.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











ئه‌نجێلینا جۆلی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد كه بڕیارێكی ئه‌و ده‌رباره‌ی نه‌خواردنی گۆشت‌و به‌رهه‌مه‌می گیانله‌به‌ره شیرده‌ره‌كان‌و پشت به‌ستنی ته‌واوه‌تیی به‌خواردنی به‌رهه‌مه ڕووه‌كییه‌كان ژیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنیی «دیجیتاڵ سپای« ئه‌كته‌ری هۆڵیوود ئه‌نجێلینا جۆلی ته‌مه‌ن 35 ساڵ رایگه‌یاندووه كه به‌رده‌وام به‌گاڵته‌وه باسی له‌وه كردووه كه خواردنی پارچه‌یه‌ك گۆشتی ستیك به سۆسه‌وه نهێنی جوانییه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام له‌ڕاستیدا جۆلی حه‌زی له خواردنی گۆشتی سووره.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا جۆلی باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ڕووه‌كی بووه‌و ته‌نها به‌رهه‌مه ڕووه‌كییه‌كانی خواردووه ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی جۆلی دروست كردووه به‌شێوه‌یه‌ك جه‌سته‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره نه‌یتوانیووه مادده خۆراكییه پێویستییه‌كان بۆ ته‌ندروستی له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌و پێك وه‌ربگرێت.
جۆلی كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وازی له خواردنی هه‌موو جۆره‌كانی گۆشت‌و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان‌و هه‌نگوین هێناوه، روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ئێستا چالاكی‌و وزه‌یه‌كی زۆری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر خواردنی ژه‌مه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی.
hawlati

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
