❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاوێك دوو كوڕی خۆی پێشكه‌شی ناسلی ده‌كات …

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-23 19:19:51

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

پیاوێك دوو كوڕی خۆی پێشكه‌شی ناسلی ده‌كات …

له‌یه‌ك مانگدا زیاتر له‌ 700 كوڕ نامه‌یان بۆ ناسلی ناردوه‌

ناسلی به‌ وروژێنه‌رترین قوتابی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ناسرێته‌وه‌، ئه‌و ته‌نیا مانگێكه‌ كلیپی گۆرانی (به‌قسه‌م كه‌) ـی له‌كه‌ناڵه‌كان بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كان پێشئه‌وه‌ی گوێیان له‌ده‌نگی ناسلی بێت، گرنگیه‌كی زۆریان پێداوه‌ و تائێستا زۆرترین هه‌واڵی له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ناو كچه‌ قوتابییه‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیردا، ته‌نیا ناسلی خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، كه‌ له‌ساڵی 1989 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه‌ و له‌ته‌مه‌نی منداڵیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی خۆی كوردستانیان جێهێشتوه‌ و ئێستا له‌وڵاتی سوید نیشته‌جێن، به‌ڵام روخساری ئه‌و له‌كچه‌ كورد ناچێ، درێژ و ڕه‌شتاره‌ی و چاو سه‌وزه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر وروژێنه‌ره‌، كه‌ ته‌نیا یه‌ك مانگ له‌ده‌ركه‌وتنیدا له‌هه‌موو شوێنێكی كوردستاندا باسی لێوه‌ ده‌كری، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر گرنگیه‌كی زۆرتری پێداوه‌، یه‌كێك له‌و گرنگیانه‌ش، گۆرانییه‌كی بۆ شاره‌كه‌ی ناسلی دروست كردووه‌، كه‌ هه‌ولێره‌.

"نانا كوڕه‌ سه‌یری تۆ ناكه‌م.. گه‌ر هه‌ولێریی نه‌بی... لاچۆ من شووت پێناكه‌م". ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌تێكستی گۆرانییه‌كه‌، كه‌ ناسلی دیسانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وروژێنه‌ر له‌گۆرانییه‌كه‌دا خۆی ده‌رخستوه‌، هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر كه‌ له‌ڕێگه‌ی (ناسلی) ـه‌وه‌ ئه‌و گۆرانییه‌ی پێشكه‌ش به‌كوڕانی هه‌ولێر كردووه‌، له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی گۆرانییه‌كه‌ش، هه‌ڵكه‌وت ده‌ڵێت "دیاره‌ ژیان به‌سه‌ربردن له‌هه‌ر جێگایه‌ك خاترانێك له‌لات دروست ده‌كات، به‌كارهێنانی ناوی هه‌ولێر له‌خۆشه‌ویستی منه‌ بۆ شاری هه‌ولێر و دانیشتوانه‌كه‌ی، دواتر هونه‌رمه‌ند ناسلی خه‌ڵكی هه‌ولێره‌ و وه‌ك ته‌نزێك بۆ به‌كارهێنانی ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ری، كوڕه‌ هه‌ولێرمان به‌كارهێنا، تێكسته‌كه‌م نووسی، دواتر میلۆدیم بۆی دانا، بێگومان ناسلی خۆشی پێی خۆش بوو". هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێشتر بیرۆكه‌ی دروستكردنی گۆرانییه‌كی له‌مشێوه‌ی هه‌بووه‌، ده‌ڵێت "هه‌ندێجار كار پێش وه‌خت له‌بیری مرۆڤ ئاماده‌ ده‌بێ، هه‌ندێجاریش كاره‌كته‌ری هونه‌رمه‌نده‌كه‌ بیرۆكه‌ دروست ده‌كات، بۆ نموونه‌ كاره‌كته‌ری (ده‌شنێ) هه‌میشه‌ خۆلقێنه‌ری باشه‌ بۆ كاره‌كانی من، چونكه‌ بۆ خۆی پڕه‌ له‌فه‌نتازیا".

پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 25/6/2010 له‌ نافوره‌ تازه‌كه‌ی ده‌ڵالخانه‌ی بازاڕی شاری هه‌ولێر، خه‌ڵكێكی زۆر كۆببوونه‌وه‌ و بازنه‌یه‌كی فراوانیان دروستكردبوو، ناسلی گووته‌نی "ده‌تگۆ زێڕه‌ك كه‌تیه‌، ئه‌و هه‌موو عاله‌مه‌ خڕببوونه‌وه‌". ئه‌وه‌ ناسلی بووه‌، له‌ناو بازنه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌دا به‌ قات و پانتۆرێكی سپی، دانسی ده‌كرد و گۆرانی "نانا كوڕه‌ سه‌یری تۆ ناكه‌م.. گه‌ر هه‌ولێریی نه‌بی... لاچۆ من شووت پێناكه‌م"ـی كلیپ ده‌كرد، ئه‌و له‌ناو ئاپوره‌ی خه‌ڵك و له‌به‌رچاوی پێنج سه‌د پیاو له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌ (هه‌ولێریی) ـه‌كه‌یدا خۆی باده‌دا، ئه‌و ڕۆژه‌ ناسلی وه‌ك یه‌كه‌مین كچی كورد ناوی خۆی تۆماركرد، كه‌ له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر و تێكه‌ڵ به‌خه‌ڵكانێكی ساده‌ و دوور له‌هونه‌ر، گۆرانی گوت و دانسی كرد، له‌و باره‌یه‌وه‌ ناسلی ده‌ڵێت "سه‌ره‌تا كه‌مێك شه‌رمم كرد، دواتر راهاتم، كه‌ ته‌واوبووم به‌زه‌حمه‌ت توانیم بچمه‌ ناو سه‌یاره‌كه‌، خه‌ڵكه‌ زۆر زۆر بوون، هاتنه‌ پێشه‌وه‌ وێنه‌م له‌گه‌ڵ بگرن و ده‌یانویست قسه‌م له‌گه‌ڵ بكه‌ن، له‌كاتی كلیپكردندا كه‌ گوێیان له‌ وشه‌ و میلۆدیی گۆرانییه‌كه‌ بوو، زۆر خۆشحاڵ بوون".

عوسمان قادر ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌ و له‌بازاڕی ده‌ڵالخانه‌ قاتی پیاوان ده‌فرۆشێت، ئه‌و له‌كاتی وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌ی ناسلی له‌وی بووه‌ و ده‌ڵێت "خۆی كچه‌كه‌ زۆر جوان بوو، دانس و گۆرانییه‌كه‌ش جوان بوون، وه‌ڵڵا هه‌موو شتێكی ئه‌و كچه‌ جوان بوون، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش خه‌ڵكه‌كه‌ لێی كۆببوونه‌وه‌ شتێكی زۆر جوان و سه‌یر بوو، چونكه‌ له‌كوردستان رووینه‌داوه‌ له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر كچێك گۆرانی بڵێ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌ تێكه‌ڵ بێت و دانس بكات، له‌هونه‌ری كوردیدا قه‌ت شتی وا رووینه‌داوه‌، زۆر حه‌زده‌كه‌م جارێكی دی ئه‌و كچه‌ ببینمه‌وه‌ و پێی بڵێم: به‌ڕاستی ئازای، حه‌ق وایه‌ ئه‌و نافوره‌ به‌ناوی ئه‌و كچه‌ بكری".

بێوار عه‌بدوڵڵا، 23 ساڵ، له‌نافوره‌ نوێكه‌ی ده‌ڵالخانه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌فرۆشێت و ئه‌ویش ده‌ڵێت "سه‌ره‌تا وامانزانی ئه‌و كچه‌ ئینگلیزه‌، به‌ڵام كه‌ گۆرانییه‌كه‌ی گوت، ئینجا زانیمان كورده‌، زۆر جوان دانسی ده‌كرد، ڕاستی هه‌موو ماندووبوونی ئه‌و ڕۆژی خۆم له‌بیرچوو"، ئه‌و گه‌نجه‌ كه‌ زۆر حه‌زی كردووه‌ وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بگری، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌، ده‌ڵی "خه‌ڵكی زۆر كۆبوویه‌وه‌، نه‌یانهێشت لێی نزیك بمه‌وه‌، به‌ڵام ئافه‌رین بۆ ئه‌و كچه‌، له‌ناو چوار سه‌د پیاودا شه‌رمی نه‌كرد، هه‌م ئیشه‌كه‌ی خۆی كرد و هه‌میش دڵی ئێمه‌ی خۆشكرد، وابزانم ده‌یگوت: كوڕی هه‌ولێری تامیان خۆشه‌".

مام ره‌سووڵی 58 ساڵ، ته‌نیا له‌ دووره‌وه‌ دانسه‌كه‌ی ناسلی بینیوه‌، ده‌ڵێ له‌به‌ر هات و هاواری خه‌ڵك گوێم له‌گۆرانییه‌كه‌ نه‌بوو، به‌ڵام كچه‌كه‌ زۆر خوێن شیرین و بێشه‌رم بوو، مام ره‌سول ئه‌وه‌شی گوت "مادام ئه‌و كچه‌ خه‌ڵكی هه‌ولێره‌ و كوڕێكی هه‌ولێریشی ده‌وێت، من دوو كوڕی بێژنم ماوه‌، یه‌كێكیان حه‌لاقه‌ و ئه‌ویتریان قوتابیه‌، كامه‌ی ده‌وێت پیرۆزی بێ و ماره‌بڕیان ده‌كه‌م".

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناسلی له‌كوردیدا ئه‌روا ئاسان نییه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و له‌ناو بازاڕێكدا سه‌مای كردووه‌، كه‌ خه‌ڵكانی كاسب و ته‌مه‌ن جیاوازی تێدایه‌، هه‌ربۆیه‌ كه‌ له‌به‌ساڵاچوویه‌كی بازاڕه‌كه‌مان پرسی، ئه‌و كچه‌ت بینی؟ رات چۆن بوو؟ ئه‌و به‌تۆڕه‌ییه‌وه‌ گوتی "من قسه‌ له‌سه‌ر مه‌وزوعێكی واناكه‌م، جاران هه‌ولێر وانه‌بوو، ئێستا هه‌موو سنورێكی تێپه‌ڕاندووه‌".

ته‌نیا دیمه‌نێك له‌كلیپی ئه‌و گۆرانییه‌ له‌ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك بڵاوبۆته‌وه‌ و زیاتر له‌ 700 حه‌وت سه‌د كوڕ دیكۆمێنتیان بۆی نووسیوه‌، كوڕێك به‌ناوی ئاریان فوئاد دیكۆمێنێكی بۆ ناسلی ناردووه‌ و نووسیویه‌تی "سڵاو ناسلی خان.. ئه‌گه‌ر ئه‌تو شانازی ده‌كه‌ی مێرد به‌كوڕێكی هه‌ولێری بكه‌ی، من حازرم به‌قوربان، هه‌ولێری ئه‌سلم، له‌به‌رخاتری هه‌ولێر جوابم ده‌وه‌". له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ناسلی له‌واقیعدا دڵی به‌كوڕێكی هه‌ولێریی وه‌یه‌، ناسلی به‌پێكه‌نینه‌وه‌، گوتی "تائێستا نا، به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانم خۆش ده‌وێت و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی خۆمم زۆر خۆش ده‌وێت، من منداڵی ئه‌و هه‌ولێره‌م".

ئه‌و هه‌نگاوه‌ ناسلی به‌پشتیوانی و هاندانی مامۆستاكه‌ی بووه‌، كه‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌یه‌وی به‌شێوه‌یه‌ك تواناكه‌ی ناسلی ده‌ربخات، ته‌نانه‌ت شه‌رمی به‌رده‌م كامێرای ئه‌وی لاداوه‌ و بتوانی له‌ناو چه‌نده‌ها پیاو سه‌ما بكات، وه‌ك چۆن پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی دوو كوڕی خۆی پێشكه‌شی ناسلی كردووه‌ و ده‌شڵی "كچێكی بێشه‌رم بوو"، به‌ڕاست ئه‌گه‌ر هه‌ڵكه‌وتێك نه‌بوایه‌، ناسلییه‌ك له‌سویده‌وه‌ ده‌هات له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر سه‌ما بكات؟ هه‌ڵكه‌وت زاهیر كه‌ تێكست و ئاوازی گۆرانی (هه‌ولێریی) بۆ ناسلی داناوه‌، ده‌ڵێت "بۆ ئه‌و گۆرانییه‌ زۆر ده‌ستخۆشیم بۆ هاتووه‌ و خۆشه‌ویستیم بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر هه‌یه‌، خۆشحاڵم بتوانم دڵی گه‌نجانی هه‌ولێر خۆش بكه‌م و ڕازیان بكه‌م، چونكه‌ من له‌شاره‌كه‌یان و له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر ڕازیم".

سه‌رچاوه‌ گۆڤاری سڤیل

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net