❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وه‌ بیرم دێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-10 11:33:15

chalak
خونچەی نوێ
شوێن: kurdistan/hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-27
دواترین سه‌ردان: 2010-08-11
په‌یامه‌كان: 8
WindowsFirefox

وه‌ بیرم دێ


که‌ ده‌بینم گڕی مۆمێ
که‌ده‌بینم ماه له‌ شه‌وێ
هه‌مو سبه‌ینان که‌ ڕۆژ هه‌ڵدێ
ئه‌من یاری خۆم وه‌بیر دێ
***********
که‌ ده‌بینم دار چنارێ
گوزه‌ر ده‌که‌م له‌ گوڵزارێ
دێته‌ به‌رچاوم سور گوڵێ
دیسان یاری خۆم وه‌بیر دێ
***********
که‌ ده‌بینم شۆخ و شه‌نگێ
نازدارو ناسک دولبه‌رێ
ڕو به‌خاڵ و په‌رچه‌م لارێ
چیبکه‌م یاری خۆم وه‌بیر دێ
***********
که‌ ده‌گه‌ینه‌وه‌ به‌هارێ
که‌ ده‌بینم دوو دڵدارێ
له‌بن دارن بۆ جێژوانێ
ئه‌وکات یاری خۆم وه‌بیر دێ
***********
هه‌مو ڕۆژێ لای ئێوارێ
وه‌ختێ خۆر لێمان ده‌گوزه‌رێ
خه‌م و خه‌فه‌ت دڵم ده‌گرێ
بۆیه‌ یاری خۆم وه‌بیر دێ
**********
شه‌وان دنیا خامۆش ده‌بێ
هه‌موو چاویان چۆته‌ خه‌وێ
ئه‌سرینی من وشک نابێ
چونکه‌ یاری خۆم وه‌بیر دێ
**********
که‌ڕێ ده‌که‌م له‌ شه‌قامێ
ده‌ڕوانمه‌ لا ته‌نیشتێ
یه‌کێ نه‌بێ ده‌ستم بگرێ
یه‌کسه‌ر یاری خۆم وه‌بیر دێ
**********
کۆبینه‌وه‌ ڕۆژی حه‌شرێ
گه‌ر ئه‌وم له‌ ته‌نیشت نه‌بێ
حیسابمان له‌گه‌ڵ یه‌ک نه‌بێ
له‌وێش یاری خۆم وه‌بیر دێ
***********
که‌ جار جاره‌ بای شه‌ماڵ دێ
په‌لکی داران پێی ده‌له‌رزێ
که‌ لادا په‌رچه‌می یه‌کێ
حه‌تمه‌ن یاری خۆم وه‌بیر دێ
***********
ڕه‌نگه‌ به‌عزێ که‌س باوه‌ڕی وابێ
ئه‌م قسانه‌ی من دور له‌ ڕاستی بێ
ئه‌مما ئه‌زیزم گه‌ر گوێت له‌من بێ
ئه‌تۆش یاری خۆت دایم له‌بیر بێ

(چالاک)




له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-10 11:42:56

nali_21
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-14
دواترین سه‌ردان: 2013-05-12
په‌یامه‌كان: 268
WindowsXPMSIE7

Re: وه‌ بیرم دێ

DAST XOSH BREZ ZOR JWANA

Kurdzhin
کاتێک من لەدایک بووم دەگریام وخەڵکی بۆم دەکەنی

ئێستە من مردوومەو پێ دەکەنم وخەڵکی بۆم دەگرین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-10 13:16:18

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPMSIE

Re: وه‌ بیرم دێ

desr xosh bet gyane be rasti honrawaeki xosh her sarkew to bit

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-10 16:18:25

chalak
خونچەی نوێ
شوێن: kurdistan/hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-27
دواترین سه‌ردان: 2010-08-11
په‌یامه‌كان: 8
WindowsFirefox

Re: وه‌ بیرم دێ

swpas bo ewae gwl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net