❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كورته‌یه‌كی مێژووی جلی بووكێنی(به‌دله‌ی بوكێنی)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » مــــــێژوو
  •  » كورته‌یه‌كی مێژووی جلی بووكێنی(به‌دله‌ی بوكێنی)


#1 2010-08-27 04:22:10

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

كورته‌یه‌كی مێژووی جلی بووكێنی(به‌دله‌ی بوكێنی)

مێژووی جلی بووكێنی

جلی بوكێنی ،جلێكی جوان و ڕازاوه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كه‌سێك ...له‌ ته‌نیشت له‌دایك بوون و مردنه‌وه‌ ،،،هاوسه‌رگیری یه‌كێكه‌ له‌و سێ قوله‌یه‌ی ژیانن كه‌ پێویسته‌ مرۆڤه‌كانی پێدا تێپه‌ڕ بێت،،،هه‌ركه‌سێك هه‌ست به‌ گه‌وره‌یی و بوونی خۆی بكات پێویسته‌ به‌ گه‌وره‌یی و گیانی مرۆڤانه‌و لێبوردنه‌وه‌ له‌م سێ قۆناغه‌ی ژیان به‌جوانی به‌ڕێ بكات...
به‌ڵام ئێمه‌ لێره‌ مه‌به‌ستمان له‌ سه‌ر بوكێنی و هاوسه‌ر گیریه‌ .... هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی هاوسه‌رگیری زۆر گرنگ ئه‌بێت به‌لایه‌وه‌ ،جا چ بوك بێت یان زاوا بێت... وه‌ به‌ ڕۆژێكی پڕ بایه‌خ و ڕۆژێكی گه‌وره‌و گرنگ له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت له‌ مێژووی ئه‌واندا به‌لای ئه‌وكه‌سه‌وه‌ كه‌هه‌ر لایه‌كیان بێت....
ژنان یان ئافره‌تان هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ئه‌دا تا جلێكی تایبه‌ت به‌ بوكێنی یان هاوسه‌ر گیریان هه‌بێت وه‌ تایبه‌ت بێت بۆ ڕۆژی ئه‌و جه‌ژن و شادی و خۆشیه‌ی ژیانیان، ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ جوانترو ڕازاوه‌تر ده‌ر بكه‌ون له‌و ڕۆژه‌دا..زۆر به‌رزوو گرنگ و پڕ بایه‌خ به‌دی بكرێت....


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d4b8b2eedf.jpg

جلی بوكێنی و نیشانه‌یه‌ك له‌ میلله‌تان:
له‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ،هاوسه‌رگیری زیاتر له‌ یه‌كگرتنی دوكه‌س گرنگی هه‌بوو ،له‌ زۆرێك له‌ خێزان و خانه‌واده‌كان یه‌كگرتن و یه‌كبونی بازرگانی و هه‌تا ئه‌وكاته‌ی یه‌كگرتنی نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ یان دوو میلله‌ت حساب ده‌كرا..
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ بووك زیاتر ئه‌بوایه‌ به‌شێوه‌یه‌ك جلی له‌به‌ر كردایه‌ كه‌ باشترین شێوه‌ی خێزانه‌كه‌ی نیشان بدایه‌ جله‌كانی ئه‌و ته‌نها ناسینی تایبه‌تی خۆی نه‌بوو .....ئه‌وكاته‌ هاوسه‌رگیریه‌كانی كۆشك و بڵند پایه‌كان كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماو گرنگی سیاسی زۆربه‌یان ده‌بوون بۆ یه‌ك بوون و یه‌كگرتن و په‌یمانی به‌هێز له‌ نێوان وڵاتاندا دروست ده‌بوو ....
له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویست بوو تا بووك جوان و گه‌نج و به‌رز بڵند پایه‌ بكه‌وێته‌ پێش چاو ،تا سه‌ربه‌رزی و ناو و پایه‌ و ئابڕوی وڵاته‌كه‌ی نیشان ئه‌دا به‌نیشان دانی سامان و توانای وڵاته‌كه‌ی خۆی،كاریگه‌ری بخاته‌ سه‌روڵاته‌كه‌ی زاوا،، خشڵ زێڕه‌كانی و دیارییه‌كانی له‌ ئاگاداری ئه‌وه‌وه‌ ده‌كران و دیاری ده‌كران...خێزانه‌كانی پاشایه‌تی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و سه‌روه‌ت و سامان زۆره‌كان له‌و پارچه‌و قوماشانه‌ی كه‌ سودیان وه‌رده‌گرت به‌زۆری......ئاورێشم ...حه‌ریری گوڵدار ...ئه‌تڵه‌س...پارچه‌ دروست كراوه‌كانی له‌ ده‌زووی زێڕی و زیوی دروست ده‌كران....
له‌و سه‌رده‌مه‌دا پارچه‌كان به‌ده‌ست ده‌ڕێسران و دروست ده‌كران...له‌ ڕه‌نگ هه‌ڵده‌كێشران و وشك ده‌كرانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا سودێكی ئابووری گرنگی هه‌بووه‌...
جله‌ بوكێنیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كۆكراوه‌ ،گه‌وره‌و بڵاوو فوتێكراو دروست ده‌كرا تا نزیكه‌ی زه‌وی درێژده‌بویه‌وه‌ وه‌ ئه‌و كه‌شكه‌شه‌ی سه‌ری بوكیش له‌پشت جله‌كانه‌وه‌ تازه‌وی و به‌چه‌ند مه‌ترێك به‌زه‌ویدا درێژه‌ی ده‌بوو...
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5fd60fabbb.jpg

ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی سوود لێوه‌رگیراو گران و ناودار بوون،،ته‌نها كه‌سه‌ سه‌روه‌تمه‌نده‌كان ئه‌یان توانی ڕه‌نگه‌ گران به‌ها و نرخه‌كانی وه‌ك  سور و ئه‌رخه‌وانی و ڕه‌ش به‌ده‌ست بهێنن..سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕه‌نگانێكی زۆر گرانتر له‌ وڕه‌نگانه‌ له‌ ڕه‌نگی گژو گیا ی سروشتی ده‌ست ده‌كه‌وت...له‌سه‌ر ئه‌مانه‌شه‌وه‌ جله‌كانی بووك به‌ خشڵ و ئه‌ڵماس و یاقوتی سور و به‌ردی به‌نرخ و زومرود و مرواری نه‌خشه‌ی ده‌كێشرا...به‌م شێوه‌یه‌ش بووك به‌جله‌كانیه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژدا ده‌دره‌وشایه‌وه‌...
هه‌ندێك جار جله‌كانی بووك به‌و شێوه‌یه‌ به‌ خشڵه‌كان داده‌پۆشران كه‌ پارچه‌یه‌كی بچوك له‌ پارچه‌ به‌دی نه‌ده‌كرا...له‌ سه‌ده‌ی پازده‌هه‌م له‌ كاتی شازاده‌ مارگارت له‌ به‌ریتانیا هاوسه‌رگیری پێك هێنا جله‌كانی ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ سه‌نگین و قورس بوو نه‌ی ئه‌توانی بجوڵێته‌وه‌ به‌هاوكاری دووكه‌س برا بۆ كلیسا....

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6adfdaafcc.jpg

جلی سپی بووكێنی:

له‌ زه‌مان و سه‌رده‌می باستان بووكه‌كان بۆ نیشان دانی خۆشیه‌كانی خۆیان،،له‌ ڕه‌نگه‌كانی ڕووناك و ڕۆشن بۆ جلی بوكێنی سودیان وه‌رده‌گرت ...ڕه‌نگی سپی ماوه‌یه‌كی درێژ بوو كه‌ به‌ ڕه‌نگی سونه‌تی یان كلتوری جلی بووك زیاتر جێگای بایه‌خ بوو ...به‌ڵام هه‌میشه‌ جلی بووك سپی نه‌بووه‌...
ڕێسای پۆشینی جلی بوكێنی سپی ،ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌م و ده‌ورانی شاژنه‌ ڤیكتۆریا..پێش ئه‌وه‌ بووكه‌كان به‌ پێی نه‌ریتی ناوچه‌كه‌ی خۆیان هه‌ریه‌كه‌و به‌ ڕه‌نگێك جلی بوكێنیان هه‌ڵده‌بژارد....له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕه‌نگی سپی نیشانه‌و هه‌ڵگری پاكی و جوانی و پارێزراوی نه‌بوو...ئه‌و كاته‌ ڕه‌نگی شین یان نیلی هه‌ڵگری ئه‌و مانایه‌ بوو..
له‌ ڕاستیدا هه‌ندێكیان له‌ ئافره‌تان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ ڕه‌نگی نیلیان هه‌ڵده‌بژارد..له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ڕه‌نگی سپی نیشانه‌ی سامان و تواناو هێز بوو...
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-56396ca790.jpg

هاوسه‌رگیری شازاده‌ ڤیكتۆریا له‌گه‌ڵ كوڕه‌ مامی خۆی شازاده‌ ئه‌لبرت له‌ ساڵی 1840،زۆرترین كاریگه‌ری له‌ ئاهه‌نگی بوكێنی ڕۆیی ..ڤیكتۆریا یه‌كه‌م شازاده‌ بوو كه‌ سودی له‌ ڕه‌نگی سپی وه‌رگرت بۆ ڕۆژی ئاهه‌نگه‌كه‌ی له‌ ناو ناو دارو خاوه‌ن پایه‌كانی ئه‌و كاته‌دا..ئه‌و كه‌سێك بوو له‌ به‌كار هێنانی ئه‌و ڕسومه‌ ڕه‌نگی سپی ڕه‌نگی بۆنه‌ی تایبه‌تی بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كانی كۆشك و پاشایه‌تی هه‌رچه‌ند ئه‌و ڕه‌نگه‌ش هه‌میشه‌ به‌كار نه‌ده‌هات ،به‌ڵام بۆ ئاهه‌نگی بوكێنی شاهانه‌ یان پاشایه‌تی هه‌رگیز به‌كار نه‌هاتبوو... شاژنه‌ ڤیكتۆریا به‌ هاوسه‌رگیری له‌ ناو جلی سپیدا چه‌رخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هه‌ژاند....
ڕه‌نگی سپی بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵنه‌ده‌بژێررا ،به‌ڵام به‌ پۆشینی له‌لایه‌ن شازاده‌ ڤیكتۆریاوه‌ بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست بێت و جوان ده‌ربكه‌وێت..به‌م شێوه‌یه‌ش له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ئافره‌تان له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریكاوه‌ له‌ جلی سپی بۆ ئاهه‌نگی بوكێنی سودیان وه‌رده‌گرت و هه‌ڵیان ده‌بژارد...هه‌رچه‌نده‌ بوكانێكی زۆر هه‌بوون ئه‌وكاته‌ش سودیان له‌ جلی بوكێنی ڕه‌نگاوڕه‌نگ وه‌رده‌گرت بۆ ڕۆژی هاوسه‌رگیریان،به‌ڵام ڕه‌نگی سپی به‌ ناونیشانی ڕه‌نگی تایبه‌ت به‌ بوكێنی به‌ ڕه‌نگێكی به‌رز بۆ هاوسه‌رگیری په‌سه‌نده‌و له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ تا ئێستاش سودی لێ وه‌رده‌گیرێت و به‌كار دێت
له‌ ڕاستیدا زۆر ئاساییه‌ كه‌ بووك له‌ جلێكی بوكێنی سود وه‌ربگرێت و سپی نه‌بێت
له‌ كتێبێكی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان له‌ ساڵی 1849ئه‌م ڕسته‌یه‌ چاپ كرا.......
(له‌ بنچینه‌ی ڕه‌سم و ڕێسای كلتوری و سونه‌تی و زانین،له‌چه‌ند ساڵی پێش ڕه‌نگی سپی به‌ نیشانی مناسب ترین ڕه‌نگ بۆ جلی بوكێنی هه‌ڵبژێراو بووه‌،ئه‌م ڕه‌نگه‌ نیشانه‌یه‌كه‌ له‌ پاكی و بێگه‌ردی ڕه‌وشتی جوانی كچانه‌ و نیشانه‌یه‌كه‌ له‌ دڵێكی ساغ و ده‌ست لێنه‌دراو پێشكه‌شی هاوسه‌ری ئاینده‌ی خۆی ده‌كات)
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e969fb371a.jpg

به‌ ده‌ركه‌وتنی فرۆشگا گه‌وره‌كان له‌ ده‌یه‌می 1890ته‌قریبه‌ن هه‌ر ئافره‌تێك ئه‌یتوانی
ئاواتی خۆی له‌ هاوسه‌رگیری له‌به‌ركردنی جلی بوكێنی تازه‌و نوێ به‌ ڕاستی ببینێت...
وه‌ جلی سپی بووه‌ جلی په‌سه‌ندی بوكێنی ته‌واوی خه‌ڵك و نرخێكی ته‌واوی وه‌رگرت..
له‌یه‌كێك له‌باسه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان نوسراو هه‌بووه‌.......كه‌له‌ ساڵانی زۆر كۆنه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ ده‌ستپێكه‌كه‌ی به‌ته‌واوی بزانرێت،كه‌ جلی بوكێنی ئافره‌تان سپی بووه‌....
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ڕسته‌یه‌ ڕاست نه‌بووه‌ به‌ڵام له‌ قوڵایی ئه‌مه‌وه‌ پیشان ئه‌دا كه‌ جلی بوكێنی ئه‌بێت ڕنگی سپی بێت...ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگی سپی بوو به‌ دابوو نه‌ریت به‌ڵام هه‌ندێك جۆره‌ جلێك له‌به‌ر ده‌كه‌ن كه‌ ده‌توانرێت دوای بووكێنیش سودی لێوه‌ربگیرێت و له‌به‌ر بكرێت.له‌و جێگایه‌ی كه‌ جلی بووكێنی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر مۆدیلی خۆی شێوه‌ی ده‌گۆڕێت شێوه‌كانی له‌یه‌كتره‌وه‌ نزیكن ...



بیروباوه‌ڕی كۆن ده‌رباره‌ی ڕه‌نگی جیاواز بۆ جلی بووك

هه‌ندێك وته‌ی كۆن هه‌یه‌ وه‌ك شیعره‌ كه‌ ده‌ڵێن كه‌ چۆن ڕه‌نگی جلی بوكێنی تۆ چۆن كاریگه‌ری ئه‌خاته‌ سه‌ر ژیانی داهاتووی تۆ.....ئه‌ڵێت:
هاوسه‌رگیری به‌ جلی سپیه‌وه‌ یانی زۆر باش و ڕاست هه‌ڵتبژاردووه‌..
هاوسه‌رگیری به‌ڕه‌نگی خاكیه‌وه‌ یانی بۆ ڕێگایه‌كی دوورو درێژ ده‌ڕۆیت...
هاوسه‌رگیری به‌ڕه‌نگی ڕه‌ش یانی تۆ ئاره‌زووی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ كه‌بگه‌ڕییته‌وه‌...
هاوسه‌رگیری به‌ڕه‌نگی سوور تۆ ئاره‌زووی مه‌رگ ده‌كه‌یت...
هاوسه‌رگیری به‌ڕه‌نگی شین (نیلی) یانی تۆ ڕاستو ڕاست گۆیت....
هاوسه‌رگیری به‌ڕه‌نگی سه‌وز یانی تۆ له‌ بینین و ده‌ركه‌وتنت شه‌رم ده‌كه‌یت....
هاوسه‌رگیری به‌ ڕه‌نگی زه‌رد یانی تۆ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆت شه‌رم ده‌كه‌یت...
هاوسه‌رگیری به‌ ڕه‌نگی قاوه‌یی یانی تۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار ژیان ده‌كه‌یت....




كاریگه‌ری جه‌نگی جیهانی له‌جلی بوكێنی


له‌ ته‌واوی ده‌ورانه‌كاندا بوكه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك جلی بوكێنی له‌به‌ر بكه‌ن كه‌ پێویستی جێگه‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان بێت هه‌مێشه‌ تا ڕاده‌ی پێویست له‌گه‌ڵ
كه‌ توانای ده‌ست كه‌وتنی ئه‌وه‌یان هه‌یه سودمه‌ند ده‌بن ئه‌و پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه‌ بۆ جلی بووكێنی ئه‌برێته‌ كار هه‌میشه‌ پێچه‌وانه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی جێگای كۆمه‌ڵایه‌تی بووكه‌......
مۆدێله‌كان و مۆدێلی جل له‌ ده‌ورانی ئیدوارد ی حه‌وته‌م ،ڕۆژ به‌ ڕۆژ جوانتر و پڕ خه‌رج تر ئه‌بوو..تا به‌ ده‌ست پێكردنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ئه‌م ڕێگایه‌ وه‌ستا شێوه‌ جله‌ كان ساده‌تر بوون  تا ئه‌و كاته‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی گۆڕانی نه‌خشی ژنان له‌ كۆمه‌ڵگا دامێنی جله‌كان كورت تر بوویه‌وه‌ ،،،كوكو شانل هێزێكی زۆری هه‌بوو له‌ گۆڕینی جلی ژنان ته‌نیا كه‌س بوو له‌ ده‌یه‌می 1920 به‌ ڕه‌سمی جلی بوكێنی كورتی ناساند ئه‌م جله‌ جلێكی سپی تا ئه‌ژنۆ بوو له‌گه‌ڵ كه‌شكه‌شه‌ی به‌رز،،،ئه‌م ڕه‌نگه‌ سپیه‌ له‌لایه‌ن جیهانه‌وه بوو به‌ شتێكی باو......‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-77a6683a87.jpg


له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م زۆرێك له‌ بووكه‌كان هه‌ستیان كه‌ هاوسه‌رگیری له‌ جلی بوكێنی تایبه‌تی شایسته‌ نیه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ش جلێكی ساده‌یان بۆ هاوسه‌رگیری خۆیان هه‌ڵده‌بژارد ..له‌ كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ژنان كاری خۆیان دۆزییییه‌وه‌و ئه‌و شێوه‌ ئاهه‌نگ گێرانه‌ كلتوریه‌یان واز لێهێنا ئه‌گه‌رچی زۆر له‌ بوكه‌كان له‌وه‌ ده‌چوو ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند ڕۆژێك دوای ئاهه‌نگی ده‌ستگیرانی خۆیان بده‌ن به‌كردن،،به‌م شێوه‌یه‌ باشترین جلی له‌ناو جله‌كانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژارد بۆ ئه‌م كاته‌ تایبه‌ته‌....ئه‌گه‌ر بوكێكیش بویستایه‌ و ئه‌بوایه‌ جلی تایبه‌تی بوكێنی هه‌بوایه‌ ئه‌یتوانی ئه‌وه‌ بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌قه‌رز بێنێت یان كرایه‌ بدات..ئه‌گه‌ر بووك و زاواش هه‌ردوكیان به‌شداری جه‌نگ بوونایه‌ ئه‌وا به‌ جلی سه‌ربازه‌وه‌ هاوسه‌رگیریان پێك د‌ه‌هێنا و ئاهه‌نگیان ده‌گێرا...
له‌دوای جه‌نگیش یه‌ك ده‌وره‌ی پڕ ڕه‌ونه‌ق ده‌ستی پێكردو ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌ جلی بوكێنیش پێچه‌وانه‌ بویه‌وه‌ جلی به‌رزو سپی له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری زۆر ڕه‌نگی تری گرته‌وه‌ وه‌ك شه‌كه‌ری و عاجی هه‌مووشی وه‌ك جلی بوكێنی قه‌بوڵ ده‌كرا هه‌رچه‌نده‌ ڕه‌نگه‌ ڕۆشنه‌كانی وه‌ك نیلی سه‌وز یان ڕوخساری كه‌متر سودی لێوه‌رده‌گیرا
وه‌هاوسه‌رگیری له‌ ڕه‌نگی ڕه‌ش نیشانه‌ی به‌دبه‌ختی و به‌ختی خراپ لێك ده‌درایه‌وه‌


جلی بوێنی سه‌ده‌ی نوێ
مه‌ركه‌ز ئاگاداری جله‌كانی بوكێنی له‌ ده‌یه‌می 1950گۆڕا،ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ هه‌مووی
ته‌ئكید له‌ ڕووی كه‌سێتی بووك خۆیه‌تی..
له‌ ئێستادا بووكه‌كان ئه‌توانن ته‌قریبه‌ن له‌هه‌ر مۆدێل و شێوه‌یه‌ك جل سود وه‌ربگرن بۆ ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ یان بڵێین هاوسه‌رگیری ،،،تائه‌و كاته‌ی ئه‌توانرێت سود له‌ جلێكی زۆر ساده‌ش وه‌ر بگیرێت هه‌رشتێك كه‌بووك داوای بكات تا جوانتر ده‌ربكه‌وێت جێگای ڕه‌زامه‌ندیه‌
   http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-609fc26bd7.jpg


به‌م شێوه‌یه‌ ئێوه‌ ئه‌توانن هه‌ر ڕه‌نگێك بۆ هاوسه‌رگیری خۆتان هه‌ڵبژێرن ،،،به‌ڵام هیچ نه‌بێت كه‌مێك زانیاریمان له‌سه‌ر جلی سپی بوكێنی ده‌ست كه‌وتوه‌



وه‌رگێرانی له‌فارسیه‌وه‌:مریوان باوه‌نوری

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » مــــــێژوو
  •  » كورته‌یه‌كی مێژووی جلی بووكێنی(به‌دله‌ی بوكێنی)


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net