.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













فه‌لسه‌فه‌چییه؟
به‌درێژایی مێژوو زۆر له‌زانایان وشه یان واژه‌ی فه‌لسه‌فه‌یان به شێوه‌ی جیاواز پێناسه‌كردووه. ره‌نگه وشه‌ی پێناسه‌ش لێره‌دا زۆر پرِبه‌پێست نه‌بێت بۆ ناساندنی ئه‌م زانسته‌قووڵه، به‌ڵام هه‌ر چۆنیك بێت، پێناسه‌كردنی زانستی فه‌لسه‌فه‌كه‌له (Greek Wikipedia) دا به‌زمانی یۆنانی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
"فه‌لسه‌فه "Philosophy" یان "Philosofia" له‌دوو وشه‌ی لێكدراوی (Philo-) واته"خۆشه‌ویستی"
و (-sofia) واته"ئاوه‌ز یا عه‌قڵ" پێك هاتووه‌كه‌له‌زمانی یۆنانی كۆنه‌وه‌وه‌رگیراوه
شاره‌زا و مێژوناس و فه‌یله‌سوفه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان که قۆناغێکی تابیه‌تی و سه‌رده‌مێکی دیاری کراو هه‌یه که تیایدا فه‌لسه‌فه له‌دایک بووه،به‌ڵام سه‌رده‌م و شوێنه‌که کامه‌یه؟ئه‌وان له‌وه‌ڵامدا ئه‌بن به دوو به‌شه‌وه دوو ڕای جیاواز هه‌یه؟
به‌شی یه‌که‌م: له‌ئه‌رستۆوه ده‌ست پێده‌کات له‌و باوه‌ڕه‌دان له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زاین له یۆنان هاتۆته کایه‌وه وه تالیس یه‌که‌م فه‌یله‌سوف بووه.
به‌شی دووه‌م ده‌ڵێن :له (دیوجین لایرتۆس)ه‌وه یه که‌ده‌ڵێن :فه‌لسه‌فه له‌باوه‌ش و ئامێزی شارستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا چرۆی کردووه.......
راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كه فه‌لسه‌فه له‌ناخی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و له‌بوونی مرۆڤ ده‌دوێ. هه‌ر ئه‌وه‌یش ئه‌م واتایه‌ی زۆر به‌هێز كردووه.شیشه روون له زمانی فیتاگۆرسه‌وه ده‌ڵێت.خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه له‌وکه‌سانه ده‌چن که له‌یاریه‌کانی ئۆڵه‌مپیاتدا به‌شداری ده‌که‌ن ئه‌کرێن به سێ به‌شه‌وه
به‌شێکیان له‌یاریه‌کاندا به‌دوای پایه‌و شکۆدا ئه‌گه‌ڕێن به‌شی دووه‌میان هه‌موو مه‌به‌ستێکیان پاره کۆکردنه‌وه‌یه به‌شی سێهه‌میان ئه‌مه‌نه‌ی به‌لاوه گرنگ نیه ته‌نیا مه‌به‌ستی شت زانینه هه‌موو هه‌وڵێکیان بۆ شت زانینه ئه‌مانه فه‌یله‌سوفن
مرۆڤێكی فه‌یله‌سووف ته‌نها باس له‌چۆنیه‌تی راستیه‌كانی سه‌رده‌م ناكات، به‌ڵكوو به‌دوای كۆمه‌ڵه وه‌ڵامێكی وورد تردا ده‌گه‌رِێ كه‌ئایا ئه‌م راستیانه ده‌یانتوانی به‌چ شێوه‌یه‌كی تر بهاتنایه‌ته گۆرِ.
فه‌لسه‌فه‌به‌گشتی له شه‌ش لق پێك هاتووه:
میتا فیزیک:
لۆژیک
تیۆری زانین
ئاکار
ئیستاتیک
سۆفیزم
سه‌رچاوه په‌رتوکی سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان:خاوه‌نی د.حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی
ئاماده‌کردنی سورێن
تایبه‌ت به‌کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه