌ڵام من داخی ئه‌وه‌ کوشتوومی که‌وا چه‌ند لای ئه‌و ناچار و مه‌جبوور و مل که‌چه‌ و وه‌ک بڵێی ئه‌م موحتاجی ئه‌و بێ،که‌چی ئه‌گه‌ر جارێک بێته‌ لای من، ئه‌وه‌نده ‌له‌خۆی باییه‌ و فیزم به‌سه‌ردا ئه‌کا!
(4)
هه‌واڵت هات که‌ چوویته‌ لای به‌دکار یا به‌دکار هاتووه‌ته‌ لای تۆ و، فروستاده‌که‌ت که‌ به‌دکار خۆی بوو که‌ هه‌واڵه‌که‌ی پێگه‌یاندم، گورج وه‌ک جنۆکه‌ ڕای کرد. منیش خه‌یاڵم نارد به‌دوایا، واته‌ که‌وتمه‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌مه‌ چۆن وا تۆ ڕێگای ئه‌و ئه‌ده‌ی بتبینێ، به‌ڵام خه‌یاڵ کول بوو، نه‌گه‌یشت به‌وه‌ له‌ ڕازی ئه‌م ڕوداوه‌ بگا. ناچار بووم هه‌ناسه‌ی گه‌رم و ئاگراوی و به‌ سۆزی خۆم به‌دوادا هه‌ڵکێشا، ئاهی هه‌ناسه‌که‌م ئه‌وه‌نده‌ تووند و تیژ بوو هێنای.
(5)
واته‌: که‌شێوه‌ی سه‌د ره‌نگیم دی، وتم ئه‌مه‌ بابای عه‌یاره (که‌  وه‌ک له‌ ئه‌فسانه‌دا ئه‌یگێرنه‌وه‌ کابرایه‌ک بووه‌ له‌ده‌سته‌ و دائیره‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدوونیدا، ئاره‌زووی له ‌کێ بووبێ بچێته‌ شێوه‌یه‌وه‌، چووه‌ته‌ شێوه‌یه‌وه‌)،چۆن ئاره‌زوو بکا وا خۆی ئه‌گۆرێ، بۆیه‌ش توانیویه‌تی جێی خۆی له‌دڵی یاردا بکاته‌وه‌. که‌دیتیشم ده‌م ئه‌جووڵێنێته‌وه‌ و هیچیش ناڵێ، وتم ببێ و نه‌بی ئه‌مه‌ که‌ڕه‌ناکه‌ی شاپووره‌(شه‌یپوور:ئاله‌تێکی مۆسیقایه‌ فووی پیا ئه‌کرێ).
(6)
واته‌: به‌به‌تکارم وت به‌م (به‌یانی)یه‌ (راست) به‌ له‌گه‌ڵم ، وتی: ئاره‌زووم (موخالیف)ی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵت‌ راست بم‌. وتم: که‌واته‌(ئاگر)ی باسی په‌یوه‌ندی خۆت و یار بنێ به‌جه‌رگمه‌وه‌، وتی: (با)یه ‌و ئاگره‌که‌ به‌هه‌موو لایه‌کا بلاو ئه‌کا. وتم: که‌واته دوور که‌وه‌‌ره‌وه‌ له‌یار بامن بگه‌مه‌ (ئه‌وج)ی به‌خته‌وه‌ری، وتی: ئه‌وه‌ش (دوور)ه‌... یاخوود که‌دیم به‌دکار وه‌ک شه‌یپووری شاپوور وایه‌. وتم: مه‌قامێکی (راست) و ( سه‌با)م بۆ لێده‌، وتی: ئاره‌زووم له‌ مه‌قامی (موخالیف)ه‌. وتم: مه‌قامی (ئاته‌ش)م بۆلێده، وتی‌: ئێستا کاتی مه‌قامی (باد)ه‌ و (باد) و (ئاته‌ش)یش ناکه‌ونه‌یه‌ک. وتم: مه‌قامی (ئه‌ج)م بۆلێده‌. وتی:مه‌قامی( ئه‌وج) مه‌قامێکی دووره‌ و نایگه‌یتێ.
(ئه‌م دێره‌ به‌ دوو واتا لێکدراوه‌ته‌وه‌)
(7)
واته‌: به‌یارم وت: به‌قوربانت بم، که‌چی ئه‌وه‌نده‌ دڵ ره‌ق بوو، دڵی شکاندم و له‌وه‌ڵاما وتی: سه‌گ به‌قوربانت بێ... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ده‌ستبه‌رداری نه‌بووم و پێشنیارم کرد که‌ شووشه‌ی دڵمی بده‌مێ، بچێته‌ ناوی و رازی بێ به‌ خۆشه‌ویستی له‌ دڵما جێ گیر ببێ، به‌ڵام قایل نه‌بوو، وتی: تۆ دڵت شکاوه‌ و منیش ناچمه‌ ناو دڵی شکاوه‌وه‌.
(8)
واته‌: چاوه‌که‌م! پێم مه‌فه‌رموو دڵت شکاو و وێرانه‌یه‌ و خاڵیه‌ نایه‌م تیا دانیشم، به‌مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م به‌ یادی تۆ ئاوه‌دانه‌ هه‌رگیز یادی  تۆی لێ نابڕێ. ئیتر چۆن ئه‌توانی به‌ وێرانه‌ی ناوببه‌ی.

**************************************************************
سه‌رچاوه‌: دیوانی نالی
ئاماده‌ کردنی: موسلیـم غـه‌مگین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-07 08:44:07

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPMSIE

Re: شیعرێکی شاعیر (نالــی).

dest xosh bet be rasti sh3reki zor xosh her sarkew to bit le jiyanet

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-07 12:39:28

LaNa HawLery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-10
دواترین سه‌ردان: 2012-05-03
په‌یامه‌كان: 282
WindowsXPMSIE7

Re: شیعرێکی شاعیر (نالــی).

Dastakant xosh bet bo am sh3ra xosha har sarkawtwbit gyana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-07 15:37:01

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: شیعرێکی شاعیر (نالــی).

زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ به‌ژداریه‌کانتان.
نیگار گیان ده‌ستی تۆش خۆشبێت تۆش سه‌رکه‌وتو بیت هاوڕێکه‌م.
لانۆکه‌ به‌ڕێز و گوڵ سوپاس بۆتۆش هاوڕێی ئه‌زیزی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net