.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ڕاپۆرته هه‌واڵه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له‌ئێستادا پلانێك هه‌یه بۆ وشككردنی چه‌ند ڕووبه‌رێكی ده‌ریا، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی به‌هۆی كه‌می زه‌وییه‌وه بۆ نیشته‌جێبوونی نوێ، تووشی دانیشتوانی هۆنگ كۆنگ بووه.
ڕۆژنامه‌ی (ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست) ئاشكرایكرد، له‌ناوبردنی كه‌ناره ئاوییه‌كان به‌ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ نیشته‌جێبوون، به‌گوێره‌ی یاسای پاراستنی كه‌ناره‌كان كه له‌ساڵی (1997) ده‌رچوو قه‌ده‌غه‌كرا.
ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه‌ش له‌ئه‌نجامی تووڕه‌ی‌و ناڕه‌زایی سه‌ریهه‌ڵدا سه‌باره‌ت به‌چوارچێوه‌ی كاری وشككردنی كه‌ناره‌كان به‌ڕووبه‌ری نزیكه‌ی (800) مه‌تر تاده‌گاته ته‌نگه‌به‌رترین خاڵ.
به‌رپرسانی حكومی پلانی وشككردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وه‌ك كه‌ناره‌كان ده‌ده‌ن لهخۆرههڵاتدا، یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌كان وتی:"نهبوونو كه‌می زه‌وی یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه شاره‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، سروشتیشه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌به‌رپرسان بیر له‌وه‌بكه‌نه‌وه خیاری وشككردنی زه‌وی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ناری (ڤیكتۆریا) بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ناتوانین بڵێن ئاڕاسته‌ی سیاسی به‌چ سنورێكی دیاریكراودا ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا".
ڕۆژمامهكه بڵاویشیكرده‌وه، نزیكه‌ی (120.000) سه‌دوبیستویه‌ك هه‌زار كه‌س چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی حكومین له‌شارێكدا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له(7.000.000) حه‌وت ملیۆن كه‌سه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی یاساكه ڕێگری ناكات لهوشككردنی ڕووبه‌رێكی ده‌ریا له‌ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی (هۆنگ كۆنگ)دا، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه پێشتر گه‌رده‌لوولێكی ناڕه‌زایی لێكه‌وتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه پارێزگاری له‌كه‌ناری (ڤیكتۆریا)و ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن داگیركاری به‌ریتانیاوه دهگیرگرابوو بكات.
له‌نێوان ساڵی (1851ـ 1997) نزیكه‌ی (60) شه‌ست كیلۆمه‌تر له‌ئاوی ده‌ریادا له‌ماوه‌یه‌دا وشككرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا ناوچه‌ی كه‌نار له‌سه‌ر هۆنگ گۆنگو نیمچه‌دوورگه‌ی (كۆڵۆن)ه.
(هۆنگ كۆنگ) به‌ڕووبه‌ری (1095) هه‌زارو نه‌ودو پێنج كیلۆمه‌تر دوورگه ده‌وره دراوه، له‌و ڕووبه‌ره‌ش دوورگه‌ی سه‌ره‌كی هۆنگ كۆنگ ته‌نها به‌ڕووبه‌ری (80) هه‌شتا كیلۆمه‌تر چوارگۆشه داپۆشراوه.
radoi nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه